ماركسیزم و ئه‌ناركیزم.
و.له‌فارسییه‌وه :هه‌ژێن
له وتاردانێكدا له نیویۆرك به میژووی 06/11/1973 پێشكه‌ش كراوه. I.
لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، گرفتێكی فره له‌به‌رده‌ماندا قوتده‌كاته‌وه، كه له یه‌كه‌مینیانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م. چی له واژه‌ی �ماركسیزم� تێده‌گه‌ین؟
مه‌به‌ستمان كامه �ماركسیزم�ه؟
�� وه‌لامی ده‌ستبه‌جێ به‌م پرسه پێویسته : لێره‌دا مه‌به‌ستی مه له ماركسیزم كۆمه‌ڵه به‌رهه‌می ماركس (Marx)** و ئه‌نگلس (Engels)ه نه‌ك پاشڕه‌وانی وان، كه به بێوه‌فاییه‌كی كه‌م تا زۆر به‌رامبه‌ر وان، ماركه‌ی �ماركسیستی�یان بۆ خۆیان داگیركردووه. نموونه‌ی ئاشكرا له‌م باره‌وه ماركسیزمی شێوێنراو و ته‌نانه‌ت دژه‌خونی لێكراوی سۆشیال‌دیموكراته‌كانی ئاڵمانه. له ده‌می ژیانی ماركس و ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارتی سۆشیال‌دیموكراتی ئاڵمان، سۆشیال‌دیموكراته‌كان دروشمی جۆرێك �ده‌وڵه‌تی خه‌ڵكی� پاگه‌نده‌ییان پێشنیار ده‌كرد. ماركس و ئه‌نگلس بۆی هه‌یه له خۆشی ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌نجام پارتێك به لایه‌نگری زۆره‌وه له ئاڵمان خۆی به لایه‌نگری ئه‌وان، خۆی ڕاده‌گه‌یاند، زۆر سه‌یر له‌م باره‌وه ناڕۆشنییان نیشاندا و ته‌نیا په‌رده‌هه‌ڵماڵینه تووند و یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی باكۆنین (Bakunin) له‌باره‌ی �ده‌وڵه‌تی خه‌ڵكی�یه‌وه و په‌یوه‌ندی سۆشیال‌دیموكراته‌كان له‌گه‌ڵ پارته بۆرژوازی رادیكاڵ، بوو، كه ماركس و ئه‌نگلسی ناچار به پشتكردن له وه‌ها دروشم و كاركردێك كرد.
�� پاش ماوه‌یه‌ك دواتر، پیره ئه‌نگلس له ساڵی 1895دا له پێشه‌كییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی كه بۆ په‌رتووكی �خه‌باتی چینایه‌تی له فه‌ره‌نسه�ی ماركس‌ی نووسی � هه‌ر له‌م پێشه‌كییه‌دا بوو كه وی- به پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو له ماركسیزم‌دا، ڕێگه‌ی ڕیفۆرمیزمی گرته‌به‌ر. به واتای ئه‌وه‌ی كه پێ له‌سه‌ر سوودوه‌رگرتن له كارتی ڕاپرسی وه‌ك ئامرازێكی باڵا (نموونه‌یی) و ته‌نانه‌ت تاكه ئامرازی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌لات، داده‌گرێت. لێره‌دا چیتر ئه‌نگلس به‌و چه‌مكه‌ی من مه‌به‌ستمه، ماركسیست نییه. دواتر كارل كاوتسكی (Karl Kautsky) به شێوه‌یه‌كی دوو لایه‌نه، ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ماركس و ئه‌نگلس. وی له تیۆریدا وای نێشان ده‌دایه‌وه، كه هێشتاكه له بواری خه‌باتی چینایه‌تیدا، شۆڕشگێڕ ماوه‌ته‌وه، به‌لام به كرده‌وه بێجگه له په‌رده‌پۆشكردنی كرده ته‌واو هه‌ڵپه‌رستانه و ڕیفۆرمیستییه‌كانی پارته‌كه‌ی، شتێكی تری نه‌ده‌كرد.
�� له‌م باره‌دا، ئێدوارد برنشتاین (Eduard Bernstaein)، كه ئه‌ویش پاگه‌نده‌ی �ماركسیست� بوونی ده‌كرد، له راستیدا هه‌نگاوێك له كاوتسكی واوه‌تر نه‌ڕۆیشت و به ئاشكرا خه‌باتی چینایه‌تی ڕه‌تكرده‌وه و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنگه‌ری، پارله‌مانگه‌ری و ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا به‌جێماو ده‌زانێ. له لایه‌كی تره‌وه كاوتسكی ڕایده‌گه‌یاند، كه وتنی ئه‌م شته، كه هوشیاری سۆشیالیستی ئه‌نجامی پێویست و ڕاسته‌وخۆی خه‌باتی چینایه‌تی پرۆلیتاریایه : "ته‌واو هه‌ڵه‌یه". به باوه‌ڕی وی: ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه سۆشیالیزم و خه‌باتی چینایه‌تی له‌یه‌كه‌وه سه‌رچاوه ناگرن، به‌ڵكو به‌رئه‌نجامی پێشمه‌رجی دیكه‌ن. به واتایه‌كی‌تر هوشیاری سۆشیالیستی به‌رهه‌می زانست بووه. به‌رهه‌م و هه‌ڵگری زانستی پرۆلیتاریا نییه، به‌ڵكو هی ڕۆشنبیرانی بۆرژوازییه - وه به هۆی ئه‌مانه‌وه‌یه - كه سۆشیالیزم بۆ پرۆلیتاریا ده‌گوێزرێته‌وه. سه‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی كه: هوشیاری سۆشیالیستی توخمێكه كه له ده‌ره‌وه دێته ناو خه‌باتی چینایه‌تی پرۆلیتاریاوه و نه‌ك شتێك كه به‌خۆی بێته ئاراوه.
�� ته‌نیا تیۆریسیۆنێك كه له سۆشیال‌دیموكراسی ئاڵمان‌دا به ماركسیزمی (ڕه‌سه‌ن) وه‌فادار مایه‌وه، ڕۆزا لوكسێمبورگ (Rosa Luxemburg) بوو. به‌ڵام ئه‌ویش سازشگه‌لێكی له‌گه‌ڵ رابه‌ری پارته‌كه‌ی ئه‌نجامدا. ڕۆزا هیچكات بێپه‌رده بێبل (Bebel) و كاوتسكی نه ده‌دایه به‌ر ڕه‌خنه. به‌رخوردی ئاشكراوی وی له‌گه‌ل كاوتسكی ته‌نیا ئه‌وكاته ده‌ستی پیكرد، كه له ساڵی 1910دا فێركاری پێشووی بۆچوونی مانگرتنی سیاسی جه‌ماوه‌ری ڕه‌تكرده‌وه. ڕۆزا به‌تایبه‌ت هه‌وڵی ده‌دا نزیكی له‌گه‌ڵ ئه‌نارکیسته‌كان كه به‌رهه‌می تیۆری وی له‌مه‌ڕ خۆبه‌خۆیی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری بوو، بشارێته‌وه. وه‌ها هه‌وڵێك، وی ناچار به په‌نابردن بۆ جنێودان به ئه‌نارکیسته‌كان كرد. به‌م شێوه وی پێیوابوو، پارته‌كه‌ی كه چ له‌ڕووی بیڕوباوره‌وه و چ له ڕووی مالییه‌وه (ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین، چونكه ئه‌وڕۆكه لیی به‌ئاگاین) به‌وه‌ی وابه‌سته بوو؛ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
�� به‌لام وێرای جیاوازی له ناو دا، ناكۆكی واقیعی نێوان ئه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌كان، به مانگرتنی گشتی نێوی ده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ڕۆزا لوكسێمبورگ به پارێزه‌وه هه‌وڵی ده‌دا به �مانگرتنی جه‌ماوه‌ری� نێوی بنێت، له ئارادا نییه. له لایه‌كی تریشه‌وه، قسه‌وباسه توندووتیژه‌كانی كه یه‌كه‌میان له 1904 له‌گه‌ڵ لێنین (Lenin) و دواترینیان له ساڵی 1918دا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی بۆلشه‌ڤیكی ڕوویدا، فره له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستییه‌وه دوور نه‌بوو. دوایین تێڕوانینه‌كانی وی له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی سپارتاكیسته‌كان له ساڵی 1918دا له‌مه‌ڕ سۆشیالیزمی پێشڕه‌وگه‌ر له‌خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه و له ڕێگه‌ی سۆڤیه‌ته كاگه‌رییه‌كانیشه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م پۆله ده‌ژمێردرین. ڕۆزا لوكسێمبورگ به یه‌كێك له بازنه‌كانی یه‌كێتی نێوان ئه‌ناركیزم و ماركسیزمی نه‌شێوێنراو ده‌ژمێردرێت. به‌لام ماركسیزمی ڕه‌سه‌ن ته‌نیا به هۆی سۆشیال‌دیموكراته‌كانی ئاڵمانه‌وه نه شێوێندرا. به‌ڵكو ئه‌وه لینین بوو، كه له ئاستێكی فراواندا ئاوه‌ژووی كرد. وی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خاڵگه‌لی ژاكۆبین (Jakobin)ی و� ده‌سه‌ڵاتخوازی كه هه‌ندێك كات له نووسینه‌كانی ماركس و ئه‌نگلس دا ده‌ركه‌وتبوون، قوڵتر كرده‌وه. وی باڵاده‌ستی ناوه‌ندگه‌رایی و ده‌ركی بیرته‌سكانه و ده‌سته‌گه‌رایانه‌ی پارتی (ئه‌وه‌ش ته‌نیا یه‌ك پارت) و به‌تایبه‌ت كاری شۆڕشگێڕانی پیشه‌یی وه‌ك ڕابه‌رانی جه‌ماوه‌ر هێنایه نێو ماركسیزمه‌وه. وه‌ها چه‌مكگه‌لیك له نووسینه‌كانی ماركس‌دا زۆر ده‌ست ناكه‌ون و ئه‌گه‌ر هه‌شبن له شیوه‌ی كۆرپه‌یی و سه‌ره‌تایین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لینین سۆشیال‌دیموكراته‌كان به توندی له‌وه‌ی كه ئه‌نارکیسته‌كان به كه‌م ده‌گرن، ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه و له په‌رتووكی گچكه‌ی �ده‌وڵه‌ت و شۆڕش�دا به‌شێكی ته‌واو بۆ ستایشی ئه‌نارکیسته‌كان له‌به‌ر وه‌فادارییان بۆ شۆڕش، ته‌رخان ده‌كات.
II. �������� گرفتێكی‌تریش له ئارادایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندێشه‌ی ماركس و ئه‌نگلس له‌ڕووی پێگه‌یینه‌وه بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعیه‌تی سه‌رده‌م له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌دا به تووندی شیاوی ده‌رككردنه. به‌لام هه‌وڵی لیكده‌ره‌وانێكی تازه - له‌نیویاندا نوێنه‌رێكی كلیساش - بۆ سه‌لماندنی شتێك به‌نێوی دۆگماتیزمی ماركسیستی، بێسووده. بانموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه:
ماركس‌ی لاو و مرۆڤدۆست، شاگردی فۆیه‌رباخ (Feuerbach)ی فه‌یله‌سوف، به‌گشتی له ماركس‌ی ساڵانی پێگه‌یینی كه دواتر خۆی گیرۆده‌ی دیاریگه‌ریی زانستی توند و دژوار كردووه، جیاوازه.
�� ماركس‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕاینی نوێ (Neue Raihnische Zeitung) - بڵاوكراوه‌یه‌ك، كه ته‌نیا پاگه‌نده‌ی دیموكرات‌بوون و له هه‌وڵی یه‌كیتی له‌گه‌ڵ بۆرژوازی ئاڵمان‌دا بوو، هیچ وێكچوونێكی له‌گه‌ڵ ماركس‌ی ساڵی 1850 واته ماركس‌ی كۆمونیست و ته‌نانه‌ت بلانكیست (Blanquist) كه ئاوازی شۆڕشی به‌رده‌وام، كاری سیاسی سه‌ربه‌خۆی كۆمونیستی و دروشمی دیكتاتۆری پڕۆلیتاریای ده‌دا، نییه.
�� هه‌ندێك جیاوازییش له‌نێوان به‌شه‌كانی مانیفێستی 1848 و هه‌ندێ داواكاریدا، ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت به زۆرداره‌كی ده‌ست به‌سه‌ر سه‌راپای ئابووریدا بگرێت و ڕوونكردنه‌وه‌كانی دواتر، كه تیایاندا ده‌وڵه‌ت به‌هۆی �په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه� جێگه‌ی ده‌گیرێته‌وه، هه‌یه.[1] ماركس‌ی ساڵانی دواتر، كه شۆڕشی نێونه‌ته‌وه‌یی به داهاتوویه‌كی دوور ده‌سپارد و خۆی له په‌رتووكخانه‌ی مۆزه‌ی بریتانیا زیندانی ده‌كرد، تاوه‌كو ده‌ست بداته لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی فراوان و گران. كه‌سێكی ته‌واو جیاوازه، له ماركس‌ی ڕاپه‌ڕێنخوازی 1850 كه باوه‌ڕی به ڕاپه‌ڕینی گشتی و ده‌ستبه‌جێ هه‌بوو.
�� ماركس كه له ساڵه‌كانی 1864 � 1869 سه‌ره‌تا له پشتپه‌رده‌وه ڕۆڵی ڕاوێژكاری تایبه‌ت و ڕێخه‌ری له ده‌سه‌ڵات دووره‌په‌رێزی كارگه‌رانی كۆوه‌بوو له نێونه‌ته‌وه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌گێڕا، له پڕێكدا ساڵی 1870 ده‌گۆڕێت به كه‌سێكی فره به ده‌سه‌ڵاتخواز كه له �له‌نده‌ن�ه‌وه فه‌رمان بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی ئینته‌رناسیوناڵ ده‌رده‌كات. ماركس كه له سه‌ره‌تای 1871دا به تووندی دژی ڕاپه‌ڕینی پاریس بوو، ماركسێك نییه كه كه‌مێك دواتر له نامیلكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆیدا� به‌نێوی (شه‌ڕی نێوخۆیی له فه‌ره‌نسه)، ده‌كه‌وێته نرخاندنی كۆمۆنه‌ی پاریس و زۆرێك له لایه‌نه‌كانی تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاده‌ی خوازراو ده‌ستنیشان ده‌كات.
�� دواجار ماركسێك كه له هه‌مان نامیلكه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه پێداده‌گرێت، ماركسێك نییه كه له نامه‌یه‌كدا له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ی گۆتا (Gothaer Programm) بێ ئه‌ملاوئه‌ولا ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت، كه ده‌بێت ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك درێژ پاش شۆڕشی پرۆلیتێری درێژه به‌ژیانی خۆی بدات.
�� ده‌توانین له ماوه‌ی ساڵانێكدا شوێن پێی ته‌واوی ئه‌م پاشگه‌زبوونه‌وه و� هه‌ڵبه‌زودابه‌زه زیكزاكیانه هه‌ڵگرین. به‌مجۆره نابێت ماركسیزمی ڕه‌سه‌ن واته نووسینه‌كانی ماركس و ئه‌نگلسیش وه‌ك كۆمه‌ڵێكی وه‌ك یه‌ك و ته‌با له‌به‌رچاو بگیرێن. به‌ڵكو پێویسته له بۆته‌ی تاقیكاری ڕه‌خنه‌یی و وردا دابنرێت و ته‌نیا ئه‌و خالانه‌ی لیوه وه‌ربگیرێت، كه په‌یوه‌ندی نزیكیان له‌گه‌ڵ كۆمونیزمی ئازادڕه‌وانه (Libertarian communism)دا �هه‌یه.[2]
III.
هه‌نووكه له‌به‌رده‌م گرفتی سێیه‌م وه‌ستاوین: ئه‌ناركیزمیش كه‌متر له ماركسیزم له چوارچێوه‌ی باوه‌ڕی له‌یه‌كچوو به‌هره‌مه‌ند نییه. به‌وجۆره‌ی كه له په‌رتووكی ئه‌ناركیزم‌دا باسم لێوه‌كردووه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری و پێداگرتن له‌سه‌ر له‌پێشبوونی داوه‌ری تاكه‌كه‌سی، بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌نارکیسته‌كان به‌وته‌ی پرۆدۆ‌ن (Proudhon) له نامه‌یه‌كدا بۆ ماركس "دژه دۆگماتیزم بوون بكه‌نه پیشه‌ی خۆیان" له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه تێڕوانینی ئازادڕه‌وه‌كان، جۆراوجۆرتر، خوڕتر و له ڕووی تێگه‌یشتنه‌وه دژوارتره له تێڕوانینی سۆشیالیسته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان (authoritarian socialists).
�� مه‌یلی جیاواز له ناو ئه‌ناركیزم‌دا هه‌یه: بێجگه له كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان(Libertarian Communists) كه من سه‌ربه‌وانم، ده‌توانرێت ئه‌نارکیسته تاكگه‌را (Individual anarchists)، ئه‌نارکیسته كۆگه‌را (Sozietaere anarchists)، ئاناركۆسه‌ندیكالیسته‌كان (Anarcho-Syndikalists) و ده‌سته‌یه‌كی‌تریان له‌وانه ئه‌نارکیسته دژ به توندووتیژی (Power-free anarchist)، ئه‌نارکیسته ئاشتیخوازه‌كان (Anarcho-pacifists)، ئه‌نارکیسته گیاخۆره‌كان (vegetarian anarchists) و هیتریش ناوبێنین.
�� هه‌نووكه ئه‌م پرسیاره قوتده‌بێته‌وه : ده‌مانه‌وێت چ جۆرێك له ئه‌ناركیزم له‌گه‌ڵ ماركسیزم به‌راورد بكه‌ین، تاوه‌كو بزانین كه له چ بارێكه‌وه، ئه‌م دوو فێرگه سیاسییه له ئه‌ندێشه‌ی شۆڕشگێڕیدا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا یه‌كده‌گرنه‌وه یا له یه‌كتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه. بۆ من ڕوونه كه ئه‌ناركیزمی چێكه‌ر (constructive anarchism)، كۆمه‌ڵگه‌را و ئه‌ناركیزمی كۆگه‌را یا ئه‌ناركیزمی كۆمونیستی له‌گه‌ڵ ماركسیزم‌دا كه‌مترین دوورییان له‌نێواندایه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه من له په‌رتووكی �ئه‌ناركیزم�دا ته‌نیا له هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له ئه‌ناركیزم بووم.
IV.
�� گه‌ر به قوڵی سه‌رنج بده‌ین ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ماركسیزم و ئه‌ناركیزم له ڕابوردوودا كاراییان له‌سه‌ر یه‌ك داناوه. مالاتستا (Malatesta) ئه‌نارکیستی به‌ناوبانگی ئیتالیایی له شوێنێكدا نووسیویه‌تی: "نزیكه‌ی ته‌واوی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌نارکیستی سه‌ده‌ی نۆزده كارایی ماركسیزمی له‌سه‌ر بووه". ئه‌وه ده‌زانین كه باكۆنین ڕێزی له‌به‌رامبه‌ر لێهاتوویی زانستی ماركس هه‌بوو، �به‌ڕاده‌یه‌ك كه ده‌ست به وه‌رگێڕانی به‌رگی یه‌كه‌می �سه‌رمایه� بۆ سه‌ر زمانی ڕوسی ده‌كات. له پاڵ وی‌دا ئه‌نارکیستی ئیتالیایی كارلۆ كافیرۆ (Carlo Cafiero)ش كورته‌یه‌ك له‌م به‌رهه‌مه بڵاوده‌كاته‌وه. له له‌ولاشه‌وه، یه‌كه‌م په‌رتووكی پرۆدۆ‌ن �موڵكایه‌تی چییه� (1840) و به‌تایبه‌ت به‌رهه‌می به‌ناوبانگی� �سیسته‌می ناكۆكییه ئابوورییه‌كان یا فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ژاری � (1846) �به قووڵی ماركس‌ی لاو ده‌خه‌نه ژێر كاراییه‌وه. ئه‌گه‌ر چی كه‌مێك دواتر ئابووریناسی بێ ئه‌مه‌ك، به نووسینی �هه‌ژاری فه‌لسه‌فه� ده‌ست ده‌داته سه‌رزه‌نشكردنێكی ژاراوی له دژی فێركاره‌كه‌ی خۆی.
�� �سه‌ره‌ڕای لێدوانی زۆر، ماركس به راده‌یه‌كی زۆر قه‌رزارباری تێڕوانینه‌كانی باكۆنینه. لێره‌دا بۆ خۆلادان له دووباره‌كردنه‌وه ته‌نیا دوو نموونه ده‌هێنینه‌وه: راگه‌یاندن له‌مه‌ڕ كۆمۆنه‌ی پاریس كه له‌لایه‌ن ماركسه‌وه نووسراوه، به‌توندی له‌ژێر كارایی بۆچوونه‌كانی باكۆنین‌دایه. به‌وجۆره‌ی كه ئارتور لێنینگ (Arthur Lehning) بڵاوكه‌ره‌وه‌ی �ئه‌رشیڤه‌كانی باكۆنین�یش په‌نجه‌ی بۆ ئه‌م خاڵه ڕاكێشاوه و به‌وجۆره‌ی كه پێشتر وتمان ده‌ستپێشخه‌ری باكۆنین بوو، كه ماركس ناچار به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دروشمی �ده‌وڵه‌تی خه‌ڵكی� و هاوكاره سۆشیال‌دیموكراته‌كانی بوو.
V.
ماركسیزم و ئه‌ناركیزم به‌ته‌واوی له كارایی به‌رامبه‌ریه‌ك له ڕه‌گوڕیشه‌یه‌ك به‌هره‌مه‌ندن و ڕه‌گوڕیشه‌یان بۆ سه‌ر خێزانیك. �ئێمه وه‌ك ماتریالیست، پێمان وانییه كه بۆچوونه‌كان بۆ خۆیان له مێشكی مرۆڤه‌وه په‌یدا ده‌بن، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه ته‌نیا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رین له ڕه‌وتی خه‌باتی چینایه‌تیدا پێیهه‌ستاون. یه‌كه‌مین نووسه‌رانی سۆشیالیست، چ ئه‌نارکیست و چ ماركسیست به‌ته‌واوی له ژیر كارایی شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسه‌وه له ساله‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی 18و له‌ژێر كارایی تێكۆسانی كارگه‌رانی فه‌ره‌نسه‌دا بوون، كه له ساڵی 1840 به‌دواوه بۆ خۆڕێكخراوكردن و خه‌بات دژی به‌هره‌كێشی سه‌رمایه‌داری ده‌ستیان پیكرد.
�� كه‌من ئه‌وانه‌ی كه بزانن، له 1840دا پاریس مانگرتنێكی گشتی به خۆوه بینیوه. سالانێك پاش ئه‌وه ڕۆژنامه كارگه‌رییه‌كانی وه‌ك �كارگه - ĽAtelier� سه‌ریان هه‌ڵدا. له‌م ساله‌دا 1840 په‌ره‌گرتنێكی به‌رچاو ڕووده‌دات، �پرۆدۆ‌ن �تێبینی دژی موڵكایه‌تی� بڵاو ده‌كاته‌وه. چوارساڵ دواتر له ساڵی 1844دا، ماركس‌ی لاو له �تێبینییه‌كانی�دا، ڕاپۆرتی سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ لای كارگه‌رانی پاریس ده‌خاته‌ڕوو و په‌نجه بۆ كاراییه‌كی قوڵ، كه كارگه‌رانی ده‌ستكار له‌سه‌ر وییان داناوه، ڕاده‌كێشێ. ساڵێ به‌ر له‌وه له 1843دا ژنێكی ده‌ركه‌وته به‌نێوی فلۆرا تریستان (Flora Tristan) كارگه‌رانی بۆ پێكهێنانی یه‌كێتییه‌كی كارگه‌ری بانگه‌واز كرد و بۆ په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ وان، به‌ره‌و شاره‌كانی فه‌ره‌نسه كه‌وته‌ڕێ.
�� به‌مجۆره ماركسیزم و ئه‌ناركیزم له هه‌مان سه‌ره‌تاوه له سه‌رچاوه‌ی پرۆلیتێری وه‌ك یه‌كه‌وه، هه‌ڵقوڵیوون و له‌ژێر كارایی چینی تازه‌ی كارگه‌ردا، له دووی ئامانجی یه‌كسانی، كه هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری و گێڕانه‌وه‌ی سامانی كۆمه‌ڵایه‌تی و گرتنه‌ده‌ستی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌ن خودی كارگه‌رانه‌وه. هه‌ر ئه‌م شته بوو، كه بووه بناخه‌ی پێكهاتنێكی كۆیی له‌نیوان ماركسیست و باكۆنیسته‌كان له كۆنگره‌ی 1869ی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م، كه كه‌مێك پێش شه‌ڕی 1870ی نێوان ئاڵمان و فه‌ره‌نسه، ڕوویدا. ئه‌م خاڵه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین، كه ئه‌م پێكهاتنه له دژی دوایین شاگرده‌كانی پرۆدۆ‌ن (1865دا مرد) بوو، كه به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه گه‌رابوونه‌وه دواوه. یه‌كیك له‌م شاگردانه تۆلاین (Tolain)بوو، كه له تێڕوانینی موڵكایه‌تی تایبه‌تی و ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان نزیك بووبووه‌وه.
VI.
�� تائێره نیشانمان دا، كه یه‌كه‌مین قسه‌كه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كارگه‌ری فه‌ره‌نسه له پێوه‌رێكی فراواندا، له شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسه‌وه سروشیان وه‌رگتبوو. كه‌میك ئه‌م خاڵه واڵاتر ده‌كه‌ین.
�� له واقیعدا له‌هه‌ناوی شۆڕشی فه‌ره‌نسه‌دا، دوو شێوازی جیاواز له شۆڕش سه‌ریانهه‌ڵدا، یا باشتره بڵێین دوو هێزی جیاواز و دژ به‌یه‌ك. یه‌كێكیان له باڵی چه‌پی بۆرژوازی پێكده‌هات، ئه‌ویتر له پێشینانی پرۆلیتاریا: پیشه‌وه‌رانی گچكه و موچه‌خۆران، پێكده‌هات. یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتخواز و دیكتاتۆری، ناوه‌ندگه‌را و سه‌ركوتگه‌ر دژ به به‌رامه‌به‌ره‌كی. ده‌سته‌ی دووه‌م دیموكراتیك، فیدرالیست و پێكهاتوو له كۆڕوكۆمه‌ڵێك، كه ئه‌ورۆكه به سۆڤیه‌تی كارگه‌ری نێویان ده‌به‌ن. ئه‌مانه له 48 به‌شی شاری پاریس‌دا هه‌بوون، كه له كۆمۆنه‌ی پاریس‌دا كۆبووبوونه‌وه و كۆڕوكۆمه‌ڵی شارۆچكه‌كان ده‌خرانه سه‌ریان. به‌بێ سڵه‌مینه‌وه ده‌توانرێت بوترێت، كه ئه‌م هێزه دووه‌مه مایه‌یه‌كی ئازادڕه‌وانه‌ی هه‌بوو و به پێشڕه‌وی كۆمۆنه‌ی پاریس له 1871 و سۆڤیه‌ته‌كانی ڕوسیه له 1917دا ده‌ژمێردرێت، به پێچه‌وانه‌وه هێزی یه‌كه‌م، له سه‌ده‌ی 19دا له ئاراسته‌ی ژاكۆبینیدا دیته‌وه. له ڕاستیدا واژه‌ی �ژاكۆبینی� ناوێكی ناته‌واو و دروستكراوه. له ناوی یانه‌یه‌كی خه‌ڵكی پاریس �كۆمه‌ڵگه‌ی ژاكۆبینه‌كان�ه‌وه وه‌رگیرابوو، كه خودی نێوی ئه‌م یانه‌یه له نیوی په‌ره‌ستگه‌یه‌كی مه‌زهه‌بییه‌وه وه‌رگیرابوو، كه یانه‌كه له‌نێو باڵاخانه‌كه‌یدا بوو. هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی نێوان بۆرژوا شۆڕشگێڕه‌كان له‌لایه‌ك و بێبه‌شه‌شان له لایه‌كی‌تره‌وه به‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ژاكۆبینه‌كان‌دا تێده‌په‌ڕی. به‌شیوه‌یه‌كی وردتر ئه‌وه‌ی كه له دانیشتنه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، لایه‌نگری ئه‌ندامانی له‌م یا له‌و ئاراسته له شۆڕش، ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر به‌رخوردی نێوان ئه‌وان. له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ساڵانی دواتردا، وشه‌ی ژاكۆبینه‌كان چ له‌لایه‌ن ئه‌نارکیسته‌كانه‌وه چ له‌لایه‌ن ماركسیسته‌كانه‌وه، بۆ چواندن به سونه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی بۆرژوازی كه ولات و شۆڕشی له سه‌ره‌وه و به ئامرازه‌كانی ده‌سه‌ڵاتخوازانه پشتیوانی ده‌كرد، به‌زۆری به‌كار ده‌برێت. بۆ نموونه شارل دێلێسكلوز (Charles Delescluze)، ڕابه‌ری باڵی ڕاستی زۆرینه‌ی سۆڤیه‌تی كۆمۆنه‌ی پاریس، خۆی به ژاكۆبینیست و سه‌ر به روبسپیر� ده‌ناساند.
�� پرۆدۆ‌ن و باكۆنین له نووسینه‌كانیاندا، له دژی سیاسه‌تی شۆڕشگێڕه بۆرژوازییه‌كان وه‌ك �بیركردنه‌وه‌ی ژاكۆبینی� ده‌جه‌نگان. له‌به‌رامبه‌ردا ماركس و ئه‌نگلس، به دژوارییه‌وه توانییان خۆیان له‌م ئه‌فسانه ژاكۆبینیه، �كه له‌لایه‌ن پاڵه‌وانانی شۆڕشی بۆرژوازی شكۆیان پێده‌به‌خشرا، ڕاپسێنن. له‌وانه دانتۆن (Danton) � (له ڕاستیدا سیاسه‌تمه‌داری گه‌نده‌ڵ و دژه‌خونی دووسه‌ره) و ئه‌ویتریان ڕوبسپیر (Robespierre) بوو � كه سه‌ره‌نجام بوو به دیكتاتۆر. به‌لام سه‌رسه‌ختی ڕوانگه‌ی دژه ده‌سه‌لاتخوازی له ئهنارکیستهكاندا له‌وه ده‌یگێڕانه‌وه، كه ژاكۆبینگه‌رایی فریویان بدات. ئه‌نارکیسته‌كان به‌باشی له‌وه گه‌یشتبوون، كه شۆڕشی فه‌ره‌نسه نه‌ك ته‌نیا شه‌ڕێكی نێوخۆییه له‌نێوان پاشایه‌تی بێچه‌ندوچوون و شۆڕشگێڕانی بۆرژوا، به‌ڵكو یه‌كسه‌ره شه‌ڕێكه له‌نێوان ژاكۆبینگه‌رایی و شتێك كه من بۆ ئاسانی وتن به كۆمۆنه‌گه‌رایی (Communallism) نێوی ده‌به‌م. سه‌ره‌نجامیش شه‌ڕی كۆتاییه كه به شكستی كۆمۆنه‌ی پاریس و ملپه‌راندنی هه‌ردوو پله‌وپایه‌دارانی شاری شۆمیت (Chaumette) و هێبێرت (H�bert) له‌ساڵی 1794 ته‌واو ده‌بێت. مانای ئه‌م شكسته له‌نیوچوونی ده‌سه‌لاتی ژێرده‌ستان بوو. به‌وجۆره‌ی كه شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ڕوسیه به‌ره‌و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری سۆڤیه‌ته‌كانی كارخانه برا.
�� ماركس و ئه‌نگلس، هه‌میشه له ئه‌مبه‌روئه‌وبه‌ری نێوان ژاكۆبینگه‌رایی و كۆمۆنه‌گه‌رایی‌دا بوون. ئه‌وان سه‌ره‌تا ستاییشی �ناوه‌ندگه‌رایی توندوتیژ، كه ئۆلگوی خۆی له فه‌ره‌نسه‌ی 1793 وه‌رگرتووه� ده‌كه‌ن. چه‌ند ساڵ دواتر له 1885دا، ئه‌نگلس بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌وێدا هه‌ڵه‌ی كردووه و ناوه‌ندگه‌رایی ته‌نیا ڕێگه‌ی بۆ دیكتاتۆری ناپلیۆن (Napoleon)ی یه‌كه‌م خۆشكردووه. هه‌ندێكجار كارل ماركس ئێنراژه‌كان (Enrag�s) واته لایه‌نگرانی كه‌شیشی پێشین، ژاك ڕو (Jaques Roux) -كه قسه‌كه‌ری نشینگه‌یه‌كی كارگه‌ری كه‌ناری پاریس بوو- به �نوێنه‌ری سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه� نێو هێناوه. هاوكات جارێكی‌تر ئه‌نگلس پییوابوو، كه له 1793دا "لانی زۆر ده‌یتوانی به كۆمه‌كیك له‌سه‌ره‌وه‌ڕا" بۆ پڕۆلیتاریا بژمێردرێت. دواتر لینین له ژاكۆبینگه‌رایی‌دا هه‌نگاوێكی فره واوه‌تری له مامۆستایانی ماركس و ئه‌نگلس نا. به تێڕوانینی وی ژاكۆبینگه‌رایی �یه‌كیكه له‌و خاله لوتكه‌ییانه، كه چینی ژێرده‌ست له خه‌باتیدا بۆ ئازادی خۆی ده‌ستی پێانڕاده‌گات�. وی پێی‌خۆش بوو خۆی به ژاكۆبینێك ناو بێنێت، هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێكجاریش ئه‌م نازناوه‌ی به‌شیوه‌ی �ژاكۆبینێكی سه‌ر به چینی كارگه‌ر� ته‌واو ده‌كرد. ئه‌نجامگیری مه ئه‌وه‌یه كه : ته‌نیا خۆداماڵینی ماركسیته‌كان له هه‌ر جۆره میراتێكی ژاكۆبینی، ده‌توانیت پێكهاتنی ئه‌نارکیسته‌كان له‌گه‌ڵ وان له‌بار بكات. با به كورتی بچینه سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ناكۆكی نیوان ماركسیزم و ئه‌ناركیزم. سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای باوه‌ڕی ماركسیسته‌كان به پێداویستی له‌نیوچوونی دواجاری ده‌وڵه‌ت، به باوه‌ڕی وان پاش شۆڕشی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كارگه‌ری، ده‌وڵه‌تێكی نوێ كه به �ده‌وڵه‌تی كارگه‌ری� نێو ده‌برێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو پیكدێت. پاش وه‌ها سه‌رده‌میكه كه ماركسیسته‌كان، به‌ڵینی له‌نیوچوونی به‌ره‌به‌ره‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته كه هه‌ندێكجارێش به �نیوه‌دوڵه‌ت� نیوی ده‌به‌ن، ده‌ده‌ن. كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه، پێیانوایه كه وه‌ها ده‌وڵه‌تێكی نوێ له‌به‌ر خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ته‌واوی ئابووری و بیروكراتیزه‌بوونی ڕۆژانه‌ی، ته‌نانه‌ت له ده‌وڵه‌تی بۆرژوازیش به تواناتر و سه‌ركوتگه‌رتر ده‌بێ و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یدا، به‌رهه‌ڵستی ده‌كات. له‌وه گه‌ڕێن كه كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان، به‌گومانه‌وه له‌و ئه‌ركانه‌ی كه ماركسیسته‌كان بۆ كه‌مایه‌تی كۆمونیست له‌به‌رامبه‌ر دانیشتواندا �پێیان ده‌به‌خشن، ده‌ڕوانن. گه‌ڕانه‌وه بۆ نووسینه پیرۆزه‌كانی ماركس و ئه‌نگلس‌ێش، ته‌نیا هۆیه‌كه بۆ وه‌ها گومانێك. هه‌ڵبه‌ته له مانیفێستی كۆمونیست‌دا ده‌توانرێت بخویریته‌وه كه، "كۆمونیسته‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی جیاواز له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی پڕۆلیتاریایان نییه" و یا ئه‌وه‌ی "ئه‌وان هه‌رده‌م نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی بزووتنه‌وه‌كه‌ن" یا �تێڕوانینی تیۆری ئه‌وان هه‌رگیز نه له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچوون و بنچینه‌ی داهێنراو یا دۆزراوه‌ی ئه‌م یا ئه‌و چاكه‌كاری دونیا نییه، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌ربڕی گشتی هه‌لومه‌رج و واقیعی خه‌باتی چینایه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی مێژوویین، كه به به‌رچاوی مه‌وه له بزووتندان�. تا ئێرۆكانه بیگومان ئێمه كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ وان هاوڕاین!
�� به‌لام رسته‌ی ناڕۆشن و ته‌كانده‌رانه بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه: "له تیۆریدا كۆمونیسته‌كان جیا له به‌شه‌كانی‌تری پرۆلیتاریا له‌و به‌رته‌رییه به‌هره‌مه‌ندن، كه به ڕۆشنی توانای ده‌رككردنی هه‌لومه‌رج، بزووتن و ئامانجی كۆتایی و گشتی بزووتنه‌وه‌ی پڕۆلیتاریایان هه‌یه".
ئه‌م دانپیانانه ده‌توانێت بێ پێچوپه‌نا به‌و واتایه بێ، كه كۆمونیسته‌كان له‌به‌ر ئه‌م �به‌رته‌رییه� مافی مێژووی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی رابه‌ری پرۆلیتاریایان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م واتایه‌ش مه‌به‌ست بێ، چیتر كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا هاوڕا نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین: هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی خودی پرۆلیتاریا ناتوانرێت بوونی هه‌بێت. ئه‌وان پێمانوایه كه كه‌سانی نا پرۆلیتێر ته‌نیا ده‌توانن له پاڵ یا له‌نیوان خودی پرۆلیتاریا‌دا ڕۆڵی ڕاوێژكارانی دڵسۆز یا ڕوونكه‌ره‌وه‌یان هه‌بێ، ئامانجیان هاوكاری كارگه‌ران بێت له تێكۆشاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌یه‌كی باڵاتر له هوشیاری.
�� ئه‌مه به‌ره‌و پرسی خۆبه‌خۆیی شۆڕسی جه‌ماوه‌ری یا تێگه‌یشتنی وردتری ئازادڕه‌وانه‌مان ده‌بات، به‌ره‌و ده‌ربڕینێكی ئه‌نارکیستانه. وشه‌ی �خۆبه‌خۆ - spontaneous� و �خۆبه‌خۆیی- Spontaneity� چه‌ندینجار له نووسینه‌كانی پرۆدۆ‌ن و باكۆنین‌دا به‌رچاو ده‌كه‌ون. به‌لام ئه‌وه‌ی سه‌یر دیته‌به‌رچاو، ئه‌وه‌یه له كاتێكدا كه له نووسینه‌كانی ماركس و ئه‌نگلس، لانیكه‌م له بڵاوكراوه‌ی ڕه‌سه‌نیاندا به زمانی ئه‌لمانی وه‌ها واژه‌گه‌لێك به‌رچاو ناكه‌ون. له وه‌رگێرانی به‌رهه‌مه‌كانیاندا هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵ وه‌ها واژه‌گه‌لێك ده‌رده‌كه‌ون. هه‌ڵبه‌ته پرسی كۆتایی ته‌نیا به‌رهه‌می به‌راوردێكی ناڕێكه. له راستیدا ماركس و ئه‌نگلس باس له چالاكی خۆكردی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن، كه تێگه‌یشتنێكی به‌رته‌سكتره له خۆبه‌خۆیی. چونكه پارتێكی شۆڕشگێڕ، ده‌توانێت ڕێگه به بڕێك له �چالاكی خۆكرد�ی جه‌ماوه‌ری له پاڵ چالاكیییه‌كانی به‌رته‌ریخوازانه‌ی خۆی بدات. به‌لام خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ری، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه پاگه‌نده‌ی ڕۆڵی ڕابه‌ری ئه‌و پارتانه بخاته ژێر پرسیاره‌وه. ڕوزا لوكسێمبورگ یه‌كه‌مین ماركسیست بوو، كه له نووسینه‌كانیدا به زمانی ئاڵمانی وشه‌ی خۆبه‌خۆ (له‌خۆوه‌را) �Spontan�ی به‌كارهێناوه، كه له ئا‌نارشته‌كانی وه‌رگرتووه. وی پشتی به ڕۆڵی سه‌ره‌كی و خۆبه‌خۆیی له بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا ده‌به‌ست. ده‌بێت له‌وه بگه‌ین، كه ماركسیسته‌كانیش له‌به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵوێستی دیاریكراویان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه شوێنده‌ست بۆ خۆتێهه‌ڵقورتاندنی ڕابه‌رانی پاگه‌نده‌یی ناهێڵنه‌وه. كه‌واته كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان له‌و خاڵه، كه ماركسیسته‌كان هه‌ندێكجار له سوودوه‌رگرتن له فێڵ و فریوكاری دیموكراسی بۆرژوازی خۆیان نه‌ده‌بوێرا، فره دڵخۆش نین، ماركسیسته‌كان نه‌ك به ته‌نیا به خۆشحاڵییه‌وه كارته‌كانی ده‌نگدانیان به‌كارده‌هێنا و به یه‌كیك له باشترین ئامرازه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لاتیان داده‌نا، به‌لكو ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجاریش به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ستیان ده‌دایه پێكهێنانی به‌ره‌ی هه‌ڵبرادن له‌گه‌ڵ پارته لیبرال یا ڕادیكاڵه بۆرژوازییه‌كان و له‌م ساته‌دا باوه‌ڕی وان ئه‌وه‌یه، كه به‌بێ وه‌ها هاوپه‌یمانی و یه‌كیتییه‌ك ده‌ستڕاگه‌یشتن به كورسییه‌كانی پارله‌مان له توانادا نییه. له‌بیرمان نه‌چێت كه كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌زۆری وێنا ده‌كرێت، سڵ له سندوقه‌كانی ده‌نگدان ناكه‌نه‌وه. پرۆدۆ‌ن جارێك له 1848دا به نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی میللی هه‌ڵده‌بژێردرێت و جارێكی‌تر پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی ڕاسپایل (Raspail) ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دواتر له‌وێوه كه وی هه‌رجۆره ملكه‌چییه‌ك بۆ ڕژێمی پاشایه‌تی سه‌ركۆنه ده‌كات، كارگه‌ران بۆ خۆهه‌ڵبژاردن بانگه‌واز ده‌كات . بۆ وی ته‌نیا پرسی ڕێوشوێن و هه‌لومه‌رج له‌به‌رچاو بوو. له هه‌لومه‌رجێكی‌تردا ئه‌نارکیسته‌كانی ئه‌سپانیا له هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئاشكرا له‌دژی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌ی خه‌ڵكی له فێبریوه‌ری 1936دا خۆیان خۆیان بوارد. به‌لام له‌پاڵ ئه‌م شته كه‌م و ناوێزانه‌دا، ئه‌نارکیسته‌كان ڕێگه‌ی فره جیاواز بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داری دوژمن‌دا به‌دروست ده‌زانن، له‌وانه خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ (Direct action)، خه‌باتی سه‌ندیكایی (unions action)، خۆموختاری كارگه‌ری (Worker-autonomy) و مانگرتنی گشتی (General-strike).
�� هه‌نووكه پرسیارێكی تری بنه‌ڕه‌تی ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه: ده‌وڵه‌تیكردنی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان یا خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری (self-management)؟ لێره‌شدا ماركس و ئه‌نگلس با ده‌ده‌نه‌وه. له مانیفێستی كۆمونیست‌دا كه به سروش وه‌رگرتنی راسته‌وخۆ له سۆشیالیستی ده‌وڵه‌تگه‌را، لویس بلانك (Louis Blanc)ی فه‌ره‌نسی، نووسراوه. ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه �ده‌بێت گشت ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ناوه‌ندی بكرێنه‌وه� به‌لام له وشه‌ی ده‌وڵه‌تی، ئه‌وان به �پرۆلیتاریای ڕێكخراو وه‌ك چینی فه‌رمانڕه‌وا� تێده‌گه‌ن. باشه بۆچی وه‌ها ڕێكخراوێكی پرۆلیتێری نێو ده‌نێنن �ده‌وڵه‌ت�؟ له‌مه بگوزه‌رێین: بۆچ چه‌ند ساڵ دواتر ئه‌وان په‌شیمان ده‌بنه‌وه و له جونی 1872 له پێشه‌كی چاپی سه‌رله‌نوێی مانیفێست‌دا له ده‌وڵه‌تگه‌رایی كورتبینانه‌ی خۆیان سه‌رله‌نوێ تێڕوانینه‌وه ده‌كه‌ن و په‌نجه بۆ راگه‌یاندنی 1871 له‌مه‌ڕ كۆمۆنه‌ی پاریس ڕاده‌كێشن، كه پێویسته به‌رهه‌مهێنان به‌هۆی�خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنه‌ران - associated to producers� به‌ڕێوه ببرێت؟
�� بێگۆمان ئه‌وان هه‌ستیان به پێداویستی پێكهاتن له‌گه‌ڵ باكۆنیسته‌كان له ئینته‌رناسیناڵی یه‌كه‌مدا كردبوو. به‌لام ئه‌وه‌ش بڵێین، كه ماركس هیچكات له ورده‌كاریدا ڕێگه‌گه‌لێك، كه ده‌توانن خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێ بخه‌ن، نه‌چووه‌ته به‌لایاندا و له كاتێكدا، كه پرۆدۆ‌ن لاپه‌ڕه‌ی فره‌ی له به‌رهه‌مه‌كانیدا بۆ ئه‌م پرسه ته‌رخانكردبوو. پرۆدۆ‌ن كه ژیانی وه‌ك كارگه‌رێك ده‌ست پێكردبوو، ده‌یزانی كه باس له چی ده‌كات. وی به وردبینیه‌وه �كۆمه‌له كارگه‌رییه‌كان� Worker-associations� كه له شۆڕشی 1848دا سه‌ریانهه‌ڵدابوو، سه‌رنجدابوو. به‌ڵام هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ماركس، له‌وانه‌یه له‌به‌ر به �خه‌یاڵیبوون - utopian� دانانی پرسی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له لای وی بێت. ئه‌ورۆكه ئێمه كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان، به‌شێكین له‌وانه كه لانیكه‌م له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا� خۆبه‌ڕیوه‌به‌رییان كردووه به بابه‌تی ڕۆژ، پرسیارێكی كۆنكرێت و خستویانه‌ته به‌رنامه‌ی كاری ڕۆژه‌وه. پرسیارێك، كه ئیتر جێكه‌وته بووه و ئه‌رۆكه له‌لایه‌ن نزیكه‌ی هه‌ره‌زۆری ڕه‌وته سیاسییه‌كانه‌وه ده‌ستی بۆ ده‌برێت، گۆڕانی به‌سه‌ردا هێنراوه و كورتكراوه‌ته‌وه.[3]
VII.
�� ماركسیسته‌كان و ئه‌نارکیسته‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تای له‌دایكبوونی سیاسیانه‌وه ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه. یه‌كه‌مین هێرش له‌لایه‌ن ماركس و ئه‌نگلس‌ه‌وه له‌دژی شتاینه‌ر (Steiner) له په‌رتووكی پڕدژایه‌تی �ئایدیۆلۆژی ئاڵمانی�ه‌وه ده‌ستی پیكرد. لێره‌دا پرسه‌كه له‌سه‌ر خراپ له‌یه‌ك گه‌یشتنێكی دوولایه‌نه بوو. شتاینه‌ر ڕوونی نه‌كردبووه‌وه، كه له‌پاڵ ستایش بۆ �من� و �كه‌س� وی، له‌ڕاستیدا لایه‌نگری یه‌كگرتنی خۆخواستانه‌ی ئه‌م �كه‌س�ه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێكی‌تر. له‌ڕاستیشدا وی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووكه‌یی پێشنیار ده‌كات، كه له‌سه‌ر بنه‌مای فیدرالی و مافی جیابوونه‌وه دامه‌زرابێت. هه‌ر ئه‌م بۆچوونه دواتر باكۆنین و دواجار لینین له‌مه‌ڕ پرسی نه‌ته‌وه‌ییدا، به‌كاریان هێناوه. ماركس و ئه‌نگلس به هه‌ڵه ڕه‌خنه تونده‌كانی شتاینه‌ر به‌رامبه‌ر كۆمونیزم به كۆنه‌په‌رستی وی داده‌نێن، له كاتێكدا كه هێرشه‌كانی شتاینه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ئاراسته‌ی جۆرێكی تایبه‌ت له كۆمونیزم بوون، دژی �ناپوخته‌كان- Clumsy� كۆمونیزمی دوڵه‌تی، كه كۆمونیسته خه‌یاڵییه‌كانی (utopian communism) سه‌رده‌می خۆی، له‌وانه ڤایتلینگ (Weitling) له ئاڵمان و كابه �(Cabet) له فه‌ره‌نسه، كه هۆی ئه‌م ڕه‌خنانه‌ی شتاینه‌ریش مه‌ترسییه‌ك بوو، كه ئامانجی ئه‌م، ئازادی تاكه‌كه‌سی بوو.
�� هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه پێشتر وتمان، هێڕشی توندی ماركس‌ێش بۆ سه‌ر پڕۆدۆن تا‌ڕاده‌یه‌ك له‌به‌ر شتگه‌لی ئاوا بوو، پرۆدۆ‌ن پێشوازی له موڵكایه‌تی گچكه‌ی تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجێكدا، كه نێشانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌كه‌سی بێت، ده‌كات. به‌ڵام شتێك كه ماركس لێی تێناگات ئه‌وه‌یه، كه پرۆدۆ‌ن له پێشه‌سازی گه‌وره و گرنگی به‌شی سه‌رمایه‌داریدا، به‌ته‌واوی خۆی به‌پشتیوانیكه‌ری موڵكایه‌تی گشتی ده‌ناساند. له‌بیرمان نه‌چێت كه پرۆدۆ‌ن له �په‌ڕاوه‌كان -Carnets�ی‌دا ئاوا ده‌نووسێت: � پێشه‌سازی گچكه، به‌هه‌مان ڕاده‌ی فه‌رهه‌نگی گچكه، گه‌مژانه‌یه؟�.� له پێشه‌سازی گه‌وره‌شدا، وی بێچه‌ندوچوون گشتگه‌رایه. له ڕوانگه‌ی پرۆدۆن‌دا ڕێكخراوگه‌لێك له‌ژێر نێوی �هه‌ره‌وه‌زی كارگه‌ری - Worker-companies�دا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕن، واته به‌ڕێوه‌بردنی پیشه‌سازی گه‌وره له‌وانه هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، كارخانه گه‌وره‌كان، ده‌رهێنانی كانه‌كان، چێكردنی پۆڵا و ده‌ریاوانی، ... هیتریان، له ئه‌ستۆیه.
�� له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پرۆدۆ‌ن له كۆتایی ژیانیدا، له په‌رتووكی �لێهاتوویی سیاسی چینی كارگه‌ر�دا، خۆی به لایه‌نگری جیابوونه‌وه‌ی ته‌واوی چینی كارگه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی یا به‌واتایه‌كی‌تر لایه‌نگری خه‌باتی چینایه‌تی ڕاده‌گه‌یێنێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه‌ش ماركس له نیازخراپی به‌رامبه‌ر پرۆدۆنیزم، كه به سۆشیالیزمی ورده‌بۆرژوازی دایده‌نێت، ده‌ستهه‌ڵناگرێ.
�� با سه‌رنجی مشتومڕی به‌رده‌وام و ناپاكی نێوان ماركس و باكۆنین له نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌مدا بده‌ین؛ لێره‌شدا له‌گه‌ڵ جۆرێك له خراپ له‌یه‌ك گه‌یشتن ڕووبه‌ڕووین. باكۆنین تاڕاده‌ی زیاده‌ڕه‌ویكه‌رانه ماركس به دێوێكی ده‌سه‌لاتخواز و تینووی فه‌رمانڕه‌وایی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كارگه‌ریدا ده‌ناساند. له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌ی كه سه‌رسوڕهێنه‌ره، ئه‌وه‌یه كه باسه‌كانی باكۆنین ناوه‌ڕۆكێكی پێخه‌مبه‌رانه‌یان هه‌یه، وی به‌باشی داهاتووه دووره‌كان ده‌بینێت. له‌هه‌مان كاتدا كه هاتنه‌سه‌رشانۆی �بیرۆكراسی سوور� پێشبینی ده‌كات، دیكتاتۆرییه‌تێك كه سه‌رنجام ڕابه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی سێیه‌م (Komintern) به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كارگه‌ریدا ڕه‌وای ده‌بینن, هه‌ست پێده‌كات. ماركس به تۆمه‌ت دانه‌پاڵ باكۆنین به نزمترین شێواز و به ڕاوه‌رگرتن بۆ ده‌ركردنی باكۆنین له نێونه‌ته‌ویی یه‌كه‌مدا, له كۆنگره‌ی لاهای[4] له سێپته‌مبه‌ری 1872دا، ده‌ست به هێرشی به‌رامبه‌ر ده‌كات. پاش ئه‌م ڕووداوه، پرده‌كانی نێوان ئاناشیزم و ماركسیزم ده‌ڕوخێن و ده‌بێته كاره‌ساتێكی گه‌وره بۆ چینی كارگه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر یه‌ك له‌م دوو بزووتنه‌وه پێویستیان به هاوكاری تیۆری و كرده‌یی یه‌كتر هه‌بوو. له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی 19دا تێكۆسان بۆ پێكهێنانی نێونه‌ته‌وه‌یه‌كی ئه‌نارکیستی له‌گه‌ڵ شكستدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێت. وه‌ها نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ك سه‌ره‌ڕای نیازه‌كانی، به‌گشتی له بزووتنه‌وه‌ی كارگه‌ری داده‌بڕێت. له كاتێكدا كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ماركسیزم به‌خیرایی له ئاڵمان به گه‌شه‌ی سۆشیال‌دیموكراسی و له فه‌ره‌نسه به دامه‌زراندنی پارتی كارگه‌ی له‌لایه‌ن (Jules Guesdes)، گه‌شه ده‌كات. �� دواتر پارتی جۆراوجۆری سۆشیال‌دیموكرات له ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه و نێونه‌ته‌وه‌یی دووه‌میان پێكهێنا. له كۆنگره‌كانی دواتریاندا زۆرجار مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ ئازادڕه‌وانێك ڕویده‌دا، كه هه‌لیان بۆ ده‌ڕه‌خسا، له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شدار بكه‌ن. ساڵی 1893 سۆشیالیستی ئازادیخواز دۆملا نیۆوینهویس (Domela Nieuwenhuis)ی هۆله‌ندی له وتارێكی توند و پاراودا، سۆشیال‌دیوكراسی ئاڵمانی تاوانبار كرد و له‌گه‌ڵ هه‌راو هوی ئاماده‌بووان ڕووبه‌ڕوو بوو. ساڵی 1896 له له‌نده‌ن كچی ماركس، ئاڤێلینگ (Aveling) و ڕابه‌ری سۆشیالیستی فه‌ره‌نسه ژان ژورس (Jean Jaur�s) به جنێودان به ئه‌نارکیسته‌كان، كه وه‌ك نوێنه‌ری سه‌ندیكا كارگه‌ییه‌كان توانیبوویان بێنه هۆڵی كۆنگره‌وه، كرده ده‌ره‌وه. هه‌ڵبه‌ته تیرۆریزمی ئه‌نارکیستی، كه له ماوه‌ی ساله‌كانی 1890 تا 1895 له فه‌ره‌نسه ئاژاوه‌ی به‌رپاده‌كرد، كۆمه‌كێكی به‌نرخی به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هیستریانه (hysterical)ی ئه‌نارکیسته‌كان، كه ئیتر به �چه‌ته� ده‌ژمێردران، كرد. ئه‌م ڕیفۆرمیسته شه‌رمنۆك و یاساگه‌رانه له توانایاندا نه‌بوو، له پاڵنه‌ری شۆڕشگێڕییان بگه‌ن و هۆی په‌نابردنی وان بۆ توندوتیژی[5] وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌كی پڕ ده‌نگدانه‌وه له دژی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌فره‌تاوی، ده‌رك بكه‌ن.
�� له‌نێوان ساڵانی 1860- 1914 سۆشیال‌دیموكراسی ئاڵمان و زیاتر له‌و ده‌زگه‌ی پان‌وپۆڕی سه‌ندیكا كارگه‌رییه‌كانی ئاڵمان، به‌رده‌وام خه‌ریكی كه‌نارخستنی ئاناشیزم بوون. ته‌نانه‌ت كاتێك كه كاوتسكی ڕایگه‌یاند، كه لایه‌نگری مانگرتنی جه‌ماوه‌رییه، بیرۆكراتی كارگه‌ری وه‌ك �ئه‌نارکیستێك� گومانیان لێ‌كرد. به‌ڵام له فه‌ره‌نسه پرسه‌كه به‌پێچه‌وانه‌وه بوو. پارله‌مانگه‌رایی (Parliamentary) و ڕیفۆرمیزمی هه‌ڵبژێرگه‌رای ژوریس (Jaur�s)، نه‌فره‌تیان له كارگه‌رانیك، كه به‌خۆیان لێهاتووی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌ندیكایی و خه‌باتكارانه‌ی سه‌ربه‌خۆی سێ.ژێ.تێ (CGT)یان پێكهێنابوو، كه پێشڕه‌وانی فێرناند پلوتیه (Fernand Pelloutier)، ئێمیل پوژه (Emile Pouget)و پییه‌ر مۆنات (Pierre Monate) بوون، كه له بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستییه‌وه سه‌ریاهه‌ڵدابوو.
�� شۆڕشێ ڕوسیه و دواتر شۆڕش ئه‌سپانیا كه‌لێنی نێوان ئه‌ناركیزم و ماركسیزمیان فراوانتر كرد. كه‌لێنێك كه چیتر نه‌ك ته‌نیا به‌رهه‌می ناكۆكی ئایدیۆلۆژیكی به‌ڵكو به كرده‌وه‌ش خوێناوی بوو. بۆ كۆتاییهێنان به سه‌رنجه‌كانی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر رابوردووی ماركسیزم و ئه‌ناركیزم، ده‌بێت دوو تێبینییه‌شی‌تریشی بۆ زیاد بكه‌م: 1- هه‌ندێك له ماركس‌ناسانی وه‌ك ماكسیمیلیان رۆبل (Maxumilan Robel) له فه‌ره‌نسه، به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵه‌داچوون � ئه‌گه‌ر هه‌موویشی نه‌بێ-، ئه‌گه‌ر له‌ماركس‌دا مه‌یلی �ئازادڕه‌وانه� به‌دی بكه‌ن. 2- هه‌ندێك له ئه‌نارکیسته ده‌سته‌گه‌را و بیرته‌سكه‌كانی وه‌ك گاستون لێڤال (Gaston Leval) له فه‌ره‌نسه، به‌ذڵنیاییه‌وه به هه‌ڵه‌دا چوون، كه به هه‌ستێكی كوێرانه‌وه، وه‌ك ئه‌هریمه‌نێك له ماركس ده‌ڕوانن. ده‌مه‌وێت له شوێنێكدا له‌نێوان ئه‌م ئه‌م دوو پیاوه توندڕه‌وه جێگیربم، هه‌رچه‌نده هه‌ردووكیان هاوه‌ڵمن.
VIII.
� ئه‌ی هه‌نووكه چی؟ به‌بێ گومان، ئێستاكه له‌به‌ره‌ده‌م بوژانه‌وه‌یه‌كی (Renaissans) سۆشیالیزمی ئازادڕه‌وانه داین. من لێره‌دا ناچارم په‌نجه بخه‌مه‌سه‌ر چۆنیه‌تی بوژانه‌وه‌ی دووباره‌ی له مانگی مه‌ی (ئایار) 1968 له فه‌ره‌نسه‌دا. خۆبه‌خۆترین، چاوه‌ڕواننه‌كراوترین و نائاماده‌كراوترینی ڕا‌په‌ڕینه‌كان بوو. بایه‌كی به‌هێزی ئازادی وڵاتی گرته‌وه، وه‌ها وێرانكه‌ر و له‌هه‌مان كاتدا ئافرێنه‌ر بوو، كه ئیتر هیچ شتێكی وه‌ك پێشووی خۆی نه‌هێشته‌وه. ژیان گۆڕا یا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌توانین بڵێێن، كه ئێمه ژیانمان گۆڕی. به‌ڵام وه‌ها له‌دایكبوونه‌وه‌یه‌كی دووباره، له چوارچێوه‌ی بوژانه‌وه‌یه‌كی سه‌رله‌نوێ له سه‌راپای بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌دا و به‌تایبه‌ت له‌نێوان لاوانی خوێندكاردا پێكده‌هات. به‌م هۆیه‌وه چیتر دابڕه به‌هێزه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه ئازادڕه‌وه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه پاگه‌نده‌ی لایه‌نگری �ماركسیزم-لینینیزم� ده‌كه‌ن، بوونیان نییه. ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت بگوترێت جۆرێك له ئاوه‌ڵایی ناده‌سته‌گه‌رایانه‌ش له‌نێوان ئه‌م بزووتنه‌وه جۆراوجۆرانه‌دا سه‌ریهه‌ڵدا. هاوڕێانی لاو له فه‌ره‌نسه، له گروپه ماركسیسته ده‌سه‌لاتخوازه‌كانه‌وه ده‌چوونه ناو گروپه ئازادڕه‌وه‌كان (Anarcho-groups) و هه‌روا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ڕوویداوه. گروپگه‌لی �ماویستی- Maoists� هه‌بوون، كه �سه‌راپا له‌ژێر كارایی ئازادڕه‌ویدا، هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه یا كارایی بۆچونی ئه‌نارکیسته‌كان دڕی كردۆته ناویان. ته‌نانه‌ت گروپی ترۆتیسكیست‌یش زۆرێك له خاڵی تێڕوانینیان خۆیان له‌ژێر كارایی نووسین و تیۆری ئهنارکیستهكاندا ده‌گۆڕی. كه‌سانی وه‌ك ژان پۆل سارتر (Jean Paul Sartre) و هاوه‌ڵه‌كانی ئیتر له گۆڤاره مانگانه‌كه‌یاندا، تێڕوانینی ئه‌نارکیستی ده‌رده‌بڕن. به‌شێوه‌یه‌ك كه یه‌كێك له وتاره‌كانی ئه‌م دواییانه‌یان به‌نیوی �ماڵئاوا لینین- Lenin Ade� بوو. �� بێگومان هێشتاكه گروپی ماركسیستی ده‌سه‌ڵاتخواز هه‌ن، كه به‌تایبه‌ت دژی ئازادڕه‌وین، هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه گروپی ئه‌نارکیستی له ئارادان، كه تا هه‌نووكه‌ش دژه ماركسیست ماونه‌ته‌وه.
� هه‌ردوو ڕێكخراوی كۆمونیستی ئازادڕه‌و[6]، كه له فه‌ره‌نسه هه‌ن و به‌ته‌مان به‌م نزیكانه یه‌كگرن، خۆیان له‌نێوان ئه‌ناركیزم و ماركسیزم‌دا ده‌بیننه‌وه. ئه‌م ڕێكخراوانه له‌گه‌ڵ ئه‌نارکیسته كلاسیكه‌كان، ئه‌م خاڵه هاوبه‌شه‌ی تێڕوانینی هه‌یه، كه هه‌ردووكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی دژه ده‌سه‌لاتخوازی، كه گه‌یشته نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌م. له‌هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ ماركسیسته‌كانیش ئه‌م خاڵه هاوبه‌شه‌ی تێڕوانینیان هه‌یه، كه هه‌ردووكیان به لێبڕاوی له بواری خه‌باتی چینایه‌تی پڕۆلیتاریا و تێكۆشان بۆ له‌ناوبردنی ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داری خه‌بات ده‌كه‌ن.
�� كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان له‌لایه‌كه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن، ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌رابوردووی ئه‌ناركیزم به‌جێماون، زیندووكه‌نه‌وه - بۆ نموونه، ئامانجی من له بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رتووكی �ئه‌ناركیزم� و �نه‌خوا و نه‌سه‌روه‌ر�، هه‌ر ئه‌مه بووه- و له‌لایه‌كی‌تره‌وه كۆمونیسته ئازادڕه‌وه‌كان، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ماركس و ئه‌نگلس، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شانه‌یان، كه هێشتاكه به كه‌ڵك و كاران و �وه‌ڵام به پێدوایستییه‌كانی سه‌رده‌می ئێمه ده‌ده‌نه‌وه، ڕه‌تناكه‌نه‌وه. له‌وانه چه‌مكی له‌خۆ نامۆبوون، كه له �ده‌ستنووسه‌كانی 1844�دا ماركس‌ی لاودا ده‌بینرێت. ئه‌م تێگه‌یشتنه به باشی له‌گه‌ڵ پێداگری ئه‌نارکیسته‌كان له‌سه‌ر ئازادی تاكه‌كه‌سی ده‌گونجێت. ئه‌وه‌ی كه ئازادی پرۆلیتاریا ده‌بێت به‌ده‌ستی خۆی ڕووبدات نه‌ك به‌هۆی جێگرێكی وییه‌وه، واته بۆچوونێك كه نه‌ك ته‌نیا له مانیفێستی كۆمونیست و ئاڵوگۆڕه‌كانی دواتریدا، به‌ڵكو له ڕاگه‌یاندنه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌میشدا ده‌بینرێت، به‌شێكه له‌م میراته. سه‌ره‌نجام مێتۆدۆلۆژی (Methodology) ماتریالیزمی دیاله‌كتیكی و مێژوویی، كه هێشتاكه‌ش وه‌ك یه‌كیك له هێڵه ڕێنوێنیكه‌ره‌كانی ده‌رككردنی ڕووداوه‌كانی ڕابوردوو و ئێستا ماونه‌ته‌وه، به‌شێكن له‌و میراته. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی دواییه‌وه له‌بیرمان نه‌چێت كه مه‌رجی وه‌رگرتنی ماتریالیزمی دیاله‌كتیكی و مێژوویی له‌وه‌دایه، كه به‌شیوه‌یه‌كی وشك و میكانیكی به‌كار نه‌برێت و نه‌كرێته بیانوو بۆ خۆ دزینه‌وه له خه‌بات، به‌وه‌ی كه هێشتاكه، بنه‌ما مادییه‌كانی شۆڕش له ئارادا نین، هه‌ر وه‌ك چۆن ستالییسته‌كان سێ جار له فه‌ره‌نسه له ساڵانی 1936، 1945، 1968 په‌نایان بۆ برد. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا نابێت ماتریالیزمی مێژووی دابه‌زێنرێته ئاستی دیاریكه‌رگه‌رایی (جبریة) ساده و ده‌بێت هه‌رده‌م ده‌رگه‌كان به‌ڕووی توانای تاكه‌كه‌سی و خۆبه‌خۆیی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ردا كراوه‌بن.
�به‌وجۆره‌ی كه مێژوونووسی ئازادڕه‌و كامینسكی (Kaminsky) له په‌رتووكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆیدا له‌باره‌ی باكۆنین‌ه‌وه ده‌ڵێت، پێكهاته (Synthesis)ی نێوان ماركسیزم و ئه‌ناركیزم، نه‌ك ته‌نیا پێویسته به‌ڵكو وه‌لانانیشی له توانادا نییه. وی درێژه‌ی ده‌داتێ و ده‌ڵێ �مێژوو به‌خۆی گونجاندنه‌كانی خۆی به‌ڕێده‌خات�.
�� ده‌مه‌وێت وه‌ك ئه‌نجامگیرییه‌كی كه‌سی خۆم بڵێم. كۆمونیزمی ئازادڕه‌و، كه به‌رهه‌می وه‌ها پێكهاته‌یه‌كه به‌بێ گومان ئاره‌زووی فراوانی كارگه‌رانی هوشیار و پێشكه‌وتوو -ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندیكجاریش هێشتاكه به‌ته‌واوی هوشیار نه‌بن- واته به‌شێك كه ئه‌وڕۆكه �چه‌پی كارگه‌ری�یان پێ ده‌ڵێین، فره باشتر له ماركسیزمی ده‌سه‌ڵاتخواز و شوناش گۆراو ئه‌ناركیزمی كۆنه و به‌سه‌رچوو و پواو، ده‌رده‌بڕێ.
په‌رواێز:- * ده‌توانن ده‌قه ئاڵمانییه‌كه‌ی له‌م ڕێگه‌وه به‌ده‌ست بێنن (http://www.anarchismus.at/txt4/guerin.htm) ,هه‌روه‌ها به كلیك كردنه سه‌ر ناوی نووسه‌ر یا ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه، ده‌توانن ده‌قی ئنگلیزی یه‌كێك له په‌تووكه به‌ناو بانگه‌كانی به‌نێوی (Anarchism: From theory to Practice) بخوێننه‌وه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه وه‌رگێڕدراوه فارسییه‌كه‌ی، كلیكی ئه‌م به‌سته‌ره (http://persianblog.com/?date=13831227&blog=anarchi) بكه‌ن. (و.ك) ** بۆ دڵنیابوون له وه‌رگیرانه فارسیه‌كه، دواجار له‌گه‌ڵ ده‌قه ئاڵمانیه‌كه‌ی به‌راوردم كردووه و هه‌روه‌ها بۆ ئاشنایه‌تی خوێنه‌رانی هێژا به كه‌سایه‌تییه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانیان و ئه‌و واژه سیاسی و فه‌لسه‌فیانه‌ی له‌م نووسینه‌دا هاتوون، هه‌وڵمداوه وه‌ریانگێڕمه سه‌ر ئینگلیزی. (و.ك)
[1] ئه‌م ڕۆژانه لێره‌و له‌وێ، كه‌سانێكی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات ده‌یانه‌وێ تیرۆریزمی ئامانج دیاریكراوی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی ئه‌نارکیسته‌كان له‌گه‌ڵ تیرۆریزمی كوێرانه‌ی ئیسلامییه‌كانی ئه‌ورۆكه به‌راورد بكه‌ن، هه‌رچه‌نده له هه‌ردوو باردا، تیرۆریزم هه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران و كه‌ناركه‌وته‌یی بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان ته‌واو ده‌بێت، به‌لام جیاوازییه‌كی ته‌واو له‌نیوانیاندا هه‌یه، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه تیرۆریزمی ئه‌نارکیسته‌كان ئاراسته‌كه‌ی كوشتنی سه‌رۆكشالیار و سه‌رمایه‌داره‌كان بوو، له‌به‌رامبه‌ردا تیرۆریزمی ئیسلامییه‌كان ئاراسته‌ی شه‌لوپه‌تكردنی جه‌سته‌ی ڕێبوارانه له شوێنه گشتییه‌كاندا. (و.ك)
[2] ئه‌م به‌شه له وه‌رگێڕانه فارسییه‌كه‌دا په‌ڕێنراوه، كه له وه‌رگێڕانه ئاڵمانیه‌كه‌ی دا ئاوا هاتووه Welch ein Unterschied auch zwischen den Abschnitten im Kommunistischen Manifest 1848, welche forderten, da� der Staat die Gewalt �ber die gesamte �konomie erlange und den sp�teren Erkl�rungen, in denen der Staat durch die assoziierten Produzenten ersetzt wird (و.ك)
[3] له ده‌قه ئاڵمانییه‌كه‌دا ئه‌م واژه‌یه liber�ren kommunismus زۆرجار به‌كارهاتووه �كه له وه‌رگێڕانه‌كه فارسییه‌كه‌دا هه‌ر واژه‌ی ئه‌ناركیزم به‌كارهاتووه، هه‌رچه‌نده له وه‌رگێرانه ئاڵمانییه‌كه‌دا هه‌ر دوو واژه‌كه واته (Anarchismus و liber�ren kommunismus) له شوێنی تایبه‌تیدا به‌كاربراون. له كوردیدا به مانای كۆمونیزمی ئازایخوازانه (ئازادئه‌ندێشانه)، كه له فارسیه‌كه‌یدا به (كمونیسم آزادمنش) و له عه‌ره‌بی‌دا به (الشیوعیة التحرریة) و به ئینگلیزیش ��Libertarian communism دێت. (و.ك)
[4] له ده‌قه ئاڵمانیه‌كه‌دا كۆنگره‌ی هاگه‌ر (Haager)ی 1872 نووسراوه، به‌لام له فارسیه‌كه‌دا كۆنگره‌ی (لاهه) نووسراوه. (و.ك)
[5] ئه‌وه‌ی له‌وێدا به‌شین نووسیومه، به‌شی زۆری له وه‌رگێرانه فارسییه‌كه‌دا نه‌هاتووه. (و.ك)
[6] له ده‌قه فارسیه‌كه‌دا ته‌نیا ئاماژه بۆ یه‌ك ڕێكخراو كراوه به‌ناوی (او . ث . ال) كه ده‌كرێ به لاتینییه‌كه‌ی ئاوابێ (U.T.L). به‌ڵام له ده‌قه ئاڵمانییه‌كه‌دا ئاماژه به دوو ڕێكخراوی هاوئاراسته ده‌كات و نێوی هیچكامیانی نه‌هێناوه. (و.ك)
|