٣٠\١\٢٠١٠
مانه‌وه‌ی دینه‌کان به کام هه‌ڵومه‌رجه‌وه به‌نده؟

تاهیر حاجی‌حه‌سه‌ن
کاتێک مرۆڤ بوونی خۆی وه‌ک ئاژه‌ڵه‌کانی دیکه چاولێده‌کرد، به‌ناچاری
نه‌ده‌توانرا خۆی له خۆفی سروشت و گه‌ردونێکی بێ کۆتا ڕزگار بکات.
تانها کارێک بۆ ئه‌می بیرنه‌که‌ره‌وه به‌رانبه‌ر واقعی پێویست، ده‌یتوانی
بیکات ، دروستکردنی خولقکارێک بوو بۆ سه‌رجه‌م سروشت و گیانه‌وه‌رانی
دیکه. تا ئه‌وکات مرۆڤ بوونی خۆی وه‌ک لاوازێک به‌رانبه‌ر سروشت و گه‌ردون
وێنا ده‌کرد. به‌ناچار بوونی خودایه‌ک پێویست بوو. باشترین تێگه‌یشتنێک
بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه که توانای لێکدانه‌وه‌یه‌کی مادییانه له‌وپه‌ڕی
ئاست نزمی خۆیدایه، یان ده‌توانین بڵێین هه‌ر بوونی نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی
گرفته‌کانی خۆی پێچاره‌سه‌ر بکات، یاخود بتوانێت نه‌ک خۆی له‌گه‌ڵ
سروشتدا بگونجینێت به‌ڵکو کارێکی واش بکات سروشت به‌قازانجی پێویستیه
مادی و مه‌عنه‌ویه‌کانی خۆی بگۆڕێت. ئاله‌م کاته‌دا بوونی دینه‌کان ده‌یان
توانی ته‌نها وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یه‌کی ئه‌زه‌لیانه بێت بۆ که‌ینونه‌تی
ئه‌می زیندوو، نه‌ده‌توانرا کارێکی شیاوتر ئه‌نجام بدرێت. هۆکارێکی
گرنگ بۆ ئه‌م ده‌سته پاچه بونه‌ی مرۆڤ، ته‌نها ئاستی پێنه‌گه‌یشتوی
ڕاده‌ی چونه پێشی به‌رهه‌م هێنان له ڕێگای کارکردن به‌ده‌سته‌کان له‌گه‌ل
گه‌وره نه‌بوونی پرسیار گه‌لێک له مێشکی ئه‌م مرۆڤه‌دا، ته‌نها ده‌کرا
خۆی به نه‌بویه‌ک ببینێته‌وه به‌رانبه‌ر هه‌ر ته‌نگه‌ژه‌یه‌ک ڕوبه‌ڕووی
ببوایه‌ته‌وه. بۆیه تائه‌و ساته‌ی مرۆڤ خۆی له‌سه‌ره‌تای بوونی خۆیدا
بوو، به‌رانبه‌ر به سروشت زۆر به بچوکی وێنه‌ی خۆی ده‌بینی. تا گه‌شتن
به پێکهێنانی قۆناغی گه‌شه‌کردن و توانای بیر کردنه‌وه و پرسیار کردن،
دوائه‌نجام جیابونه‌وه‌ی تواناکانی مرۆڤ له‌سه‌رجه‌م گیانه‌وه‌رانی
دیکه، وای کرد له‌ناو خودی ئه‌م بونه‌وه‌ره بیرکه‌ره‌وه‌دا دژایه‌تی
و ململانێ دروست ببێت و ئه‌وه‌ی توانای زیاتری هه‌یه له ڕوی ژێرخستنی
لایه‌نی به‌رانبه‌ر درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی بدا. هه‌ر له‌و ساته‌وه
بونی دینه‌کانیش وه‌ک پێویستیه‌کی نێو ئه‌و ململانێیه ته‌مه‌نی خۆی
درێژه پێده‌دات.
لێره‌دا ده‌بێت بپرسین ئاخۆ مانه‌وه‌ی دینه‌کان به‌کام هه‌لومه‌رجه‌وه
به‌نده؟ ئاخۆ ئه‌وه ته‌نها ئاستی هه‌ژاری ئینسانه‌کانه، دینه‌کان وه‌ک
پێویستیه‌کی گیانی و مادی -خۆی ده‌بینێته‌وه یان هۆکاره‌کان په‌یوه‌ستن
به ئاستی پێشوه‌چونی کۆمه‌ڵگاکانه‌وه؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر وایه بۆ هێشتا
له نێو کۆمه‌ڵگا پیگه‌یشتوه‌کانیشدا به‌جۆرێک دینه‌کان خه‌ریکی به‌ره‌نگار
بونه‌وه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان؟ یان ده‌توانین بڵێین مانه‌وه‌ی دینه‌کان
ته‌نها په‌یوه‌سته به‌و خه‌ته چینایه‌تیه‌وه که تا ئێستا له
زۆرترین وڵاتانی جیهاندا، بوونی خۆی هه‌یه له چه‌وساندنه‌وه‌ی چینێکی
به‌رینی کۆمه‌ڵگا و، هه‌رده‌م خه‌ریکی زاڵ کردنی ئه‌و ته‌وه‌قوعه
نادروسته‌یه به‌سه‌ر زهنی کۆمه‌ڵگادا، که هێشتا دینه‌کان وه‌ک به‌شێکی
گرنگ له ژیانی مرۆڤ ده‌بێت چاولێبکرێت؟ بگره ده‌یان و سه‌دان هۆکار
گه‌لی دیکه ده‌هێنرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا هێشتا نه‌توانێت خۆی
له‌قه‌ره‌ی ئه‌و پرسه گرنگانه بدات که مانه‌وه‌ی دینه‌کانی تا ئیستا
ڕاگرتوه. بۆ نابێت بڵێین کاتێک هه‌لومه‌رجی ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگاکان
به‌ده‌ره‌جه‌یه‌ک ڕوو له باشتر بون بچێت، دینه‌کانیش به پێی ئه‌و
پێشکه‌وتنه دێن خۆیان ماکیاج ده‌که‌ن، تا به‌خاتری ئه‌وه‌ی نه‌کا سه‌رجه‌م
لێی بکه‌ونه گومانه‌وه، که چیتر، مادام ئینسان خۆی توانای لێکدانه‌وه
و به‌رهه‌می نوێی هه‌یه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پیداویستیه‌کانی ژیان، ئیتر
مانای مانه‌وه‌ی دینێک بۆخۆی ده‌که‌وێته ژیر پرسیاره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
له‌م جۆره بارودۆخه‌دا ده‌ستی به گه‌ردنی دینه‌کانه‌وه ڕاگرتوه تا
له‌مردن ڕزگاری بکات، ته‌نها و ته‌نها پێویستی مانه‌وه‌یه به‌و ده‌سه‌ڵاته
چینایه‌تیه‌ی که هه‌رده‌م قازانجی خۆی له چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و چینه
به‌رهه‌م هێنه‌ره‌وه ده‌بینێت. بۆیه هه‌رده‌م به‌باشی ده‌بینێت دینه‌کان
وه‌ک ڕوکنێکی گرنگ له نێو بیروهۆشی تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگادا بمینیته‌وه.
دواتر ئه‌گه‌ر وێنایه‌کی دیکه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاستی پێشوه‌چونی ڕاده‌ی
به‌رهه‌م هێنان و توانایه‌کانی چینی زه‌حمه‌تکێش هێشتا له ڕاده‌یه‌کی
ته‌واو نزمدایه،ببینین. بێ دودڵی، دینه‌کان لێره‌دا خۆیان وه‌ک یه‌که
بڕیاره‌ده‌ر و فتوا ده‌رکه‌ر ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م تاکی کۆمه‌ڵگادا.
باچاوێک له سه‌روده‌می ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیباندا بگێڕین، هه‌ر
له‌و زه‌مه‌نه‌دا ده‌یان و سه‌دان کاره‌ساتی ته‌واو شه‌رمهێنه‌ر به‌رانبه‌ر
به ئه‌و خه‌ڵکه بێدیفاعه ده‌سه‌پێنرا به‌پێی حوکم و شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی، کوشتنی ژنان له ژێر په‌رده‌ی ده‌رچون له وته‌ی قورئان و حه‌دیسه‌کان،
بۆ پیاوانیش هه‌مان شێوه. ئێرانی ئێستای سه‌رده‌می مه‌لاکان ببینن به‌چ
شێوازێک بێحورمه‌تی به ئینسانی چه‌وساوه و ئازادی خوازی ئه‌و وڵاته‌وه
ده‌کرێت، سزای له سێداره دان و زینده‌به‌چاڵ کردن له به‌رانبه‌ر هه‌زاران
ئینساندا. با ئاوڕێک له کۆنه‌په‌رستانی سعودیه و بزوتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری
ئیسلامی له سۆمال بده‌ینه‌وه، جا ئه‌وجار به‌ڕاستی ده‌بێت بۆ
ئینسانێک بڕێک توانای بیر کردنه‌وه‌ی هه‌بێت، تێبگات به‌رژه‌وه‌ندی
دینه‌کان له قازانجی کام چینی کۆمه‌ڵایه‌تیدایه. له سعودیه‌دا هێشتا
ئینسان به ته‌ور و شمشێر سه‌ری له جه‌سته‌ی ده‌که‌نه‌وه، له
کاتێکدا ته‌نها یارمه‌تی ده‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وڵاتێکی
زلهێزی وه‌ک ئه‌مریکایه. به‌ڵام دیاره ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تیه‌کان هه‌میشه
برای به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی خۆیانن، بۆیه ئه‌و ده‌ستخستنه
بینی ئازادی ئینسانێکی دیکه بۆئه‌وان مه‌سه‌له‌یه‌ک نیه. کاتێک سه‌یری
ئه‌و گروپه وه‌حشیه‌ی سۆماڵ ده‌که‌یت(به‌پێی ئه‌و وێنه ڤیدیۆیه‌ی له
که‌ناڵی بی،بی،سی-عه‌ره‌بی)ه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه‌و، سایتی هاوپشتی له‌سایته‌که‌ی
خۆیدا له 19/01/2010، دایناوه). ئه‌وجا تێده‌گه‌یت دین بۆژیانی
ئینسان چ دڕنده‌یه‌که. کوشتنی ئینسانێک ئه‌گه‌ر هه‌رچ تاوانێکیشی
کردبێت، نابێت بکاته ئه‌وه‌ی تۆ به‌زیندوی نیوه‌ی له‌شی له چاڵ بنێیت
و دواجار خه‌ڵکێکی زۆر بانگ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌بارانی بکه‌ن!!!!!،
هه‌روه‌ک به‌رده باران کردنه‌که‌ی(دوعا)!!
عێراقی سه‌رده‌می عوروبه و وه‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی ململانێی نێو تائیفه و
مه‌زه‌هبه جیاکانی نێو شیعه گه‌ری و سونه گه‌ری تا ئێستا به‌هه‌زاران
ئینسانی بێدیفاعی کردۆته قوربانی نێو ئه‌و دژایه‌تی و ململانێیه‌ی
بونی هه‌یه. له‌پای چی، ته‌نها بۆئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و جیاوازیه
شوڤێنستیه‌ی ئه‌م دولایه‌نه هه‌وڵده‌ن یه‌کیان سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌وی
دیکه‌یاندا. ئه‌مه ئه‌گه‌ر بێحورمه‌تی کردن نه‌بێت به‌و خه‌ڵکه‌وه،
ناوی لێده‌نرێت چی؟ له‌کاتێکدا دینه‌که‌شیان له‌یه‌ک گۆشه‌دا خۆی دیاری
ده‌کات که ئیسلامه؟! به‌ڵام هه‌تا دێت ئه‌م دژایه‌تیه په‌ره‌ده‌سێنێت،
ته‌نها بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵکی داماوتر بن و لایه‌نی سیاسیشیان قازانج که‌ر
بێت.
ئه‌م کاره دڕنده‌و ته‌واو نه‌گونجاوه - له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی ئینسانی
ئازادی خوازدا نامۆیه، به‌غه‌یری دینه‌کان، کێ ده‌توانێت وه‌ڵامی من
بداته‌وه بڵێت له فه‌رهه‌نگێکی دیکه‌دا بونی هه‌یه. له‌هه‌ر جێگایه‌ک
ئاستی خۆسه‌پاندنی دینه‌کان هه‌بێت هه‌ر له‌و جێگایه‌ش فه‌رهه‌نگ و
ئاستی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگاش له‌و پێسته‌دایه. ئه‌مه بۆخۆی په‌یوه‌سته
به‌سه‌ره‌کیترین شت که ئه‌ویش ئاستی چونه پێشی ڕاده‌ی به‌رهه‌مهێنانه.
ئه‌گه‌ر دنیای ئه‌مڕۆ به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک چوه‌ته پێش له ڕوی داهێنانی
نوێوه، به‌ڵام له زۆرێک له‌وڵاتانی دنیا هێشتا زۆرینه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه
کراوه به به‌رخۆرێک و گوێله‌مستێک. ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه سه‌یری
وڵاتانی پێشکه‌وتو بکه‌ین له ڕوی گه‌شه‌کردنی ئاستی به‌رهه‌م هێنانه‌وه
بۆ دابین کردنی پێداویسته‌کانی ژیانی مرۆڤه‌کان، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش
ئاستی هوشیاری تاکه‌کانیش له‌گه‌ڵیدا چونه‌ته سه‌ره‌وه، ده‌کرێت لێره‌و
له‌وێ هه‌ندێ حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن ڕوبده‌ن به‌رانبه‌ر به‌کوشتنی که‌سێک له‌لایه‌نی
که‌سێکی دیه‌وه، به‌ڵام ده‌گمه‌نی ئه‌م حاڵه‌تانه په‌یوه‌ستن به ته‌داخول
کردنی دینه‌وه بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و کاره. ئاینه سه‌ره‌کیه‌کان
به‌گشتی هه‌ر له ئاینی (یه‌هودیه‌وه تا ده‌گات به مه‌سیحی کرستیان و
کاسۆلیکه‌وه) پێناچێت له‌سه‌رو وه‌ختی خۆیاندا که‌متر دڕندایه‌تیان
کردبێت له ئاینی ئیسلام، تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان به‌ده‌سته‌وه
بوه، بڕیاره‌کان له ژێر ده‌ستی پاپا و قه‌شه‌کانی نێو کلێساکانه‌وه
ده‌رده‌چون، هه‌رده‌م بۆ ترساندنی تاکه یاخیه‌کان، یان ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی
دروستیان هه‌بوو لێیان، درێغیان نه‌ده‌کرد له کوشتنیان . به‌ڵام مانه‌وه‌ی
دینی ئیسلام تا ئێستا‌و به‌شداری کردنی له‌و ڕێوڕه‌سمه قێزه‌ونه‌ی
کوشتنی تاکه‌کان بۆخۆی په‌یوه‌سته به ئاستی هوشیاری تاکی کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ک
وه له‌لایه‌کی تر به‌نده به ئاستی ئه‌و قازانجه به‌رژه‌وه‌ند
خوازیه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه. ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ده‌سه‌ڵاتدایه به
جۆرێک ده‌خوازێت دینی ئیسلام له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی
خۆیدا بگونجێنیت، ئه‌وه‌یشی وه‌ک ئه‌حزابی به‌رهه‌ڵستکاری ئیسلامی له
مه‌یداندایه به‌پێی ئه‌و جێگا و شوێنه‌ی کاری تێدا ده‌کات، به‌ڕاستی
خه‌ریکی جێبه‌جێ کردنی ئه‌حکامه‌کانی ئه‌و دینه‌ن. ده‌کرێت بڵێین مانه‌وه‌ی
دینه‌کان ته‌نها په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه‌کانه‌وه،
هه‌ریه‌که‌و به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی تێیدایه، به‌و
ئه‌ندازه‌یه‌ش دینه‌کان خۆیانی تێدا نومایش ده‌که‌ن. یه‌ک کات دینه‌کان
بۆ هه‌میشه ده‌توانرێت نه‌مێنێت و ده‌ستبه‌کار نه‌بێت بۆ بڕیاردان و
ته‌داخول کردن له ژیانی شه‌خسی تاکه‌کاندا، ئه‌گه‌ر هاتو ده‌سه‌ڵات و
ده‌وڵه‌تی چینایه‌تی له نێوچوون، ته‌نها ئه‌و کات ده‌توانرێت مرۆڤایه‌تی
له ژێر داروپه‌ردووی ئه‌و خه‌ونه ناواقعیه‌ی خۆی ڕزگاری ببێت، هه‌ر
له‌و سه‌روده‌مه‌شدا ئینسان وه‌ک ئه‌وه‌ی ئینسانه خاوه‌ن ڕێز و ئازادی
و که‌رامه‌تی خۆی ده‌بێت.
بۆ گه‌شتن به‌هه‌لومه‌رجێکی ئاوا بێقه‌یدوشه‌رت بۆ هه‌قی ئازادی خوازی
هه‌ر ئینسانێک بۆ ئه‌و ژیانه سه‌ربه‌ستیه‌ی ده‌یخوازێت، بۆئه‌وه‌ی
چیتر دینه‌کان نه‌بن به‌و دیواره پۆڵاینه‌ی ڕوخانی مه‌حاڵه، بۆئه‌وه‌ی
چیتر ژنان وه‌ک کۆیله‌یه‌ک و لاوازێک پێناسه‌نه‌کرێن به‌رانبه‌ر به
سیستمی پیاوسالار و دین سالار، ته‌نها شۆڕش کردنه دژی سه‌رجه‌م ئه‌و
کایانه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌یان ڕاگرتوه، تا ئه‌و کاته‌ی
کۆمه‌ڵگاکان گوێ قوڵاغی ئیلهام به‌خش بن له دینه‌کانیان و ئازادی و
ئارامییان هه‌ر له‌نێو ئه‌و خه‌یاڵ پڵاویه‌دا ببیننه‌وه، ده‌توانم
بڵێم جیهانی بێحورمه‌تکردنیش هه‌رده‌مێنێته‌وه و ئینسانی چه‌وساوه هه‌ر
ته‌نها کۆیله‌یه‌کی ژێر ده‌ستی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕه‌هه‌نده ڕزیوانه ده‌بێت
که تا ئێستا خه‌مه‌کانی خۆی به‌و جێگایه‌وه گرێداوه که له‌و دنیا
به ئاسوده‌یی بۆی بێته دی!!!!!!!!!
هۆڵه‌ندا
20/01/2010
|