١٢\١\٢٠١١
مه‌هێڵه بێده‌نگیی بمکوژێت ...
سمکۆ ئه‌حمه‌د
ره‌شید
له ترسی مردن نه‌بوایه
هه‌زار ساڵی رێک ده‌خه‌وتم
تا تێر ده‌بووم له خه‌ونبینین به تۆوه
*
* *
ده‌مه‌وێ
نامه‌یه‌کی دوور و درێژت بۆ بنووسم
تا بیسه‌لمێنم خۆشم ده‌وێی
به‌ڵام ئه‌فسوس له (خۆشه‌ویستی) زیاتر
وشه‌یه‌کی دیکه‌م نییه
*
* *
ده‌مه‌وێ پێتبگه‌م
پێمبڵێ کوێت بۆ بگه‌ڕێم
به‌هه‌شته شینپۆشه‌کانی خه‌یال !
یان
دۆزه‌خه ره‌شپۆشه‌کانی ئێره !
*
* *
مه‌ڕۆ
کێ ده‌ڵێ تا تۆ دێیته‌وه
من له هه‌زار به هه‌زاری
پیرییه‌وه هه‌ڵنه‌دێراوم
*
* *
من له خۆم بزر بوویمه
تۆ له کوێی
من بۆ خۆم بدۆزیته‌وه
*
* *
وه‌ک ئاوازێکی خودایی
شه‌وی رۆحم داگیرسێنه
وه‌ک شوعله‌یه‌کی ئیلاهی
سارای بێکه‌سیم بدوێنه
*
* *
(بۆ گاڵته‌ش خۆت له من مه‌شاره‌وه
چونکه من به جددی ده‌مرم)
*
* *
قسه‌م بۆ بکه
هه‌ر چییه‌ک ده‌ڵێیت بیڵێ ، بۆ نمونه لێم بپرسه
به‌یانیان چه‌ند په‌رداخ چا ده‌خۆمه‌وه !
به چه‌ند غرام نیکۆتین هه‌وڵی کوشتنی خۆم ده‌ده‌م !
که به‌سه‌ر شه‌قامێکی لاچه‌پدا پیاسه ده‌که‌م
چه‌ند کیلۆ گوڵه به‌ڕۆژه‌ی غه‌ریبی به‌شم ده‌کات !
چه‌ند رۆژ جارێک به دزی دڵمه‌وه
ده‌په‌ڕژێمه سه‌ر رازیکردنی
دڵۆپێک زه‌رده‌خه‌نه !
که ته‌نهایی یه‌خه‌م ده‌گرێت
گوێ له چه‌نده‌مین سه‌مفۆنیای مردن ده‌گرم !
قسه‌م بۆ بکه ، هه‌ر چییه‌ک ده‌ڵێیت بیڵێ
گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌هێڵیت ته‌نهایی تاڵانم کا
نه‌هێڵیت بێده‌نگیی بمکوژێت.
Esmael970@yahoo.com
|