١\٨\٢٠١١
مێژووه‌کی کورت
ده‌رباره‌ی کاره‌ساته‌که‌ی قه‌ڵادزێ.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 1991
گه‌ڕاینه‌وه قه‌ڵادزێ به‌هیوای ژیانێکی نوێ به‌ڵام مخابن شه‌ڕی
نه‌خوازراوی ناوخۆ ژیانمان لێ تاڵ بوو له له‌کاتێکدا شه‌ڕ له‌نێوان
پارتی و یه‌کێتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌به‌شداری ئێران ده‌ستی
پێ‌کرد له‌به‌رواری
(6/8/1994) گولله تۆپێک به‌رماڵمان
که‌وت له‌کاتێکدا ته‌واوی گه‌ڕه‌ک هانایان بۆ ماڵی ئێمه هێنابوو بۆ
ئه‌وه‌ی له‌ئاگری ئه‌و شه‌ڕه پارێزراوبن به‌ڵام مخابن گه‌وره‌ترین
پڕیشکی ئه‌و شه‌ڕه به‌رماڵی ئێمه که‌وت که‌تیایدا له
چرکه‌ساتێکدا بیست و یه‌ک که‌س له‌ژن
و پیاو منداڵ شه‌هید بوون هه‌شت که‌سیش
برینداربوون دوای ئه‌م ڕووداوه به‌ماوه‌یه‌کی کورت له‌گه‌ڵ به‌ڕێزت
و مام جلال چاوپێکه‌وتنمان هه‌بوو له‌هه‌ردوو چاوپێکه‌وتنه‌که به‌ڵێنیان
پێداین که‌قه‌ره‌بوو بکرێینه‌وه ووتیان ئه‌رکی ئێمه‌یه له‌ڕووی
ماددیی و مه‌عنه‌وییه‌وه به‌ڵام که‌حه‌ڤده ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر
ئه‌م کاره‌ساته دوای چه‌ندین به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌کانمان
بگه‌یه‌نین به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ڵام تائێستا هیچمان بۆ نه‌کراوه
ته‌نها ده‌ستی ده‌ستیمان پێکراوه، چه‌ندین جار له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه
ڕامانگه‌یاندووه که‌سکاڵا له‌سه‌ر هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار
تۆمارده‌که‌ین به‌ڵام تائه‌م چرکه‌ساته له‌به‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی
و به‌وه‌فابوون بۆ خوێنی شه‌هیدان دانمان به‌خۆماندا گرتووه،.
له‌به‌رئه‌وه‌ش به‌باشمان زانی ئێوه‌ش کوردستانیانی خۆشه‌ویست له
هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م کوردستانه هه‌ن
ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه به‌هاوڕێ و دۆستانتان بناسێنن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو
لایه‌ک بزانن له کوردستان چی ڕوویداوه.
ئاگاداریی بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆی قه‌ڵادزێ ئاگاداری سه‌رجه‌م
ڕاگه‌یاندنه‌کان و ڕێکخراوه‌کان و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌که‌ن
که ئه‌مساڵ خۆیان حه‌ڤده‌یه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی
بیست و یه‌ک شه‌هید و
هه‌شت بریندار ده‌که‌نه‌وه له‌و شوێنه‌ی
که کاره‌ساته‌که‌ی تێدا
ڕووداوه که گه‌ڕه‌کی کاره‌بایه.
هه‌ر به‌ڕێزێک
ده‌یه‌وێ به‌شداربێ باپه‌یوه‌ندیی بکا به‌م
ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه:
07701549866
07701554724
له جیاتی که‌سوکاری
شه‌هیدان
|