٢٣\١٢\٢٠٠٩
مه‌هێڵن په‌نابه‌رانی
که‌مپی مه‌خموور ڕاده‌ستی ده‌وله‌تی تورکیا بکرێنه‌وه.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانی عیراق و عیراق..
لایه‌نه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ..
که‌مپی مه‌خموور که نزیک به 12 هه‌زار په‌نابه‌ری کوردستانی تورکیای
تیا نیشته‌جین و 14 ساڵی ته‌واوه له عیراق ده‌ژین ، ئیستا ده‌وڵه‌تی
تورکیا به یارمه‌تی ده‌وله‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌ریم ده‌یانه‌وێت بۆ
ناو تورکیا بیانگوازنه‌وه. پاش چواره‌مین دانیشتنی چوارقۆڵی نیوان ئه‌مه‌ریکاو
ده‌وله‌تانی عیراق و تورکیا
و حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان له 20.12 و سه‌ردانی وه‌زیری
نیوخۆی تورکیا (به‌شیر ئالگای) بۆ لای مه‌سعوود
بارزانی له21.12.2009 دا ئه‌م پلانه‌ی به‌ته‌واوی ئاشکرا کران بۆ
میدیاکان.
له ڕاستیدا ئه‌مه لایه‌نیکی تری شه‌ڕو سه‌رکوته له دژی خه‌ڵکی
کوردستانی تورکیا و به‌شیکه له عه‌سکه‌رتاریه‌تی پاوانخوازی ده‌وله‌تی
تورکیا وخنکاندنی هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌یه که له‌نیو چوارچیوه‌ی
سیاسه‌تی ئه‌ودا نه‌بن.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا نابیت سه‌ربگرێت و خه‌ڵکی کوردستانی
عیراق و حزب ولایه‌نه‌کان پیویسته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌دا به‌ته‌واوی
پشتیوانی له داواکانی په‌نابه‌رانی که‌مپی مه‌خمور بکه‌ن و له ئازادی
نیشتجێبوونیان به‌رگری بکه‌ن.
فیدراسییۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی پشتیوانی خۆی له مانه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی که‌مپی مه‌خمور ده‌کات و داوا ده‌کات که ئه‌و په‌نابه‌رانه
به‌هیچ جۆرێک نابێت ڕاده‌ستی ده‌وله‌تی تورکیا بکرێنه‌وه..
پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌م موئامه‌ره‌یه‌ی ده‌وله‌تی تورکیا له دژی په‌نابه‌رانی
که‌مپی مه‌خموور ، له ئێمه ده‌نگ هه‌ڵبڕین ده‌خوازێت له دژی به‌شداریکردنی
ده‌وڵه‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.. وبه‌رپرسیاره‌تیه‌کی
ئینسانی ده‌که‌وێته سه‌رئیمه که نابیت بهیلین ئه‌م پلانه سه‌ر
بگرێت.
بژی ئازادی نیشته‌جێبوون
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
21.12.200
_________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
Dashty
Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991
،Aso
Goran: asobalabarz116@hotmail.com، Jamal-hasan@hotmail.com
...0041787557786 0041787557786 /ahmadali525@hotmail.com
0041788532004
rebwar.arif@hotmail.com
, ifir@hotmail.co.uk
www.federationifir.com ,
www.csdiraq.com
|