مێژوو وه‌ک حه‌یران..لۆلۆ گۆڕانه! خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی چه‌ند تێکستی به‌ختیارعه‌لی.
کازم قادر - به‌شی یه‌که‌م - سه‌ره‌تا له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م له سه‌ر چه‌ند نوسین و چاوپێکه‌وتنی حه‌یران ئاسای(به‌ختیار عه‌لی) سه‌باره‌ت مێژوو،(گۆڕان) ڕۆشنبیررو ئه‌و فه‌زا کۆمه‌ڵایه‌تییه که له کواردستانداو له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا خولقاوه ڕاوه‌ستانێک بکه‌م. سه‌ره‌تا له‌و نوسینه‌وه ده‌ست پێده‌که‌م که چه‌ند هه‌فته به‌ر له ئێستا (داوای لێبووردن له خوێنه‌ر ده‌که‌م که به‌رواره‌که‌ییم لا نییه)ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی_له ژێر ناونیشان و مانشێتی (هه‌ندێک له خه‌ڵکی به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن که مۆدێلێکی سیاسی‌تر تاقیبکه‌نه‌وه)سازیداوه. گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌و(لێکدانی)له گه‌ڵ نوسین و چاوپێکه‌وتنه‌کانی یه‌کدوو هه‌فته دواتریدا کۆدو مه‌غزاو بایه‌خی گرنگی هه‌یه.یه‌کێک له‌و کۆدانه که له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م،بێ ئاگه‌یی و کورتبینی و دیدێکی ئه‌فسانه‌یی و نازانستییه بۆ مێژوو،ده‌رک نه‌کردنی تا ئه‌م(ساته‌ی)قووڵبوونه‌وه‌و کێشمه‌کێشه واقیعی و چارهه‌ڵنه‌گره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه‌و چه‌ند لایه‌نیتر که له‌م نوسینه‌دا په‌رده‌ی له سه‌ر لاده‌به‌م. به‌ختیار له‌م نوسینه‌یدا وه‌ک هه‌میشه هه‌لپه‌رستانه(به شێوه‌یه‌ک که دڵی پارتی و یه‌کێتی لێنه‌ڕه‌نجێت) (به‌ختیار ئاسا)ڕه‌خنه‌یه‌کی کرچ و کاڵ و زیگزاکی له‌و دوو پارته_ناسێونالیزم_ده‌گرێت(دواتر چه‌ند نمونه ده‌هێنمه‌وه)،به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خوێنه‌ر بخه‌مه‌سه‌ری ئه‌و نه‌رم و نیانییه‌ی به‌ختیاره له‌م نوسینه‌داو به‌ڵام له(شوێنێکی‌تر)له خه‌و ڕابوونی و(که‌شفی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزم و چوواندنی پارتی و یه‌کێتی به فاشیزم).ئه‌وه‌ش که له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا:(به‌ڕای تۆ ئه‌و لیسته سه‌ربه‌خۆیه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌یه كه ده‌توانێت گۆرانكاری بكات له واقعی كۆمه‌ڵگادا؟ده‌ڵێت: (به‌ختیار عه‌لی: نازانم، هێشتا زۆر زووه شت له‌سه‌ر ئه‌و لیسته بڵێم، من تا ئێستا زانیاری ته‌واوم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی لیسته‌كه نییه یان كه‌سانێكی نزیكم نه‌بینیوه بیروبۆچوونی سیاسی ته‌واوه‌تی ئه‌و لیسته‌م پێبڵێن)به‌ڵام به‌ختیارله شوێنی‌تردا(شتی گه‌وره که‌شف ده‌کات) نازانم به‌خۆی زانیوه یان نا!ئه‌وه‌ی له بیر ده‌چێته‌وه که گوتویه‌تی:(هێشتا زۆر زووه شت له سه‌ر ئه‌و لیسته بڵێم..من تا ئێستا زانیاریم ته‌واوم له سه‌ر لیسته‌که نییه یان که‌سانێکی نزیکم نه‌بینه‌وه بیروبۆچوونی سیاسی ته‌واوه‌تی ئه‌و لیسته‌م پێبڵێن)ئه‌م وه‌ڵامه‌ی به‌ختیار:نازانم...هێشتا زۆر زووه...که‌سانێکی نزیکم نه‌بینیوه بیروبۆچونی سیاسی ئه‌و لیسته‌م پێبڵێن)له لایه‌که‌وه بیئاگه‌یی به‌ختیار له فه‌زای ململانێ هه‌نوکه‌یی و مێژووییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به‌یان ده‌کات،که هێشتا هیچ له سه‌ر پێگه‌و ئاسۆ‌و ئامانج و پرۆژه‌کانی ئه‌و لیسته نازانێت،بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌نوسن و ده‌خوێننه‌وه‌و به جۆرێک له نێو مێژووی کۆمه‌ڵگه‌که‌یاندا ئاکتیڤن،به پێی ئاستی ده‌رککردن و تێگه‌یشتنی خۆیان، هه‌رده‌م بۆچوونێکی ئه‌گه‌ر ته‌واو دروست و واقیعی به ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن،ئه‌وا له فه‌زایه‌کی گریمانیدا شتێک هه‌ر ده‌ڵێن.واته ئه‌وه‌ی که ده‌توانن بۆچونێک بده‌ن،بۆچوونه‌که‌یان چه‌ند دروسته یان نا،که‌م و زۆر په‌یوه‌ندی به ئاکتیڤ بوونی ئه‌وانه‌وه هه‌یه له نێو مێژوو و کۆمه‌ڵگه‌دا.به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ختیار له نێوان دوو سێ هه‌فته‌دا له هه‌فه‌ته‌یه‌کیدا(هیچ نازانێ و)له کۆتایی هه‌فته‌کاندا هه‌موو(شتێک ده‌زانێت و ده‌بێته کۆمه‌ڵناس و مێژووناس و تیوریسێونی (گۆڕان) له(ڕۆشنبیری بێلایه‌نه‌وه)ده‌بێته گه‌مه‌کارێکی لیستی (گۆران)،له لایه‌که‌وه ده‌لیلی پاسیڤ بوون و بێئاگه‌یی به‌ختیار له مێژوو و واقعییه‌تی کۆمه‌ڵگه به‌یان ده‌کات و له لایه‌کیتریشه‌وه بۆشایی و بێ میتۆدیی و ناسه‌قامگریی و هه‌ڵبه‌زودابه‌زی فکریی به‌ختیار ده‌سه‌لمێنێت! ئه‌گینا مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی له مێژوو بگات، ئاراسته‌و کێبڕکێ و داچوون و گه‌شه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وچینایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه ببینێت،ده‌بێت بکه‌رو چاودێرێکی مێژوویی زیندووی نێو هه‌مان مێژوو بێت،ده‌بێت له گه‌ڵیدا ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رم کردبێت تا تێبگات،نه‌ک له شه‌ووڕۆژێکدا هیچ نازانم وهه‌موو شتێکیش ده‌زانم!به‌ڵام به‌ختیار سه‌رباری هه‌ر بانگه‌شه‌و ئاکتیڤبوونێکی که به باڵای خۆ‌یا هه‌ڵده‌دات،سه‌رباری ئه‌وه که ده‌ڵێت: گوایه له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕیندا ئه‌وان ته‌نها چه‌ند ڕۆشنبیرێک بوونه که داوای گۆڕانیان کردووه!(دواتر دێمه سه‌ر ئه‌م گوزارسته‌و ئه‌و باکگراونده ده‌روونییه‌ی که‌له پشتی ئه‌م به‌یانکردنوه‌وه هه‌یه)ئه‌وه که له دوو هه‌فته‌دا هیچ نازانێت و دواتر ده‌بێته دۆزه‌ره‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌کانی مێژوو،په‌ڕگیری و بێ په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و فکری و مه‌عریفی ئه‌و به‌یان ده‌کات.ئه‌و هه‌موو سه‌رگه‌ردانییه فکریی و میتۆدییه‌ش که له‌و نوسینانه‌یدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و من له‌م نوسینه‌دا هێدی هێدی قامکیان له سه‌ر داده‌نێم،ده‌بێته شاهێدێکی ڕاسته‌قینه. لایه‌نی دووه‌می ئه‌م به‌یانکردنه:(که‌سانێکی نزیکم نه‌بینه‌وه بیروبۆچوونی سیاسی ته‌واوه‌تی ئه‌و لیسته‌م پێبڵێن) چاوداگرتن و ئاماژه‌دانێکی ناڕاسته‌وخۆیه به سه‌رانی(لیسته سه‌ربه‌خۆ)که تا پێیان بێژێت:منتان له بیر نه‌چێت،لێم نزیک ببنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیم پێوه بکه‌ن تا له بیروبۆچون و پرۆژه‌و سیاسه‌ته‌کانتان تێبگه‌م! ڕه‌گی تراژیدیای ئه‌و خۆده‌ربڕینه‌ش دوو سه‌ره‌یه،واته له سه‌رێکه‌وه داوای خۆنزیکردنه‌وه ده‌کات تا له په‌یامه‌که‌یان بگات،سه‌ره‌که‌یتریشی دیسان ده‌چێته‌وه نێو خاڵی یه‌که‌م،واته بۆ نێو دوو دیوی یه‌ک پولی ساخته!واته له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕوو بکاته کۆمه‌ڵگه‌و له‌وێوه شوناس و سیاسه‌ت و پرۆژه‌و پراکتیکی (لیسته)که‌و په‌یام و پرۆژه‌کانی و نزیکی و دووریی له خواست و کێشه واقیعی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکه‌وه بناسێت و ببینێت،ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی و نزیکی له سه‌رانی لیسته‌که‌وه بزانێت چ له کیسه‌که‌یاندا هه‌یه!ئه‌مه ئه‌گه‌ر تراژیدیای کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک نه‌بێت که(ڕوناکبیره‌کانی)ئاوا بیر ده‌که‌نه‌وه ده‌بێت چ بێت! لایه‌نێکیتری زیگزاگ و ناهاوسه‌نگی میتۆدی به‌ختیار له‌و نوسینه‌دا قه‌له‌قی وته‌م و مژ‌و خۆده‌رنه‌بڕینێکی به‌رجه‌سته‌یه له وه‌ڵامی بڕێک له پرسیار‌و کایه‌کاندا،که وه‌کو پێشتر ئاماژه‌م پێدا،ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به میتۆدی دڵ راگرتنی ده‌سه‌ڵات و پارتی و یه‌کێته‌ه‌وه هه‌یه لای به‌ختیار.ئه‌و له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا به‌م شێوه_هیوادارانه_وه‌ڵام ده‌داته‌وه: هاوڵاتی: هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنداین تا ئێستا واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیارینه‌كراوه، به‌ڵام هه‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی ئیعلامی ده‌كرێت، كه توندییه‌ك به‌خۆوه ده‌بینێت‌و بۆنی شه‌ڕی لێدێت. ئێوه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته چۆن ده‌بینن) به‌ختیار عه‌لی: دیاره منیش وه‌ك هه‌مووان هیوادارم هه‌ڵبژاردنه‌كان هێمنانه بڕوات...) ... من ناتوانم پێشبینی سه‌د له سه‌د بكه‌م، هیوادارم وانه‌بێت، هیوادارم هوشیاری خه‌ڵك گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته‌ی كه رێگری له‌وه‌بكات...! پارتی‌و یه‌كێتی‌و سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌كانی تریش ئه‌مجۆره دۆخه و ئه‌مجۆره جیاوازییه وه‌ك دیارده‌یه‌كی ته‌ندروست‌و وه‌ك نیشانه بۆ زیندوێتی كۆمه‌ڵگای كوردی ببینن...) دیاره من به راستی زۆر هیوام به عه‌قڵ‌و حیكمه‌تی سیاسییه كورده‌كان نییه...).پارتی‌و یه‌كێتی له دوو حیزبی سیاسی ناچن، به‌ڵكو له دوو منداڵ ده‌چن كه یاخود له یه‌كده‌ده‌ن‌و ده‌می یه‌كدی ده‌شكێنن، یان ده‌ستده‌كه‌نه ملی یه‌ك‌و پێكه‌وه دژی هه‌مووان یاریده‌كه‌ن...) له‌م نوسینه‌یدا دوو منداڵن و له نوسینێکیتردا دوو به‌چکه فاشیزمن،یان به‌ره‌و فاشیزم بوون ده‌ڕۆن! به‌ختیار له‌م نوسینه‌دا وه‌ک هه‌میشه له خه‌ته گشتییه‌که‌ی لای نه‌داوه،واته سه‌رباری ڕه‌خنه کاڵه‌کانی له پارتی و یه‌کیتی،ده‌یان ده‌زووله‌و سه‌ره‌داویشی به ده‌سته‌وه داوه که په‌یمانی نزیکایه‌تی و دانه‌بڕانی له ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت.وه‌ک گوتم له شوێنێکی‌تردا ئه‌م دوو منداڵه چه‌قاوه‌سووه له به‌رچاوی به‌ختیار ده‌بنه ترس و ئه‌گه‌ری دوو به‌چکه فاشیزم!پرسیار ئه‌وه‌یه:ئه‌م ئاڵ و گۆرو له‌پڕ به ئاگه‌هاتنه‌وه‌ی به‌ختیار له چییه‌وه هات؟بۆچی هه‌ژده ساڵه به‌ختیار نه‌رێت و گه‌مه شاراوه‌و سه‌دانجار به‌رجه‌سته‌کانی ئه‌م بێچووه فاشیزمه نابینێت و ده‌نگی لێوه نایه‌ت؟مه‌گه‌ر هه‌ژده ساڵه ته‌واوی که‌ناڵه‌کانی ئه‌م بێچووه(فاشیزمه‌ی) نه‌خراوته خزمه‌ت؟کۆڕ‌و سیمیناری بۆ ساز نه‌داوه؟داوه‌تی جۆراوجۆری هۆتێلی جۆراوجۆر نه‌کراوه!ئه‌ی ئێستا پاڵنه‌ره‌کانی ئه‌م(تووندڕه‌وی و یاخی بوونه‌ی)چییه‌و له کوێوه هێناوه؟!به بۆچوونم ده‌بێت له دوو ڕوانگه‌وه ئه‌م له‌خه‌و ڕابوونه‌ی به‌ختیار بخوێننینه‌وه،که هه‌ردوو ڕوانگه‌که‌ش به بۆچوونم ده‌کرێت وه‌ک تراژیدیای به‌ختیار بیبینین نه‌ک وه‌ک ئاڵ و گۆڕێکی قووڵ و ڕه‌گ و ڕیشه‌دار له فکرو جیهانبینی ئه‌ودا. یه‌که‌م:ده‌ستگرتنی به‌ختیار به‌م ده‌سه‌ڵاته(فاشیزم)ه‌مه‌وه له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا،ئه‌و میتۆده‌ی که نابێت دژایه‌تی ده‌ڵات بکات،ئه‌وه‌ی(با)له کوێوه هات شه‌نی خۆت بکه،بێ ئاراسته‌یی و نه‌بوونی سیسته‌مێکی فکریی ئامانجدار که ئاراسته‌ی شێوه ژیانێکی دیار‌و گریمانکراو بۆ کۆمه‌ڵگه بکات،دواجار له هه‌بوون و نه‌بوونی ئه‌و کایه‌و ره‌هه‌ندانه به سه‌ر یه‌که‌وه،له لایه‌ک ده‌بێته هۆی پاسیڤبوونی مرۆڤ و له په‌راوێزی ته‌واوی کێشه‌و کایه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا دایده‌نێت و له‌ولاشه‌وه تووشی ئه‌و شێواوییه فکریی و بێ ئاسۆییه ده‌بێت که‌وا ئێخه‌ی به به‌ختیار گرتووه. ئه‌وه که مرۆڤ که‌وته پراوێزه‌وه‌و نه‌یتوانی ڕه‌خنه‌گرێکی جدی و ڕادیکاڵ و سه‌رتاپاگیری ئه‌و ده‌ردو نه‌خؤشییه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و_له یه‌ک وشه‌دا_چینایه‌تییه بێت که وه‌کو مۆره جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کان ده‌خوات و نابوتیان ده‌کات،هه‌ر ئیدعایه‌ک بکات هه‌رگیز ناتوانێت شاهێدی ژیانی ڕاسته‌قینه بێت. به بۆچوونم کێشه‌ی ده‌ردناکی به‌ختیاریش ئه‌وه‌یه،ئه‌وه‌یه که دوای ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه‌ی به‌و نوسینه درێژ‌و حه‌یران ئامێزانه‌وه که له باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌و کێشه‌کانی و ڕه‌وتی مێژووه‌وه ده‌ینوسێت،دواجار مایه‌پووچ ده‌رده‌چێت(هه‌ڵبه‌ت که ده‌ڵێم حه‌یران هه‌رگیز مه‌به‌ستم گاڵته‌پێکردن نییه که هیچکه‌س شایه‌نی گاڵته‌پێکردن نییه،گوزارشتێکه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته) دووه‌م:هه‌روه‌ک چۆن له هه‌موو بازاڕێکی هه‌ڵبژاردندا،به هۆی باڵاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌وه به سه‌ر ته‌واوی میکانیزمه‌کانی ڕاگه‌یاندندا،گاریگه‌ریی له سه‌ر زه‌ین و هۆشی کۆمه‌ڵگه داده‌نێت،به هه‌مان شێوه (به‌ختیار)یش له نه‌بوونی میتۆدێکی زانستی و خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروستدا،به شێوه‌یه‌کی ترسناک که‌وتۆته ژێر ئه‌و کاریگه‌رییه‌وه‌و به تایبه‌ت بووه به بانگه‌شه کارێکی لیستی گۆران.ئه‌وه که مرۆڤ ئازاده‌و ئاره‌زوومه‌ندانه شوێنێک بۆ چالاکی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت کارمان به سه‌رێوه نییه،به‌ڵام له لایه‌نگیریی (به‌ختیار)دا بۆ لیستی گۆڕان ده‌بێت به‌دوای شتیترداو به دوای کردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌و کۆدیتردا بگه‌ڕێین! کردنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و کۆدانه که ده‌توانین لێیه‌وه بچینه ژووره‌وه‌و ئاگه‌یی یان نائه‌گه‌یی به‌ختیار له په‌یوه‌ند واقعییه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستانه‌وه تێدا ببینین،ئه‌و چاوپێکه‌وتن و نوسینانه‌یه که له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا کردوویه‌تی و نوسیوێتی،ئه‌و هه‌موو وه‌همه‌یه له باره‌ی مێژوو، تێوره، سیاسه‌ت، گۆڕان،ڕۆشنبیر..مێژوو وه‌ک بۆشایی و...تاد په‌خشی کردوونه‌ته‌وه‌و من له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵی که‌شفکردنیان ده‌ده‌م. پێش ئه‌وه‌ی له‌م نوسینه بچمه‌وه ده‌ره‌وه پێویسته ئاماژه‌یه‌ک به‌م بڕگه‌یه‌ش بده‌م،چونکه به‌ختیار له زۆر شوێنداو ناکۆتا خه‌ریکی بانگه‌وازکردنێتی،به‌ختیار ئێژێت:(چونكه خه‌ونی گۆڕانكاری سیاسی هێدی هێدی له خه‌ونی هه‌ندێك ڕۆشنبیره‌وه بووه به خه‌ونی چه‌ند توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، بووه به خه‌ونێك كه دزه‌یكردۆته ناو حیزبه گه‌وره‌كانیش. له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕیندا ئێمه ته‌نیا چه‌ند رۆشنبیرێك بووین ده‌مانوێرا به ده‌نگی به‌رز باس له‌و خه‌ونه بكه‌ین و به‌رگری له مافی خه‌ونبینین بكه‌ین) به‌ختیار له زۆر شوێنێترداو له‌وه‌خت و ناوه‌ختدا ئه‌م قسانه ده‌کات و کردوویه‌تی،نایشارمه‌وه من له ئاستی ئه‌و گوزارشته‌دا تووشی واقوڕمان ده‌بم،هه‌میشه ئه‌و پرسیاره‌شم له خۆم کردووه:که ئایا له‌و چه‌ند ملیارد به‌شه‌ره‌ی له سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ده‌ژین،ته‌نها که‌سێک په‌یدا ده‌بێت باوه‌ڕ به‌و بۆچوونه‌ی به‌ختیار بکات؟یاخود که‌سێک هه‌یه له نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چه‌ند میلێونیدا ئه‌و مافه به خۆی بدات که ئه‌وه ئه‌و و چه‌ند هاوڕێیه‌کی ئه‌وه توانیویانه خه‌ون ببینن و ئه‌وانیتریش که‌ڕو لاڵ و کوێر!نامه‌وێت بێژم ئا یان نا،به‌ڵکو ده‌مه‌وێت په‌نجه بخه‌مه‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستگیریی و باکگراونده ده‌روونی و میتۆده په‌ڕگیرو ناکۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی به‌ختیار که لێیه‌وه بێده‌ربه‌ستانه ته‌واوی کۆمه‌ڵگه ده‌کاته ده‌ره‌وه‌ی خواستی گۆڕان و خه‌ون بینینه‌وه.ئه‌مه ئه‌گه‌ر به گێل و گه‌مژه‌کردنی مرۆڤه‌کانیتر نه‌بێت چییه.به‌ختیار پێی وایه ئه‌و هه‌زاران به‌شه‌ره‌ی که ته‌نانه‌ت له ڕیزه‌کانی بزوتنه‌وه ناسێونالیسته‌که‌ی خۆشی‌دا بوونه قوربانی و ده‌بنه قوربانی وه‌همه‌کانی نه‌ته‌وه‌چێتی،هه‌ر بۆ خۆشی و بێئاگه‌ییانه ژیانی خۆیان خستۆته به‌ر مه‌ترسی و به گیانی خۆیان قوه‌بانییانداوه!باوه‌ڕی وایه ئه‌و هه‌زاران خه‌ڵکه له چین و توێژی جۆراوجۆر ڕاپه‌ڕینیان کرد‌و وه‌کو ئاگر کڵپه‌یان ده‌سه‌ندو په‌لاماری ده‌زگه ئاسنینه‌کانی ڕژێمی نه‌ته‌وه‌یی_فاشیستی به‌عسیان ده‌دا،خه‌ونی ئاڵوگۆرو گۆڕانیان نه‌بووه؟به‌ڵکو ئه‌وه ته‌نها ئه‌وان بوون ئه‌و خه‌ونه‌یان هه‌بوو و ئه‌و خه‌ونه‌یان ده‌بینی،ئه‌وان،ته‌نها ئه‌وان...!(به‌ختیارو چه‌ند براده‌رێکی)به‌ڕاست ئه‌مه چ مۆراڵێکه له کاتێکدا به‌ختیار خۆی وه‌ک مۆراڵگه‌رێک به دنیا ده‌ناسێنێت!،ئه‌مه مه‌عریفه‌ی(ڕۆشنبیرییه یان کۆمیدیای (ڕۆشنبیریی) به‌ڵام پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه:به‌ختیار له چ پێگه‌و باکگراوندێکی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌شه‌ره‌کان به‌بێ خه‌ون و خولیای گۆران ده‌بینێت؟به‌و بوونه‌وه‌ره پاسیڤه‌یان ده‌بینێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ونێکیان هه‌بووبێت ملی خۆیانیان خستۆته به‌ر ته‌وری جه‌لاده‌کان؟ ئه‌وه که خه‌بات و قوربانییه گه‌وره‌کانی ئه‌وانیتر نابینێت و ته‌نها (خۆیانی)لێده‌بێته په‌یامبه‌ری خه‌ون بینین؟به‌بۆچونم ده‌بێت له دوو شوێنه‌وه ئه‌و هه‌ڵوێستگیری و خۆمه‌زن کردنه‌ی به‌ختیار بینین و هه‌ڵبسه‌نگێنین،یه‌که‌م:ئه‌گه‌رچی به‌ختیار واپیشانده‌دات که له پێگه‌یه‌کی به‌رزه‌وه،له عه‌رشی شکۆداری (ڕۆشنبیرییه‌وه)له شوێنی هێزه‌وه قسان ده‌کات،به‌ڵام له ناخه‌وه خۆی له شوێنێکی نزمدا ده‌بینێت، هه‌ستکردن به لاوازی له زۆر شوێندا ده‌بێته ته‌قه‌لاو خۆسه‌لماندنێکی بێ نێوه‌ڕۆک،بۆ خۆحه‌شاردان له‌و پاسیفبوون و دووره په‌رێزییه کۆمه‌ڵایه‌تییه، خۆپێچانه‌وه له به‌رگیترداو خۆڕه‌نگکردن به ڕه‌نگگه‌لێکی ساخته،ده‌بێته خولیایه‌کی ناوه‌کی بۆده‌ربازبوون له فه‌زا ده‌روونییه که تێیکه‌وتووه.به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ته‌قه‌لاو ده‌مامکسازییه ئه‌گه‌ر ئاکامێکیان بۆ خاوه‌نه‌که‌یان هه‌بێت،بێگومانم که‌م ده‌ژێت و مێژوویه‌کی کورتیان ده‌بێت!(له شوێنێکی‌تردا دێمه سه‌ر ئه‌م هه‌ست به لاوازی کردنه) دووه‌م:ئه‌وه که مرۆڤ_یان ڕاشکاوانه بێژم_به‌ختیار له باری په‌یوه‌ندییه سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و کێشمه‌کێشه واقیعی و به‌رجه‌سته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه دووره(به‌ده‌ر له ئیدعایه‌ک که له نوسیندا ده‌یکات) ئه‌وه که پێگه(ڕۆشنبیرییه وه‌همییه‌که‌ی لێبووه‌ته ئه‌و پنته‌ی که هه‌موو دنیای لێوه ده‌بنینێت)ئه‌وی به شوێنێک گه‌یاندووه نه‌توانێت تێبگات خه‌ڵکی بۆچی قوربانییانداوه،خه‌ون و خولیای گۆڕان و باشکردن و جوانکردنی ژیانیان هه‌یه‌و بووه،نه‌توانێت تێبگات مێژوو بۆشایی نییه به‌ڵکو کێشمه‌کێشی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تییه.دواتر دێمه سه‌ر(هه‌ڵهاتن له بۆشاییه‌که‌ی به‌ختیار)تێگه‌یشتن و میتۆدی به‌ختیار بۆ کۆمه‌ڵگه، سه‌باره‌ت خه‌ون و خولیا‌و چاوه‌ڕوانییه‌کانیان،هه‌مان میتۆد‌و تێگه‌یشتن و خه‌می پارتی و یه‌کێتی_ ناسێونالیزمی کورده له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا،هه‌مان ئه‌و دووری و ده‌لاقه زه‌به‌لاحه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه که‌وا خه‌ریکه ڕایان ده‌ماڵێت،ناسێونالیزمی کوردیش به هۆی دابڕان وشوێنگه‌ی چینایه‌تی و کارنامه‌ی تاڵانچێتییانه‌وه،به هۆی سه‌رقاڵی و مۆراڵ بیمارییانه‌وه له خولیا‌و دنیای پیسی پاره که‌ڵه‌که‌کردندا، خه‌ونه جوان و مرۆڤایه‌تییه‌کانی که‌سیان نه‌بینی،پێیان وابوو خه‌لكی گه‌مژه‌ن و تاهه‌تایه چۆنیان بوێت هه‌ڵیانده‌سووڕێنن،نه‌یانزانی ئه‌و کرێکاره‌ی نه‌ک(ڕۆشنبیره‌ی)به‌ڵکو نه‌خوێنده‌واره خه‌ونی گۆڕان و ژیانێکی ئارام و مرۆیی هه‌یه.نه‌یانزانی ئه‌و خه‌ڵکه نه‌خوێنده‌وارو نا(ڕۆشنبیره)که (به‌ختیار)یش وا ده‌یانبینێت،له شوێنگه‌ی واقعیه‌تی ژیانی ڕۆژانه‌یانه‌وه،له پارتی ویه‌کێتی و(به‌ختیار عه‌لی)یش واقیعیتر چوار ده‌وریان ده‌بینن،خه‌ونیان هه‌یه‌و خه‌ون ده‌بینن و ڕێڕه‌وو ئاسۆی خه‌ونه‌کانیشیان ده‌بینن.به‌ختیار له سه‌ر هه‌قه بێژێت له سه‌رتای ڕاپه‌ڕیندا ئه‌وان ته‌نها چه‌ند براده‌رێک بوون خه‌ونیان به گۆڕانه‌وه ده‌بینی،هه‌ژده ساڵ له په‌ناده‌ستی پارتی و یه‌کێتی و خه‌وتن له ژێر ده‌واری ناسێونالیزمی کورددا،هه‌ر ئه‌و مه‌عریفه‌یه شین ده‌کات که به‌ختیار به شانازییه‌وه رایده‌یه‌نێت! هه‌ڵهاتن له بۆشایی: هه‌ڵهاتن له بۆشایی نوسینێکیتری(به‌ختیار عه‌لی)ه که له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی مانگی یولی 2009 بڵاو کراوه‌ته‌وه(ژماره‌و به‌رواره‌که‌ی نازانم)ئه‌م بابه‌ته له ڕووی به‌یانکردنێوه،له ڕووی پێکه‌وه گرێدانی وشه‌و ڕسته‌و ماناکانه‌وه،پشێوی قه‌له‌قی و ناهاوسه‌نگییه‌کی کوشنده‌ی پێوه دیاره،وه‌ک نه‌زانێت له کوێوه ده‌ست پێ‌بکات و ئاراسته‌یه‌کی کۆنکریتی پێنه‌بێت!ئه‌م قه‌له‌قی و بێ ئاراسته‌ییه به ته‌واوی ئه‌و نوسینانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی به‌ختیاره‌وه دیاره که سه‌باره‌ت هه‌ڵبژاردن و ئه‌و فه‌زا تازه‌یه‌ی کودستانه‌وه نوسیونی.(دواتر له شوێنی خۆیدا دێمه هۆکاری ئه‌و شپرزه‌یی و بێئاراسته‌یی و ئه‌و هه‌موو نوسینه زۆروبۆره‌ی به‌ختیار له سێ چوار هه‌فته‌دا،) به‌ختیار له‌م نوسینه‌یدا ئاوا ده‌ست پێده‌کات:(شتێکی گەورە ناوەوەی دونیای ئێمە دەهەژێنێت، هێزێکی خەوتوو و فەرامۆشکراو کە هێدی هێدی دەیەوێت ببزوێت و هەستێت و بێتەدەرێ...)به‌ختیار ده‌یه‌وێت به زمانی فه‌لسه‌فی شیعر ئامێز قسان بکات،به‌ڵام ده‌مانباته‌وه سه‌ر حه‌یران،ده‌خوازێت کێشمه‌کێش و بزوێن و پاڵنه‌ره‌کانی مێژوو که‌شف بکات،به‌ڵام له بۆشاییه‌وه ده‌ست پێده‌کات و باوه‌ڕی وایه ئه‌وه بۆشاییه پاڵ به مێژووه‌وه ده‌نێت نه‌ک ڕه‌هه‌نده مادی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه! چاو له‌م نمونه‌یه بکه‌ین:( دەرکەوتنی ئەم هێزە بەبۆچوونی من کورت ناکرێتەوە بۆ هەندێک کلێشەی سیاسی ڕووت، ئەوەی کە بڵێین گەندەڵی یان توڕەیی لە هەڵە سیاسییە گەورەکانی پەنجا ساڵی ڕابوردوومان بە تەنیا ئەو هێزەی دروستکردوە، کورتکردنەوەیەکی ترسناک و نەپێکانێکی گەورەیە. ئەوەی ئەم هێزە دەجوڵێنێت تەنیا سیاسەتی هەنوکەیی نییە، بەڵکو بۆشاییەکی گەورە و ترسناکی ناو مێژووی ئێمەیە. ئەوەی لە ناکاو هەست بە «بۆشی مێژوو» بە «ڕووتەنی مێژوو» بە «بێحاسڵی چەند سەدەیەک» دەکەین، ئەوە هەموو ترسە دێرینەکانمان تێدا زیندوودەکاتەوە. ترس لە بۆشایی،(سه‌رنج بده‌ن:)(ترس له بۆشایی!)لێره‌دا بۆشایی ده‌بێته ترس،له کاتێکدا به قه‌ولی به‌ختیار ده‌بێت ئه‌و چه‌مکه تازه‌یه بێت که که‌شفی مێژوومان بۆ بکات!، ترس لەوەی کە لە پرۆسەیەکی مێژوویی گەورە مایەپوچ هاتووینەتە دەرەوە، یەکێکە لە هەرە کوشندەترین ترسەکانی ئەمڕۆمان، ئەوەی لە ناوەوە ئەو هێزە دەجوڵێنێت خودی ئەو هەستە قووڵەیە بە بۆشایی)جه‌خت هی به‌ختیاره،وه‌ک پێی وابێت شتێکی گرنگی که‌شف کردووه).سه‌ره‌تا با سه‌رنج بده‌ینه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌ره‌گرافه:ناڵێم زۆر.. به‌ڵکو به‌ختیار ئه‌گه‌ر هێنده‌ی سه‌ره ده‌رزییه‌ک شاره‌زایی له مێژوو،مێژوو وه‌ک زانست نه‌ک وه‌ک بۆشایی،وه‌ک چه‌مکی ماتریالیزمی مێژوو نه‌ک وه‌ک حه‌یران هه‌بوایه،هه‌رگیز له خه‌ونیشدا نه‌ک به واقعی و ڕووبکاته کۆمه‌ڵگه ڕێگه‌ی به خۆی نه‌ده‌دا خه‌ونی ئاوا ببینێت.ئه‌گه‌ر لای مارکس مێژوو مێژووی چینه‌کانه،کێشمه‌کێش و ناکۆکی دوو فه‌رهه‌نگ و دوو جیهانبینی ناکۆتا قووڵ و دژ به‌یه‌ک پال به مێژووه‌وه ده‌نێت و ئاڵ و گۆڕ‌و مێژوو دروست ده‌کات،ئه‌گه‌ر مێژوو مێژووی به‌شه‌ره زیندوو و واقیعییه‌کانه،مێژووی به‌رژه‌وه‌ندییه ناکۆکه‌کانه،ئه‌وا لای به‌ختیار ئه‌م تێزه زانستییه هیچ ئاسه‌وارێکی نییه،به‌ڵکو ئه‌وه بۆشاییه جه‌رخی مێژوو ده‌سوڕێنێت!ئه‌وه بۆشاییه پاڵ به مێژووه‌وه ده‌نێت و ده‌یجووڵێنێت!به‌ختیار له‌م نوسینه‌یدا هه‌وڵێکی بێهوده‌ی زۆر ده‌دات تا له رێگه‌ی ئه‌م بۆشاییه‌وه وه‌ک خۆی ئێژێت:(چه‌مکی بۆشایی!)مێژوو بخوێنێته‌وه!ببینن:(بۆئەوەی ئەگەر و ئاسۆ مێژووییەکان لە پشت ستراکتور و پێکهاتی ئەمڕۆوە بدۆزێتەوە. بۆئەوەی لەم ساتە تێبگەین دەبێت لە چەمکێکی گرنگی تر تێبگەین، چەمکێک کە ئێمە هەرگیز قسەمان لەسەر نەکردوە، بەڵام قووڵ لە هەناوی بوونی ئێمەدا دانیشتووە، چەمکێک بەچەمکی «بۆشایی ـ فراغ» ناویدەبەم...)به‌ختیار ڕاست ده‌کات که تا ئێستا( ئێمه هه‌رگیز قسه‌مان له سه‌ری نه‌کردووه) ده‌بێت بێژم:(هه‌گیز)یش(ئێمه)قسه‌ی له سه‌ر ناکه‌ین، ئه‌و چه‌مکه(با) بۆ به‌ختیار بمێنێته‌وه‌و هیوادارین له داهاتوودا قسه‌ی زیاتری له سه‌ر بکات و بۆمان ڕۆشنتر بکاته‌وه‌و زیاتر‌و زیاتر گه‌شه‌ی پێبدات!به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچیتری له باره‌وه نه‌گوت،ئه‌وسا چی؟! به‌ختیار نه‌ک ناتوانێت ڕه‌هه‌ندو بزوێنه واقیعییه‌کانی مێژوو بناسێنێت،واته ئه‌و ڕه‌هه‌ندو بکره کۆمه‌ڵایه‌تیه هه‌نووکانه‌ی که ئه‌مڕو له ململانێدان و مێژووی سبه‌ینێ دروست ده‌که‌ن،به‌ڵکو ئه‌وه‌ش که له مێژووی دوێنێدا ڕوویداوه‌و ئاستی گه‌شه‌و ناکۆکییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌م ئاسته‌ی ئێستا گه‌یاندووه_ وه‌ک ئه‌مێستای کوردستان_ده‌شێوێنێت و چه‌واشه ده‌کات!ئه‌و پێی وایه ئه‌و هێزه‌ی که خه‌ریکه له کوردستان دروست ده‌بێت و ئه‌و نه‌فره‌ت و بێزارییه قووڵ و ڕیشه‌داره‌ی له پارتی و یه‌کێتی_ناسێونالیزمی کورد دروست بووه‌و شه‌پۆل ده‌دات،هۆکارو به‌رئه‌نجامی سیاسه‌ت و پراکتیکی هه‌نووکه‌یی و ته‌نانه‌ت په‌نجا ساڵی ڕابردوونین،وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت:(به‌ڵکو بۆشاییه‌کی گه‌وره‌و ترسناکی ناو مێژووی ئێمه‌یه)...ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه ئه‌و هێزه ده‌جووڵێنێت خودی ئه‌و هه‌سته قووڵیه به‌بۆشایی)به‌ختیار زۆر ته‌قه‌لاده‌دات تا ئه‌و بۆشاییه وه‌ک(شتێک)و وه‌ک ڕنگدانه‌وه‌ی ته‌نێکی مادی نه‌ک بسه‌لمێنێت،به‌ڵکو لانیکه‌م وه‌ک وێنا‌یه‌کی زه‌ینی و لانیکه‌می قابیلی گومانکردن به ده‌سته‌وه بدات،مایه‌پووچ ده‌بێت.ئه‌و له چه‌ندین شوێنداو به گوزارشتی جۆراوجۆر،وه‌کو لاستیک ئه‌و(بۆشاییه)ده‌هێنێت و ده‌بات به‌بێ ئه‌وه‌ی شوێنێکی مادی و به‌رجه‌سته داگیر بکات.ببینن:(بۆشایی مێژوویی ئەو دەلاقە ترسناکەیە کە تێیدا هەستدەکەین ئێمە لە مردن هەڵهاتووین).. مەبەست لە بۆشایی لێرەدا «نەبوونی مانایە بۆ مێژوو»(...(بەڵام چەمکی «بۆشایی» بەبڕوای من بریتییە لەو ساتەی کە تێیدا شەڕی مانەوە ناتوانێت لە ئاستە نزم و سادەکەوە بگوازێتەوە بۆ ئاستە بڵند و ئەکتیڤ و داهێنەرەکەی. بۆشایی ئەوەیە کە لەساتێک لە ساتەکاندا تێدەگەین میللەتێک ناتوانێت مێژووی خۆی بجوڵێنێت...)هه‌ڵبه‌ته له چه‌ند شوێنی‌تردا چه‌ند گوزارشتی هه‌مه‌ڕه‌نگیترده‌بینین سه‌باره‌ت(بۆشاییه)که،به‌ڵام من هه‌ر هێنده‌م به پێویست زانی.خاڵێکی‌تر که لێره‌دا نامه‌وێت باز به‌سه‌ریدا بده‌م ئه‌ویه:وه‌کو نه‌رێت نێوه‌رۆکی هه‌ر بابه‌تێک ئه‌وه ده‌بێت که گوزارشت له ناونیشانه‌که‌ی بکات،به پێجه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته.به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و نوسینه‌داو له نێوه‌ڕۆکه‌که‌یدا هاتووه،ئه‌گه‌رچی ته‌واوی خودی نوسینه‌که بێ کاکڵه‌و له بۆشاییدا په‌ل ده‌هاوێت،دلۆپێک له چاو ده‌ریایه‌ک کاکڵ په‌یوه‌ندی به ناونیشانه‌وه نییه،ئه‌وه‌ش هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به نامۆیی و داتاشراوی ئه‌و(چه‌مکه تازه‌یه‌وه هه‌یه که به‌ختیار به چه‌مکی بۆشایی نێوی ده‌بات)واته هێشتا ساوایه‌و هیوادارین وه‌ک ساواییه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم درێژه نه‌کێشێت زوو پێبگات! به‌ختیار پیی وایه ده‌رکه‌وتن و تووڕه‌بوونی ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه،ئه‌و(نا)کۆمه‌ڵایه‌تییه به پارتی و یه‌کێتی و بزوتنه‌وه ناسێونالیستییه‌که‌ی ئه‌و،ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌په‌رسته‌ی که به‌ختیار هه‌ژده ساڵه له په‌ناده‌ستیدا قه‌راری گرتووه‌و خه‌ونی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر چنیبوو،ئه‌و تاڵانچێتییه‌ی نه‌ک گه‌نده‌ڵی وه‌ک به‌ختیار ده‌ڵێت،هۆکاری ئه‌و له خه‌وڕابوونه جه‌ماوه‌رییه نییه که خه‌ریکه ڕایان ده‌مه‌ڵێت!به‌ڵکو بۆشاییه گه‌وره‌که‌ی نێو مێژووه!به‌ختیار خه‌ریکه شانی بزوتنه‌وه‌که‌ی که داڕزاوه له ژێر باری مێژوویه‌کی ڕه‌ش و بێدادی کۆمه‌ڵایه‌تیدا،خاڵی بکاته‌وه.له ژێر هه‌ندێ چه‌مکی وه‌همی و کڵێشه‌سازی و نامۆدا،ئه‌و باره قورسه له سه‌ر شانی مادییانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی لابدات و بیخاته گه‌ردنی بۆشاییه‌کان! هۆکاری ئه‌م فۆبییایه چییه! به‌ختیار چ له‌م نوسینه‌داو چ له‌و نوسینانه‌ی له‌م سێ چوارهه‌فته‌یه‌دا نوسیووێتی،ترس و تۆقین و نائومێدییه‌کی کوشنده‌ی پێوه دیاره.به نمونه‌یه‌ک له‌م نوسینه‌دا،هه‌ڵ ده‌ده‌م هۆکاره‌کانی ئه‌و تۆقین و نائومێدییه‌ی به‌ختیار که‌شف بکه‌م.چوونکه ئه‌و تۆقینه ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کی قووڵی هه‌یه‌و به‌ڵام به‌ختیار هه‌رگیز ناتوانێت و نایه‌وێت ئه‌و تۆقین و شکسته ته‌فسیر بکات،واته ئه‌گه‌رچی ناتوانێت تۆقینه‌که‌ی بشارێته‌وه،به‌ڵام پێمان ناڵێت چ شتێک مردووه‌و چ به‌هاو سه‌مبولێک له که‌ناری مه‌رگدایه‌و یاخود خه‌ریکه ده‌مرێت!ببینن:(...ئەوەی لە ناکاو هەست بە «بۆشی مێژوو» بە «ڕووتەنی مێژوو» بە «بێحاسڵی چەند سەدەیەک» دەکەین، ئەوە هەموو ترسە دێرینەکانمان تێدا زیندوودەکاتەوە. ترس لە بۆشایی، ترس لەوەی کە لە پرۆسەیەکی مێژوویی گەورە مایەپوچ هاتووینەتە دەرەوە، یەکێکە لە هەرە کوشندەترین ترسەکانی ئەمڕۆمان...)(... بە کورتی هەستکردن بە بۆشایی دوو بنەمای سەرەکی هەیە، یەکەمیان نەبوونی هیچ ڕوداوێکی گرنگ لە ئێستادا، واتە مێژووی ئێمە لە جەوهەریدا بۆتە مێژوویەکی بێڕوداو، مێژووییەکی سست لە ناوەوە، مێژووییەکی خاڵی لە هەر جوڵەیەکی ڕاستەقینە... دووه‌م: هەرەسی ڕابوردوو و ماناکانێتی، بێئەوەی هیچ ڕێگایەک لە بەردەم پاشەڕۆژدا کرابێتەوە...)ئه‌م دانپیانانه_ئیعترافه_ی به‌ختیار حه‌قیقه‌تێکی گه‌وره‌و به‌رجه‌سته‌ی تێدایه،به‌ڵام وه‌ک پێشتر گوتم،ئه‌و ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌مان پێناڵێت،پێمان ناڵێت(بۆشی مێژوو..ڕووته‌نی مێژوو..بێحاسڵی سه‌ده‌یه‌ک چییه،بۆچی به مایه‌پووچی هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه!هه‌ره‌سی ڕابردوو و ماناکانی چییه؟ هه‌ڵبه‌ته بێگومانم به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له‌و فه‌زا سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و له خه‌وڕابوونه جه‌ماوه‌رییه که له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا له کوردستان هاتۆته ئاراوه،که‌متر ده‌توانین هاژه‌ی هه‌ره‌سی ئه‌و به‌ها ڕۆحی و مادییانه ببیستین که به‌ختیار دانی پێدا ناوه.ئه‌وه که بزوتنه‌وه‌ی(گۆڕان)و(نه‌وشێروان)یش خه‌ریکه ده‌بنه ئه‌و سه‌قفه کۆنکریتییه که ئه‌و شه‌پۆل و نه‌فره‌ت و(نا)کۆمه‌ڵایه‌تییه له پارتی و یه‌کێتی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌یانی ئه‌و هه‌ره‌سه‌یه_واته به‌یانی هه‌ره‌سی ناسێونالیزم و به‌هاو سه‌مبوله‌کانی.هه‌ره‌سی هه‌موو ئه‌و حیکایه‌ته گه‌وره‌و وه‌هممییانه‌ی ناسێونالیزمی کورده،که شه‌ست ساڵه سیاسه‌تی خۆی،فه‌رهه‌نگی خۆی، به‌هاو ڕه‌مزه‌کانی خۆی له سه‌ر بینا ده‌کات.ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ(ئه‌فسانه‌ی شه‌هیدان)(تراژیدیای ئه‌نفال) (مه‌رگی هه‌ڵه‌بجه)(خه‌باتی شاخ و پێڵاوی لاستیک دڕاندن)له پارتی و یه‌کێتیدا له‌لای خه‌ڵک به‌هایان نه‌ماوه‌و که‌وتوونه‌ته ژێر پرسیاری جدییه‌وه،ئه‌وه که پارتی و یه‌کیتی خۆیان کردبووه ئه‌و سه‌ر زه‌مینه پیرۆزه، ئه‌و به‌رده مێژووییه که ئاسه‌واری ته‌واوی ئه‌و به‌هاو ڕه‌مزو حیکایه‌ته گه‌ورانه‌ی تێدا نوسرابوو،ئه‌وه‌ش که ئێستا خه‌ڵک له سه‌رووی ئه‌و حیکایه‌تانه‌وه ده‌نگیان پێ ناده‌ن،هیچ نییه جگه له مه‌رگ و هه‌ره‌سی ناسێونالیزم.پارتی و یه‌کێتی دوو پارتی ڕووت و بێڕه‌گ و ڕیشه نین،خاوه‌نی به‌هاو ڕه‌مزی ڕووت نه‌بوون و نین،به‌ڵکو هه‌ڵگری ته‌واوی خه‌سڵه‌تاکانی ناسێونالیزم بوون وه‌ک ئایدۆلۆژییه‌کی نامۆ‌و کۆنه‌په‌ر‌ست.هه‌رچی پیسی وناشیرینییه‌ک له ئایدۆلۆژی ناسێونالیزمدا هه‌یه،له پارتی و یه‌کێتیدا هه‌یه‌و هه‌بووه.هه‌موو ئه‌و به‌هایانه‌ی که دنیای ناسێنونالیزم پێکدێنێت،پارتی و یه‌کێتی خه‌ونی پیوه بینیوه‌و پیرۆزی کردووه‌و به‌رز ڕایگرتوون.ئه‌و هه‌ره‌س و بێحاسڵییه‌ش که به‌ختیار بۆ مه‌به‌ست و ئامانجیتر ده‌یدرکێنێت،هیچیتر نییه جگه له داڕزانی ته‌واوی جیهانبینی و فه‌لسه‌فه‌ی ناسێونالیزم. به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌م پرسیارانه بکرێت:چۆن بتوانین ئه‌و نه‌فره‌ت و بێزارییه له پارتی و یه‌کێتدا به‌یان ده‌کرێت،به مه‌رگ و هه‌ره‌سی به‌هاکانی ناسێونالیزمی بزانین؟یان ئه‌وه که له نه‌بوونی به‌دیلێکی سۆسیالیستی‌دا،واته له نه‌بوونی دژه‌که‌یدا،چۆن بتوانین تێبگه‌ین بێزاری خه‌ڵک،ئه‌و(نا)کۆمه‌ڵایه‌تییه به پارتی و یه‌کێتی و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌چێتی،ئه‌و ده‌لاقه زه‌به‌لاحه له به‌ینی خه‌ڵک و پارتی و یه‌کێتدا،ئه‌و بێ بایه‌خ سه‌یر کردنه‌ی خه‌ڵک له به‌هاو سه‌مبولکانی دوێنی خۆیان،ئه‌وه که ئیتر هیچ پیرۆزه‌یی و ئه‌فسانه‌یه‌کی مێژوویی ناسێونالیستی فریادی ئه‌و دوو پارته نه‌که‌وێت،به مه‌رگ و داته‌پینی ڕۆحی ناسێونالیزم بزانین؟به بۆچوونم هه‌ره‌س و داته‌پینی ناسێونالیزم هه‌ر ئه‌و(نا)کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه که له هه‌موو ماڵێکه‌وه‌و له هه‌موو گه‌روویه‌کی پر زامه‌وه هاوار ده‌کات.ئه‌وه که به‌دیلێکی سۆسیالیستی نییه هیچ له حه‌قانیه‌تی ئه‌و هه‌ره‌س و داڕزانه‌ی ناسێونالیزمی کورد که‌م ناکاته‌وه.پارتی و یه‌کێتی وه‌ک ئه‌و کۆشکه وایه به هۆی بێکه‌ڵبوون و کۆنبوونێوه له خودی خۆیدا داڕزاوه،واته بۆ ئه‌وه‌ی گوێمان له هاژه‌ی هه‌ره‌س و ڕوخانی ئه‌و کۆشکه بێت،بۆ ئه‌وه‌ی له ڕزیوبوونی هه‌ره‌س هێنانی ئه‌و کۆشکه دڵنیابین، پێویست به‌وه ناکات چاوه‌ڕوانی زه‌مینله‌رزه‌یه‌ک بین تا بزانین ئه‌و کۆشکه ده‌ڕۆخێت یان نا!واته ڕۆخساری ئه‌و کۆشکه،ئه‌وه که ناوێرین تێیدا مه‌نزڵ بگرین و له سێبه‌ره‌که‌یدا دانیشین،ئه‌وه که پێمان وابێت له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا هه‌ره‌س دێنێت و هه‌ره‌سمان پێدێنێت،ئه‌و یه‌قینه ناوه‌کییه‌یه له مه‌رگی ئه‌و کۆشکه،گه‌نده‌ڵبووون و ڕزیوبوونی به‌هاکانی ناسێونالیزم. به‌ڵام ئه‌م داته‌پینه،ئه‌م مه‌رگه مه‌رگێکی فیزیکی نییه یه‌کجار داته‌پێت و بمرێت و بروات،به‌ڵکو داته‌پین و مه‌رگێکی ناوه‌کییه‌و زه‌مینه‌ی ژیانه‌وه‌و خۆ نوێکردنه‌وه‌ی له به‌رده‌ستدا هه‌یه.ئه‌وه که هێشتا به‌دیلێکی شۆڕشگێرو سۆسیالیستی به‌رجه‌سته له له په‌نامه‌رگی ئه‌م بزوتنه‌وه ناسێونالیستییه‌دا نییه،ئه‌و هه‌له‌ی پێده‌دات جارێکی‌تر به ڕه‌نگیترو به خولقاندنی به‌هاو حیکایه‌تیتر بێته نێو مێژووه‌وه. بزوتنه‌وه‌ی(گۆڕان)که له هه‌ناوی ئه‌و هه‌ره‌س و تراژیدیا ناسێونالیستییه‌وه هاتۆته‌ده‌ر،ئه‌و ته‌قه‌لاو په‌له‌قاژه‌یه‌یه بۆ خولقاندنی به‌هاگه‌لێکیتر.ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه په‌خشی ده‌که‌نه‌وه،پیرۆزیی شه‌هیدان و کاره‌ساتی ئه‌نفال و کۆمه‌رگی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌فسانه‌کانی خه‌بات نییه،ئه‌گه‌رچی به‌بێ ئارایشتدانه‌وه‌ی جارێکیتری ئه‌و سه‌مبولانه‌ش هه‌ورازی سه‌ختیان تووش ده‌بێت،به‌ڵام ئه‌وان بۆ نمونه ئێژن:چیتر باسکردن له قوربانی و سه‌مبوله‌کان،شینگێڕان و ڕشتنی فرمێسکی درۆزنانه دادی که‌س نادات _ئه‌گه‌رچی خۆشیان خه‌ریکی چنینی(درۆیه‌کی)پیستر،ناشیرینترو گه‌وره‌ترن،به‌ڵام له نه‌بوونی به‌دیلی شۆڕشگێڕانه‌دا،ئه‌و(درۆیه)جارێکی‌تر ده‌بێته ئه‌و پرده موتوربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یان بکات. به‌ڵام سه‌یرئه‌ویه به‌ختیار سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ئه‌م هه‌ره‌س و داته‌پینه ده‌بینێت،به چاوی خۆی داڕزان و ناته‌بایی و نامۆیی بزوتنه‌وه‌که‌ی له گه‌ڵ ئامانج و خه‌ونه ڕه‌نگاوره‌نگه‌کانی به‌شه‌ره‌کاندا ده‌بینێت، ده‌بینێت ئه‌م بزوتنه‌وه ناسێونالیستییه چۆن مێژوویه‌که کۆمه‌ڵگه تاڵان ده‌کات،چ دۆزه‌خێکیان جۆشداوه، که‌چی یه‌ک پرسیاری جدی له‌لا دروست نابێت!یه‌ک جار ناسێونالیست بوونه‌که‌ی خۆی و بزوتنه‌وه‌که‌ی ناخاته ژێر پرسیاره‌وه،له خۆی ناپرسێت هۆکاری ئه‌و ئاخ هه‌ڵکێشان و هه‌ناسه‌ساردییه‌ی بۆ بێحاسڵی و ڕووته‌نی مێژووه‌که‌ی چییه؟به‌ڵام به‌بێ هۆکارو هه‌ر له خۆوه شاڵاو ده‌کاته سه‌ر مارکس و فه‌لسه‌فه مرۆڤایه‌تییه‌که‌ی!کۆمۆنیزم و فاشیزم ده‌خاته نێو یه‌ک بازنه‌وه،به‌ڵشه‌فیزم به تۆتالیتا‌ر وه‌سف ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز تێبگات به‌لشه‌فیزم چییه‌و چ بووه!لینین له پاڵ فاشیسته‌کانی وه‌ک ستالین و مۆسۆلۆنی و هیتله‌رو سه‌دام حسێندا داده‌نێت،له کاتێکدا فاشیزم به‌رهه‌می ئایدۆلۆژی ناسێونالیزم_ نه‌ته‌وه‌چێتییه که به‌ختیار خه‌ون به‌و ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌بینێت،ستالین و لینین وه‌کو یه‌ک به‌کۆمۆنیست و مارکسیست ده‌زانێت،له کاتێکدا ستالین باڵ وبه‌رهه‌می ناسێونالیزمه له نێو به‌ڵشه‌فیزمدا،نوێنه‌ری ئایدۆلۆژییه‌که‌ی به‌ختیار.به‌ختیار یه‌کێک له گه‌وره‌ترین وکاریگه‌رترین ڕسته‌کانی مارکس(فه‌یله‌سوفان تا ئێستا دینیایان ته‌فسیر کردووه،به‌ڵام قسه له سه‌ر گۆڕنێتی) به تاعون وه‌سف ده‌کات!(دواتر دێمه سه‌ر ئه‌و بوغزه قووڵه‌ی به‌ختیار سه‌باره‌ت مارکس و کۆمۆنیزم،ئه‌و ده‌رون و سه‌رزه‌مینه بیماره که‌شف ده‌که‌م که بۆچی به‌ختیار هێنده کینه نه‌ک ڕه‌خنه‌ی له مارکس و کۆمۆنیزمه!) بێگومان هه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌ر په‌رده به سه‌ر مۆراڵ و ویژ‌دانیدا بدات،ده‌توانێت چۆنی بوێت و به ئاره‌زوو.. جه‌لاد له ڕۆحی فریشته‌دا دابتاشێت،ده‌بێت لێره‌دا ئه‌و قسه‌یه‌ی خودی به‌ختیار به جۆرێکی‌تر به گوێی خۆیدا بده‌ین و بێژین:ئه‌و که‌سانه جگه له بۆشایی مێژوو،جگه له ڕووته‌نی مێژوو،جگه له بێحاسڵی و سووڕانه‌وه له(بۆشاییه‌کاندا)هیچ به‌هه‌مێکیان نابێت. تیوره،سیاسه‌ت،گۆڕان (تیوره،سیاسه‌ت،گؤران،ده‌رباره‌ی سنووره‌کانی ئیلتیزام و بێباکی لای ڕۆشنبیران)نوسینێکی درێژ‌و حه‌یران ئاسایتری(به‌ختیار عه‌لی)یه له ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.پێویسته بێژم: بۆشایی ئه‌م نوسینه له (هه‌ڵهاتن له بۆشایی)ه‌که بۆشترو کوشنده‌تره.ئه‌وه‌ش بێژم که ئه‌گه‌ر ئه‌و نوسینانه نوسینی به‌ختیار عه‌لی نه‌بن هه‌رگیز..نه حه‌وسه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌یانم ده‌بێت و نه یه‌ک خوله‌ک کاتی خۆمی پێوه به فیڕۆ ده‌ده‌م.به‌ڵام تا ئه‌و ده‌مه‌ی به ته‌واوی ته‌می سه‌ر(ته‌لیسمه‌که‌ی)به‌ختیار ده‌ڕه‌وێته‌وه،ناچارم بیخوێنمه‌وه‌و به پێی توانا‌و ده‌رککردن و تێگه‌یشتنی خۆم،قسه‌یان له سه‌ر بکه‌م و په‌رده‌یان له سه‌ر ڕاماڵم. لێره‌دا هه‌ڵده‌ده‌م چه‌ند لایه‌ن و بابه‌تی ئه‌م نوسینه بخوێنمه‌وه‌و ئه‌و میتۆد‌و مه‌به‌ست و باکگراوندانه پیشانبده‌م که به‌ختیار لێیه‌وه هه‌ڵوێست ده‌گرێت و دنیای پێده‌بینێت.هه‌روه‌ها مه‌رج نییه که ئه‌و بابه‌ت و چه‌مکانه‌ی جێمه‌به‌ستی منن،له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ڕیزبه‌ندیان بکه‌م و قسه‌یان له سه‌ر بکه‌م،به‌ڵکو له به پێی ئامانجی نوسینه‌که ده‌ستیان بۆ ده‌به‌م. به‌ختیار بۆچی دژایه‌تی مارکس و کۆمۆنیزم ده‌کات! با چاو له‌م چه‌ند دێڕه وه‌همی و بوغزاوییه‌ی به‌ختیار بکه‌ین:( ئەو ڕستە هەرە کوشندەیەی «مارکس» کە دەڵێت فەیلەسوفان تا ئێستا دونیایان تەفسیرکردوە، ئیدی کاتی ئەوە هاتووە بیگۆڕن، لە ڕۆشنبیری ئێمەدا تاعوونی دروستکردوە. مارکس پێیوابوو ئەو یەکجار تەفسیری دونیای کردوە و ئیتر کاری ڕۆشنبیران ئەوەیە ئەو تیورەیە پراکسیسبکەن، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە دەزانین «تەفسیری دونیا» پرۆسەیەکی هەمیشە و ڕۆژانە و بێ‌سنوور و نەوەستاوە، وە ڕۆشنبیران تەنیا لە ڕێگای «تەفسیرکردن و دووبارە تەفسیرکردنەوەی دونیاوە» دەتوانن جیهان بگۆڕن)دواتر دێمه سه‌ر ئه‌و میتۆده وه‌همییه سه‌باره‌ت (ڕۆشنبیر)و سیاسه‌ت،به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت له دژایه‌تیکردنی به‌ختیاردا بۆ مارکس و کۆمۆنیزم، حه‌قیقه‌تی پشت په‌رده‌ی(دژایه‌تی)یه‌که بدۆزمه‌وه!هه‌ڵبه‌ته گه‌ڕان بۆ که‌شفکردنی ئه‌و حه‌قیقه‌ته، ڕووتکردنه‌وه‌ی ئه‌و میتۆد‌و ئه‌خلاق و فه‌رهه‌نگ و کولتوره که له‌پشتی ئه‌و دژایه‌تی و بوغزه‌وه کار ده‌کات،په‌یوه‌ندی به خستنه ژێر پرسیاری مافی ئازادییه‌وه نییه،واته ئه‌وه که خه‌ڵکی ئازادن باوه‌ڕیان به چ ئایدۆلۆژییه‌ک هه‌بێت یان نا،واته به‌ختیار ئازاده دژایه‌تی مارکس و کۆمۆنیزم بکات،که به باوه‌ڕم هیچ که‌س و له هیچ هه‌لومه‌رجێکدا سنوری ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و مافه‌ی لێداگیر بکات. به‌ڵام هه‌رکه‌سێک و مار‌کسیسته‌کانیش ئازادن به ده‌نگی به‌رز مانا به‌و دژایه‌تییانه بده‌ن!به‌بێ ئه‌وه‌ی بترسن و بکه‌ونه ژێر کاریگه‌ریی ئه‌فسانه‌و گوزارشتی(تۆتالیتاریزم)ه‌وه!بۆ ئه‌و ئازادیخوازه ساختانه پێداگرتنی سه‌ر سه‌ختانه‌ی مارکس و کۆمۆنیسته‌کان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موڵکایه‌تی تایبه‌تی،به موڵکایه‌تیکردنی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان،خه‌باتی شۆڕشگێڕانه بۆ سۆسیالیزم و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و کۆمۆنیزم، عه‌داله‌تی ڕه‌ها که به‌ختیار زۆر ڕقی لێیه‌تی و باوه‌ڕی وایه سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ده‌کاته دۆزه‌خ، تۆتالیتاره!ده‌بێت بێژم:مارکسیسته‌کان له‌و تۆمه‌ته پیسانه ناترسن. به‌ڵام چۆن بتوانین مانا ڕاسته‌قینه‌که له دژایه‌تی مارکس و کۆمۆنیزمدا بدۆزینه‌وه؟چ خه‌سڵه‌ت و فه‌رهه‌نگێک له سیسته‌م وه‌ک(کۆیه‌ک)و له مرۆڤ وه‌ک(تاکێک) ده‌که‌وێته دژایه‌تی مارکس و ئیده‌ی به‌رابه‌ریخوازییه‌وه؟ به باوه‌ڕم له وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره‌دا ده‌توانین هه‌م خه‌سڵه‌ت و ئامانجه‌کانی سیسته‌م له دژایه‌تیکردنی مارکسدا بدۆزینه‌وه‌و هه‌م خه‌سڵه‌ته کولتوریی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی تاک(به‌ختیار) یش ده‌ستنیشان بکه‌ین.تا ئه‌و شوێنه‌ی بۆ سیسته‌می چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ هه‌ر که‌سێک مارکسی خوێندبێته‌وه، دژایه‌تی و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و به دێوزمه‌کردنی مارکس شاراوه نییه. مارکس به قووڵترین و ڕیشه‌ییترین میتۆدی زانستی،ناته‌بایی و نامۆیی چارهه‌ڵنه‌گری سیسته‌می چینایه‌تی که‌شف کرد،هێزو میکانیزمه وێرانکاره‌که‌شی(چینی کارگه‌ر)ی ناسی.له یه‌ک ڕسته‌دا:مارکس جاڕی وێرانکردنی ئه‌م دونیایه‌یدا،دونیای بێدادی و ئه‌فسانه‌و کۆنه‌په‌رستیی سه‌رمایه.بۆیه لێره‌وه دژایه‌تی سیسته‌م بۆ تارمایی مارکس، ئاگر‌ی ئه‌و دۆزه‌خه‌ی ڕۆژێک دێت و ده‌یسووتێنێت ڕۆشنه. هه‌ڵبه‌ته کۆنه‌په‌رستیی نه‌ک له سیسته‌می سه‌رمایه جیا ناکرێته‌وه،به‌ڵکو یه‌کێک له ماک و خه‌سڵه‌ته زکماکییه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه‌یه.له دژایه‌تیکردنی مارکس و کۆمنیزمدا(مارکس و کۆمۆنیزم،خه‌ون و خولیا مه‌زن و قووڵ و ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دییه‌که‌ی مرۆڤ)له باری فه‌رهه‌نگییه‌وه،مرۆڤ خۆبه‌خۆ،له نێو فه‌رهه‌نگ و کولتورێکی کۆنه‌په‌رستیدا ده‌ژێت.واته دژایه‌تیکردنی سیسته‌م بۆ مارکس،ئه‌وه نییه که مارکس ده‌یه‌وێت ئه‌م دونیایه بگۆڕێت،به‌ڵکو ئه‌و فه‌رهه‌نگ و کولتوره کۆمه‌ڵایه‌تییه کۆنه‌په‌رسته‌ش ده‌گۆڕێت که ئه‌م سیسته‌مه به‌رهه‌می هێناوه،واته گۆڕینی سه‌رخانی کۆمه‌ڵ.واته ئێمه هه‌م له نێو(کۆ)سیسته‌مێکداین که دژایه‌تی مارکس ده‌کات و هه‌م له به‌رامبه‌ر تاکێکداین که هه‌ڵگری هه‌مان فه‌رهه‌نگ و خه‌سڵه‌ت و به‌ها کۆنه‌په‌رسته‌کانی سیسته‌مه. ئێستا لێره‌وه ده‌توانین تێبگه‌ین بۆچی به‌ختیار دژایه‌تی مارکس و کۆمۆنیزم ده‌کات و چ باکگراوندێکی فه‌رهه‌نگی و کولتوری له پشتی بوغز‌و دژایه‌تییه‌کانی به‌ختیاره‌وه ڕاوه‌ستاوه؟واته له دژایه‌تی به‌ختیاردا بۆ مارکس،ئێمه فه‌رهه‌نگ و کولتورێکی دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رستانه له به‌ختیاردا ده‌بینین.ئه‌مه جه‌وهه‌ره، من قسه له سه‌ر جه‌وهه‌ر ده‌که‌م.به‌ختیارو هه‌ر که‌سێک ده‌توانن هه‌ر ئیدعایه‌کیان له مه‌ڕ ڕۆشگه‌ریی و پێشکه‌وتنخوازی هه‌بێت،وه‌ک(نه‌رێت)ده‌ست به هه‌ندێ چه‌مک وده‌مامکی وه‌ک عه‌لمانییه‌ت و عه‌قڵانییه‌ت و ئازادی ساخته‌وه بگرن و جاڕی ئازادیخوازی و ڕۆشنگه‌ری بده‌ن،به‌ڵام له جه‌وهه‌ریاندا کۆنه‌په‌ر‌ستن، به فه‌رهه‌نگ و سیسته‌می دونیایه‌که‌وه گلاون،که زه‌مین ناتوانێت تاوانه‌کانی هه‌ڵبگرێت! به‌ختیار به‌م ڕسته هه‌ره به‌نێو بانگ و قووڵ و جه‌وهه‌رییه‌ی مارکس:(فه‌یله‌سوفان تا ئێستا دونیایان ته‌فسیر کردووه،به‌ڵام قسه له سه‌ر گۆڕینێتی)ده‌ڵێت مارکس تاعونی دروست کردووه،له نێو ڕۆشنبیری ئه‌واندا تاعونی دروست کردووه.به‌ختیار له تاعونی ڕۆشنبیرییه‌که‌یدا،هه‌ر له خۆیه‌وه‌و به ئاره‌زوو ئێخه‌ی مارکس ده‌گرێت،له جیاتی ئه‌وه‌ی ئێخه به کولتور‌و فه‌هه‌نگه پیسه‌کانی ناسێونالیزم بگرێت و له خۆیدا به دوای ئه‌و ڤایرۆس و تاعونه‌دا بگه‌ڕێت نه‌ک ڕۆشنبیرییه‌که‌ی به‌ڵکو ته‌واوی به‌شه‌ریه‌تی له نێو زه‌لکاودا ڕاگرتووه.مارکس یه‌ک سعات و یه‌ک ڕۆژیش له نێو ڕۆشنبیرییه‌که‌ی تۆدا ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه،تا ئۆباڵی ئه‌و تاعونه‌ی بخه‌یته ئه‌ستۆ،ئه‌و مێژووه‌ی که تۆ ئاخ و حه‌سره‌تی بۆ ده‌کێشیت و تێیدا هه‌ست به مایه‌پووچی و ڕووته‌نی ژیان ده‌که‌یت،به‌رئه‌نجامی پراکتیکی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری بزوتنه‌وه ناسێونالیسته‌که‌ی ئێوه‌یه نه‌ک مارکس و کۆمۆنیزم.مرۆڤ که ده‌نوسێت ده‌بێت پێشتر زۆر بیری کردبێته‌وه،مێژووی خوێندبێته‌وه،له ڕوانگه‌یه‌کی زانستییه‌وه کارنامه‌ی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئایدۆلۆژیسته‌کانی دیراسه کردبێت،نه‌ک له پڕێکداو به چه‌مکی بۆشایی و حه‌یرانه‌وه مێژوو بخوێنێته‌وه‌و شاڵاو بکاته سه‌ر مارکس و فه‌لسه‌فه‌ی به‌شمه‌ینه‌تان و کۆمۆنیزم.مێژووی مارکس مێژووی پووچکردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی فه‌لسه‌فه‌کانی سه‌رده‌می خۆیی و پێش خۆیه‌تی.مارکس هه‌ر له خۆوه به‌نجه‌ی نه‌خستۆته سه‌ر ئه‌و جه‌وهه‌ره،به‌ڵکو دوای خوێندنه‌وه‌ی قووڵ،دوای ئه‌وه که ئه‌فسانه‌ی فه‌یله‌سوفان که‌شف ده‌کات، په‌ی به تاعون و ناته‌بایی سیسته‌می چینایه‌تی ده‌بات،میکانیزمه‌کانی سه‌روژێرکردنی سیسته‌می سه‌رمایه ده‌دۆزێته‌وه،دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر،دێت و به باوه‌ڕێکی قووڵه‌وه ئه‌و په‌رچه‌مه به‌رز ده‌کاته‌وه. به‌ڵام به‌ختیار هه‌رگیز ناتوانێت مارکس وه‌ک تاعونێک نه‌بینێت،هه‌ژده ساڵ ئاوێزانبوون له په‌نا ژن کوژترین ده‌سه‌ڵاتی دونیادا هه‌ر ئه‌و فه‌نتازیاو ستاتیکایه‌ی پێده‌به‌خشێت.مارکس له‌و وڵاته‌ی که به‌ختیار مافی په‌نابه‌ریی تێدا وه‌رگرتووه،ڕاویان ده‌ناو شاربه‌ده‌ریان ده‌کرد،له سویس ده‌ریان ده‌کرد،له فه‌ڕه‌نسا ده‌ریان ده‌کرد،له به‌لژیک ڕاویان ده‌نا ڕۆژنامه‌کانیان داده‌خست و ڕێگه‌ی قسه‌کردنیان لێده‌گرت،به‌ڵام به‌ختیار له ئه‌ڵمانیاوه ده‌چێته‌وه له په‌نا ژن کوژترین ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی دونیادا خوتبه ده‌دات، له ناشیرین‌ترین و قێزه‌ونترین مایکرۆفۆنی کۆنه‌په‌رسترین ڕاگه‌یاندنی دنیاوه،باسی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنگه‌ریی ده‌کات..سه‌یره.مارکس منداڵه‌کانی له برسا ده‌مردن و به‌ختیار له ئه‌ڵمانیاوه ده‌چێته‌وه له په‌نا ژن کوژترین ده‌سه‌ڵاتی دنیا عه‌رزه وه‌رده‌گرێت!ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شی به‌وه پاساو ده‌دات که گوایه ئه‌و_ ئه‌وان ماندوو موسته‌حه‌قن چوونکه خه‌ریکی(گه‌وره‌کردنی فکرو ڕۆشنبیریی)بوونه.به‌ڵام من له به‌ختیار ده‌پرسم: تۆ_ئێوه ماندوویت_ماندوون یان ئه‌و دایکی ئه‌نفاله‌ی حه‌وت ساڵ له په‌نا ماڵه که‌لاوه‌که‌ت مندا له نێو کالاوه‌یه‌کدا ده‌ژیاو ده‌گریا،که‌لاوه‌یه‌ک به‌ختیار پشیله‌شی تێدا ڕاگیر ناکات،حه‌وت ساڵ،به‌یانی ده‌گریا، نیوه‌ڕۆ ده‌گریا عه‌سرو مه‌غریب و شه‌وو نیوه‌شه‌و ده‌گریا، ده‌گریاو ده‌یگوت ڕۆڵه‌کانم له کوێن!که مردیش هه‌ر ده‌گریا...! مارکس نه‌فره‌تی له موڵکایه‌تی تایبه‌ت ده‌کرد،له پێناو به‌شمه‌ینه‌تاندا به هه‌ژاریی و به‌برسێتی ده‌ژیا، به‌ڵام به‌ختیار قووڵ باوه‌ڕی به موڵکایه‌تی پیسی تایبه‌ت هه‌یه،ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌تی هه‌یه قوفڵێکی لێداوه، وه‌ک ڕیکلام نیوه شیعر‌و له‌ته ڕۆمانی تێدا بڵاو ده‌کاته‌وه،وه‌ک چه‌شه بۆ خوێنه‌ره‌کانی دا‌نێت و دواجار بڕۆن له بازاڕ بیکڕن! له سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی ده‌نوسێت:هیج که‌س و لایه‌نێک مافی بڵاوکردنه‌وه‌و کۆپیکردن و شتیتریشی نییه،خوێنه‌رێکیش ئه‌گه‌ر پاره‌ی نه‌بووو و کۆپییه‌کی کتێبێکی بکات،ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی یاسای ده‌کاته‌وه!به‌ڵام(تۆڵستۆی)حاشا له خاوه‌نێتیی ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کانی ده‌کات و ده‌ڵێت به‌رهه‌می من موڵکی ته‌واوی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تییه!تۆڵستۆی ئێژێت:هه‌ستم کرد‌و هه‌ست ده‌که‌م و هه‌تاهه‌تایه‌ش هه‌ست ده‌که‌م که تا ئه‌و وه‌خته‌ی من تۆزه خواردنێکم هه‌یه‌و هێندێک برسین،تا من دوو چاکه‌تم هه‌یه‌و یه‌کێکیدی دانه‌یه‌کی نییه،له تاوانێکدا به‌شدارم که به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه)*به‌ڵام به‌ختیار ده‌ڵێت:هه‌رکه‌سێک کتێبێکم کۆپی بکات،تاهه‌تایه ده‌بێت به ڕێگه‌ی دادگه‌وه بێت،به‌ڵام کام دادگه؟هه‌ر ئه‌و دادگه‌یه‌ی که به‌ختیار له ڕۆمانی شاری مۆسیقاره سپییه‌کاندا،سه‌باره‌ت دادگه‌ییکردنی سامیری بابلی به دادگه‌ی سیاسییه مرۆڤ خۆره‌کان نێوی ده‌بات و گاڵته‌ی پێده‌کات...! ماوێتی... * ده ڕۆمانی گه‌وره‌ی جیهان،نوسینی(سۆمه‌رست مۆم)وه‌رگێڕانی:ئه‌سکه‌نده‌ر مه‌حمود ڕه‌سول.
21.07.2009 kazmkader72@yahoo.com
|