ماستاوچی و ده‌سه‌ڵات م . حه‌مید عه‌زیز * مه‌رایی و ماستاوکردن بۆ ده‌سه‌ڵات له‌که‌سایه‌تی لاوازه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات . * ئێمه خۆمان تاڵ ده‌که‌ین لای ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان شیرین بژی . * ماستاوچی بگاته پله‌ی هه‌ره به‌رزی ده‌سه‌ڵات ناخ و که‌سایه‌تی هه‌ر نزمه . * ئالانی کورده ( کورته چیرک ) . ( جیاوازی نووسه‌رێک و ڕۆشنبیرێک که‌له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌نووسن له‌گه‌ڵ ماستاوچی یه‌ک که ڕه‌خنه‌و نووسینه‌کان ده‌کووژێنێته‌وه له‌به‌رچاوی ده‌سه‌ڵات و خۆڵ ده‌کاته چاوی هه‌مووان ئه‌وه‌یه که ڕۆشنبیرو نووسه‌ره‌که خه‌می گه‌له‌که‌یانه و ماستاوچی یه‌که‌ش خه‌می گیرفان ) . * مه‌رایی و ماستاوکردن بۆ ده‌سه‌ڵات له‌که‌سایه‌تی لاوازه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات . مه‌رایی و ماستاوکردن بۆ ده‌سه‌ڵات خۆبردنه پێشه‌وه‌ی مسکێنێکی نه‌فس نزمه بۆ ئاغایه‌کی نه‌خوێنده‌وارو ناحاڵی و سه‌قه‌ت . له کار‌و پیشه‌ی خۆ بردنه پێشه‌وه‌و مه‌رایی و درۆکردن و پیاهه‌ڵداندا له‌پێناوی ئافه‌رینێک یان تیکه‌یه‌ک نان له فه‌رمانی شه‌ونخوونییه‌کی به‌تاڵ و مایه‌پووچ هیچی تر به‌دی ناکرێ ، سووچه‌ری و پاسه‌وانیی و خۆبردنه پێشه‌وه بۆ مه‌رامی تاکه‌که‌سی خۆیی ( الشخصي ) له‌کێش و بوون و جوانی مرۆڤ خۆی که‌مده‌کاته‌وه‌و سوکایه‌تیشه به‌مرۆڤایه‌تی . بۆیه سوکایه‌تی یه به‌مرۆڤایه‌تی چونکه ئه‌و ماستاوچی یه‌ش مرۆڤه و قودسییه‌تی خۆی هه‌یه به‌ڵام خۆی به‌ده‌ستی خۆی کێشی مرۆڤ بوونی خۆی که‌م ده‌کاته‌وه له‌پێناوی تیکه‌یه‌ک نان به‌ڵام نانێکی بن ده‌ستی .. گه‌وره‌یی و جوانی مرۆڤ ڕێگه به‌وه نادات که مرۆڤ بۆ تیکه‌یه‌ک نان خزمه‌تکارو بن ده‌ست بێت مه‌حاڵیشه مرۆڤی ساغ و ته‌واو له که‌سایه‌تی بۆ هه‌موو ژیان یه‌ک چرکه سه‌رشۆڕی بنوێنیت نه‌ک بۆ تیکه‌یه‌ک نان . ئه‌و پاسه‌وان و ده‌روون نزمانه نرخی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌رزی بزانن یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه نرخی خۆیان بزانن وه‌ک مرۆڤ هه‌رگیز له‌ده‌وری ده‌سه‌ڵات نابن و برسێتی و نه‌بوونی و سه‌ربه‌رزی هه‌ڵده‌بژێرن نه‌ک تێر‌و ته‌سه‌لی و سه‌رشۆڕی . چا ساردکردنه‌وه‌و خاولی خستنه سه‌رشان و ده‌ست به‌سنگه‌وه‌گرتن نووسینی مێژوویه‌کی خڵتاوی و سه‌رشۆڕی و کۆیلایه‌تی یه نه‌ک بۆخۆت به‌ته‌نها به‌ڵکو بۆ خێزانه‌که‌ت و چوارده‌ورو زه‌ره‌رمه‌ندبوونی گه‌لێکیشی به‌دوواوه‌یه . له‌هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کانی دنیا‌و مرۆڤایه‌تیدا به‌رهه‌ڵستکار هه‌بووه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌مه کارێکی زۆر ئاسایی یه واده‌کات ده‌سه‌ڵات باشتربکات و میلله‌تیش بگاته هیواکانی و به‌خته‌وه‌رتربێت و هه‌موو به‌یه‌که‌وه هه‌ڵه‌کانی خۆامن و ده‌سه‌ڵات ببینین و چاره‌سه‌ری بکه‌ین . ته‌نها نووسه‌ر زه‌ره‌رمه‌نده لێره‌دا له‌باری مادییه‌وه به‌ڵام خۆشگووزه‌رانی نه‌ته‌وه‌و ئازادی خاک و نیشتمان به‌نرخترین هێماو بوونن بۆ نووسه‌رو مرۆڤی دڵسۆز . ئه‌وه‌ی که‌ده‌نووسێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک و ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرێت خه‌می ئه‌وه‌یه‌تی که‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ره‌و فه‌وتان نه‌چێت و هۆشداری ده‌به‌خشێ و سنوورێک داده‌نێ بۆ ماستاوچییانی ده‌وری ئاغاکانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاگێڕو خزمه‌تکارو مه‌سینه هه‌ڵگره له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا خه‌می نی یه سبه‌ینێ چ لافاوێکی برسێتی گه‌ردنی خه‌ڵکی ده‌گرێتو چ ڕه‌شه‌بایه‌کی کوده‌تا یان ڕاپه‌ڕین ده‌سه‌ڵات ده‌با به‌ئاسماندا چونکه به‌یانی هه‌مان پیشه‌ی به‌رده‌وامه‌و نان بڕاو نی یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکی تردا ئاماده‌یه هه‌مان کار بکات . ئه‌وه‌مان به‌چاوی خۆمان بینی که‌چۆن به‌عسی و پاشه‌ڵ پیسه‌کان دووای ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری به‌هاری ساڵی 1991 ی کوردستانی باشوور چۆن بایان دایه‌وه به‌لای ده‌سه‌ڵاتی کوردی و هه‌مان کار‌و پیشه‌ی خۆیان به معاش و مانگانه‌ی زیاده‌وه وه‌رگرته‌وه . ووڵاتی سوید له‌ساڵی 1435 دا یه‌که‌م پارله‌مانی خۆی سازداوه‌و به‌رهه‌ڵسکاریان هه‌بووه‌و ئێستاش به‌و هه‌موو پێشکه‌ووتنه‌وه که‌مافی سه‌گ و پشیله‌شیان پارێزراوه بۆ خۆیان له‌ده‌ستوریاندا که‌چی نووسه‌رو دڵسۆزانی ئه‌م نیشتمانه هه‌ر خه‌ریکی ڕه‌خنه‌گرتنن له ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتیش نووسینه‌کانیان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت و به‌دوواچوون و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ئاماده ده‌کات و پاره‌و یارمه‌تی مانگانه‌ش ده‌به‌خشێته ئه‌و نووسه‌رانه چونکه ده‌سه‌ڵاتی سوید‌و زۆربه‌ی ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کان ده‌زانن نووسه‌رو هۆنه‌رو ڕۆشنبیرانی ووڵات دڵسۆزن و خه‌می نیشتمان و مییلله‌تیان هه‌ڵگرتووه له هه‌گبه‌دایه . هۆیه‌کی تریش هه‌یه که گرنگه بیزانین بۆچی ووڵاتی سوید جیاوازه له‌گه‌ڵ ووڵاتی ئێمه‌دا .؟. ئه‌ویش گرنگه بیزانین که ئه‌و ووڵاته ماستاوچییان نی یه بچرپێنێ به‌گوێی ده‌سه‌ڵاتداو خۆی به‌رێته پێشه‌وه‌و نووسه‌رو دڵسۆزانی نیشتمان به دووژمن و خراپ پێناسه بکات . ئه‌وه‌ی که زۆر ئاسایی یه هه‌موو هاووڵاتی یه‌ک مافی ڕه‌خنه‌ی هه‌یه له ده‌سه‌ڵات به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاسایی یه‌و له‌که‌م ووڵاتیشدا هه‌یه ئه‌وه‌یه که ماستاوچییانی کوردستان ده‌یانه‌وێ خه‌ڵک و خاک و نیشتمان هه‌ر به‌چه‌واشه‌یی و زبری و هه‌ڵه به‌رن به‌ڕێووه‌و ته‌نها به‌ڕێڕه‌وو هێڵی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که بڕوات و که‌سیش نه‌ڵێ ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره بۆ کوێ ده‌چێ و وه‌هه‌روه‌ها که‌سیش له‌گووڵێ کاڵتریان پێ نه‌ڵێت . ئه‌مانه ماستاوچی پاکه‌تن و له‌سنوری کوردستان نه‌ترازاون و دنیای دیموکراتی و ئازادی نووسینیان نه‌بیستووه یان خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن و کێشی مرۆڤ و ئازادی تاک و خه‌باتی فیکرییان نه‌بیستووه که په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لینین له ووڵاتی ڕوسیا ناوی ناوه شۆڕشی ڕۆشنبیری یان مافی تاک یان خه‌باتی فیکری بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ژیان به‌گشتی . یان ئه‌مانه کوپی یه‌کن له سه‌دام و شاوشیسکۆو مۆسۆلۆنی که مافی هیچ بوونه‌وه‌رێک ناخوێننه‌وه ته‌نهاو ته‌نها له‌بیری خۆیان و ژیان و ڕابواردنییانن که‌واته ئیتر جیاوازییان چی یه له‌گه‌ڵ ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی سه‌دام و به‌عسدا . ژیان به‌کرێکاری و ڕه‌نج و ماندوبوون که نه‌بیته پیاوی که‌س پاشایه‌تی یه چونکه ئه‌و ماستاوچێتی و به‌رگی نوێی ئوستوقراتییه‌ت و کۆشک و ئۆتۆمبیله‌ی ژێرت که‌سایه‌تیت لاواز ده‌کات چونکه به‌هیلاک بوون و ڕه‌نج و تێکۆشان نه‌هاتووه‌ته به‌رهه‌م . ژیان خۆشه‌و وواتای هه‌یه که‌کاتێک ناخی مرۆڤ پالیس و لێواری نه‌بێت به‌ڵکو سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی خۆیی و که‌سیی هه‌ست به‌بوونی خۆیی و ناخی ئازادی خۆی بکات و سه‌ربه‌ست بێت چونکه هه‌موو هه‌ووڵدانێک له‌پێناوی سه‌ربه‌ستیدا شه‌رعیه‌تی هه‌یه . کارێکیش ئیش و هونه‌ره که به‌رهه‌می ماندوبوونه‌کت بۆ ووڵات و میلله‌تت بێت . ئه‌گه‌ر کارێکیشت کرد گرنگ ئه‌وه‌یه دووایش خۆت گاڵته‌و پێکه‌نینت به‌خۆت نه‌یه‌ت چونکه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پیاوی خه‌ڵکن و جڵه‌ویان به‌ده‌ستی یه‌کێکی تره‌وه‌یه یان کاسه لێسی ده‌سه‌ڵاتن ئه‌م پیاوه به‌رزانه که‌ئه‌گه‌نه ماڵه‌وه تێر تێر به‌خۆیان پێ ده‌که‌نن و دووایش که‌دێنه‌وه سه‌رخۆیان فشه‌و پۆزلێدان به‌سه‌ر ماڵ و منداڵیاندا لێده‌ده‌ن . به‌رز ڕاگرتنی نیشتمان و پیاوه‌تی کارێکه خه‌ڵکی باسی ده‌کات نه‌ک مرۆڤ خۆی باسی جوانی و پیاوه‌تی خۆی بکات باشتریش وایه ئاواز‌و میلۆدی لاوانه‌وه‌ی ئازاری میلله‌تی خۆمان بین نه‌ک مه‌رایی بۆ ده‌سه‌ڵاتێک که‌باوه‌ڕمان پێی نه‌بێت له‌پێناوی پارچه‌یه‌ک زه‌وی یان تیکه‌یه‌ک نان . جیاوازی یه‌کی تری نووسه‌رو ماستاوچی ئه‌وه‌یه که‌نووسه‌ر باوه‌ڕی به‌ووڵات و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات باشبێت به‌ڵام ماستاوچی باوه‌ڕی به‌هیچ شتێک له‌مانه نی یه ته‌نها پاره و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بێت . ئێمه یه‌کجار ئه‌مرین ئێوه‌ی سوچه‌رو ده‌روون نزم و مه‌سینه هه‌ڵگر ڕۆژی ده‌یان جار ده‌مرن و ئاره‌قه‌ی خه‌جاڵه‌تی ده‌سڕن . که‌سێک کوڕی باوکی خۆیه‌تی که هه‌میشه په‌نای گه‌ل بێت و ترشی و تاڵی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌که‌یدا به‌ش بکات نه‌ک وه‌کو پیاوانی دوێنێ که ژنی خۆیان ده‌برد بۆ پیاوانی به‌عس وه‌کو مولازم موحسین و چه‌لوب و مولازم عه‌لی و عه‌لاو .. هتد . که‌سێک کوڕی باوکی خۆیه‌تی و کوڕی ته‌نگانه‌ی میلله‌ته دوو دیوو دوو ڕوو نه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئازاری میلله‌ته هه‌ژاره‌که‌ی خۆی بژی و شه‌ونخوونی بۆ بکات . ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی کوردی یه‌وه ده‌ستی ده‌ڕوواو جنێوی پیس به‌خه‌ڵکو میلله‌تی خۆی ده‌دات هه‌مووی کۆنه ئیتیحادی و به‌عسی و پۆلیس و پاشه‌ڵ بۆگه‌ن و ته‌واری جارانن ئه‌ی ئافه‌رین ده‌سه‌ڵاتی بێوه‌فاو سه‌رمایه‌دار خوێنی شه‌هیدان و که‌سوکاری پێشمه‌رگه‌و کوڕی چاکی ته‌نگانه‌تان گۆڕیوه‌ته‌وه به‌و ماستاوچی و هیچ له‌بارا نه‌بووانه‌دا ، دڵنیابه سبه‌ی تۆش وه‌کو به‌عس که‌ڕۆیشتی ماستاوچیانت بای ده‌ده‌ن به‌لای ده‌سه‌ڵاتی نوێ و بای بای ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و پێت پێ ده‌که‌نن و کلکه له‌قێ بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی تر ده‌که‌ن چونکه ئه‌وانه‌ی واکاسه‌لێسن هه‌رگیز پیاوی قاره‌مانیان تێدا هه‌ڵنه‌که‌وتووه که بڕیار بده‌ن بڕۆن و ناوچه‌ی ژیان و سه‌ربه‌ستی و ئازاد‌و شاخ یان مه‌نفا هه‌ڵبژێرن چونکه سووچه‌رو ده‌به‌نگ و چڵکاوخۆر ته‌ره نابن و خۆیان ماڵیین . هه‌رکه‌سێک ئایا نووسه‌ر یان مرۆڤی ئاسایی ئه‌گه‌ر ویژدان و تێگه‌یشتنی ڕێگای پێ بدات و ده‌ست بکات به‌درۆکردن و پیاهه‌ڵدان و مه‌رایی بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌وه دووژمنی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆی لامه‌به‌سته هه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ش ئاماده‌ن بۆ سبه‌ینێ که‌باری ڕامیاری ووڵات گۆڕا له‌گه‌ڵ پارت و ئاغایه‌کی تر ده‌ست تێکه‌ڵ بکه‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاهه‌ڵدان و مه‌رایی یه‌که‌ی ئێستا که‌له‌به‌یانی یه‌وه هه‌تا ئێواره به‌پێوه‌و ده‌ست به‌سنگه‌وه‌ن ده‌گرن و ئاماده‌ی وه‌رگرتن و جێ به‌جێ کردنی فه‌رمانن . له‌ڕاستیدا ئه‌بووایه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌م جۆره پیاوانه‌ی قبووڵ بووایه نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کاتی شاخ و ده‌ربه‌ده‌ری خۆیان فێریان کردین که پیاوی که‌س نه‌بین و که‌سیش پیاومان نه‌بێت ئێستا کاکی لێپرسراو ( .... ) ئه‌گه‌ر ئه‌م دێڕه بخوێنێته‌وه بیری ده‌که‌وێته‌وه چی ووتووه له‌مه‌وپێش به‌ڵام ئێستا باوه‌ڕی پێی نی یه ، به‌ڵام ئایا ده‌یباته‌وه سه‌ر خۆی .؟. وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌خێر . چونکه ئه‌و له‌کوێ کاتی خۆی که جووتێ پاته‌ی دڕاوو به دوو مانگ چڵکن خۆی نه‌ئه‌شۆرد ئێستا له‌کوێ .؟. ئێستا له باڵه‌خانه‌ی سێ نهۆمی ئه‌ژی و له‌ناو بانیۆی ئیتاڵی خۆی ده‌شواو پێویستی به سووچه‌رو ده‌ست و پێوه‌نده و تابه‌یانی سه‌رخۆش و بێ ئاگا و ماڵ و منداڵیش وورته‌یان لێوه‌بێت دارکارییان ده‌کات و که‌چی به‌یانی له‌ناو خه‌ڵکدا باسی یاسا‌و مه‌ده‌نی یه‌ت ده‌کات . بڕوانن له‌کێشه ده‌روونی یه‌کانی پیاوی ماستاوچی و دوو ڕوو خۆتان بکه‌ن به‌ماڵی تێکۆشه‌رو مامۆستا‌و خه‌مخۆری ئه‌م میلله‌ته ده‌بینن ماڵی هاکه‌زایی هه‌روه‌کو جاران زه‌وی به‌ڕه‌یه‌کی کۆنی کاڵه‌بووی ته‌نک و دیواره‌کانی وێنه‌ی منداڵه‌کانی .. به‌ڵام خۆتان بکه‌ن به‌ماڵی کۆنه به‌عسی و تاوانبار‌و پاشه‌ڵ پیس و فایلداردا جاران ماڵ هه‌مووی وێنه‌ی سه‌دامی دیکتاتۆر بوو به‌تایبه‌ت ئه‌و وێنه‌یه‌ی که‌به‌جلی کوردی یه‌وه گرتبووی ، ئێستاش ده‌بینن ژوری میوانی گه‌وره‌و پان و پۆڕ زه‌وی هه‌موو به‌فه‌رشی گه‌وره داپۆشراوو دیواریشی هه‌مووی وێنه‌ی گه‌وره‌ی یان مام جه‌لاله یان کاک مه‌سعوده . کێشه‌که له‌وه‌دایه ده‌سه‌ڵاتی کوردی خزمه‌تی ووڵات ناکات پاره‌و سه‌روه‌تی ئه‌و ووڵاته ده‌ووڵه‌مه‌نده له‌باتی کوردستانی پێ ئاوه‌دان بکرێته‌وه پاره‌کان هه‌مووی له‌خزمه‌تی بانکه‌کانی ئه‌وروپان ، بێجگه له‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناخوێنێته‌وه ئه‌مه گه‌وره‌ترین کێشه‌یه بڕوابکه‌ن جێی پێکه‌نینه زۆرجار ئێمه‌ی نووسه‌ران و ڕۆشنبیران خۆمان ماندووده‌که‌ین چونکه ده‌سه‌ڵات خۆیان به خوێندنه‌وه‌و ڕه‌خنه‌و نووسین و وێژه‌وه خه‌ریک ناکه‌ن ئه‌وه‌نی یه لێپرسراوێکی گه‌وره‌ی یه‌کێتی وه‌کو کاک مه‌لا به‌ختیار قه‌شمه‌ری پێ دێ و له‌ته‌له‌فزیۆنی کورد ساته‌وه به‌ته‌وسه‌وه پێمان پێ ده‌که‌نێ و ده‌ڵێ : ( ڕه‌خنه‌و نووسین ..!! . ها ها ها جا به‌ڕێز مام جه‌لال کوا کاتی هه‌یه له‌به‌ر کار‌و سیاسه‌ت تا مه‌قاله‌و ڕه‌خنه بخوێنێته‌وه ) . هه‌میشه‌ش باس باسی ئازادی و دیموکراتییه‌ت و یاسا‌و یه‌کسانی یه له ووڵاته نه‌گبه‌ته‌که‌ی ئێمه‌دا بڕوابکه‌ن که‌س هێنده‌ی پارتی به‌عسیی ( الحزب البعث ) زاڵم و دیکتاتۆر ووشه‌ی یاسا ، ئازادی ، دیموکراتی ، سۆسیالیستی به‌کار نه‌ده‌هێنا . به‌ڵام لێپرسراوه‌کانی ناو پارته‌کانی خۆمان نه‌به‌یاسا هه‌ڵده‌بژێردرێن نه‌به‌یاساش لاده‌برێن ، ده‌بێ سکرتێرو سه‌رۆکی پارته‌کان دایان بنێن و لایان به‌رن جاتوخوا ئیتر ئه‌و لێپرسراوانه چۆن دڵیان به‌خۆیان و خه‌باته‌که‌یان خۆشه . ئێمه‌ی کورد شه‌وو ڕۆژ باسی دیموکراتی و ماف و یه‌کسانی ده‌که‌ین که‌چی له‌ووڵاتێکداین هه‌ڵبژاردن بوونی نی یه که هه‌ڵبژاردن پایه‌یه‌کی هه‌ره بنه‌ڕه‌تی دیموکراتییه له‌م سه‌رده‌مه‌دا . له ووڵاتی سوید له ساڵی 1921 دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه مه‌به‌ست له‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن و دیموکراتی یه‌ت له‌و ساڵه‌وه ده‌ستی پێکردووه‌و له‌ده‌ستووری ووڵات چه‌سپاوه وواتای وایه 86 هه‌شتاو شه‌ش ساڵ پێش ئێستا درکیان به ماف و یه‌کسانی کردووه بۆیه هه‌ڵبژاردنیان ده‌ست پێ کردووه به‌ڵام مخابن ئێستا که ساڵی 2007 له‌لای نه دیموکراتییه‌ت و نه‌هه‌ڵبژاردن جارێ ده‌ستی پێنه‌کردووه . من نمونه‌ی ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی دنیا بۆ گه‌له‌که‌م باس ده‌که‌م به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کوردی نمونه‌ی سۆمال و ئه‌سیوپیاو سودانمان بۆ باس ده‌کات هه‌میشه‌ش له‌ته‌له‌فزیۆنه‌کانیانه‌وه یان لافاو یان وه‌رگه‌ڕان یان بوومه له‌رزه یان داماوی ووڵاتانی هه‌ژارمان پێ نیشان ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌و هه‌موو پێشکه‌ووتن و شارستانی یه‌ته‌ی ووڵاتانی پێشکه‌ووتو قه‌ده‌غه‌یه و هه‌موو ڕۆژێ خۆڵ ده‌که‌نه چاوی ئه‌و میلله‌ته هه‌ژارو بێ ده‌رامه‌ت و بێکه‌سه‌وه . ئه‌گه‌ر ئاوڕێک بده‌نه‌وه له‌خۆیان زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامانی دڵسۆزیان کشاونه‌ته‌وه لێیان و شوێنه‌کانیان به‌خه‌ڵکی ناشایسته پڕکردۆته‌وه که ڕۆژێکیش خه‌باتیان نه‌کردووه بۆ میلله‌تی کورد . بێینه‌وه سه‌رباسه‌که‌مان و باسی سوچه‌رو ماستاوچیمان کرد خۆ ئێستا سه‌رده‌مێکه منداڵیش داوای ئازادی ته‌واو له‌دایک و باوک ده‌کات که‌چی کۆیله‌و خزمه‌تکاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆیان دایک و باوکن به‌ڵام ئازاد نین و وه‌ک و شه‌تره‌نج ئاغاکانیان به‌ئاره‌زووی خۆیان جێگه‌یان پێ ده‌گۆڕن و فه‌رمانیان به‌سه‌را ده‌ده‌ن که‌واته خۆیان ده‌بێ چۆن هه‌ق بده‌ن به‌خه‌ڵک و چۆن ئازادی و ژیان پێشکه‌ش به‌ماڵ و منداڵی خۆیشیان بکه‌ن . بۆنموونه جه‌نابی پارێزگاری سلێمانی که خۆیان ووته‌نی میلله‌ت هه‌ڵیبژاردوون به‌ڵام له ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی به‌شانازی یه‌وه ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر به‌ڕێز مام جه‌لال لام به‌رێت له‌پۆسته‌که‌ی خۆم به‌شانازی یه‌وه لا ده‌چم و به‌جێی دێڵم . باشه چۆن که‌سێک میلله‌تێک ده‌نگی بۆ بدات و هه‌ڵیبژێرێ که‌چی به‌تاکه که‌سێک لابچێت یان به‌هه‌مان که‌س دابمه‌زرێته‌وه .؟. باشه من یه‌ک پرسیار ده‌که‌م که‌ی له‌کوردستان هه‌ڵبژاردن کراوه کوا له‌و ووڵاته خه‌ڵکی به‌به‌رنامه‌ی دیموکراتی و هه‌ڵبژاردن گۆش کراوه .؟. یه‌ک هه‌ڵبژاردن کرا له‌ساڵی 1992 ئه‌ویش پارتی دیموکرات ده‌رچوو که‌خه‌ڵکی کوردستان هه‌موو شایه‌تن به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی له‌باتی قبووڵ کردن شه‌ڕی ناوخۆی نه‌گریسی لێکه‌وته‌وه ئیتر دووای ئه‌و به‌رواره که ئه‌کاته 15 پانزه ساڵ بێ ئاووی و بێ کاره‌بایی و ووشکی و تاریکی یه‌خه‌ی ئه‌م مه‌ملله‌که‌ته‌ی گرتووه ڕۆژ به‌ڕۆژیش ئابووری ووڵات داده‌به‌زێ و گرانی ته‌واو خه‌ڵکی هه‌راسان کردووه‌و ته‌نانه‌ت کشتووکاڵیش له‌کوردستان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و ته‌ماته‌و خه‌یارو سه‌وزه‌که‌یش له‌ووڵاتانی دراوسیووه دێت . کوا هه‌ڵبژاردن کوا دیموکراتی .؟. خۆ پیاو کافر نابێت ڕاستی بڵێت بڕواتان بێت دوواکه‌وتووترین ووڵاتی دنیا جه‌یبووتی و ئه‌ریتریاو سۆماڵه که‌چی هه‌ڵبژاردنی تێدا ده‌کرێت . هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه کراوه و ته‌نها مافی دوو پارت ده‌خوێندرێته‌وه ( یه‌کێتی و پارتی ) ئیدی هه‌قی پارته‌کانی تر ته‌نها به‌پاره‌ی مانگانه خه‌مڵێنراوه . * ئێمه خۆمان تاڵ ده‌که‌ین لای ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان شیرین بژی . ئه‌وه‌ی ماستاوچی یه‌ک و به‌کرێ گیراوێک و کۆنه جاسووسێک ده‌یکات پیشه‌ی خه‌ڵکێکی ده‌روون نزمه و ئه‌وانه ته‌نها بیر له‌خۆیان ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌و پیاوه چاساردکه‌ره‌وانه سوود له خه‌ڵکانی به‌رهه‌ڵستکار ده‌بینن و سوود له‌و پێنووسه به‌ئه‌مه‌ک و نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی که وه‌ک و به‌رهه‌ڵستکار ئه‌نووسن له‌پێناوی نیشتمانه‌که‌یاندا ده‌بینن که‌چی ئه‌وان ده‌که‌ن به‌دووژمنی ده‌ووڵه‌ت و خۆیان ده‌به‌نه پێشه‌وه بۆ لای ده‌سه‌ڵات و خۆیان خۆشه‌ویست ده‌که‌ن . ده‌بووایه هه‌رچی سووچه‌رو پاسه‌وانی به‌رده‌رگاو چاگێڕو ماستاوچی نه‌فس نزم هه‌یه زۆر زۆر پێنووسی ڕۆشنبیرو نووسه‌ره ڕه‌خنه‌گره‌کانیان خۆشبوویستایه و ڕێزلێبگرتایه چونکه ئه‌و نانه‌ی ده‌یخۆن له‌چاوی نووسه‌رو به‌رهه‌ڵستکاره‌کانه‌وه په‌یدا ده‌بێت و ده‌ستیان ده‌که‌وێت . ئه‌ی ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه حکومه‌تی به‌عس عوسه‌ی پاقلاوه‌و عه‌له لووت ماسی و ئاسۆی قومری و به‌کری فاته‌و مچه‌ی ئه‌حه‌پووت .. هتد که‌ئه‌مانه ته‌نها ته‌عه‌دایان له‌شه‌ره‌فی کورد ده‌کرد له‌شاری سلێمانی بۆچی بوو .؟. شاره‌کانی تری کوردستان پڕبوون له‌و جۆره پیاوانه‌و حیزبی به‌عس پاره‌ی باش و ژیانی چاک و تێروته‌سه‌ل و خزمه‌تی ده‌کردن . هه‌روه‌کو چۆن جاران به‌هۆی بوونی پێشمه‌رگه‌و ئۆپۆسیسیۆنی ( المعارظة ) به‌رهه‌ڵسکاره‌وه ده‌ووڵه‌تی عێراق گرنگی به‌هه‌موو پیاو کووژو کۆتر بازو چه‌قۆ وه‌شێن و بازاڕی و .. هتد .. که‌له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد . لێره‌دا دوو خاڵی سه‌ره‌کی گرنگ خۆیان قووت ده‌که‌نه‌وه که چه‌ند زه‌ره‌ره ده‌سه‌ڵات نه‌زانێ کێ و چی له‌ده‌وره بۆ نمونه با ئه‌م دوو خاڵه بخوێنینه‌وه : 1/ سووچه‌رو ماستاوچی له‌وه‌و پێشیش ئه‌مه کاریان بووه مێژوویه‌کی تاریک و ژیانێکی سه‌ر شۆڕانه به‌جێ دێڵن بۆ منداڵ و خێزانیان . که‌ئه‌وه‌ش کاری پیاوی ترسنۆکه . 2/ ده‌سه‌ڵات به‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت خه‌ڵکانی ده‌روون نزم له‌خۆیان کۆبکه‌نه‌وه چونکه نه‌ئازاری خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نن به ده‌سه‌ڵات و نه ئیش و کاره خراپه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش باس ده‌که‌ن و نه کاره هه‌ڵه‌و دزێوه‌کانی سه‌رکرده‌کانیش ده‌خه‌نه ڕوو بۆ چاره‌سه‌ر . له‌م باره‌دا به‌شێوه‌یه‌کی زیره‌کانه‌و ناڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه بازنه‌یه‌کی داخراوه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتیش زه‌ره‌رمه‌ندوو زیانی پێده‌گات . * ماستاوچی بگاته پله‌ی هه‌ره به‌رزی ده‌سه‌ڵات ناخ و که‌سایه‌تی هه‌ر نزمه . ماستاوو مه‌رایی و ده‌ست خۆشی زۆر‌و باسی چاکه‌و پیاهه‌ڵدان گێلی و نه‌هامه‌تی و سه‌رلێشێوان و ڕوخانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژاری و به‌شخوراویی میلله‌تی به‌ده‌مه‌وه‌یه . له‌و کار‌و فه‌رمانه‌شدا ته‌نها قازانجی ماستاوچی دیاره‌و ته‌نها ئه‌ویش سوود مه‌نده . ئه‌و که‌سانه‌ی که فێری کاسه‌لێسی بوون له‌کووێوه با هه‌ڵکات شه‌نی خۆیان له‌وێ ده‌که‌ن . هه‌موو دنیا پێ بگات و تێبگات ئه‌وان ده‌روونیان نزمه و هه‌ر پاسه‌وان و سووچه‌رن قه‌د نابن به مرۆڤێکی ئاسایی . ئه‌وانه‌ی تادوێنێ پیاوی به‌عس بوون ئێستا پیاوی پارته کوردی یه‌کانن جا نووسه‌ر بێت یان مرۆڤی ئاسایی چونکه پێم وایه نۆکه‌ری و کاسه‌لێسی وه‌ک و شێوه ڤایرۆسێکه ده‌چێته ناو خوێنه‌وه و له‌هه‌ر‌کوێ بێت هه‌ر ئه‌و کاره‌ی ( نۆکه‌ری ) ده‌کات . لێره‌دا پرسیارێک دێته ئارا‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : پرسیار : تۆ بڵێی ئه‌م میلله‌ته له‌مانه ( ماستاوچی و نۆکه‌رو گوێ ڕایه‌ڵی پارته‌کان ) باشتری تێدا نه‌بێت یان پارته‌کان له‌مانه باشتریان ده‌ست ناکه‌وێت که بۆ خۆیان گونجاوبێت .؟. وه‌ڵام : بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز به‌جێی ده‌هێڵم بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌ک دروست بکات له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و بزانێت ئه‌م نه‌خۆشی یه‌ی که تووشی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان بووه چه‌ند هه‌ڵده‌گرێت له‌باس و لێکۆڵینه‌وه و گفتووگۆ چونکه وه‌ڵامه‌که‌ی گه‌لێ ئاسانه بۆ خه‌ڵکی ڕاست بێژ‌و به‌ویژدان . ئه‌م ووتاره‌م له‌سه‌ر هه‌ندێ قسه‌و نووسینی نووسه‌ره پێنووس کاڵه‌کانی ده‌وری ده‌سه‌ڵات نووسی چونکه ناڕه‌زایی خه‌ڵک و ناڕه‌حه‌تی و قورسی ژیان وای له‌خه‌ڵک کردووه هه‌میشه باس باسی کێشه‌کان و لاوازی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کرێت به‌مه‌رامی باشتر کردنی که‌چی نووسه‌ره برسی یه‌کانی چوارده‌وری ده‌سه‌ڵات ئه‌م گله‌یی و گازه‌ندانه ناگه‌یه‌نن به ده‌سه‌ڵات پێیانوایه ناشرین ده‌بن له‌به‌رچاوی ده‌سه‌ڵات و دووایش نان بڕاو ده‌کرێن . ئێمه له پێشدا وه‌ک میلله‌ت دووایی وه‌ک و ڕۆشنبیر که‌ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرین وواتای ئه‌وه‌نی یه که ئێمه دووژمنی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و میری و حوکمه‌ته بین ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه چونکه ئێمه خۆمان تاڵ ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی دی وه‌ک میلله‌ته ڕه‌ش و ڕووته‌که‌مان شیرین بژین ده‌نا ئه‌و ووشه بریق و باقانه‌ی که سوودی هیچ لایه‌کی تێدا نی یه که پێنووسی کاکی چاساردکه‌ره‌وه ده‌ینووسێ منداڵێکیش ده‌تووانێ بیکات یان بینوسێت . ئێمه هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی که خه‌ڵکێکی نزیک میری و ماستاوچی به‌قه‌دو باڵای ئاغاکه‌ی و میری یه‌که‌ی هه‌ڵ بدات ئازاده چی ئه‌نووسێت ئه‌وه ده‌سه‌ڵات خۆی لێی به‌رپرسه که‌چه‌ند ئه‌و پیاهه‌ڵدانه‌ی قبووڵه دڵنیاشم زۆربه‌ی پارت و ده‌سه‌ڵاته‌کانی کوردی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و پیاهه‌ڵدانه‌یان له‌لا جوانتره له‌ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزانه‌ی نووسه‌ران چونکه جارێ ڕاده‌ی ڕۆشنبیری ڕامیاری و ( الثقافة السیاسیة ) بیر‌و هۆشی دیموکراتی لای سه‌رکرده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت کوردستان کاڵ و کرچه‌و دۆست و دووژمنی خۆیان ناناسن چونکه له‌و هه‌موو خۆفرۆش و کۆنه به‌عسی و جاسووس و پاشه‌ڵ پیسانه ناترسن که‌له‌ناویاندان که‌چی له‌پێنووسی نووسه‌رێک ده‌ترسن که‌له‌خۆیان و پارته‌کانیان دڵسۆزتره بۆ میلله‌تی کورد . کاری نووسه‌رو ڕۆشنبیر ئه‌وه‌یه که‌بێجگه له‌وه‌ی ده‌بێ هه‌میشه له هۆشیاری خه‌ڵک و خه‌مخۆری چینه هه‌ژاره‌که بێت ئازاره‌کانی میلله‌ته‌که‌ی بگه‌یه‌نێ و چاره‌سه‌ریش بۆ هه‌ڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات بدۆزێته‌وه به‌م جۆره هاوکێشه‌یه ئه‌م ووڵاته گه‌وره‌و پێشکه‌وتووانه‌ی دنیا له ده‌ریای ئازادی و ماف و ئه‌رکه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان پێشکه‌وتوون و تێگه‌یشتوون ده‌نا مه‌حاڵ بوو مرۆڤایه‌تی به‌بێ ئه‌م هاوکێشه‌یه پێشکه‌ووتن بهێنێت . چیرۆکێکی کورتم هه‌یه به‌ناوی ( ئالانی کورده ) لێره‌دا به‌م بۆنه‌یه‌وه چیرۆکه‌که ده‌گێڕمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕ به‌پێستی بابه‌ته‌که‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش بزانێ که ماستاوچی ده‌وری ئاگردان و کوره‌که‌یان چی‌یان لێ به‌سه‌ردێنێ له دوواڕۆژدا. ئالانی کورده ( کورته چیرک ) کاتی خۆی ده‌وروبه‌ری ساڵانی 1800 هه‌زارو هه‌شت سه‌ده‌کان نزیکه‌ی دوو سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له ناوچه‌ی دلێر پادشایه‌کی کورد حوکوم ڕان بووه هه‌تا بڵێی پادشایه‌کی زۆر باش بووه بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا که خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وارو ناحاڵی بوون ئه‌م پیاوه باشه‌یان لێ هه‌ڵ ده‌که‌وێ و ناوی ئه‌م پیاوه باشه ( ئالانی کورده ) ده‌بێ . له‌م ناوچه‌ی باکووری نیشتمانه‌دا نزیک پایته‌ختی کوردستان که شاری دیاربه‌کره له ناوچه‌ی دلێر ئه‌م ئالانی کورده‌یه میرو به‌ده‌سه‌ڵات ده‌بێت و ماڵ و زه‌وی و زار‌و کێڵگه‌و سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌لێ زۆریشی ده‌بێ هه‌تا خواش حه‌زکات پاشایه‌کی به‌ڕه‌حم و دڵسۆز ده‌بێت بۆ میوان و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی خۆی . خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش هه‌موو کورد ده‌بن و زۆر به‌خته‌وه‌ر ده‌ژین و به‌یه‌کسانی یه‌کی ته‌واو ژیان ده‌گوزه‌رێنن . ئه‌م پادشایه شێوه به‌ڕێوه‌بردنێک و ژیانێکی تایبه‌تی ده‌چه‌سپێنێ له ناو خه‌ڵکدا که هاوشێوه‌ی سیستمی سۆسیال دیموکراتی ئێستای ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی ئه‌وروپایه به‌ڵام خۆی و پیاوه‌کانی نه‌یانزانیووه سۆسیال دیموکرات چی یه ..!. بۆ نمونه ئه‌وه‌ی که ئیشی باش بووه و ماڵ و سه‌روه‌تی هه‌بووه مانگانه بڕێک پاره‌ی لێسه‌ندراوه وه‌کو زه‌کات ( الظریبة ) دووایی دابه‌شی کردووه به‌سه‌ر هه‌ژاراندا وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پیرو بێوه‌ژن و لێقه‌وماویش بووه پاشا له به‌روبوومی کشتووکاڵ و قازانجی زه‌وی و زاره‌که‌ی به‌شی داوون و ئاگای لێیان بووه ئه‌گه‌ر که‌سێکیش به ڕێکه‌وت ڕێی که‌وتبێته ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌وه له‌ماڵی پاشا یان میوانخانه‌که‌ی ماوه‌ته‌وه و خزمه‌ت کراوه و به‌یانی به‌ڕێکراوه . خه‌ڵکی ناوچه‌که شه‌وو ڕۆژ دوعای خێریان بۆ پاشایان کردووه و پاڕاونه‌ته‌وه له خوداوه‌ندی مه‌زن و میهره‌بان که پاشایان بۆ ته‌مه‌ن درێژ بکات و له به‌ڵاو مسیبه‌ت و جه‌نگ و ماڵوێرانی به‌دوور بێت و سه‌لامه‌ت بێت . پاشا دووای چه‌ند ساڵێک به‌ره‌و پیری و خه‌ڵک و میلله‌ته‌که‌یشی زیاتر‌و زۆرتر ده‌بن و چوارده‌وریشی به‌هه‌مان شێوه له وه‌زیرو ڕاوێژکارو ده‌ست و پێوه‌ندو ماستاوچی ڕۆژ به ڕۆژ پترو پترتر بوون . پاشا وه‌ک و پیشه‌ی خۆی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ک له ڕۆژانی هه‌ینی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ست و پێوه‌ندا ساز ده‌کرد و به‌ده‌ستوورو عورف‌و عاده‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه لێی ده‌پرسینه‌وه : - ئه‌رێ کوڕینه ئیش و کار چۆن ده‌ڕوات .؟. - وه‌ڵڵا گه‌وره‌م عه‌یبی نی یه و هه‌مووی له‌سایه‌ی سه‌ری جه‌نابتانه‌وه خۆش ده‌ژین . - خه‌ڵکی هه‌ژار مانگانه پاره‌یان به‌ده‌ست ده‌گات .؟. - به‌ڵێ قوربان که‌س مه‌غدور نی یه‌و خه‌ڵکی زۆر به‌خته‌وه‌رن له‌سایه‌ی سه‌ری پاشای گه‌وره‌مانه‌وه بێ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ن . پاشا هه‌موو حه‌فته‌یه‌ک به‌م شێوه‌یه کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌داو ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه . پاشای ناوچه‌ی دلێر پاشا ( سۆرانی کورده ) ته‌نها یه‌ک کوڕی ده‌بێت ئه‌ویش ناوی ئه‌حمه‌دی کورده ده‌بێت به‌ڵام ئه‌و له ووڵاتی ئینگڵستان ده‌ژیاو دوور له‌باوکی . ڕۆژێکیان پاشا له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی که‌ناوی ( دل به‌فرین جان ) ده‌بێت له‌ماڵه‌وه خه‌ریکی گووڵ و باخچه‌که‌ی ماڵه‌وه‌یان ده‌بن و پاشاش تۆزێ شه‌راب و میوه‌ی له‌سه‌ر مێزێک دانابوو جار جار قومێکی له شه‌رابه‌که ده‌داو ده‌یووت : - به‌هبه‌ه به‌هبه‌ه له‌م شه‌رابه زۆر کۆنه به‌تامه‌که‌یدا دیاره به‌خوا شه‌رابی چاکه له‌وه ئه‌چێ له‌شه‌رابی حه‌وت ساڵه‌ش کۆنتر بێت . جارێ پاشا سه‌ری گه‌رم نه‌بوو بوو له‌پڕ گوێی له‌ده‌نگی غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی خه‌ڵکی ده‌بێ و هه‌تا ده‌شهات ده‌نگه‌که پتر ده‌بوو که‌پاشا چووه سه‌ره‌وه و سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی کرد بینی خه‌ڵکێکی زۆر به‌ره‌و کۆشکه‌که‌ی دێن و هاوار ده‌که‌ن و هیتاف ده‌کێشن و شیعارات ده‌ڵێن له‌ناو ده‌نگه‌کان ووشه‌ی برسیمانه دێته گوێی پاشا .. پاشا زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت و که‌به‌ته‌واوی خه‌ڵکه‌که نزیک ده‌بنه‌وه له کۆشکه‌که ئینجا ڕسته‌که به‌ته‌واوی دێته گوێی پاشا و ده‌ڵێن : - ڕه‌شووڕوتین برسیمانه .. ژیانمان نه‌وه‌کی جارانه .. پاشای وولات نانمان ده‌وێ . پاشا که‌ئه‌م خه‌ڵکه ئه‌بینێ به‌م شێوه‌یه که هه‌موو ڕه‌ش و ڕووت و برسین چاوی ئه‌چێته پشتی سه‌ری و زۆر نائاسایی و په‌ست و تووڕه ده‌بێت به‌په‌له ئه‌نێرێ به‌دووای وه‌زیرو پیاوه‌کانیدا و خۆی له‌سه‌ره‌وه له باڵه‌خانه‌ی ماڵه‌که‌وه قسه بۆ خه‌ڵکه‌که ده‌کات و ده‌ڵێ : - کوڕه‌کانم ،، کچه‌کانم ،، به‌هێواشی و له‌سه‌رخۆ باله‌یه‌ک تێبگه‌ین و کار مه‌یسه‌ر که‌ین ئه‌گینا ئاوا نابێت و له‌یه‌کیش تێناگه‌ین یه‌کێک یان دووان که به‌دڵسۆزی خۆتانی ئه‌زانن بیکه‌ن به ده‌م ڕاستی خۆتان و بینێرن بۆ سه‌ره‌وه بۆ لام با له‌یه‌کتر تێبگه‌ین . پاشا خه‌ریک بوو له‌داخا مێشکی ده‌ته‌قی به‌ڵام چاوه‌ڕێ بوو هه‌تا ده‌سته‌و دائیره‌که‌ی هاتن . خه‌ڵکه‌که ڕوویان کرده دوو کوڕی هه‌ژاری ئاوایی یه‌که که زۆر ئازا‌و چاپووک بوون یه‌کێکیان به‌ناوی ( سه‌رداری موتک ) که‌نازناوه‌که‌ی ناوی دێکه‌ی هه‌ڵگرتبوو ئه‌ویتریان به‌ناوی ڕۆسته‌می ئارام که هه‌ردووکیان به‌ڕاستی ئازا‌و خه‌مخۆری خه‌ڵکی ئاوایی یه‌که‌یان بوون . هه‌تا ئه‌و دووانه گه‌یشتنه سه‌ره‌وه بۆ لای پاشا وه‌زیره‌کانیش په‌یدا بوون . هه‌موو به‌یه‌که‌وه دانیشتن و پاشا سوورهه‌ڵگه‌ڕابوو بێتاقه‌ت بوو سه‌روقژی هه‌مووی تێک چوبوو ، زۆر به‌ڕێزه‌وه ڕووی کرده دوو کوڕه گه‌نجه‌که‌و ووتی : - ئاده‌ی کوڕی خۆم بابزانم کێشه‌تان چی یه هه‌تا بۆتانی جێ به‌جێ بکه‌م . - قوربان پاشای گه‌وره ئێمه هه‌میشه تۆمان به‌سه‌رگه‌وره‌و پاشای خۆمان زانیووه به‌ڵام تۆ چاوی به‌زه‌ییت که‌م بۆته‌وه‌و ئاگات له‌هه‌ژاران نه‌ماوه ، بڕوابکه گه‌وره‌م نیوه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م گونده هه‌ژاره‌و نان له‌ماڵیا نی یه‌و .. پاشا قسه‌کانی به ( سه‌رداری موتک ) بڕی و زۆر به توڕه‌یی یه‌وه ڕووی کرده وه‌زیری قاسه‌و ئابووری که‌ناوی ( فایه‌قی ئۆجه ) بوو پێی ووت : - باشه جه‌ناب گووێت لێ یه .؟. من هه‌موو حه‌فته‌یه‌ک هه‌واڵی بار‌و گوزه‌رانی خه‌ڵکی ناپرسم ؟. من هه‌موو مانگێ پاره نانێرم بۆ هه‌ژاران و لێقه‌وماوان بۆ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه هه‌ی نا فایه‌ق .؟ . وه‌زیره‌کانی تریش هه‌موو له ترسا ڕه‌نگیان زه‌رد بوو بوو هه‌ڵ ئه‌له‌رزین و ده‌ستیان هه‌ڵئه‌گڵۆفی و ئه‌ژنۆیان ده‌له‌رزی . ( فایه‌قی ئۆجه ) که سه‌رۆکی ماستاوچیان و دزان بوو وه‌ک شۆڕه‌بی ده‌له‌رزی و نه‌یئه‌زانی بڵێ چی و ده‌می ته‌ته‌ڵه‌ی ده‌کردوو ده‌یووت : - گگگه‌وره‌م بببه‌خوووا للللێم تێک چچچوه .. ! . پاشا زۆر به توڕه‌یی یه‌وه ڕووی کرده هه‌موو وه‌زیره‌کانی تر‌و پێی ووتن : - ئێوه‌ش هه‌موو دزن و لێتان تێک چووه وانی یه .؟. ئه‌ی بۆ که ده‌مپرسی بار‌و گوزه‌رانی هه‌ژاران چۆنه .؟. هه‌موو به‌یه‌که‌وه ده‌تان ووت : ( قوربان له‌سایه‌ی سه‌ری تۆوه زۆر باشن ) . دووای ئه‌وه‌ی که ئاشکرا بوو بێجگه له دوو وه‌زیر که دز نه‌بوون به‌ڵام که‌م ته‌رخه‌م بوون هه‌موو وه‌زیره‌کان و داروده‌سته‌که‌ی ماستاوچی و دز بوون . پاشا بڕیاریدا و هه‌موو وه‌زیره‌کانی برده ده‌ره‌وه و له‌به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵک به‌سه‌رهاته‌که‌ی گێڕایه‌وه‌و داوای لێبووردنی له‌خه‌ڵکه‌که کرد دووای ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکه‌که زانیان پاشا بێ تاوانه و تاوانی وه‌زیرو ده‌سته ڕاسته‌کانی پاشا‌و هه‌موویان دزو درۆزنن خه‌ڵکه‌که ئاهێکیان پیا هاته‌وه‌و له بۆڵه‌و هه‌را که‌ووتن و دانیشتن و به‌ووردی گووێیان له‌پاشا گرت و ئینجا پاشا ڕووی کرده خه‌ڵکه‌که‌و ووتی : - بڕیارمدا هه‌موو ئه‌و وه‌زیرانه‌ی ماستاوچی بوون و دزی و درۆیان له‌گه‌ڵ کردووم و خیانه‌تیان له ئێوه کردووه زیندانیان بکه‌م و کۆشک و ماڵ و سه‌روه‌تاکانیان هه‌مووی دابه‌ش بکه‌م به‌سه‌ر هه‌ژاراندا . له‌مه‌ودواش به‌کۆبوونه‌وه‌کانیش ڕازی نابم .. خۆم دێمه ناوتان و له حاڵ و گوزه‌رانتان ده‌پرسم . ئێستاش چی داخوازی ترتان هه‌یه بیڵێن و شه‌رم مه‌که‌ن . خه‌ڵکیش ڕاده‌سپێرم که‌بچن بۆ ناوچه‌کانی تری کوردستان که‌پاشاو میره‌کانیان ئاگاداربکه‌نه‌وه‌و ئاگایان له‌خۆیان بێت و ماستاوچی و درۆزن له‌خۆیان نزیک نه‌که‌نه‌وه . خه‌ڵکه‌که زۆر خۆشحاڵ بوون که پاشاکه‌یان هه‌روه‌ک جارانه‌و پیاوێکی به ویژدان و ئاقڵه هه‌موو به‌یه‌که‌وه و به‌یه‌ک ده‌نگ هاواریان ده‌کرد : - بژی پاشای گه‌وره‌مان . . پیاوی ئازا‌و قاره‌مان . م . حه‌مید عه‌زیز Hamid773@hotmail.com
|