١\٦\٢٠١٢
مەگرین.

حه‌یات مه‌جید
دایکه رۆڵه ونه‌کان
ئیتر مه‌گرین
چاوی ته‌ڕتان بسڕن
ئه وه‌نده فرمێسک به روخسارتان ئاشنا بووه
جۆگه‌له‌ی خۆی له هه‌موو شوێنێک کردوه
کچه رهشپۆشه‌کان کات قه‌یره بوو
له چاوه‌ڕوانی ئێوه‌دا
ئه‌ڵقه‌ی ده‌سگیرانییتان
دامه‌که‌نن به‌م دره‌نگه
با مانگی هه‌نگوینیی له فیردۆس
به‌سه‌ربه‌رن
جێگه‌ی شیرینی ئێوه له‌م خاکه‌دا
نابێته‌وه
منداڵه‌کان ئێوه‌ش گه‌وه‌ره بوون
چیتر چاوه‌ڕێی ئه‌وه مه‌بن
باوکتان بێته‌وه بووک و تۆپتان
بۆ بهێنێت
دایکتان کولێره‌ی گه‌رمتان بۆ بکات...
ئیتر مه‌گرین
ئه‌وان رۆحی پیرۆزیان دێت
سه‌ر له‌م خاکه ئه‌ده‌نه‌وه
بۆنی هه‌موو شوێنێک ئه‌که‌ن
هه‌رچی بنی ده‌وه‌ن و داره
ئه‌و باڵه‌خانانه‌ش ئه‌گه‌ڕێن
که‌س نازانێ به پاره‌ی چی چۆته
ئاسمان
تا وایان لێدێ مردنه‌که ئارامتره
بۆ ئه‌وان
هه‌تا جارێکی‌تر
ژیان له نیشتیمان
ئه‌وان سه‌ریان سوڕ ئه‌مێنێت
ئه‌ڵێن جاران دزیی ئه‌کرا
مریشکێک یان دوو هێلکه بوو
به‌ڵام ئێستا وا خه‌ریکه جلی ژێره‌وه‌ی
نیشتیمان هه‌ڕاج ئه‌که‌ن
سه‌ربانه‌کان داگیر ئه‌که‌ن
سنه‌وبه‌ری به‌ر ده‌رگاکان ئه‌فرۆشن
ئه‌وان زۆر نامۆن به‌م جۆره
سه‌ر به هه‌ر مه‌جلیسیکدا ئه‌که‌ن
وه‌ک مه‌جلیسی جاران نییه پڕ بێت
له شه‌وچه‌ره و خه‌نده
هه‌موو باسی ماڵ و موڵک و دۆلاره
خاڵییه له هه‌موو جوانییه‌ک
له سه‌رده‌مێکی به‌ره و خواره
ئه‌وان نایه‌نه‌وێت جارێکی‌تر
له‌م خاکه‌دا زیندوو بنه‌وه
به‌رگه‌ی ئه‌م خه‌مانه ناگرن
زۆر ئه‌ترسن ئه‌وه‌ی پیایدا
ئه‌نازن
سه‌ربه‌رزیی و نه‌به‌ردیی بوو
له پێناوی کوردبوونیاندا
هه‌تا ئه‌نفالکردنیشیان
ئه‌وه‌شیان لێ داگیربکرێت
لێیانگه‌ڕێن با له‌ناو باوه‌شی
وه‌ته‌ندا وچانێک بده‌ن
چیڕۆکی چه‌ند ساڵ غه‌ریبیی
بۆ نیشتیمان بگێڕنه‌وه
خاکیش گوێیان بۆ راده‌گرێ
دواتر ئه‌ڵێ رۆڵه‌کانم
ئیتر ئێوه له من دوور ناکه‌ونه‌وه
تێر تێر بنوون
ئێره ئارامترین ماڵه
جێگه‌ی ئێوه‌ی تیا ئه‌بێته‌وه.
hayat.qader@gmail.com
|