٢٦\٦\٢٠١٢
مارشی ئەوروپای بێناسنامەکان، ھەڵایسانی
جەماوەریی دژی سیاسەتی پەنابەریی سویسرا جۆشدەدا.
بەشداریی فیدراسیۆن لە مارشی بێرن لە سویسرا.

جەمال کۆشش ئەندامی سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
ڕایگەیاند "لە شاری نێونەتەوەی بازل، ئەو شارەی خۆی خزاندۆتە
تەختاییەکانی فەرەنسا وئەلمانیا، ئەو شارەی کۆمپانیا ھەرە گەورەکانی
وەک داودەرمان ھەزاران کرێکار تێیدا ڕەنجدەدەن، کۆمەڵێک نزیکەی ٢٠٠
کەسی بێناسنامە، لە رۆژی ٢١.٦.٢٠١٢ لە بازگەی ئەلمانیا
/ سویسراوە بەبێ
ھیچ بەڵگەیەکی فەرمی تێدەپەڕن. لە نێو پارتە سیاسیەکانشدا، لێکدانەوەو
دژایەتی نوند پەرەی گرتووە. حزبی گەلی سویسرا، وتی نابێت بێنە ناو
سویسراوە، دەبێت بتوانین سنوورمان بپاریزین، نەتوانین ئەمە بکەین دەست
بکێشنەوە. سەرەرای لایەنە چەپ وئینسانیەکان، سەرۆکی شارەوانی بازلیش ،
پێشوازیلێکردن و وتی ئەوانە ھەقی خۆیانە ناڕەزایەتی لە بەرامبەر
ھەلومەرجی سەخت و نائینسانی خۆیان دەربڕن. پاش ئەوەی خۆپیشاندانی
جەماوەری بەناو بازلدا سورانەوە. خۆپیشاندەران چوونە بەردەم زیندانی
پەنابەران کە ئامادەیان دەکەن بۆ دیپۆرتکردنەوە".
ھەروەھا رۆژی ٢٣-٦ لەشاری بیرن خۆپێشاندانێکی گەورە لە لایەن بەرەی
مافی بۆ ھەموان وھاوپشتی بێسنوور بانگەواز کرابوو سەبارەت بەو
خۆپێشاندانە جەمال کۆشش وتی"خۆپیشاندەران کە نزیکەی ٨ ھەزار کەس دەبوون
لە ژێر دروشمی ((ژێرپێنانی ئینسان لە سیاسەتی پەنابەری بوەستێنن)) و
شیعارەکانی خۆپیشاندەران : دەوڵەتی سویس ، دەولەتیکی پۆلیسیە. . ئیمە
تاوانبار نین. دەمان کەن بەتاوانبار. مافی مانەوە بۆ ھەموان، مافی
پەنابەری بۆ ھەموان. نا بۆ دیپۆرتکردنەوە ...بە نێو شاردا سوڕانەوەو
پاشان چوونە بەردەم پەرلەمان. خۆپیشاندانەکە لەلایەن ، نەقابە
کریکارییەکان و پارتەکانی وەک سۆسیال دیموکرات و سەوزەکان پشتیوانیان
کرابوو".
شایەنی باسە ڕۆژنامە سەراسەرییەکانی وەک ٢٠ دەقەی بە خۆڕایی
رێپۆرتاژێکی دوورودرێژی نامیلکەیەی لەسەر خەباتی بەرەی مانەوە بۆ
ھەموان بڵاوکردەوە، رۆژنامە سەراسەرییەکانی وەک ئین زیت، زیت،
بوند،داخوازییەکان و رۆژی خۆپیشاندانەکەیان بڵاوکردبوەوە. شەوی پێشوو
لە ھۆڵێکی گەورەدا چەندین فلمی دکۆمینتاری لەسەر ژیانی پەنابەران و
خەباتی پەنابەران نیشاندەدرا. وابریارە ئەم مارشەو چالاکیانە
بگوازرێتەوە بۆ ئیتالیا ولەوێشەوە دەپەڕێنەوە بۆ فەرەنسا . لە ھەواڵی
زیاتری ئەم چالاکیانە ئاگادارتان دەکەینەوە.
بۆ ھەواڵی ئەو چالاکیانە بروانە ئەم لینکانەی خوارەوە:
http://www.youtube.com/watch?v=7fbr_y5JtLs&feature=plcp
http://www.youtube.com/watch?v=k2aJSjzQa1s&feature=relmfu
http://www.youtube.com/watch?v=orf3dxF3xBo&feature=plcp
http://www.youtube.com/watch?v=RMw1qPdFnqE&feature=plcp
http://www.youtube.com/watch?v=j4Tjzz0EQGM&feature=plcp
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٣\٦\٢٠١٢
- سویسرا
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991
www.federationifir.com
|