٢٤\١\٢٠١٥
مانیفیستۆیەکی
ئۆجالان بووە پرسیاری تاقیکردنەوەیەکی زانکۆیەکی ئەنقەرە.

ئێزگی باشاران |

وهرگێڕانی: رێبوار |
نێوچەوانی ئەو مامۆستایە
ماچ دەکەم کە مانیفیستۆیەکی ئۆجالانی لە تاقیکردنەوە کردوە بە پرسیار.
لە ئەنقەرە لە زانکۆیەک لە بەشی سیاسەتدا لە کۆتایی قۆناغی نیوەی ساڵدا
مامۆستایەک داوای لە خوێندکارانی کردووە کەلەسەر مانیفیستۆی ئۆجالان و
گۆڕانکاریەکانی بزووتنەوەی سیاسی کورد گەنگەشە و لێکۆڵینەوە بکەن، ئایا
کێ ئەم مانیفیستۆیەی کرد بە بەشی پرسیار؟ ئەی خوێندکاران چی وەڵامێکیان
داوەتەوە ؟ پرۆفیسۆرەکانی ئەم بەشە لەزانکۆ لەم بارەیەوە چییان ووتووە؟
ئەی باشە لەم بارەیەوە من چیم ووت بێگومان ئەمەیان روون و ئاشکرایە.
ئێمە ئێستا ڕوبەڕووی ئاکادیمیسیانێک بوینەتەوە کە ڕۆژنامەی (ئاکیت) و
ڕۆژنامە تازەکەی (وەحدەت) تیش کە هاوڕێچکەن کە هەردوکیان ئەم
ئاکادیمسیانەیان کردۆتە ئامانجی خۆیان، نا.. نا.. تەنها ئەم دوو
ڕۆژنامەیە نین کە لە پارچە کاغز دروستدەکرێن و لەبازاڕ دەفرۆشرێن
تەنانەت دەوڵەتەکەمانیش هەرسی ئەم ئاکادیمیسیانەمان ناکات، باشە ئەمە
چۆن ئاکادیمیسیانێکە؟ بێگومان نمرە یەکە ، باشە ئەم ئاکادیمیسیانە
کێیە؟ بێگومان بارش ئونلووە، بارش وەک ئاکادیمیسیانێک لە زانکۆیەکی
ئەنقەرە لەبەشی سیاسەت مامۆستایە.
بارش ئونلو دەخوێنێتەوە، لێکۆڵینەوە ئەنجامدەدات و خاوەن چاپکراوەیە و
پەرتووک دەنووسێت و بیرمەندە و بیرهەژێنە و خاوەن پرسیار و
لەهەمانکاتدا خوڵقێنەری پرسیاریشە، لە ڕۆژێکی وەک ئێستا و بەم هۆکارەوە
پێشوتر ڕۆژنامەی (ئاکیت) لەبارەی بارش ئونلو نوسیبوی کە (مامۆستا بارش
خوێندکارەکانی بەڕێکخستن دەکات و خروقات دەخوڵقێنێت)، ئێستاش رۆژنامەی
(وەحدەت) کە هاوڕێچە و هاوبیری ڕۆژنامەی (ئاکیتە) لەبارەی مامۆستا
بارشەوە نوسیوێتی (بارش ئونلو پڕوپاگندەی پکک بۆ خوێندکارەکانی دەکات و
پکک دەباتەوە کاوغی جارانی).
باشە راستیی مەسەلەکە چییە؟
مامۆستا بارش ئونلو لە زانکۆکەیان لەبەشی سیاسەتدا مەسەلەی ئەرمەنێکان
و کورد وەک مژارێک و وانەیەکی هەڵبژاردە دەڵێتەوە، مامۆستا دەیەوێت
بۆئەوەی لە تورکیای هاوچەرخدا تێبگەین و ئەم دوو چەمکە هەڵسەنگێنرێت و
لێی حاڵی ببین و بە مەراقەوە لە کەموکوڕیەکانی بزانرێت بەتایبەت
لەمەسەلەی کوردا، ئەو دەیەوێت بزانین مەسەلەکە لە سەدەی ١٩ وە تاکو
ئێستا چی گۆڕانکارییەکی بەسەردا هاتووە دەیەوێت ئەم مژارانە بورژێنێت،
بێگومان شتێکی سادەیە کە تاکو پێش ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر باسی کۆمەڵە مژارێکی
کردبێت و ئێستاش لە تاقیکردنەوەکەیاندا مافی
خۆیەتی کە وەک پرسیار بیانهێنێتەوە، زاتەن ئەمە مژاری بنگەیی هەواڵەکەی
ئەمڕۆمانە، واتا ئەو پرسیارەی مامۆستا بارش ئونلو لە خوێندکارەکانی
کردویەتی پرسیارەکەش بەم شێوەیە بووە (عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٧٨
پەرتوکێکی نوسیوە بەناوی.. مانیفیستۆی ڕێگا چارەی شۆڕشی کوردستان..
هەروەها نوسینێکی تری هەیە لە ساڵی ٢٠١٢ نوسیوێتی بەناوی.. سەبارەت بە
پێکهێنانی سیستەمی بونیادنراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و مۆدرێنەکردنی
دیموکراسی.. کەباس لە کۆلۆنیالیزم و دەوڵەتی نەتەوەیی و توندوتیژی
شۆڕشگێڕێتی و دیموکراسی دەکات، هەموو ئەم بابەت و بۆچون و چەمکانە
بەراورد بە بۆچونە کۆنەکانی و ئێستای هەڵسەنگاندنی بۆبکرێت، دەمەوێت
ئێوە بە درێژایی ئەو ٣٤ ساڵە لە جیهان و تورکیا ئەو گۆڕانکاریانەی
هاتونەتە ئاراوە و ئەو وەرچەرخانەی بزووتنەوەی کوردی بەسەر کۆمەڵگای
کوردیدا هێناوێتی بهێنرێتە زمان).
خوێنەری هێژا.. ئێستا لەم بارەیەوە هەرایان ناوەتەوە، ئەوانەی ناڕەزایی
نیشان دەدەن دەڵێن چۆن نووسینەکانی ئۆجالان کە بۆ پروپاگندەی پکک
نوسیوێتی وەک وانە و تێز بهێنرێتەوە لە زانکۆکان هەروەها دەڵێن چۆن
مانیفیستۆکانی ئۆجالان وەک وانە لە زانکۆ بۆخوێندکاران دەخوێنن؟ چۆن
بۆچونەکانی ئۆجالان وەک پرسیار لە تاقیکردنەوە دەهێنرێتەوە؟ دەمەوێت
وەک ئیسلوبەکەی سڵاحەدین دێمیرتاش بڵێم ئەی نەفامینا، دێمیرتاش لە
پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر بەم شێوەیە وەڵامی ئەو نەفامانەی داوەتەوە
(بۆئەوەی لە وەرچەرخانی بزووتنەوەی سیاسی کورد حاڵی ببین ئەگەر نووسین
و کتێبەکانی ئۆجالان نەخوێنینەوە ئەی چی بکەین؟ ئۆجالانێک کە دەوڵەت
موزاکەرەی لەگەڵ سازدەکات و لە ٦و٧ ی مانگی ١٠ ی ساڵی ٢٠١٤ بۆ پشتگیری
کۆبانێ ئەو رووداوانەی هاتبوونە ئاراوە بۆ هێوربونەوەی ڕەوشەکە دەوڵەت
داوای مەدتیان لە ئۆجالان کرد ، ئەگەر پرسیار و گەنگەشەی کتێبەکانی
ئۆجالان دەبێتە پروپاگندەی پکک ئەی باشە ئەوکاتە ئەم دەوڵەتە
زەبەلاحەمان چی کردووە بێگومان کەواتە دەوڵەتیش پروپاگندەی پکک ی
کردووە).
باواز لە مەسەلەی ڕەوشی قۆناغی چارەسەری بهێنین لەچاوی دەوڵەتەوە،
ئەمڕۆ باس لە پکک یەک دەکەین کە ئەمڕۆ لە کۆبانێ دژ بە داعش لەجەنگدایە
کاتێک پکک لە چاوی نیودەوڵەتیدا کە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بوو ئەمڕۆ بوو
بە ڕێکخراوێکی بە نرخ و خوازیاری جیهانی، پێویست ناکات ئیستا بە زمانی
پوکاوی کۆنی دەوڵەت قسە بکەین، هەڵبەت مەبەستم ئەو ڕۆژنامە موسڵمانە
فەناتیکانەی ئێستا نییە کە هەر بەو زمانە کۆنەی جاران مەسەلەکان
هەڵدەسەنگێنن رووی دەمم لە زهنیەتە مەعقولەکانی ئەمڕۆیە.
چ کاتێک لەبارەی مەسەلەی کورد نووسینێک بنووسم یان بەتایبەتی لەبارەی
رەوڕەوەی بیروبۆچونەکانی ئۆجەلانەوە شتێک بنووسم دەبینم کە چەنێک
بێئاگاییەک لەبارەی ئەم مژارانەوە لەئارادایە، دەتوانم بڵێم لەکۆندا
بیرۆکەی ڕێگا چارەی نەهێشتنی کۆلۆنیالیزمی سەر کوردستانەکانی عێراق و
سوریا و تورکیا و ئێران کوردستانێکی سەربەخۆیی بوو بەڕای بزووتنەوەکانی
کورد بەڵام لە ساڵی ١٩٩٠ بەدواوە ئەم بیرۆکەیە بزووتنەوە سیاسێکانی
کورد لە هزری خۆیان دووریان کردۆتەوە، ئەگەر لە نووسینەکان و قسەکانی
ئۆجالان بڕوانین لە نێوان ساڵەکانی ٩٣ و ٩٧ و ٩٩ ش تەنانەت دوای
گرتنەکەشی ئۆجالان بەردەوام دەڵێت ئێمە قۆناغی دەوڵەتی نەتەوەییمان
تێپەڕاندووە، بەڕای من پێویست بەوە ناکات کە بەشێوەیەکی دوورودرێژ بۆ
حاڵی بوون باسی هەموو ئەمانە بۆ خوێندکارەکانی زانکۆ بکرێت چونکە
کۆمەڵە بۆچوونێکی روون و ئاشکران، پێم وایە هەتا ژمارەی ئەوانە زیاد
بکات لە تورکیا کە ئاگاداری ئەو هەنگاوانە بن کە ناوێتی ئەم
بزووتنەوەیە هەروەها هەتا ژمارەی ئەوانە زیاد بکات کە لەم بارەیەوە
ئالییەتی بیرۆکەی نوێ پێش دەخەن، ئێستا قۆناغی چارەسەری کە تەنها وەک
هەنگاوێکی پراگماتیک لێی دەڕوانرێت ئەوکاتە ئەم قۆناغی چارەسەرییە
دەگاتە ئەنجامێک کە هەردوولا لێی رازی دەبن.
لە بارەی وانەکان و پرسیاری تاقیکردنەوەکەی زانکۆ کە لەلایەن مامۆستا
بارش ئونلووە هێنرابۆوە، ئێستا کات لەبارتر بوو بۆ من هەر بۆیە
تەلەفونم کرد و بە مامۆستا بارشم وت (لەبەرئەوەی ئەم بابەتەت
ووروژاندووە بۆ ئەوەی خوێندکاران لە بارەی ئاستی تێگەیشتنیان لەمەڕ
تورکیا بەرز ببێتەوە هەروەها کە کردوتە بە پرسیاری تاقیکردنەوەکانیش
پیرۆزبایت لێدەکەم و نێوچەوانت ماچ دەکەم) مامۆستا بارش لەبارەی
پرسیارەکەی کە لە تاقیکردنەوەکەیدا هێنابویەوە لە بارەی چۆنیەتی وەڵامی
خوێندکاران پێی وتم (زۆربەی وەڵامەکان دڵخۆشکەرەبوون، بزووتنەوەی کورد
لە سەرەتادا ئاڵای دژە کۆلۆنیالیزمیان بەرز کردبۆوە، سەرەرای ئەوەی
ئێستاش بیرمەند و مێژووناس مامۆستا ئیسماعیل بێشکچی خاوەن هەمان
بیرۆکەیە بەڵام بزووتنەوەی کوردی ئەوەیان تێپەراندو دەستبەرداری
ئامانجی دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بوونە، بێگومان رووخانی یەکێتی
سۆڤیەت و یەکێتی ئەوروپا و گلۆبالیزم و نیولێبرالیزم کاریگەرییان
هەبووە بەسەر ئەم گۆرانکاریەدا، خوێندکارەکانم کاریگەری هەموو
بوارەکانی ژیان و سیستەمی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە تورکیا بە هۆکار
دەزانن)، هەروەکو لە سەرەتاش وتوبووم ئەم هەڵوێستەی مامۆستا بارش واتا
چۆنیەتی بەدەرسکردن و بە پرسیارکردنی بۆ تاقیکردنەوە ئێستاش لەزۆر لاوە
وەک بوێرییەک هەڵدەسەنگێنرێت، هەربۆیە لە مامۆستا بارشم پرسی کە
بەرپرسارانی زانکۆکە ناڕەزایی چۆنیان نیشانداوە؟ ئەویش وتی (تاکو ئێستا
بەڕێوبەرایەتی زانکۆکەمان سەریان بۆ هیچ گوشارێکی سیاسی دانەنواندووە،
تەنانەت ڕێگایان نەدا کە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ خوێندکاران و
ئاکادیمیسیانەکاندا بکرێت، هەتا ئەم کاتەش بەرپرسیارانی زانکۆ پاڵپشتی
ئێمەن، هەر لەبەر ئەم هۆکارانە بەشی سیاسی زانکۆکەمان هەروەک ساڵی
(١٩٦٠)ەکان هەرێمێکی ئازادە).
بە راستیی دەستخۆشیی لە بارش ئونلو و نموونەکانی دەکەم و پێیان دەڵێم
دەستان خۆشبیت و هەر بژین.
_________________________
سەرچاوە:
http://www.radikal.com.tr/yazarlar/ezgi_basaran/ocalani_sinavda_soran_o_hocayi_yanaklarindan_operim-1276624
ماڵپهڕی رێبوار
|