٢٥\٢\٢٠١٠
ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان
خۆشترین کاته‌کانمه!
شاکۆ محه‌مه‌د
به داخه‌وه ماوه‌که‌ی که‌مه، هه‌موو چوار ساڵ جارێک دووباره
ده‌بێته‌وه. تێایدا تاکێکی ئاسایی به راستی هه‌ست ده‌کا که گرنگی
هه‌یه، کاندیده‌کان لێی نزیک ده‌بنه‌وه و گوێی لێ ده‌گرن(که ئه‌مه
له رۆژانی ئاسایی نایکه‌ن) و له‌خۆبایی و لووت به‌رزیشیان لێ نابینرێ
به‌لکو ساده‌یی. هه‌مووشیان به ئاوازێک و به تۆنێک گۆرانی
به‌ڵێنه‌کانیان ده‌لێن. له‌م کاندیده شتێک و له‌ویتر شتێکی ترمان
به‌رگوێ ده‌که‌وێ، له‌میان به‌ڵێنێك و له به‌رامبه‌ریدا
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وی تر، له‌میان زه‌رده‌خه‌نه‌و له‌ویتریان
به‌درۆ خستنه‌وه‌ی. پیاو واقی وڕماوه له ناو ئه‌مانه به‌لام
خۆشییه‌کیشی تێدا ده‌بینێ چونکه هه‌موویان ده‌ئاخڤن و گفتوگۆ ده‌که‌ن
روویان به‌ره‌و لای ئه‌مه! جاری واش هه‌یه پیاو به سه‌رسوڕمانه‌وه
پێکه‌نینی دێت! له به‌ڵێنی به‌ه‌رپرسێک بۆ دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌لێ!
به‌ڵێنی گه‌نده‌ڵیک(یان کۆنه گه‌نده‌ڵیک) کاتێک ده‌لێ خزمه‌تتان
ده‌که‌ین! و روداوی ده‌ستدرێژی لایه‌نگرانی ئه‌م له‌سه‌رلایه‌نگرانی
ئه‌و و به‌کار هێنانی له‌لایه‌ن هه‌مووان وه‌ک ریکلامێکی هه‌لبژاردن! و
کاندید کردنی که‌سێکی ئیسلامی له‌سه‌ر لیستێکی عه‌لمانی.
له کاتی هه‌ڵبژاردن کاته‌کانی پچرانی کاره‌با که‌م ده‌بێته‌وه، کاته‌کانی
دابه‌شکردنی ئاو زیاد ده‌بێت! و شه‌قامه‌کان قیرتاو ده‌کرێن و ئاهه‌نگه‌کان
و خه‌رجکردن زیاد ده‌بن! راپۆرته‌کان زیاد ده‌که‌ن( له که‌سانێک که
به ره‌چه‌له‌ک به‌عسین) سه‌باره‌ت به چالاکی ئه‌م و ئه‌و، و گریمانه‌ی
ده‌رکردنی ئه‌م و ئه‌و له ئیشه‌که‌ی! پیاو پرسیار له خۆی ده‌کات ئه‌رێ
ئه‌مه هه‌مووی بۆ خزمه‌ت کردنی منه!!! ئه‌وه کاتی هه‌لبژاردنه که
هه‌موو رۆژه‌کانی دراما، نه‌به‌ردی، ئه‌کشن، پاڵه‌وانی داستان، به‌رخۆدان،
پلانگێری...(هه‌موو بابه‌تێک که فیلمی له‌سه‌ر کرابێ جگه له
رۆمانسییه‌ت تا راده‌یه‌ک). پیاویش هه‌یه چه‌پله بۆ ئه‌مانه لێده‌دات
به بێ پرسیار کردن بۆ نمونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تێچوونی که‌مپه‌ینی هه‌لبژاردنی
هه‌موو لایه‌ک چه‌نده! بۆ پرسیار بکات؟...."له ولاته دیموکراتیه
پێشکه‌وتوه‌کان هه‌مان شته!"...."ئه‌مه پرسیاری که‌سیکه که چاوی به
ئه‌زموونی دیموکراتی ئێمه هه‌ڵنایه‌ت!"
له‌گه‌ل ئه‌مانه‌ش هه‌مووی و جیاوازی کاندیده‌کانی کورد و ئه‌جندای
سیاسی‌یان و پلانیان و شێوه‌ی قسه‌کانیان و هێزیان، ئاساییه ئێستا و له
کاتی هه‌لبژاردن سیاسه‌تی(من و برام له‌سه‌ر کوری مامم) بێ، به‌لام
ئایا له کاتی پێویست و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لات سیاسه‌تیان(من و کوری
مامم له‌سه‌ر بێگانه) ده‌بێت؟
smbamerny@yahoo.com
|