په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١٠\٢٠٢٥

ماریـا کۆرینای ڤەنـزوێـلی نـۆبـڵی ئاشتیی ٢٠٢٥ی بـردەوە.

 

 

وەرگـێڕانی: رەزا سـاڵح 

سیاسەتمەدار و چالاکـوانی بـواری ئاشتی و دیمـوکراسی خاتوو (ماریا کۆرینا ماچادۆ)ی ڤـەنـزوێـلای خەڵاتی نـۆبـڵی ئاشـتـیی ساڵی ٢٠٢٥ی بەدەستهـێـنا.


پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی ١٠/١٠/٢٠٢٥ کۆمیتەی نۆبـڵی ئاشتی نەرویجی لە ئـۆسڵـۆ، لە بەیاننامەیـەکـدا ڕایگەیانـد، کە خاتـوو ماریا کۆرینا ماچادۆی ڤـەنـزوێـلی، خەڵاتی نۆبـڵی ئاشـتی بەدەسـتهـێـنا. ئەو سەرکەوتنە "بەهـۆی کارە مانـدوونەناسەکانی بۆ پـێـشخـستـنی مافـە دیمـوکـراسییەکانی خەڵکی ڤـەنـزوێـلا و خەباتی بۆ گـواستنەوەی دادپـەروەرانە و ئاشـتـیانە لە دیـکـتاتـۆریـەوە بـۆ دیـمـوکـراسی".


لیـژنەکە ئەوەشی خستۆتـەڕوو:"کاتـێک سـتەمکاران دەست بەسەر دەسەڵاتـدا دەگـرن، دەبـێـت ڕێـز لە بەرگـریکارە بـوێـرەکانی ئـازادی بـگـیرێـت، کـە بەرەنـگاری دەکـەن".


لیـژنەی ئاشی، لـەم کاتـەدا سەرنـجی لەسەر ماریا کۆرینـای ماچـادۆی ڤـەنـزوێـلا بـوو، لە کاتـێکـدا کە دۆناڵـد تـرەمـپ، سـەرۆکی ئەمریکا، بە ئاشکـرایی لێـدوانەکانه دووبارە کردەوە و خـۆی بە شایـەنی خـەڵاتی نـۆبـڵی ئاشـتی دەزانی.


پێـش ڕاگەیانـدنی ئەم خەڵاتە، شارەزایانی خەڵاتەکە ڕایانگەیانـد، تـرەمپ سەرناکەوێت، چـونکە کار لەسەر هەڵـوەشانـدنەوەی ئەو نەزمە جیهـانییە دەکات. کە لەلایەن لـیژنەی نـۆبـڵەوە بەهـای پێـدراوە


خەڵاتی نۆبـڵی ئاشتی بەهـاکەی (١١) ملیـۆن کـرۆنی سویـدییە، نـزیکەی(١،٢) ملیـۆن دۆلارە. لە رۆژی (١٠/ کـانـوونی دووەم/ ٢٠٢٦ ) لـە یـادی ساڵـڕۆژی کـۆچـی دوایـی پـیـشەسـازی سـویـدی (ئـەلـفـرێـد نـۆبـڵ) کە لە راسـپـاردەکـەیـدا، لە ساڵی (١٨٩٥) دا، خەڵاتەکانی دامەزرانـد. خەڵاتی نـۆبـڵی ئاشتی ساڵی (٢٠٢٥) لە ئاهـەنگی شایستەدا لە شاری ئـۆسلـۆی پایتـەخـتی نەرویـج، دەبخـشرێـت بە خـاتـوو مـاریـا کـۆرینـا مـاچـادۆ. وەک رێـزلـێـنانـێک بـۆ هـەوڵـەکـانی بـۆ بەرەوپـێـشـبـردنی مافـە دیمـوکراسـیـیەکـان و تێکـۆشانی بۆ ئازادی و بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی سەپـێنراو بۆ دیمـوکـراسی لەڤـەنـزویـلا.


ماریـا کـۆرینـا ماچـادۆ کـێیە؟


ماریـا لە رۆژی (٧/١٠/ ١٩٦٧) لە شاری (كاراکاس) ی پایتەخـتی ڤـەنـزوێـلا لەدایک بـووە، تەمەنی (٥٨) ساڵە. باوکی گەورەیەکی دیاربـوو لە پیـشەزازیی پـۆڵادا.


ماریا بە هـۆی خەباتی یەوە لە دژی دەسەڵاتی زۆرداری و قـورخکـردنی دەسەڵات، لە ڤـەنزوێلا دەرکرا. ماویەکیش خۆی شاردەوە و گۆشەگیربـوو. باجێکی زۆری هەڵوێستە سەرسەخـتیـیەکانی دا. ئێـستاش لـە وڵاتـەکەی ڤەنـزویلا دەژی. بەپێی ماڵـپەڕی خەڵاتی نـۆبـڵ بـۆ ئاشـتی، مـاریـا کـۆرینـا ماچـادۆ لـە بـەرامبـەر پەرەسـەنـدنی پـاوانخـوازی لە ڤەنـزوێـلادا، سەرسـەخـتانە سـەرکـردایەتی خەبـاتی دیمـوکـراسیی کـردووە.


ماریا ماچـادۆ ئەنـدازیاری و دارایی خـوێنـدووە و کارێکی کورتی بازرگانی هەبـووە. لە ساڵی (١٩٩٢) دا، دامەزراوەی (ئاتـێنیا)ی دامەزراندووە، کە کاردەکات بۆ یارمەتیدانی منـداڵانی سـەر شـەقـام لە کـاراکـاس.


دوای دە ساڵ، دامەزرێنەری (سۆماتی) بـوو، کە ڕێکخـراوێکە کە پەرە بە هەڵـبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە دەدات و مەشق و ڕاهـێنان و چاودێـری هەڵـبژاردن ئەنجام دەدات. لە ساڵی (٢٠١٠) دا، بـۆ ئەنجـومەنی نیـشـتمانی هـەڵـبژێـردرا و ژمـارەیـەکی پێـوانەیی دەنـگەکـان و سەرکەوتـنێکی گـەورە بەدەسـتهـێـنا. بەڵام ڕژیـم لە ساڵی (٢٠١٤) دا، لە پـۆسـتەکەی دووریـان خـسـتەوە.


مـاچـادۆ سـەرکـردایـەتی پـارتی ئـۆپـۆزسـیـۆنی (ڤـێـنـتێ) ی ڤـەنـزوێـلا دەکـات و کە لە سـاڵی (٢٠١٧) دا، یـارمـەتی دامـەزرانـدنی هـاوپـەیـمانی سـۆی ڤـەنـزوێـلا دەدات، کە هـێزەکـانی لە سـەرانـسەری ڤـەنـزوێـلادا، لایـەنگـری دیـمـوکـراسـین و دابـەشکاریـیە سـیاسیـیەکـانیـان یەکـخـستـوون.


ماریا ماچـادۆ، لە ساڵی (٢٠٢٣) دا. کانـدیـدبـوونی خـۆی بۆ هەڵـبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی (٢٠٢٤) ی ڤـەنـزوێـلا ڕاگەیـانـد. کاتێک کە ڕێـگـری لـێکـرا لە خـۆکانـدیـدکردن، پـشتگـیری لە کانـدیـدی ئـۆپـۆزسیۆنی ئەڵـتەرناتیڤ، ئێـدمۆنـدۆ گۆنـزالـێز ئوروتیا کرد.


هـەرچەنـدە هـەنـدێک جار ڕەخـنەی لێـدەگیرێـت، تەنـانەت لەلایەن دایکـیەوە، بەهـۆی زیـادەڕۆیی لە گرنگـیدان بە خـۆی. بەڵام ماچـادۆ بە دەگـمەن بە ئاشکـرا باسی خـۆی دەکـات. بەڵکـو هـەڵـمەتـەکەی وەک خەبـاتـێکی بەکـۆمەڵ بـۆ ڕزگـاربـوون و یەکـێتی نـیشان دەدات، ئـامـانجی چـانـدنی هـیوایە. لە دڵی ئەو ڤـەنـزوێـلـییانەی کە بێـزارن لە سەخـتی ئابـووری و دابـەزیـنی کۆمـەڵایـەتی.


ماریـا ماچـادۆ، ئـۆپـۆزسـیۆنی بە شـێوەیەکی بـەرفـراوان کـۆکـردەوە و بە شـێـوەیەکی سیستـماتیک بەڵگەی سەرکەوتنی ڕاسـتەقـینەی لە هەڵـبژاردنەکانـدا کـۆکردەوە. بەڵام ڕژیـمی ڤـەنـزوێـلا، بانگەشەی سەرکەوتـنی کرد و دەستی بەسـەر دەسەڵاتـدا سەپانـد.
_________________________________________________
هـەواڵگـری رۆیـتەرز، رۆژی هـەیـنی (١٠\١٠\٢٠٢٥)، بە عـەرەبی لە ماڵپەڕی ''شەرق ئەلـئەوسەت'' بڵاوکراوەتەوە. لە عـەرەبییەوە وەرمگـێڕاوە بۆ کوردی.

 

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک