مانیفێستۆى گۆڕان.
حه‌سه‌ن حوسێن
سه‌ره‌تا
گه‌ڕان به‌شوێن شتی نوێ‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌کی مرۆییه، چونکه شته کۆن
و بێوه‌کان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێداویستییه سه‌رده‌مییه‌کانی
مرۆڤایه‌تی نین و مرۆڤیش به سروشتی خۆى عاده‌تگرتن قبول ناکات.
خواستی نوێبوونه‌وه و گۆِران و نوێگه‌رى، کاردانه‌وه‌یه‌که له‌به‌رامبه‌ر
چه‌قبه‌ستویی وسه‌قامگیریدا. ڕه‌ت کردنه‌وه‌ى ئه‌و چاره‌نووسه سه‌پێنراوه‌یه
که ده‌یه‌وێت حه‌تمه‌ییه‌تێک به ئێستا و ئایینده‌ى بدات. واته پرسی
گۆڕان پرسی شه‌ڕێکه له‌سه‌ر گۆڕین و بیناکردنه‌وه، گۆڕینی چاره‌نووس
و بیناکردنه‌وه‌ی ئاینده، پرسی هه‌ڵبژاردنه له‌نێوان چاره‌نووسێکی
مێگه‌لییانه و چاره‌نووسێکی مرۆییانه‌ى ئازاد. کۆمه‌ڵگاى کوردى ئه‌مڕۆکه
زۆر به سه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌م دووڕێیانه‌دا گیرى خواردووه. ده‌سه‌ڵاتی
کوردى و هێزه سیاسیی و ڕۆشنبیرییه ته‌قلیدیه‌کانی کوردستان و
ئایدۆلۆژیاکانیان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان کۆمه‌ڵگه ملکه‌چی
چاره‌نووسی یه‌که‌م بکه‌ن و، بۆ ئه‌مه‌یش به‌هانه‌ى سیاسی و که‌لتوورى
وئایدۆلۆژى جۆراوجۆر ده‌هێننه‌وه، ئه‌وان یۆنگ وته‌نی وه‌کو خه‌ڵکه
سه‌ره‌تاییه‌کان ترسێکی خورافییان له هه‌موو شتێکی نوێ هه‌یه. واته
ده‌سه‌ڵات له گۆڕان ده‌ترسێت و هاوڵاتیش گومانی لێده‌کات، سه‌ره‌نجام
دابڕان و بۆشاییه‌کی ته‌واو له‌نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا دروست بووه.
موفاره‌قه‌ى ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له‌وه‌دایه ئۆپۆزسیۆن له‌م وڵاته‌دا
نییه و، له‌هه‌مان کاتدا زۆرینه‌ى خه‌ڵکیش بوونه‌ته ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام
ئۆپۆزسیۆنێکی هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ پرۆژه و بێ سه‌ر وبه‌ر. ئه‌مه‌ش
واى کردووه سنووره‌کانی نێوان په‌سه‌ند کردن و ڕه‌ت کردنه‌وه به‌ئاسانی
له‌یه‌ک جیانه‌کرێنه‌وه. به‌ڕواڵه‌ت وا ده‌رده‌که‌وێت که خه‌ڵک
بێ ده‌نگن و ئه‌و دۆخه‌یان په‌سه‌نده، له‌کاتێکدا ئه‌مه ڕووکارى ئه‌و
شاخه به‌سته‌ڵه‌که‌یه که له بنه‌وه‌ى ڕا توڕه‌یی و بێزارییه‌کی
بێ ئه‌نداز له جۆشدایه، حاڵه‌تێک ئه‌گه‌ر درێژه بکێشێت ئه‌وا کۆمه‌ڵگه
یان به‌ره‌و ئاشوب و ئاژاوه‌یه‌کی ناته‌ندروست ده بێت، یان به‌ره‌و
بنج داکوتانی زیاترى زۆردارى و سته‌مکارى ئه‌م دوو حزبه. که له هه‌ردوو
بێره‌که‌دا ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌کاته شکستی زیاترى مه‌عنه‌وى و ڕۆحیی
مرۆڤی کورد. لێره‌وه هه‌موو ده‌سته‌بژێرانی ڕۆشنبیر و سیاسی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه
ئه‌رکیانه و هه‌ریه‌که و به‌پێی توانایی و بواره‌کانیان
به کرده‌وه ڕۆڵی گرنگ ببینن له به‌شدارى کردنی چالاکانه بۆ ده‌ست
کردن به پرۆسه‌یه‌کی گۆڕانی هه‌مه لایه‌نه‌ى پۆزه‌تیف له ژیانی
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا .
کۆمه‌ڵگه و سیاسه‌ت
یه‌کێک له چالاکییه سیاسییه‌کان له سیستمی دیموکراسیدا، نه‌ک تاقه
چالاکی وه‌ک ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا ده‌یبنین، به‌شداریکردنی
هاوڵاتییانه له ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، چونکه ئه‌م به‌شداریکردنه،
له ڕواڵه‌تدا واده‌رده‌که‌وێت، په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆى به
دیاریکردن و هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌و و حکومه‌ته‌وه‌هه‌یه له‌لایه‌ن
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه. هه‌روه‌ک له‌و وڵاتانه‌ى که هه‌ڵبژاردن و
دیموکراسییه‌تی تێدا به‌رقه‌راره، ئه‌گه‌ر پارتێک ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى که
له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژارندا به ده‌نگده‌رانی داوه نه‌باته سه‌ر،
ئه‌وا ده‌نگده‌ران له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنی دواى ئه‌ودا، به ده‌نگ نه‌دان
پێی سزاى ده‌ده‌ن و تۆڵه‌ى لێده‌که‌نه‌وه{ له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌یش گه‌مه‌یه‌که
به عه‌قڵی خه‌ڵک ده‌کرێت}. پێده‌چێت تاکی کوردیش که‌م تا زۆر ئه‌م ده‌رککردنه‌ى
له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که له بێزاریی و توڕه‌ییه‌کانی
ژیانی ڕۆژانه‌دا خه‌ڵکی په‌شیمانی خۆیان له چون بۆ ده‌نگدان ده‌رده‌بڕن
و ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ى خۆیان، له‌بێنه‌زمى و قه‌یران و ناعه‌داله‌تییه‌کان،
به نه‌چوونه ده‌نگدان بکه‌نه‌وه. به‌ڵام ئایا که‌س ده‌توانێت که‌م
بوونه‌وه‌ى ئاستی به‌شداریکردنی هاوڵاتیان له ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردندا
پێشبینی بکات؟ سه‌رنج بده‌ن، ئێمه له تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى هاوڵاتیاندا
ئاماژه به‌که‌م بوونه‌وه و به‌شدارینه‌کردنی ده‌نگده‌ران ده‌که‌ین،
له کاتێکدا له دیموکراسییه‌ته‌کانی دنیادا، تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى ده‌نگده‌ران
له پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌رنه‌چواندنه‌وه‌یه‌تی له ده‌نگداندا، واته
له کۆمه‌ڵگه‌ى کوردی‌دا هاوڵاتی سه‌رپشک {مخیر} نیه، له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی
چه‌ند ڕێگایه‌کدا، به‌ڵکو له‌نێوان به‌شداریکردن یان بێیکۆت
کردنی هه‌ڵبژاردندا قه‌تیس ماوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش هێشتا نیگه‌رانی
و توڕه‌یی له پارتی و یه‌کێتی و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌شدارینه‌کردن له هه‌ڵبژاردندا
قابیلی ئه‌وه‌یه، که له‌سه‌ر وه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، به وتاری حه‌ماسی
و جۆش بزوێن بڕه‌وێته‌وه و ڕێژه‌ى به‌شداریکردن به‌رز بکرێته‌وه.
هۆکارى ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شێوازه نامه‌عقوله‌ى سیاسه‌تکردن
له‌م وڵاته‌دا، که داغانه به تێکه‌لڕ کردنی سۆز و بزواندنى هه‌سته‌کان
و دووره له موخاته‌به‌کردنی عه‌قڵه‌وه، دیاره ئه‌مه‌یش به شێوه‌یه‌کی
به‌رنامه بۆ ڕێژراو له‌لایه‌ن هه‌ردوو زلحیزبه‌که‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
{کاره‌سات له‌وه‌دایه که به‌رنامه‌ڕێژى له‌و شوێنه‌دا که له‌خزمه‌ت
و قازانجی کۆمه‌ڵدایه نائاماده‌یه و له‌وشوێنه‌یشدا که له‌خزمه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حزبه‌دایه به هه‌مو قورساییه‌کییه‌وه ئاماده‌یه}واته
عه‌قڵ و مه‌عریفه و تێگه‌یشتنی زانستییانه له چه‌مکی سیاسه‌تدا ده‌رده‌هاویژرێت،
ئه‌کتیڤ بوون و هوشیاریی سیاسی له سیاسه‌تکردندا دوور ده‌خرێته‌وه.
بۆیه ده‌کرێت بڵێین تۆڵه کردنه‌وه له یه‌کێتی و پارتی به نه‌چوونه
ده‌نگدان و دانیشتن له‌ماڵی خۆ و، واته به بێ نیشاندانی ئه‌کتیڤتییه‌ک،
ده‌کاته دوورکه‌وتنه‌وه له سیاسه‌ت، چونکه وه‌ک ئاماژه‌مان پێیدا
به‌شدارینه‌کردن له ده‌نگداندا له‌نه‌بوونی ڕێگا چاره‌ى تردا، هاوڵاتی
له‌و تاقه چالاکییه سیاسییه‌ش دوور ده‌خاته‌وه. ده‌شێت هاوڵاتی له‌میانه‌ى
گه‌ڕانیدا بۆ هه‌ڵبژاردنی بێشترین و له بێرترین، یا لایه‌نی که‌م
بێش و گونجاو، جیاوازى له نێوان پارته سیاسییه‌کاندا نه‌بینێته‌وه،
پرۆژه‌ى سیاسی نوآ یا ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌م حز بێنه شک نه بێت و به‌مه‌یش
دوچارى بێزارى و بێ‌ئومێدى ببێت {نمونه‌ى ئه‌مانه‌یش پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئێراق و په‌رله‌مان و ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستور
بو}، له‌مه‌یاندا هه‌ر به‌ته‌نها حزبی کوردى به‌رپرسیار نییه، به‌ڵکو
به‌شێکیشی په‌یوه‌ندى به سنوردارى هوشیاریى مرۆڤی کورده‌وه هه‌یه.
مرۆڤی کورد خۆى به‌رپرسیاره به‌وه‌ى که به‌ته‌نها له نێو ئه‌وانه‌ى
که هه‌ن ده‌گه‌ڕێت و خۆى هیلاک ناکات تا له‌ئه‌نجامی گه‌ڕانی به‌رده‌وامیدا
خۆى داهێنه‌رى پرۆژه بێت، زۆرجاریش بیانوه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که کارى به‌سه‌ر
سیاسه‌ته‌وه نییه و له سیاسه‌ت توڕه‌یه و به‌نه‌فره‌تی ده‌کات.
مرۆڤ هه‌رچه‌نده خۆى دڵخۆش بکات به‌وه‌ى که کارى به‌سیاسه‌ته‌وه
نییه، به‌ڵام دواجار سیاسه‌ت کارى به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه هه‌ر هه‌یه،
چونکه ئه‌و به‌پێی ساده‌ترین لۆژیک مه‌حکومه به‌وه‌ى که له
جوگرافیایه‌کی سیاسی‌دا که ناوى وڵاته بژیێت، داواى لێکراوه که له‌به‌رامبه‌ر
یاساکان، ده‌ستور و بڕیاره‌کانی حکومه‌ت و فه‌رمانڕوایاندا خۆى
بسازێنێت و بگونجێنێت، ملکه‌چیان بێت و پارێزگاری‌یان لێبکات و جێبه‌جێیان
بکات، واته فه‌رمانبه‌رێک بێت له‌نێو سیستمێکی سیاسی و ئیدارى و
جوگرافیایه‌کی دیاریکراودا. ئایا ئێمه ده‌توانین بڵێین ئه‌و قه‌یران و
بێ نه‌زمییه سیاسییه‌ى ئه‌مڕۆى کوردستان و، ئه‌و ناعه‌داله‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه
و قۆرخ کردنه‌ى ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌رچاوه‌کانی داهات و سامان له
کوردستاندا له‌لایه‌ن ئۆلیگارشیاى مالی ئه‌م دوو حزبه‌وه په‌یوه‌ندى
به ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌ردى ئێمه‌وه‌نییه و کارى نه‌کردۆته
سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌مان؟
دور که‌وتنه‌وه و توڕه‌یی له سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر ناوى تۆڵه کردنه‌وه
یان سزادانی ئه‌م دوو حزبه‌ى لێبنرێت، ئه‌وا له‌ڕاستیدا جگه‌له وه‌همی
تۆڵه‌یه‌ک چیدی نییه و، له هه‌قیقه‌تیشدا په‌رده‌دادانه به‌سه‌ر ئه‌و
ئاسته نزمه‌ى وشیارى و ئه‌و ته‌مه‌ڵییه‌ى که بیرکردنه‌وه و چالاکییه‌کانی
مرۆڤی ئه‌م وڵاته‌ى داگر
توه و، چاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێکه بیکات به
ڕابه‌ر و شوێنی که‌وێت، شاردنه‌وه‌ى ئه‌و نا ئومێدى و ترسه‌یه له
سیاسه‌ت که غیابی وشیارى دروستی کردووه .
به‌کورتی ده‌کرێت بڵێین هه‌ڵوێستی گشتیی هاوڵاتیان سه بێره‌ت به‌سیاسه‌ت
به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌ى نیگه‌تیڤدا دابه‌ش بووه که هه‌ردووکیان زیان
بێرن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هاوڵاتیان و به‌ره‌و پێشچوونی کۆمه‌ڵگا،
یه‌که‌مینیان دوورکه‌وتنه‌وه و خۆ بواردنه له‌سیاسه‌ت، که پێشتر
ئاماژه‌مان پێیکرد. دووه‌میش به‌شداریکردنێکی ئاپۆراییه له ته‌قسێکی
ئاهه‌نگسازیی نائاگاهانه‌دا، که له‌بۆنه و هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌یبنین،
وه‌ک ئه‌وه‌ى سیاسه‌ت که‌رنه‌ڤاڵێک بێت، نه‌ک کرده‌یه‌کی مه‌عریفی بۆ
ڕێکخستنی کار و بێره‌کانی کۆمه‌ڵًگ و ده‌سه‌ڵات.
دروست کردنی ئایینده
پێویسته ئه‌وه بزانین که ئایینده خوازى و دابینکردنی ئاینده تایبه‌تمه‌ندى
و سیفاتی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک نییه که له‌ئێستادا بژیێت. ژیان له‌ئێستادا
به‌نیسبه‌ت سبه‌ینێوه که دێت ژیانێکه له دوێنێدا، نوخبه‌ى سیاسی و
ڕۆشنبیریى کوردی چ ته‌قلیدى و موحافه‌زه‌کار و چ ئه‌وانه‌یش که
بێنگه‌شه‌ى نوێگه‌رى ده‌که‌ن به‌رده‌وام له ڕابردوو و ئێستادا ژیاون
چونکه نه‌یانتوانیوه یان نه‌یانویستوه که ئاراسته‌ى کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و
ئایینده وه‌رچه‌رخێنن، ته‌نها کارێک که کردوویانه‌ململانێی ئێستا
بووه له‌گه‌لڕ ڕابردودا، ئه‌مه‌یش به‌ته‌نها شڵه‌قاندنی گۆمی مه‌نگ و
چه‌قبه‌ستوى لێده‌که‌وێته‌وه، نه‌ک به‌ره‌ڵا کردنی ڕێچکه‌که‌ى. له‌کاتێکدا
که شه‌پۆلی ڕوداوه‌کان هه‌میشه مرۆڤی کوردیان له‌گه‌لڕ خۆیاندا ڕاپێچ
داوه و، ئه‌م مرۆڤه‌ش هه‌ر چاو له‌ڕابردو بووه و تامه‌زرۆى گه‌ڕانه‌وه
بۆى. ئیدیۆمی سالڕ به‌سالڕ خۆزگه‌م به پار، ده‌لاله‌تێکی ڕه‌مزیی به‌تالڕ
بوونه‌وه‌یه له ئایینده‌خوازیی مرۆڤی کورد، نیشانه‌ى پاسیف بوونی
مرۆڤه له‌نێو ئه‌و زه‌مین و زه‌مانه‌ى که تێیکه‌وتوه، نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه
که ئه‌م مرۆڤه کارتێکراو و په‌رچه‌کرداره نه‌ک خۆى کارێک بێت. بۆیه
ڕه‌خنه کردنی ڕابردوو به بێ بزواندنی پۆزه‌تیفانه‌ى ئێست و،
دروستکردنی ململانآ له‌نێوان ئێست و ئایینده‌دا خاوه‌نه‌که‌ى دوچارى
سه‌رگه‌ردانی و سه‌ره‌گێژى ده‌کات و کاریگه‌رییه‌که‌یشی له
بێزنه‌ى وورده شه‌پۆلی گۆمه شڵه‌قاوه‌که تێناپه‌رێت. واته پێویسته
هاوکێشه‌ى ئێستا ـ ڕابردوو بگۆڕدرێت بۆ ئێستا ـ ئایینده.
به‌ڵام پرۆژه‌یه‌کی گۆڕانخواز و نوێگه‌ر ده‌توانێت ئایینده دروست بکات
که یۆتۆپی و جیهانێکی وێناکراو و ئایدیاڵی هه‌بێت و، تێیدا ژیانی
مرۆیی و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، چه‌مک و به‌ه و
بێیه‌خ و بێوه‌ڕه‌کان به پێناس و دیدێکی ته‌واو جیاوازه‌وه
بخاته ڕوو. به‌م پێیه بنیاتنانه‌وه‌ى ئایینده واته ململانێکردن
له‌گه‌ل ئێستا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌ک که بونیادى
کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌ردى بگرێته‌وه. کۆمه‌ڵگا وه‌ک نه‌زم، میکانیزمه‌کانی
ڕێکخستن و په‌یوه‌ندى، دامه‌زراوه‌کان و ...هتد. تاکیش وکو پێکهات و
بونیادى که‌سێتی و ده‌رونیی و په‌روه‌رده‌یی. کۆمه‌ڵگا وه‌ک ڕه‌تکردنه‌وه‌ى
ئه‌و مۆدیله له‌حز بێیه‌تی و سیاسه‌ت کردن که جێگه‌یه‌ک بۆ ئازادى
تاک و بڕیاره‌کانی ناهێڵێته‌وه و، تاکیش وه‌ک یاخی بوون له‌و سیستمی
په‌روه‌رده و فێر کردنه‌ى که کردویه‌تیه مرۆڤێکی پاسیڤ و هیچ له
بێرا نه‌بو . هه‌رچه‌نده میکانیزمه‌کانی ئه‌م دوو ئاسته‌ى بیناکردنه‌وه
جیاوازن، بیناکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا به‌هۆى گروپه‌کانه‌وه ده‌بێت و
بیناکردنه‌وه‌ى تاک پرۆسیسێکی تایبه‌ت و خودییه، به‌ڵام ته‌واو که‌رى
یه‌کترن ( واته په‌یوه‌ندییه‌کی دیالێکتیکیان هه‌یه) و هیچیان پێش ئه‌وى
دی ناکه‌ون، مرۆڤێک که ئیراده بۆ زات و ده‌رونی خۆى بگێڕێته‌وه
گیانی یاخی بون به‌رهه‌ڵستکارى بخاته جێگه‌ى گیانی ته‌سلیم بون و ملکه‌چی،
ده‌توانین بڵێین یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کانی ڕوه‌و کاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگا ده‌ست پێکردوه. کۆمه‌ڵگاش ئه‌گه‌ر گروپی ده‌سته‌بژێر و پێشه‌نگانی
سیاسی به‌رژه‌وه‌ند خواز و خۆنه‌ویست و ڕه‌خنه‌گرى سازش نه‌که‌رى تیادا
دروست بێت، ڕێکخراوه و گروپی مه‌ده‌نی و پارتی سیاسی بوێر و به‌رهه‌ڵستکارى
ڕاسته‌قینه‌ى تیا دروست بێت، ده‌کرێت بڵێین ئه‌و کۆمه‌ڵگایه
گۆڕانخوازه و کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر تاکه‌کانی ده‌بێت. لێره‌دا من له‌سه‌ر
دوو ئاستی بیناکردنه‌وه ده‌وه‌ستم:
1- بینا کردنه‌وه‌ى ده‌رونی و که‌سێتی تاک:
تێکشکاندنی که‌سایه‌تی و وێران کردنی ڕۆحی و مه‌عنه‌ویی مرۆڤی کورد به
پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆز و دوور و درێژدا تێپه‌ڕیوه، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها سه‌رده‌می
به‌عس و دواى ڕاپه‌ڕین به‌نمونه وه‌ربگرین، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین
مرۆڤی سه‌رده‌می به‌عسیزم مرۆڤێکی ترسێنراو و سه‌رکوتکراو بوو، به‌ڵام
مرۆڤی دواى ڕاپه‌ڕین مرۆڤێکی په‌راوێزخراو و ده‌م به‌ستراوه، به‌عس به‌رده‌وام
چاوى له‌سه‌ر هاوڵاتی بوو نه‌کا به‌شداریی سیاسه‌ت بکات، واته بچێته
ناو ئۆپۆزسیۆنه‌وه، بۆیه هه‌موو شێوه‌کانی زه‌بر و زه‌نگی به‌کارده‌هێنا،
هه‌ر ئه‌مه‌ش واى له‌هاوڵاتی کردبوو که به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان به‌کاربه‌رى
(مستهلک) سیاسه‌ت بێت. به‌ڵام هاوڵاتی دواى ڕاپه‌ڕین به‌هۆى بێ
ئومێد بوونی له حزبی کوردى و نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، پشتی کرده
سیاسه‌ت و ڕووى کرده به‌رخۆریی کاڵا، به‌رخۆریی تایبه‌تمه‌ندییه‌کی
زه‌ق و پێکهاته‌یه‌کی به‌هێزى که‌سایه‌تی هاوڵاتی دواى ڕاپه‌ڕینه.
چونکه ڕاپه‌ڕینی 91ى خه‌ڵکی کوردستان و پێچرانه‌وه‌ى دام و ده‌زگاکانی
به‌عس له ڕووى مێژووییه‌وه هاوکات بوو له‌گه‌ل نه‌مانی شه‌ڕى سارد و
سه‌رهه‌ڵدانی جیهانگیریدا. ناوچه‌ى دژه‌فڕین و به‌رنامه‌ى
(Provide Comfort) ى هاوپه‌یمانان ده‌روازه‌ی به‌ڕووى هاتنی تازه‌ترین
کاڵاى بێزرگانیی بیانی بۆ نێو بێزاڕه‌کانی کوردستان
واڵاکرد . کوردستانێک که به‌ر له‌مل شکاندنی به‌عس ژێرخانی ئابوورییه‌که‌ى
هه‌ڵوه‌شابوو و، شه‌ڕى ئێراق ـ ئێران و پرۆسه‌کانی جینۆساید به‌رهه‌مهێنانی
کشتوکاڵی و پیشه‌سازى وێران کردبوو و، په‌کی خستبوون و زۆرینه‌ى
جوتیار و کرێکارى به‌رهه‌مهێنى کردبووه سه‌ر بێز و خه‌فیفه و بێکار و
فیرار، ئه‌مه‌یش کاریگه‌رییه‌کی قوڵی له‌سه‌ر که‌سێتی و هوشیارى و ده‌روونناسی
مرڤی کورد دان و عه‌قڵیه‌تی داهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێن و کارکه‌رانه‌ى
مرۆڤ جێی خۆیان چۆلڕ کرد بۆ گیانی خۆسه‌لماندن و به‌رگرى له‌خۆ کردن به‌زه‌برى
هێز . بۆیه کاتێک ڕاپه‌ڕین دێت و یه‌کێتی و پارتی و حزبه‌کانی دیکه
دێنه‌وه کوردستان و ئه‌م عه‌قڵیه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وته‌ى خه‌ڵکی له‌گه‌لڕ
سیاسه‌تی ڕاو وڕووت و ئاودیوچێتیانه‌ى هه‌ردوو حزب ئاوێته ده‌بێت،
ئیدى هاوڵاتی له ڕووى کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و که‌سێتییه‌وه ئاماده‌کراوه
بۆ بوون به که‌سێکی سست و به‌کاربه‌ر. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێک بۆ جووڵه‌ى
سه‌رمایه‌ى بێزرگانی و عه‌قارات ده‌ڕه‌خسێنێت و، به‌یارمه‌تی
کۆنترۆلڕ و بگره مۆنۆپۆلڕ کردنی خاڵه گومرگیه‌کان له‌لایه‌ن یه‌کێتی
و پارتییه‌وه و، چاوپۆشی هاوپه‌یمانان له هاوردنی که‌لوپه‌ل بۆ نێو
کوردستان، ئابوورى کوردستان له ئابوورییه‌کی نیمچه به‌رهه‌مهێنه‌وه
ده‌بێته ئابوورییه‌کی به‌کاربه‌رى ته‌واو. به‌م جۆره و له‌سه‌ر خۆ نه‌ریتی
به‌رخۆرى و به‌کاربه‌رى و ئیستیهلاکچێتی شوێن چالاکییه مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى
دیکه ده‌گرێته‌وه، هه‌بوونی کاڵ و هه‌ڵپه‌کردن بۆ به‌ده‌ستهێنانیان
نه‌ک بوونی زات و به‌ده‌ستهێنانی خودێتی له ناخی مرۆى کورددا بنج داده‌کوتآ.
نه‌ریتی شت کڕین لاى ئه‌وانه‌ى که توانای کڕینیان هه‌یه و حه‌زى کڕین
لاى ئه‌وانه‌یش که بێ توانان له کڕیندا ده‌بێته پاڵنه‌رى سه‌ره‌کی
هه‌وڵدانه‌کانی هاوڵاتی و پاساوێکیش بۆ توند کردنه‌وه‌ى گیانی ململانێی
ناڕه‌و و ماستاوچێتی و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ئاتاجه ماددیه‌کان،
گه‌یشتن به‌پۆست و پله و پایه به شێوازى ناشایسته و دوور له
لێوه‌شاوه‌یی و پسپۆڕى، که هه‌ر ئه‌مه‌یش دواتر ده‌بێته یه‌کێک له
گرنگترین فاکته‌ره‌کانی دروست بوونی گه‌نده‌ڵیی له‌ناو دامه‌زراوه
حکومییه‌کاندا. لێره‌وه له شوێنی ئازادى فیکر و عه‌قلڕ، ئازادى
بیرکردنه‌وه و کار و بڕیاردان، ئازادى شت کڕین و مه‌سره‌ف و ئازادى هه‌بوونی
کاڵا له‌ناخی مرۆى کورددا بنج داده‌کوتآ. فرۆم وته‌نی هاوڵاتی
ئاسوده‌یی و ئارامیی ده‌روونی له‌پێناو وه‌همی خۆشگوزه‌رانی شه‌خسیدا
ده‌گۆڕێته‌وه به شپرزه‌ییه‌کی بێ وێنه له ناخ و ڕۆحی‌دا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ى زه‌وتکردنی ڕۆحی و مه‌عنه‌ویی مرۆڤ له‌نێو هه‌لومه‌رجێکی
بێبه‌تیدا به‌ڕێوه بچێت، ئه‌وا ڕێگایه‌کی سه‌ندنه‌وه و بیناکردنه‌وه‌ى
ده‌روونی مرۆڤ به‌ر له‌هه‌رشتێک مه‌سه‌له‌یه‌کی خودییه. واته مرۆڤ ده‌بێت
یه‌که‌مین هه‌نگاو له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێ‌بکات، ناکرێت مرۆڤ خۆى هیچ
کارێک بۆ بیناکردنی که‌سێتی و ڕۆحیی خۆی ئه‌نجام نه‌دات و هه‌ر به‌ته‌نها
قسه به‌ده‌سه‌ڵات بڵێت و ئه‌و به‌رپرس بکات له‌نه‌هامه‌تبییه‌کانی،
چونکه به‌شێک له سلبیات و خراپییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردى شانی
هاوڵاتیش ده‌گرێته‌وه، له‌ڕاستیدا کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات، به تاک و
گروپه‌وه، له‌م ناته‌ندروستییه‌ى کۆمه‌ڵگا به‌رپرسن. مرۆڤێک که
ده‌روون و که‌سێتییه‌کی ته‌ندروستی هه‌بێت ڕۆژێک هه‌ڵناپه‌ڕێت و ڕۆژێک
شیوه‌ن بکات، ئه‌مه سیماى که‌سێکی بێ شوناس و شڵه‌ژاوه. مرۆڤی
کورد ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تاکێکی هوشیار و مرۆڤێکی به‌به‌رهه‌م و داهێنه‌ر
بێت، پێویسته ڕۆحیه‌تی ئینتیم و پابه‌ندبوون له خۆیدا زیندوودا بکاته‌وه،
ده‌روون و که‌سێتی خۆى هاوسه‌نگی بکاته‌وه. هه‌م ئازادییه شه‌خسییه‌کانی،
که ده‌سه‌ڵاتی کوردیى وسیستمی نه‌ریتپارێزیى کۆمه‌ڵایه‌تی لێیان
زه‌وت کردوه، به‌ده‌ست ببَنێت و هه‌م ئازادییه ده‌روونییه‌کانیشی( که
ژیانی هاوچه‌رخ و هه‌ڵپه‌کردن به شوێن مادیاته‌وه لێیان زه‌وت
کردوه).
به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه شه‌خسییه‌کان و، بێقی مافه‌کانی تر، له
پرۆسه‌یه‌کی خه بێتی سیاسی و کارى به‌کۆمه‌ڵدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت،واته‌پرۆسه‌یه‌کی
ده‌ره‌کییه، ئازادى شه‌خسی مافێکه پێویسته هه‌موو که‌سێک موماره‌سه‌ى
بکات. له‌مێژیشه وتویانه ماف ئه‌سه‌ندر و نادرآ. مافێک که هه‌یه و
زه‌وت کراوه ده بێ بسه‌ندرێته‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بین پێمان
ببه‌خشن. مرۆڤیش ئه‌و کاته ده‌توانێت شه‌ڕى ئازادى بکات که خاوه‌نی
گیانێکی هه‌ست به‌رپرسیارێتی و خه‌مخۆریی بێت، مرۆڤی بێ
ده‌ربه‌ست و که‌مته‌رخه‌م ناتوانێت سه‌ربه‌خۆیی بۆ خۆى و خۆشگوزه‌رانی
بۆ کۆمه‌ڵًگاکه‌ى فه‌راهه‌م بکات. که‌وایه دروست بوونی هه‌ستی
به‌ده‌ربه‌ستی و خه‌مخۆرى زیاتر پرۆسیسێکی ناوه‌کییه و په‌یوه‌ندى به
به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی هوشیارى تاکه‌وه هه‌یه. ئازادى ده‌روونییش ئه‌وه‌یه
که مرۆڤ کۆیله‌ى حه‌ز و هه‌ڵپه شه‌خسییه‌کانی نه‌بێـت، ئه‌و حه‌ز و
پاڵنه‌رانه‌ى که کۆیله بوون و بێڵبه‌ستیی زیاتر بۆ خۆى و مالڕ
ومنداڵی، و قازانج و سودیش بۆ کۆمپانیاکان و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌هێنێت.
ئازادى ده‌رونیی، واته کۆنترۆلڕ کردنی ئه‌و ئاره‌زووانه‌ى که خزمه‌ت
به گه‌شه و بوونی مرۆییانه‌ى ئه‌و ناکه‌ن، ئه‌و ئاره‌زووانه‌ى که
مرۆڤ له مرۆڤ بوون ده‌خه‌ن و ده‌یکه‌نه کۆیله‌ى ماشین و کاڵا. فرۆم
وته‌نی مرۆڤی ته‌واو گه‌شه سه‌ندو و ڕاسته‌قینه مرۆڤێک نیه که چه‌ندى
"هه‌بێت" به‌ڵکو مرۆڤێکه که خودى خۆى "زۆره". به‌ده‌ستهێنانی ئازادى
ده‌رونی له ئاماده‌کارییه‌کی تایبه‌ت و شه‌خسیدا بۆ فڕێدانی
ڕواڵه‌تچێتی و به‌هێز کردنی جه‌وهه‌رگه‌راییدا به‌ڕێوه ده‌چێت. له
کۆیله بونی حه‌زه‌کانه‌وه بۆ تێگه‌یشتنیان، له کۆیله بونی کاڵاکانه‌وه
بۆ ناسینییان، له چاوگێرانه‌وه بۆ تێڕامانى ورد، له سه‌تحییه‌ته‌وه
بۆ قولڕ بونه‌وه. دوا جار ده‌شێت خه‌تکێشان و سنوردانان له‌نێوان
هه‌ردوو مه‌مله‌که‌تی هه‌ست و عه‌قڵدا بۆ پێوانه کردن و بڕیار دان
شێوه‌یه‌ک بێت له شێوه‌کانی ئه‌و هوشیارییه خواستراوه که ڕۆڵی هه‌یه
له بیناکردنه‌وه‌ى که‌سێتی مرۆڤدا.
2- بنیاتنانه‌وه‌ى سیاسییانه‌ى کۆمه‌ڵگا
پێشتر ئاماژه‌مان به هۆکارى سیاسه‌ت وه‌ک یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی
دروست بونی ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى کوردستان کرد و بێسمان له نا
ئومێدى سیاسیی کرد. به‌ڵام به لایه‌کی تردا هۆکارێکی ڕه‌واندنه‌وه‌ى
ته‌می بێ هێوایی دیسان سیاسه‌ته، واته سیاسه‌ت وه‌ک چالاکییه‌کی
مه‌عریفی مرۆیی خۆى له خۆیدا خراپ نیه و ڕه‌ت نه‌کراوه‌ته‌وه. به‌ڵکو
ئه‌وه سیاسه‌تکاران و کارى سیاسییه که ده‌کرێت خراپ بێت یان
بێش، زیان بێر بێـت یان سودمه‌ند. لێکۆڵینه‌وه‌ى سیاسیش یاریده‌ى مرۆڤ
ده‌دات بۆ ناسینی ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ى و هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ریشه
بۆ هه‌ڵبژاردنی بێشترین ( الاختیار الافچل). مه‌رجی پێویستیش بۆ
ئه‌مه ئازادى بیرکردنه‌وه و ئازادى سیاسییه. نه‌بوونی ئازادى سیاسیی
ماناى داخستنی ده‌رگاى بیر کردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌ست نیشان
کردن، بکره ماناى داخستنی هۆشی مرۆڤه. که‌وایه ئازادى سیاسی یه‌که‌مین
مه‌رجه‌کانی بیناتنانه‌وه‌ی سیاسییانه‌ى کۆمه‌ڵگایه.
ئازادى سیاسیی
نه‌بوونی ئازادى سیاسیی به‌ته‌نها یاساکان و سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکوت
لێی به‌رپرس نین. به‌ڵکو که‌لتوورى ده‌سه‌ڵات و که‌لتوورى سیاسییش
فاکته‌رێکن. بۆ نمونه چه‌کێکی ئه‌م پێشێلکردنه‌ى ئازادى سیاسی
شێواندنی ماناکه‌ی و خستنه‌ڕوویه‌تی به شێواوى، که ده‌کرێت به‌رژه‌وه‌ندى
سیاسی یا نه‌خوێنده‌واریى سیاسی له پشت ئه‌مه‌وه بن. ئازادى سیاسی
لێره هاوتا کراوه به ئازادى کارى حزب و هه‌بونی پارته‌کان. پارته‌کان
له‌به‌رئه‌وه‌ى که هه‌ن و ڕێگه پێدراون، ئیتر بێسێک له ئازادى
سیاسیی ناکه‌ن. پارتێکیش که له‌به‌ر جیاوازى سیاسی و ئایدۆلۆژی ئیجازه‌ى
نادرێت و چالاکییه‌کانی نایاسایی ده‌کرێت، ئازاد بوونی یاساییانه‌ى خۆى
به ده‌سته‌به‌ربوونی ئازادى سیاسی ده‌زانێـت. ئه‌م یه‌کسان کردنه‌ى
ئازادى سیاسییش به ئازادى حزب له‌لایه‌که‌وه له توتالیتاریزمه‌وه‌سه‌رچاوه‌ى
گرتوه. چونکه ئازادى لایه‌نێکی مه‌عریفى کۆمه‌ڵایه‌تی،واته ئازادى
سیاسیی، به‌ته‌نها له ئازادى کار کردنی گروپێکه‌وه ده‌بینێت و به‌مه‌ش
کۆمه‌ڵگ و گروپ یه‌کسان ده‌کات به‌یه‌ک. له‌لایه‌کی تریشه‌وه چه‌واشه
کردنى چه‌مکی ئازادى سیاسییه چونکه هه‌ر به‌ته‌نها ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ناداته
ده‌ست یه‌کێتی و پارتی که‌له ناوخۆدا منه‌تی ئازادى و فره‌یی به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵدا بکه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ش خۆیان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکرات
بناسێنن. به‌ڵکو ڕوانینیش بۆ ئازادى سنور دار ده‌کاته‌وه. ئازادى کارى
حزبی و فره حزبی مه‌رجێکه، نه‌ک هه‌موو مه‌رجه‌کان، بۆ بوونی ئازادى
سیاسی به واتاى ئازادى سیاسی هه‌مه‌کییه و ئازادى پارته‌کان
هه‌نده‌کین و به‌شێکن لێی. به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه هێشتا ناتوانین ئه‌م
فره حزبیه‌ى ئێستا وه‌ک نیشانه‌یه‌ک له نیشانه‌کان هه‌بونی ئازادى
سیاسی بناسینه‌وه، چونکه نه‌یتوانیوه به‌شداریکردنی هۆشیارانه‌ى
هاوڵاتیان له پرسه سیاسییه‌کاندا زیاد بکات و هوشیارى سیاسی له کۆمه‌ڵدا
دروست بکات ، له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ى که له‌م وڵاته‌دا ناوى ئازادیی
لێنراوه نیشانه‌یه‌که له نیشانه‌کانی داڕزان و به‌ره‌ڵایی و گه‌نده‌ڵی.
کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌گه‌ر ئازادى سیاسی تیا به‌رقه‌رار بێت گه‌نده‌ڵیی و
گه‌نده‌ڵه‌کان و تاڵانچیانی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات ئاوا به ئاشکر و
به‌به‌ر چاوى خه‌ڵکییه‌وه خۆیان ده‌رناخه‌ن چ جاى مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا،
ئازادى سیاسیی ئه‌گه‌ر هه‌بێت و پارت و گروپی فشارى بوێر و ڕێگه
پێدراو له مه‌یداندا بن، به‌رپرسانی گه‌نده‌لڕ و مافیاکانی سیاسه‌ت
ئێستا یان له زیندانه‌کاندا ده‌بون یان خۆیان ده‌شارده‌وه و پارته‌کانیشیان
جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد ناویان بێنن یان به‌رگرییان لێبکه‌ن و
پاساویان بۆ بێننه‌وه. ئازادى سیاسی به ته‌نها ئازادى پارته‌کان نییه
به‌ڵکو ئازادى ململانێی سیاسی، ئازادى خۆپیشاندان و مانگرتن و جوڵاته‌وه‌ى
سیاسی ، ئازادى پێک هێنانی کۆمه‌ڵه و ڕیکخراوى سیاسی، ئازادى ڕا
ده‌ربڕین و دروست بوونی ڕاى گشتی ... ، ده‌گرێته‌وه، ئینجا ئازادى
هه‌ڵبژاردن و خۆکاندید کردن .که ئه‌مانه هوشیارى سیاسی له کۆمه‌ڵگادا
دا دروست ده‌که‌ن . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندى خۆى
گوڵبژێریان ده‌کات وناخوازێت خه‌ڵکی له‌ڕووى سیاسییه‌وه هوشیار بێت ،
ئه‌ى پارته کانی تر بۆ ئه‌م کاره‌یان نه‌کرد؟ ئایا چاوه‌ڕآ بون تا ئه‌م
دو حزبه ده‌ستپێشخه‌رى بکه‌ن، که نایکه‌ن، و یان مۆڵه‌تیان
پێبده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی ئاوا، که ئه‌مه‌شیان ناکه‌ن. ئایا ترسی
شه‌قی ده‌سه‌ڵات بو یان ترسی بڕینی بودجه‌که‌یان؟ که‌وایه جگه له ده‌سه‌ڵات
ده‌سته‌بژێرى ڕ‌ۆشنبیرى و سیاسی و پارته‌کانی تریش به‌رپرسن له دروست
نه‌بونی هوشیارى سیاسی و نه‌بونی ئازادى سیاسی. لێره‌وه دێینه سه‌ر
ڕۆڵی پارته سیاسییه‌کان له بنیاتنانه‌وه‌دا.
پارته سیاسییه‌کان
ئه‌زموونی کارى سیاسی پارته‌کان، دواى زیاتر له‌نیو سه‌ده له ته‌مه‌نی
نه‌یتوانیوه ببێته ئه‌زموونێک که خۆى نوآ بکاته‌وه. شێوازى خه
بێتی سیاسی پارته‌کان، له سایه‌ى سیستمێکی دیکتاتۆر و سه‌رکوتگه‌ردا
که بوارى بۆ ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و خه بێتی مه‌ده‌نی و سیاسی نه‌داوه،
قاڵب و ئاراسته‌یه‌کی تایبه‌تی وه‌رگرتووه که زیاتر بێیه‌خدان
بووه به خه بێتی چه‌کدارى. جگه‌له‌وه‌ى که پارته‌کانیش به مۆدیلی
حزبییه‌تی ستالینییه‌وه، که‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا مۆدیلێکی بێ‌و بو،
پێکهاتن. ئه‌مه‌یش هۆکارێک بوو که حزب له ناو خۆیدا په‌یڕه‌وێکی توند
و ئاسنینی هه‌بێت و، له‌ده‌ره‌وه‌یشدا تاکڕه‌وبێت و جیاوازى سیاسی
قبولڕ نه‌کات. بۆیه ده‌بینین جیاوازییه نێو خۆییه‌کان یان سه‌رکوت و
خه‌فه ده‌کرێن، یان به جیا بوونه‌وه و پێکهێنانی حزبی تر کۆتای‌یان
دێت، و جیاوازییه سیاسییه‌کانیش له‌گه‌لڕ پارت و ڕێکخراوه‌کانیشدا به
چه‌ک و زه‌برى هێز یه‌کلاییده‌کرێته‌وه. لێره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین
بوونی ئه‌و ژماره‌یه له پارتی سیاسی فاکته‌رێک نه‌بووه بۆ کرانه‌وه
و ده‌ر بێز بوون له‌و شێوازگه‌راییه‌ى سیاسه‌ت، که ده‌یان ساڵه درێژه‌ى
هه‌یه، و به‌پێچه‌وانه‌وه قه‌یرانی سیاسه‌تیشی قوڵتر کردۆته‌وه.
چونکه پارته نوێکان زاده‌ى قه‌یرانی نێو خۆیی حزبی دایکن. له‌ڕاستیدا
ئه‌زمونی حزبیه‌ت له عێراقدا، ئه‌گه‌ر به‌عسیزم نمونه‌ى ته‌واو که‌ماڵی
توتالیتاریزم و فاشیزمیه‌که‌ى بووبێت، ئه‌وا ئۆپۆزسیۆنه‌که‌یشی له
نێوان نه‌ریتی به‌عسیزم( بێڵی ڕاست) و ستالینیزمێکی نه‌خوێنه‌وار(
بێڵی چه‌پ) دا قه‌تیس ماوه.ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بیر وکه‌لتوورى به‌عس به‌سه‌ر
گوتارى سیاسی و ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و ئیسلامییه‌کانه‌وه
به ئاشکرا دیاره. گوتارى ئه‌م حز بێنه زیاتر ته‌عبه‌ویانه‌یه، که
سیمایه‌کی گوتارى به‌عس بوو، و ڕووى له هه‌موو پێکهاته‌کانی
کۆمه‌ڵًگایه ، که ئه‌مه‌ش په‌یڕه‌وێکی دیکه‌ى به‌عسیزم بوو، واته سه‌یرکردنی
کۆمه‌ڵگا وه‌ک یه‌که و وه‌ک جه‌ماوه‌ر و سه‌رمایه‌ى ڕه‌مزیی حزب، کۆمه‌ڵگاى
کوردى له گوتارى حزبی کوردی‌دا وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌مه‌گیر و یه‌کپارچه
و بێ جیاوازیی سه‌یر ده‌کرێت و، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه(
که حزب ڕووبه‌رى ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه دیاریده‌کات) وه‌ک یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندى
هاوبه‌ش سه‌یر ده‌کرێت. هه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له دید و گوتارى
ئیسلامی‌دا وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی موسڵمان سه‌یرده‌کرێت، که ده‌بێت ئایین
و مه‌زهه‌به‌کانی تر له‌ژێر سایه‌ى ئه‌م ئیسلامیه‌ته‌دا بن. نمونه‌ى
ستالینییه‌تی حزبیش له ڕابردووى حشع و ئێستاى چه‌پدا ده‌بینرێت، که
به‌گشتی خوێندنه‌وه‌ی دینییانه بۆ ده‌ق و دۆگماتیزمی فیکریی و سیاسی و
خۆ به ڕزگارکه‌ر و وه‌سی کۆمه‌ڵگا زانین له سیم و تایبه‌تمه‌ندیی
گوتاره‌که‌یانن. چه‌پ له کوردستاندا میتۆدێکی کۆمه‌ڵناسییانه‌ى تایبه‌تی
بۆ کوردستان و عێراق به‌رهه‌م نه‌هێناوه و، به‌رده‌وام به‌ده‌ست هه‌ژارى
تیۆرییه‌وه گیرۆده بووه، بۆیه نه‌یتوانیوه هیچ ئیزافه‌یه‌ک بۆ
مارکسیزم بکات و، له ئیزافه‌کارانی فارس و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی تره‌وه
مارکسیزیمیان ناسیوه و به کۆمه‌ڵگایان ناساندووه، ئه‌مه‌ش وایکردووه
که ستالینیزمه ئه‌سڵیه‌که‌ش نا، به‌ڵکو ستالینیزمی عه‌ره‌بی و فارسی
هاوردووه‌ته نێو نه‌ریتی سیاسی کۆمه‌ڵگاى کوردییه‌وه.
لێره‌وه ئێمه پێمان وایه ده‌بێت پرۆژه‌ى حزبییه‌ت و ڕێکخستنی سیاسی
پرۆژه‌یه‌کی جیاوازبێت له‌و پرۆژانه‌ى که ئێستا له کوردستاندا هه‌ن.
له‌مه‌دا مه‌به‌ستم له پرۆژه‌یه‌کی خه‌یاڵی و ئایدیالڕ نییه که‌له‌سه‌ر
زه‌وى بوونی نه‌بێت. به‌ڵکه ئه‌زمونگه‌لێکی مێژوویی و هاوچه‌رخیش
له‌کارى سیاسی پارت و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان له ئارادان که ده‌کرێت
سوودى لێببینرێت. به‌ڵام خاڵی جه‌وهه‌ریی بۆ پێکهاتنی حزب پێویسته ئه‌وه‌بێت
که بکه‌رى گۆڕڕان و هێزى گۆڕانخواز له دیدى حزبدا کێیه. ئه‌مه
به‌بڕواى من ئه‌ساسی مه‌عریفه‌ى کۆمه‌ڵناسیانه‌ى حزبیش له مه‌سه‌له‌ى
خه بێت، ئامانج، تاکتیک، ته‌نانه‌ت زمان و ئه‌ده‌بیاتی سیاسیش،
دیاریده‌کات. لێره‌دا نامه‌وێت پێناسه و ڕه‌چه‌ته‌یه‌کی حازر بۆ
پێکهێنانی حزب بخه‌مه ڕوو، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که به‌کراوه‌یی بۆ گفت
وگۆ و بێ‌س و خواس جێده‌هێڵم.
دیموکراسیه‌تی په‌رله‌مانی و دیموکراسیه‌تی
ڕاسته‌وخۆ
یه‌کێک له‌وچاوڕاوانه‌ى که ئه‌م دو حزبه، به‌ناوى دیموکراسیه‌ته‌وه
له خه‌ڵکیان کردوه، مه‌سه‌له‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه که له‌ماوه‌ى
16 ساڵی ده‌سه‌ڵاتیاندا ته‌نها دووجار ئه‌نجامدراوه، واته ماوه‌ى
نێوانیان 13 سالڕ بوه( 1992 ـ 2005) . سروشتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دووحزبه
ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن، که‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی
شه‌رعیه‌تدان به‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان و به شیاو نیشاندانی بووه،
نه‌ک ئیجرائێکی دیموکراسییانه به‌مانا بێوه‌که‌ى ئه‌مڕۆ ، ئه‌مه‌ش
دیموکراسییه‌تێکی ڕواڵه‌تیی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌یه که ده‌یه‌وێت
په‌سه‌ندکرانیان یاخود ده‌نگ پێدانیان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی و فه‌رمانپێکراوانی
کوردستانه‌وه بکه‌نه تاقه بنه‌م و دوا بنه‌ما بۆ ڕه‌وایه‌تیدا به
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان و به‌م شێوه‌یه پابه‌ند بونی خۆیان بۆ پره‌نسیپی ڕه‌وایه‌تی(
شه‌رعیه‌ت) نیشان بده‌ن . له‌کاتێکدا ئێمه ته‌نها یه‌ک ئاست و جۆر له‌به‌شداریکردنی
خه‌ڵکی له‌سیاسه‌تدا ده‌بینین که ئه‌ویش فڕێدانی کارتی ده‌نگدانه بۆ
نێو سنوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن، له‌مه‌ش بترازآ خه‌ڵکی له‌هه‌ر جۆره به‌شداریکردنێک
له پرسه گرنگ و هه‌ستیاره‌کاندا که تایبه‌تن به ژیان و چاره‌نوسی
کۆمه‌ڵگ دوور ده‌خرێنه‌وه. چه‌ندین پرس و بێ‌س و خواسی گرنگ له
ئارادا بوون و په‌یوه‌ندییان به ڕێکخستنی ژیانی سیاسی و ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تی
کوردستانه‌وه هه‌بوه که ته‌نها به ئیعاز و فه‌رمانی سه‌رۆک و مه‌کته‌بی
سیاسی حزب په‌رله‌مان و حکومه‌ت کردوویانه‌ته بڕیار و یاسا به بێ ئه‌وه‌ى
که ده‌رفه‌تێک بۆ خه‌ڵکان و گروپه‌کانی ده‌ره‌وه‌ى حزب دروست کرابێت
تا به ڕوونی و شه‌فافی گفت‌و گۆى له بێره‌وه بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاوى
هاوڵاتیان ڕۆشن بێته‌وه و هوشیار بن به‌رانبه‌رى.
بۆیه بناغه‌ى بینا کردنه‌وه ى سیاسیانه‌ى کۆمه‌ڵگا، به‌شدارى ڕاسته‌وخۆى
خه‌ڵکییه له پرسه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌کاندا. یا ئه‌وه‌ى
که پێی ده‌وترێت دیموکراسیه‌تی ڕاسته‌وخۆ. واته هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌م
مۆدیله له دیموکراسی، که ڕۆلڕ و پێگه‌ى تاک زۆر بچوک ده‌کاته‌وه و
دایده‌به‌زێنێته ئاست تاکێکی ده‌نگده‌ر و هیچی تر و، جێگرتنه‌وه‌ى به
دیموکراسییه‌تی ڕاسته‌و خۆ، که‌له‌شێوه‌کانی ڕیفراندۆم، ئیمزا
کۆکردنه‌وه و لێپێچینه‌وه‌دا، ده‌رفه‌تی زیاتر و فراوانتر له‌به‌رده‌م
به‌شداریکردنی هاوڵاتیدا له دیاریکردن و ڕێکخستنی ژیانی سیاسی و
ئابوورى و ... ده‌ره‌خسێن و ده‌سه‌ڵاته‌کانی حزب و ئۆلگیارشیه‌تی حزبی
وکۆمپانیاکانی حزب به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکییه‌وه که‌م و سنوردار ده‌کاته‌وه.
په‌سه‌ند کردن یا ڕه‌تکردنه‌وه یا چاککردنی یاساکان به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ
ڕاى هاوڵاتیان گۆڕانێکی گرنگ به‌سه‌ر بێرى ئابورى و گوزه‌رانی
زۆرینه‌ى خه‌ڵکیدا ده‌هێنێت و هۆکارێکیشه بۆ گێراندنه‌وه‌ى متمانه به
خۆ بوون و بێوه‌ڕداریی هاوڵاتیان. به‌ڵام ده‌بێت ته‌کید له‌وه‌ش
بکه‌ینه‌وه که دیموکراسییه‌تیی ڕاسته‌وخۆ، چه‌کێکی دوو ده‌مه و
نه‌زانین و ناوردبینی له به‌کارهێنانیدا هه‌ڵه‌ى کوشنده‌ى لێده‌که‌وێته‌وه.
ئێمه که خوازیاری به‌شداریی و دیموکراسیه‌تی ڕاسته‌وخۆین مه‌به‌ستمان
له به‌شداریی عه‌وامانه و مێگه‌لییانه‌ى هاوڵاتی و خه‌ڵکی نییه، مه‌به‌ستمان
له به‌شداریی نا هوشیارانه‌ى جه‌ماوه‌ر له قه‌راراتی سیاسی‌دا نییه
و، به‌دڵنیاییه‌وه له‌وه‌ها به‌شداریکردنێکدا ئه‌و هێزه سیاسییه ته‌قلیدیانه
سودمه‌ند ده‌بن که پشت به وروژاندنی هه‌ست و سۆز ده‌به‌ستن له‌سیاسه‌تدا،
پشت به وتارى خرۆشێنه‌رانه ده‌به‌ستن بۆ جۆشدانی خه‌ڵکی و،
سوودیش له نه‌بوونی وشیاریی سیاسی جه‌ماوه‌ر ده‌بینین بۆ گرد کردنه‌وه‌ى
خه‌ڵکی له‌ده‌ورى پرۆژه و ئه‌جینداکانیان.بۆیه مه‌رجی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تیی
به‌شداریی ڕاسته‌وخۆى هاوڵاتیان له‌سیاسه‌تدا بونی وشیاریی سیاسییه بۆ
ئه‌وه‌ى بڕیاردان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی هاوڵاتی بڕیارێکی دروست بێت. مه‌رجێکی
تریش کرانه‌وه و شه‌فافیه‌تی ئیداریی و سیاسییه، هاوڵاتی بۆ ئه‌وه‌ى
بتوانێت خاوه‌نی بڕیارى ته‌ندروست و دوور له په‌شیمانی بێت و تواناى
ناسینه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌ت و حزب و سیاسه‌ته‌کانی هه‌بَیت، ده‌بێت
له به‌ڕێوه‌چوونی کار‌و بێره‌کان ئاگاداربێت، ده‌بێت ئاگادارى مشت ومرى
لایه‌نه ناکۆک و هاوپه‌یمانه‌کانی حوکم بێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت ئه‌م
مشت ومڕانه له‌سه‌ر چین، تابتوانێت بۆچونی ڕاست و ناڕاست لێک جیا
بکاته‌وه.
که‌وایه به‌شداریی ڕاسته‌وخۆ ى خه‌ڵک له‌به‌ڕیوه‌بردن و ده‌سه‌ڵاتدا،
به هێنانه‌دى کۆمه‌ڵێک مه‌رج یه‌کانگیر ده‌بێت، وه‌کو وشیارى سیاسی خه‌ڵک،
شه‌فافیه‌تی ده‌سه‌ڵات، بوونی میدیاى ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ڵقه‌یه‌کی
گواستنه‌وه‌ى زانیارییه‌کان بێت له نێوان ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵدا، بوونی
ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ئه‌مانه ده‌توانن
هوشیارى سیاسی هاوڵاتیان ببه‌نه سه‌ر و له‌هه‌مان کاتیش‌دا له ڕواڵه‌تگه‌رایی
ده‌ر بێزى بکه‌ن و، ڕێگریش بن له‌وه‌ى که گوتارى ده‌سه‌ڵات به ته‌نها
یان گوتارێکی سیاسی به ته‌نها بێلڕ بکێشێت به‌سه‌ر زه‌ینی خه‌ڵکیدا،
واته هه‌تا بوارى شیته‌لڕ کردنه‌وه و ورد و جیا کردنه‌وه‌ى گوتاره‌کان
و پرۆژه‌ى بڕیاره‌کان زیاتر بێت، تواناى دیقه‌ت و وردبینی خه‌ڵکیش
زیاتر ده‌بێت. هاوتاى ئه‌مه‌ش فراوان بوونی ئاسته‌کانی به‌شداریکردنه
له یه‌که ئیدارییه بچوکه‌کانه‌وه بۆ هه‌ره‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵات ( ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌رى لێده‌رچێت) واته به‌شداریکردنی هاوڵاتی له‌و به‌ش و یه‌کانه‌دا
که‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به ژیانی ڕۆژانه‌ى خۆیه‌وه هه‌یه و له‌هه‌مان
کاتیش‌دا له به‌شداریکردن له ئۆرگانه‌کانی ده‌وڵه‌تدا که ئه‌رک و فه‌رمانی
سه‌رتاسه‌ریترن. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له‌کێشه‌کانی ژیانی ئه‌مڕۆوه ده‌ست
پێبکه‌ین وه‌ک کاره‌ب و ئاو و سوته‌مه‌نی، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ى
ئه‌نجومه‌نه دیموکراسییه‌کانی پارێزگا‌و شاره‌وانی و، به‌و جۆره به‌شداریکردنه‌ى
هاوڵاتیان( نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى ئێستا که ئه‌نجومه‌نه‌کان ته‌نها کاریان
مۆر کردن و وه‌رگرتنی ناونیشانی هاوڵاتیانه بۆ ئاسایش) که
بێسمان کرد، تاوتوآ بکرێت و به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌وا پێویست ناکات ئه‌م مه‌سه‌لانه
بچنه نێو په‌رله‌مانه‌وه و په‌رله‌مان چه‌ندین دانیشتنی بۆ بکات و
دواجاریش بیسپێرێت به لیژنه‌یه‌کی ته‌مه‌لڕ و گه‌نده‌لڕ که خه‌مخۆرى
خه‌ڵک نین.
لێره‌وه ده‌کرێت بڵێین دروست کردنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی
گه‌ڕه‌که‌کان به گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تیه‌وه له دید و بۆچون و سه
بێره‌ت ئه‌رک و فرمانه‌کانیان و کاراکردنیان له بواره‌کانی خزمه‌تگوزارى
و ڕێکخستنی ژیان و نیشته‌جآ بوونی هاوڵاتیان و هه‌مئاهه‌نگ کردنیان و
کردنی به ئۆرگان و نێوانکارێک له نێوان هاوڵاتی و ده‌سه‌ڵاتدا شێوه‌یه‌که
له شێوه‌کانی دیموکراسیه‌تی ڕاسته‌وخۆ. هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى
سیستمی سیاسی و بنیاتنانه‌وه له دامه‌زراوه و ئۆرگانه بچوکوکانه‌وه
ده‌ست پێده‌کات و بواره‌کانی ده‌ستور و یاس و دیاریکردنی سنوره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و جیا کردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌گرێته‌وه. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ى
که ده‌ڵێین هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سیستم جگه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى
بێ سیستمی و دیاریکردنی یاس و ده‌ستور و ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی
هاوڵاتیبون و ڕێکخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هاوڵاتی و ده‌سه‌ڵات
هیچی تر نییه. ئه‌مانه بناغه‌ى نۆرمه‌ڵایز کردنی کۆمه‌ڵگاى کوردین،
که مرۆڤ بتوانێت پێناسه‌یه‌ک بۆ خۆى و جۆرى کۆمه‌ڵگاکه‌ى و په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بدۆزێته‌وه.
|