٢\٢\٢٠٢٥
"مارتین گشلاخت"
هە‌ڵگری خه‌ڵاتی ورچی زێوینی بەرلین:
''حه‌ز له
سینه‌مای ئێران ده‌که‌م''.
مەنسوور جیهانی
بەرلین
- "مارتین گشلاخت" به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی "حه‌مامی
شه‌یان" و هە‌ڵگری خه‌ڵاتی ورچی زێوینی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی
"بەرلیناله" گوتی: سینه‌مای ئێران و به‌رهه‌مه‌کانی "عه‌باس کیاڕۆسته‌می"
کاریگه‌ریان تێکردووم.
فیلمی سینه‌مایی "حه‌مامی شه‌یتان" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "ڤێڕۆنیکا
فڕانتس" و "سێڤێرین فیالا"، به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتنی "مارتین گشلاخت"
سینه‌ماکاری نه‌مسایی و به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا؛
له یه‌که‌مین په‌خشی جیهانی خۆیدا له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی له حه‌فتا
و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بەرلیناله" نمایش
کرا و توانی خه‌ڵاتی "ورچی زێوین"ی باشترین وێنه‌گریی بۆ هاوبه‌شی هونه‌ریی
به‌رچاو له‌م ڕووداوه گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهاندا به‌ده‌ست
بێنێت و له درێژه‌دا له فێستیڤاڵه‌کانی دیکه له دنیادا به‌شداریی کرد و
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری وڵاتی نه‌مسا بوو له نه‌ود و حه‌وته‌مین خولی خه‌ڵاته‌کانی
سینه‌مایی ئۆسکار له ساڵی ٢٠٢٥.
دوای بینینی فیلمی سینه‌مایی "حه‌مامی شه‌یان" له حه‌فتا و چواره‌مین
خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بەرلیناله" به ستافی سه‌ره‌کی
له‌وانه؛ "ڤێڕۆنیکا فڕانتس" و "سێڤێرین فیالا" ده‌رهێنه‌ران و هه‌روه‌ها
"مارتین گشلاخت" به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه‌م گوت که له‌م
ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا یه‌کێک له خه‌ڵاته سه‌ره‌کییه‌کان به‌ده‌ست دێنن
و بۆیان جێی سه‌رسووڕمان و باوه‌ڕنه‌کردن بوو. به‌خته‌وه‌رانه له ڕێوڕه‌سمی
کۆتاییدا؛ ئه‌م به‌رهه‌مه به‌نرخه، خه‌ڵاتی "ورچی زێوین"ی باشترین وێنه‌گریی
بۆ هاوبه‌شی هونه‌ریی به‌رچاویی وه‌رگرت.
"مارتین گشلاخت" له وتووێژێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ "مه‌نسوور جیهانی" په‌یامنێری
سه‌ربه‌خۆ و نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ما سه‌باره‌ت به پێگه‌ی سینه‌مای ئێران
له جیهاندا گوتی: حه‌ز له سینه‌مای ئێران ده‌که‌م و له ژێر کاریگه‌ری
به‌رهه‌مه‌کانی "عه‌باس کیاڕۆسته‌می" ده‌رهێنه‌ری ناوداریی ئێرانی و هه‌روه‌ها
وێنه‌گرتنی "مه‌حموود که‌لاری" له وێنه‌گره زۆر باشه‌کانی سینه‌مای
ئێراندام.
فیلمی سینه‌مایی "حه‌مامی شه‌یان" که به پێی پێشینه‌ی مێژوویی دادگا،
سه‌باره‌ت به وه‌رزێکی ڕاچڵه‌کێنه‌ر و نامۆ له مێژووی ئه‌ورووپا ساز
کراوه؛ دوای به‌شداریی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بەرلیناله"،
له کۆمه‌ڵێک فێستیڤاڵ له ئاستی جیهاندا ئاماده بووه و تا ئێستا ١٥ خه‌ڵات
و ١٠ کاندیدی له کارنامه دایه و "مارتین گشلاخت" توانیوییه‌تی خه‌ڵاتی
باشترین وێنه‌گری له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی
"ستۆکهۆڵم" له وڵاتی سوید و خه‌ڵاتی لێژنه‌ی دادوه‌رانی فیدڕاسیۆنی
نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌خنه‌گرانی فیلم "فیپڕشی" له سی و دووهه‌مین خولی
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کامێرائیمه‌یج" له وڵاتی پۆڵه‌ندا وه‌ربگرێت.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|