په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٩\٢٠٢١

ماریا میدالـیاکەی بۆ نەشتەرگەری منداڵـێک فـرۆشت.


رەزا ساڵح        


وەرزشـوانی رمهـاوێـژی جـوانی پـۆڵـەنـدی، خاتـوو (مـاریـا ماکـدالینا ئەنـدرێتشـیک)ی تەمەن (٢٥) ساڵان، کە لە خـولی یارییەکـانی ئۆڵومپی هاوینەی (٢٠٢٠)، کە بە هـوی کۆرۆنـاوە لیـژنەی ئـۆڵـۆمپی نێـودەوڵەتی دوای خـست و لە هـاوینی ئەمساڵ (٢٠٢١) لە (تۆکیۆ)ی پایتەختی ژاپـۆن بەڕێوەچـوون. کە خـولی (٣٢ی ئـۆڵـۆمپـیاتە) لە رۆژی (٢٣/ یـوولی/ ٢٠٢١) بە شـێوەیەکی فـەرمی دەستیپـێکـرد. ماریـا بەشـداری کـرد.

رمهـاوێـژ مـاریـا ئەنـدرێتـشـیک، پە پلـەی دووەم دەرچـوو، کە بە (٢) مەتـر لە دوای رمهاوێژی چینی (لیـو شی ینگ) وە بوو، کە میدالیای زێڕینی بردەوە. ماریا میـدالیای زیـوینی وەرگـرت. کە نزیـکەی (١٠) ساڵە راهـێنانی کرد و هەوڵیـدا، تا ئەم خەون و هیـوایـەی بەدەسـتهـێـنا. کە چـووە سـەر سـەکـۆی خـەڵات بەخـشـین و لە مـلکـردنی میـدالیای زیوین و پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی رێزلێنان و هەڵکردنی ئاڵای وڵاتەکەی بە بـۆنەی ئـەم سـەرکەوتنـەیەوە. زۆر شاد و دڵخـۆشـبوو.

خـێزانێک لە پـۆڵەنـدەی نیشتمانی دا، کۆڕێـکی منـداڵی تەمەن (٨) مانگانیان کە ناوی (میلـۆش مالـیسا)یە، تووشی نەخۆشیـیەکی سـەخـتی ترسناکی دڵ ببـوو. چی پـارەیـان هەبوو بۆ چارەسەرکردنی منـداڵەکەیان خەرجیان کرد. بەڵام چارەسەرنەکرا. پێویستی بەوە دەکـرد کە منـداڵەکەیـان بۆ دەرەوەی پـۆڵـەنـدا ببـەن. بیبـەن بـۆ نەخـۆشخـانـەی سـتانفـۆرد لە کـالـیفـۆرنیـا ـ لـە ویـلایـەتە یەکگـرتووەکـانی ئەمریکا، بۆ ئەنجـامـدانی نەشتەرگەرییەکی خـێرا بۆ دڵی منداڵەکەیان، کە دوا هـيوایان بـوو بۆ رزگـارکردنی لە مردن. پێویستـیان بە (٣٨٣) هـەزار دۆلار هەبـوو. باوک و دایکی (میلـوش مالیـسا) هـیچ پارەیەکیان بە دەستەوە نەمابوو. ناچاربوون. کە لە رێی فەیسبووک و ئینتەرنێت داوای یارمەتیان لە خـێرخوازان کـرد، کە بە پارە یارمەتیان بـدەن. نیوەی زیاتـری ئەو بـڕە پـارە پێویستە بۆ نەشتەرگەرییەکە لە رێی یارمەتییەوە کۆبـۆوە. بەڵام نەگەیشـتە پـارەی پێویستی سەفـرکردن و تێچـوونی نەشـتەرگەرییـەکە. بـۆیـە بـۆ جـاری دووەم داوای یارمەتیان کرد. کە ماریا ئەندرێتشیک بەم داوایەی زانی. بڕیای دا کە پێویستە یەکەمین کەس بێت و گەورەتـرین پشکی لەم یارمەتیـدانەدا ببێت بۆ رزگـارکردنی ئەو منـداڵە نەخۆشـە. چونکە ماریـا خۆشی ئـازاری شێرپەنجـەی ئێسک و نەشتەرگەریی شانی چـێشـبوو. ماریا ئەندرێتشیک پارەیەکی کەمی هەبوو. بڕیاریـدا بۆ یارمەتیـدانی نەشتەرگەرییەکەی ئەو منـداڵە، میدالیاکەی بە زیـادەفـرۆشتنی ئاشکـرا بفـرۆشـێت و پـارەکەی بـدات بـەو خـێزانە دامـاوە. ئەگـەرچی میـدالیـاکەی زۆر لەلا شـیریـن بـوو، جـوانتریـن یادگـاری بـوو، لـە ئەنجـامی راهـێنان و مانـدووبـوونـێکی زۆر بە دەسـتی هـێنابوو. بەڵام رزگارکردنی ژیانی ئەو منداڵەی بە ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆڤـایەتی و پیرۆز و بە گرنگـتر لە میـدالیاکەی دەزانی. کە بۆ ئەرکـێکی مرۆڤـایەتی دەیفـرۆشێت.
خۆشبەختانە چەند سوپەر مارکێتێک بە ناوی کۆمپانیای (زابکا) وە، بە پارەیەکی زۆر بـاش، بـە (١٢٥) هـەزار دۆلار میـدالیـا زیـوینـەکـەی ماریـا ئەنـدرێتـشیکی کـڕی.

ماریا وتی:" ئەی زابـکا مایەی شادییە بۆمـن، کە ئەم میدالییەتان دەدەمێ. کە بە لای منەوە هـێمای خەبـات بـاوەڕ و کۆشـشە بە دوای خەونەکـانمـدا سەرەڕای ئەوەی کە تەنگوچەڵـەمەیەکی زۆر رووبـەڕووم بوونەوە.. هـیوادارم بۆ ئێـوەش ببێتە هـێمایەک بۆ ژیـان.. کە پێـکەوە لـە پێـناویـدا خـەبـاتـمان کـرد".

قسەکەر بە نـاوی کۆمپانیای زابکا ئەم هەڵوێست و بەخشـینەی ماریای بەرزنرخاند و وتی: " سوپاس و هەست و هەڵـوێستە زۆر جـوانـەکەی یـاریـزانی ئـۆڵـۆمپـیمان زۆر کاری تێکـردین" وتیشی:" بڕیارمان دا، کە میـدالیا زیـوینەکە کە لە تۆکیـۆ وەریگرت. شایانی خاتوو ماریـا خۆیەتی و هەر لای خـۆی بێت" کۆمپانیای زابـکا (١٢٥) هەزار دۆلارەکەیان دا بە خێزانەکەی ئەو منداڵە نەخۆشە بۆ ئەوەی گەشت بکەن بۆ ئەمریکا و نەشتەرگەریی دڵ بۆ منداڵەکەیان بـکەن. میدالیا زیـوینییەکەشیان پێشکەش بە ماریا ئەنـدرێتـشیک کـرد.

مـاریا ئەنـدرێتشـیک زۆر سوپـاسی ئـەم هـەڵـوێستەی کـۆمپـانیـای زابـکای کرد وتـی:
"بۆ کۆمپانییەکەتـان تا هەتـایە دەبێـتە مایـەی سوپـاس پێـزانین و خـۆشی. مـن هـيـچ وشەیـەکی ئەوتـۆ شکنـابـەم، تا گوزارشـت لە زۆر شـادی خـۆم بـکەم".

بە کورتی دەربارەی وەرزشوانی رمهاوێـژ پۆڵەنـدی ماریـا ئەنـدرێتشیک:

١ـ ماریا ئەندرێتیشک لە رۆژی (٩/ ئادار/١٩٩٦) لە (سواتکی)لە پۆڵەندە لەدایکبووە.
٢ـ لە منـداڵیـیەوە حـەزی لە وەرزشکـردن بـوو. بە تایبەتیش لە رم هـاویشتن، خـەونی بەوەوە دەبینی کە رۆژێک لە رۆژان ببێت بە پاڵەوانێکی رمهاوێژی پۆڵەندەی نیشتمانی و جیهانی و لە کێبڕکێ و لە خـولە ئـۆڵـومپییە جیهـانییەکانـدا بەشداربێـت و میـدالیایەک بباتەوە. ئەوەبوو لە ئـۆڵـۆمپی هاوێنەی (٢٠٢٠) دا ئەم هیـواداری و خەونەی هاتەدی. لە یـاری رم هـاویـشتن بۆ ژنـان، بـۆ مـاوەی ( ٦٧.٤٠) شەست و حـەوت مەتـر و چـل سانتیمەتر رمەکەی هاویشت. میدالیای زیوینی بەدەستهـێنا. کە ئەوە دوەمین بەشداریی بوو لە یارییە ئـۆڵـۆمپییەکـان و یەکـەم بـردنەوە و یەکـەم میـدالیایە کە بە دەستی هـێنا. بەمەش خەونی منداڵی هاتەدی و بوو بە یەکێک لە پاڵەوانەکانی جیهان لە رم هاویشتنی ژنانـدا. لەوانەشە کە لە ئـۆڵـۆمپادی داهـاتـوودا میدالیـای زێـڕ بباتـەوە. ئەم ژمـارەیەش کە لە تۆکیـۆ تـۆمـاری کـرد. ریکـۆردێـکی پێـوانـەییە لە پۆڵـەنـدا و سێـیەمین باشـترین ئەنجـامە لە مێـژووی کێـبڕکێی رم هاوێـشـتن بۆ ژنـان لە جیهـاندا.
٣ـ لە پاڵـەوانێـتی جیهـانی بۆ لاوان، کە لە ساڵی (٢٠١٣) دا لە (دونتسل) لە ئـۆکرانیا بەڕێوەچـوو. ماریا بەشـداری کـرد. بۆ مـاوەی (١٤. ٤٠) مەتـر رمەکەی هـاویشـت.
٤ـ لە ساڵی (٢٠١٤) لە پاڵەوانێتی جیهان بۆ پێگەیشتووان کە لە (یۆجین) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریـکا بەڕێـوەچـوو، ماریا بەشـداری کرد و (٥٣.٦٦) مەتر رمەکەی هـاویشـت.
٥ـ لە ساڵی (٢٠١٥) دا لە پاڵەوانێتی ئەسکـیلیستونا کە بۆ پێگەیشتووان لە (سوید) دا بەڕێوەچـوو، بەشداری کرد و لە تیر هـاویشتن بۆ کچـان، پلـەی یەکـەمی بەدەستهـێنا. باشترین ریکـۆردی کەسێـتی تۆمارکـرد، کە رمی بۆ ماوی (٧١.٤٠) مەتـر هـاویشت.
٦ـ لە پاڵەوانێـتی جیهـان کە لە (پەکـین) لـە چـین بەڕێـوەچـوو. مـاوەی (٥٦.٧٣) مەتـری لە رم هاويشتـندا تۆمـارکرد.
٧ـ لە پاڵەوانێتی ئەوروپا کە لە (ئەمستردام) لە هـۆڵەندا بەڕێوەچوو، ماریا بەشداری کرد و ژمارەی (٥٧.٩٣) مەتـری لە رم هاویشـتن تۆمـار کرد.
٨ـ لە خولی (٣١)ی یارییە ئۆڵۆمپییەکانی کە (٢٠١٦) لە (ریـۆدیجـانیرۆ) ی پایتەختی بەرازیل بەڕێوەچـوو. ماریا بەشداری کرد. پلەی چـوارەمی بەدەستهـێنا (٦٧.١١) مەتر رمەکەی هاویشت، کە تەنیا (٢) سانتیمەتر لەگەڵ پلەی سێیەمەدا جیاوازی هەبـوو.
٩ـ ماریا تووشی شێرپەنجەی ئێسکەکانی و ئازاری شانی بـوو، نەشتەرگەریی بۆ شانی کـرد و ئازاری نەمـا. بە خۆڕگرای و باوەڕ و چارەسەرکردن و گەشبینی و هـیواداریش، شێرپەنجەی ئێسکەکانی تێپەڕانـد و چاکبۆوە و دەستی بە راهـێنانی رم هـاویشـتن کرد.
١٠ـ لە ساڵی (٢٠١٨) دا لە کێبڕکێی یارییەکانی ئەوروپا کە لە (بەرلـین) لە ئەڵمانیادا بەڕێوەچوو. ماریا بەشداری کرد. بەڵام بە باشی خۆی بۆ ئە کێبڕکێیە ئامادە نەکردبوو.
١١ـ لە ساڵی (٢٠١٨) دا ماریا و راهـێنەرەکەی ئەوینـداری یەکـتری بـوون.
١٢ـ لە پاڵـەوانێتی (دۆحـە) ی پایتەخـتی قـەتەر، کە لە ساڵی (٢٠١٩) دا بەڕێو٥چوو، ماریا بۆ یارییەکانی کۆتایی دەرنەچـوو. بەڵام کـۆڵی نـەدا و بێ هـیوا نەبـوو. بۆ یارییە ئۆڵۆمپییەکانی هـاوێنەی تـۆکیۆ دەسـتی بەراهـێنان کـرد.
١٣ـ وەکو لە سـەرەوە نووسیومـانە، لە ئـۆڵـومپـیاتی (٢٠٢١) دا لە تۆکیۆ ـ ژاپـۆن، ماریـا ئەنـدرێتشیک لە رم هـاویشتنی ژنـاندا، پلـەی دووەمی بەدەستهـێنا و میـدالیای زیـوینی بـردەوە.
__________________________________________________

بـۆ نووسـینی ئەم بابـەتە، سـوودم لە چەنـد سایتـێکی ئینگـلیزی وەرگـرتـووە.
 

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک