مێژووی سینه‌مای مسری له‌سه‌ره‌تای درووست بوونیه‌وه. هه‌لویسته‌یه‌ک له گه‌ڵ ڕۆلی کورد له‌م مێژوه‌دا... سوود وه‌رگرتن له مێژووی میسر و به‌کارهێنای بۆ براودانی سینمای کوردی که‌له‌سه‌ره‌تای درووست بوونیدایه...
دلیر محه‌مه‌د تاهیر
ئیمه وه‌ک کورد ئاشنا بوونمان به سینه‌ما مێژوویه‌کی دێرین نیه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م هونه‌ره سه‌ده‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا هاتۆته ئاراوه. به‌لام ئێمه ناسینمان بۆی ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت زۆر ساده و ساکاره، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تایه‌ک دروست بووه بۆسینه‌ماکاری کورد یان فلیمی کوردی به‌لام ئه‌مه به به‌راورد له‌گه‌ڵ مێژووی سینه‌مادا زۆر سه‌ره‌تایه به‌تایبه‌ت له‌رووی چه‌ندایه‌تییه‌وه. ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست کاریگه‌ری هونه‌ری عه‌ره‌ب و توورک فارسمان له‌سه‌ر بووه به‌تایبه‌تی به‌شی باشوور کاری گه‌ری هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌کانمان له سه‌ربووه. دیاره دیارترین گاریگه‌ری له سینه‌مای میسری و هنیدیه‌وه بووه به‌تایبه‌ت سینه‌مای میسری ,ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی زۆرینه تێیده‌گات له باشوور وه له‌رێگه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌وه کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ. دیاره هۆله‌کانی سینه‌ما نه‌ریت نه‌بوو ژنان بۆ بینینی فلیمێک برۆنه هۆله‌کانه‌وه، ئه‌گه‌ر چی سی چڵ ساڵ به‌ر له ئێستا ژنانێش به ده‌گمه‌ن رویان له هۆله‌کان ده‌کرد. دیاره میسر شارستانیه‌کی دێرین و گه‌وره‌ی هه‌یه له مێژووی کۆندا .وه له‌مێژووی نوێ‌دا ئه‌ده‌ب و هونه‌ری میسری پانتاییه‌کی به‌رچاوی داگیرکردووه له ناو ووڵاتانی عه‌ره‌بی دا بیگومان له هونه‌ری فلیم سازیدا پێشره‌وبوون له بنیاد نانی ئه‌م هونه‌ره‌دا کوردیش به‌ردی بناغه‌ی داناوه.ئه‌گه‌ر چی کاریگه‌ری نه‌بووه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی سینمای کوردی له وسه‌رده‌مانه‌دا، که له درێژی باسه‌که‌دا لێی ده دوێین. مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی سینه‌مای میسری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رتای سه‌ده‌ی بیسته‌م که‌سه‌رتا له فلیمی هه‌والداری بێده‌نگی کورته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. له‌ساڵی 1917یه‌که‌م فلیمی درێژ به‌رهه‌مهێنرا که کۆمپانیایه‌کی ئیتالی و میسری به‌هاوبه‌شی کاریان تێداکرد. وه محمد که‌ریم کاری نواندنی تێدا ئه نجامدا ، به‌لام ئه‌م کۆمپانیایه ته‌مه‌نی درێژ نه‌بوو هه‌ر زوو هه‌ره‌سی هێنا له ژێر ئه‌وباره ئابووریه‌ی که تێیدا بوو ئه‌وه‌بوو گه‌یشته مایه پوچی، ئیفلاس کردن چوونکه کاره‌کانی زۆر لاواز بوون . محمدکه‌ریم سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت بۆ خوێندنی ئه‌م هونه‌ره رووی له ئیتالیا کرد دواتر بۆ ئه‌ڵمانیا ئه‌و وه‌ک ئاره‌زوومه‌ندێک ڕۆی به‌لام که گه‌رایه‌وه دوای خوێندن که‌سێکی رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ندێکی پسپۆر بوو له بواری سینه‌مادا. دیاره سینه‌ما له‌و کاتانه‌دا زۆر ساده و ساکار بووه، وێنه‌گرتن له شوێنه گشتیه‌کان بووه وه‌ک سه‌رجاده و مالان، ئه‌و ده‌مانه ستۆدیۆ دروست نه‌بو بوو، هه‌روه‌ها وێنه‌گری پرۆفیشناڵ نه‌بوو نه‌ک له بواری وێنه‌گرتندا بگره له‌سه‌ر ئاستی نواندنیش ئه‌و ده‌مانه په‌ناده‌برایه به‌ر ئه‌کته‌رانی شانۆ بۆنواندن. دیاره سینه‌ما له‌م ڕووه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر چیش نزیکیه‌کی زۆریش هه‌بێت له‌نێوان شانۆ سینه‌مادا. بێگومان فلیمه‌کانیش ده‌نگدار نه‌بوون.
له سالی1923 لاوێکی میسری هه‌ڵکه‌وت و لێهاتوو هاته ئاراوه که‌ناوی محمد به‌یومی بوو که له ئه‌ڵمانیا گه‌رابۆوه. له‌ماوه‌ی خوێندنیدا فێری وێنه‌گرتن و به‌رهه‌مهێنان ببوو. له ئه‌سکه‌نده‌ریه یه‌که‌م ستۆدیۆی به‌رهه‌مهێنای فلیمی دروست کرد، وه‌یه‌که‌م کاریشی فلیمی باشکاتب بوو. ئه‌م فلیمه ئه‌کته‌رانی شانۆ کاری نوندنیان تێدا ئه‌نجام ئه‌دا، وه‌ک بشار وایکم.امین عطالله. علی طبنجات، ادل لیفی. فلیمی باشکاتب فلیمێکی کورتی 30خوله‌کی بوو وه‌بڕی خه‌رجی فلیمه‌که 100 جونه‌ی بوو. دواتر کۆمه‌ڵیک فلیمی کورتی کۆمیدیان به‌رهه‌م هێنا که وابریار بوو کاره‌کته‌ریكی سه‌ره‌کی هه‌بێت له چه‌ند فلیمێکدا له سه‌ر شێوازی کاره‌کانی "شارلێ شاپلن" که ناویان نابوو المعلم برسوم که ایسماعیل یاسین سه‌ره‌تاکانی لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات له بواری سینه‌مادا وه‌ک ئه‌کته‌رێکی کۆمیدی. به‌لام له‌کاتێکدا هه‌مان ستاف سه‌رگه‌رمی به‌شێکی تر بوون له پڕۆژه‌که‌یاندا که به‌ناوی معلم برسومی به‌دوای کاردا ده‌گه‌رێت که بریار بوو بشار وایکم و فردۆس حسن و عبدللحمید زکی و ڤیکتۆر یاکۆهین رۆلی تیا ببینێن. به‌لام له کاتی وێنه گرتندا کوڕی محمد به‌یمی ده‌مرێت و کاره‌که ده‌وه‌ستێت هێنده کاری له محمد به‌یومی کرد کا به‌ته‌واوه‌تی له سینه‌ما دوور که‌وته‌وه. وه کۆمپانیاو ستۆدیۆکه‌شی فرۆشت به کۆمپانیای میسری نواندن و سینه‌ما که بانکی میسری له ساڵی 1925 له سه‌ر ده‌ستی سه‌رمایه‌داری ناوداری ئه‌ده‌مه طلعت حرب دامه‌زرابوو. محمد به‌یمی یه‌که‌م کۆمپانیای دامه‌زراند، جگه له‌وه‌ش که ده‌بێت ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین هه‌ر ئه‌و بوو یه‌که‌م گۆڤاری سینه‌مای ده‌رکرد له ژێر ناوی " امون " دا. دوای گۆڤاری "امون" گۆڤاری "به‌یان، صباح" له لایه‌ن مصطفی قشاشی بلاوکرایه‌وه که کاریگه‌ریه‌کی زۆری کرده سه‌ر بواری هونه‌ر له‌ماوه‌ی 30 ساڵدا ئه‌م گۆڤاره تایبه‌ت به هونه‌ر نه‌بوو. به‌لام لاپه‌ریه‌کی ته‌رخان کرابوو بۆ هونه‌ر که له‌و کاته‌دا زۆرێک له ئاره‌زومه‌ندان و هونه‌رمه‌ندان نووسینیان تێدا بڵاو ده‌کرده‌وه. یه‌کێک له‌وانه که بابه‌تی هونه‌ریان ده‌نارد بۆ ئه‌م گۆڤاره‌و جێی سه‌رنجی خوێنه‌ران بوو ئه وێش رۆشنبیرێکی کورد بوو که خۆی خانه‌واده‌که‌یان کاریگه‌ریان له‌سه‌ر هونه‌ری فلیم سازی ده‌بێت له میسر و ناوچه‌که‌دا. ئه‌وێش احمد بدرخانه که ئه وکات خوێندکاری کۆلیژی یاسا ده‌بێت. به‌لام له هه‌مان کاتدا سه‌رقالی خوێندنی سینه‌مایه له رێگه‌ی نامه گۆرینه‌وه‌وه له‌گه‌ڵ قووتابخانه‌یه‌کی ئه‌وروپیدا. نووسینه‌کانی احمد به‌درخان سه‌رنجی طلعت حرب پاشا بۆلای خۆی راکێشا، که داوای لێکرد پرۆژه‌یه‌کی دروستکردنی کۆمپانیایه‌کی سینه‌مای بۆ ئاماده‌کات. ئه‌وه بووه هۆی دروست کردنی کۆمپانیای میسر بوو بۆ نواندن و سینه‌ما دواتر طلعت حرب پاشا احمد به‌درخانی نارد بۆ پاریس بۆ خوێندن له‌و بواره‌دا. هاوکاری احمد بدرخان وه‌ک رۆشنبیرێکی به‌توانا له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێکی نوێخوازی وه‌ک طلعت حرب پاشا کاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی دانا له سه‌ر هونه‌ری سینه‌ما له میسر و ناو چه‌که‌دا. احمد بددرخان1909/1969 یه‌که‌م که‌س ده‌بێت که بۆخوێندنی سینما ده‌چێته پاریس له سالی1931 بروانامه‌ی دبلۆم له ده‌رهیناندا به‌ده‌ست دێنێت. وه‌یه‌که‌م فلیمی له سالی 1941به‌رهه‌م ده‌هێنیت به ناوی انیتصارالشباب، له‌نواندنی فریدالاطرش و اسمهان. دواتر فلیمی مصطفی کمال، لله‌معنا، نادیه، که دوافلیمی ده‌بێت به‌ر له‌مردنی ئه‌نجامی داوه. احمد بدرخان جگه‌له بواری سینمادا له بواری شێعریشدا لێهاتوو بووه یه‌کێک له هۆنراوه جوانه‌کانی که چه‌ندین نه‌وه له‌گه‌لیا ژیاون ئه‌ویش هۆنراوه‌ی ژیان خۆشه گه‌ر تێیبگه‌ین که یه‌کێکه له ناسراوترین گۆرانیه‌کانی فریدالاطرش.
ئه‌حمه‌د به‌درخان
الحياه حلوه
کاروانی به‌درخانیه‌کان لێره‌دا ناواستێت و له‌رێگه‌ک علی بدرخان وه که کوری احمد بدرخانه سینه‌مای میسری و عه‌ربی به‌رده‌وامی به‌خۆی ده‌دات و شوێن په‌نجه‌ی خانه‌وه‌ده‌یه‌کی کوردی روناکبیرله مێژووی هونه‌ر و رۆشنبیری میسر و ناوچه‌که‌دا کاریگه‌ری خۆی داده‌نێت. لێره‌دا واز له ناساندنی علی بدرخان دێنین و ده‌گه‌رێینه و بۆسه‌ر ده‌می به درخانی باوک . له‌سالی 1926 به‌دواوه بوو به نه‌ریتێکی باو له بلاوکراوه‌کاندا گه‌لێ بابه‌ت له‌سه‌ر هونه‌ری سینما بلاو ده‌کرایه‌وه ئه‌و کاته‌ش بلاوکراوه‌کان له‌زیاد بووندا بوون به‌م شێوه‌یه هونه‌ری سینما زیاتر بره‌وی ده‌سه‌ند به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆشنبیری سینمای له‌زیاد بوووندابوو . ئه‌وه‌بوو ده‌وله‌ت ناچار بوو هانی ئه‌م هونه‌ره‌بدا. له رۆژنامه‌ی الوقائع المصریه که رۆژنامه‌یه‌کی ده‌وله‌تی بوو له رۆژی 28یۆلیوی1925 دا ده‌وله‌ت مۆله‌تیدا به احمد مدحت و دکتۆر فواد سلطان .عبدالحمید یوسفی .طلعت حرب که ستۆدیویه‌ک دروست بکه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی فلیم ئه‌وه‌بوو به‌بڕی 15هه‌زار جونیه ئه‌م کاره‌کراو پاره‌که‌ش له لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه ته‌رخان کرابوو. ئه‌م ستۆدیۆیه بووه زه‌ویه‌کی به‌پێت و فه‌ر بۆ به‌رهه‌مهێنانی فلیم و ئه‌کته‌ر و بواره جیاجیاکانی ئه‌م هونه‌ره. هه‌ندێک له مێژووناسانی بواری سینه‌ما وای بۆ ده‌چن که فلیمی "ماچێک له بیاباندا" یه‌که‌مین فلیمی درێژی عه‌ره‌بی بێت که دوو برای فه‌له‌ستینی به‌رهه‌میان هێناوه ئه‌وانێش "ئینراهیم لامار و بدر لامار" بوون. کاتێک له ئه‌مریکای باشوور "شیللی" گه‌رانه‌وه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه بۆ فه‌له‌ستین،بۆ گه‌شتێک له ئه‌سکه‌نده‌ریه لاده‌ده‌ن به‌لام کاتێک سه‌رسام ده‌بن به‌و بزوتنه‌وه سینمایه‌ی که له‌وێ هه‌یه. بریار ده‌ده‌ن بمێننه‌وه و سه‌رکێشیه‌ک بکه‌ن له بواری به‌رهه‌مهێنانی فلیمدا. ئه‌وه بوو له 1 مای 1927 فلیمی "ماچێک له بیاباندا" نمایشکرا له هۆلی کوزموجراف واته به‌شه‌ش مانگ به‌ر له فلیمی "له‌یلا" که وا باوبوو فلیمی "له‌یلا" یه‌که‌م فلیمی درێژی سینه‌مایی بێت . لێره‌دا ده‌گه‌رێینه وه لای ئه‌و گه‌نجه‌ی دوای سه‌رنه‌که‌وتنی له یه‌که‌م کاری سینه‌مایدا له داخا سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و رووی له ئه‌ڵمانیا کرد بۆخوێندن که ئه‌ویش "محمد کریم" بوو . محمد کریم له‌ده‌رگای فلیمی "زه‌ینه‌به‌وه" ده‌ته‌وه ناو بواری سینه‌ما .چیرۆکی "زه‌ینه‌ب" له نووسینی "محمد حسین هیکل" بوو به‌لام له کاتی بلاوبوونه‌وه‌یدا به‌ناوی جوتیارێکی میسریه‌وه بلاوکرایه‌وه هۆکه‌شی ئه‌وه بوو هیکل جوورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو له‌و کاتانه‌دا به‌ناوی خۆیه‌وه بلاویکاته‌وه. محمد کریم ئه‌م چیرۆکه‌ی به‌دڵده‌بێت ده‌یه‌وێت کاری تێدابکات. زۆر هه‌ولیدا که له ئه‌لمان به‌رهه‌می بهێنێت به‌لام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، دواتریش له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و ناوه‌وه‌ی میسر هه‌ولێدا که‌س ئاماده نه‌بوو ئه‌رکی به‌رهه‌مهێنای بگرێته خۆی هۆکاره‌که‌شه ئه‌وه بوو که چیرۆکی فلیمه‌که له ده‌ره‌وه‌ی شار رووی ئه‌دا واته له لادێ‌دا ئه‌بوایه وێنه بگێرایه دیاره ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره شوێنی وێنه‌گرتن بۆ فلمی درێژ ده‌ره‌وه‌ی شار بێت که‌سایه‌تیه‌کان شاری نه‌بن. جگه له‌وه‌ش پێده‌چێت ئه‌زموونه سه‌رنه‌که‌وتووه‌که‌ی پێشتری محمد کریم ل ه‌بیره‌وه‌ری سینماکاراندا مابووبێته‌وه. ئه‌وه‌بوو محمد دوا هه‌وڵی خۆی له لای تیپی شانۆی رمسیس تاقیکرده‌وه که شانۆکاری به‌ناوبانگی میسری یوسف وه‌هبی به‌رێوبه‌ری بوو وه‌هبی ئاماده‌ی خۆی نیشاندا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فلیمه که بری 500جونه‌ی خه‌رجیه‌که‌ی بوو. ئه‌وکاته‌ی ئه‌م فلیمه‌ی تیا دروستکرا هێشتا سیه‌نما له‌ساده و ساکری خۆیدا بوو له رووی ئامێر‌و ته‌کنه‌لۆجیاوه . کامێرا هه‌ر له‌سه‌رشان هه‌لده‌گیرا، روناکێش له ڕێگه‌ی ئاوێنه‌وه عه‌کس ده‌کرایه‌وه سه‌ر پارچه په‌رۆیه‌کی سپی تاکوو رووی ئه‌کته‌روکان روناکترکاته‌وه فلیمیش ده‌نگدار نه‌بو، به‌لام ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ریانه‌ی محمد کریم کردی که‌م نه‌بوو. بۆیه‌که‌م جار کرینی به‌کارهێنا واته توانی له‌گؤشه‌یه‌کی به‌رزه‌وه وێنه بگرێت که ئه‌مه کارێکی سه‌رنج راکێشی دابوو به‌فلیمه‌که و به‌و دیمه‌نه‌ی کرێنه‌که‌ی تیا به‌کارهاتبوو به‌تایبه‌تی. له‌مێژووی ده‌رهێناندا فلیمی زه‌ینه‌ب شتێکی نوێ بوو گواستنه‌وه‌ی ژیانی لادێ به‌و شێوه ریالیزمه هه‌نگاوێکی نوێ بوو هه‌ندێ وای بۆ ده‌چن که محمد کریم له‌م به‌رهه‌میدا چه‌ندان ساڵ پێش سینه‌مای ریالیزمی ئیتالی که‌وتووه. ئه‌م به‌رهه‌مه له رۆژی12ئه‌پریلی 1930 نمایشکرا و داهاتێکی باشی په‌یداکرد وای له به‌رهه‌م هێنه‌ران کرد سڵنه‌که‌نه‌وه له ژینگه‌ی لادێ و کاری ریالیزمی. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م فلیمه له‌سه‌ر نووسه‌ری چیرۆکه‌که‌ش کاری هه بوو ئه‌وه‌بوو محمدحسین هیکل دوای سه‌رکه‌وتنی چیرۆکی زه‌ینه‌ب له‌سینما دا دووباره چیرۆکه‌که‌ی چاپکرده‌وه به‌لام ئه‌م جاره له‌ژێر ناوی ته‌واوه‌تی خۆیدا بڵاوکرایه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی فلیمی ده‌نگدار له سالی 1927 بۆ یه‌که‌م جار له ئه‌مریکا دروست کرا به پێنج سال دواتر له رۆژی 14مارسی 1932 محمد کریم یه‌که‌م فلیمی ده‌نگداری ده‌رهینا به ناوی اولاد الذوات که تیپی شانۆی ره‌مسیس کاری نواندنیان تێداکردبوو له وانه‌ی که ڕۆلی سه‌ره‌کییان هه‌بوو یوسف وه‌هبی و امینه رزق حسن البارودی کۆمه‌لێکی تر .. له‌ڕۆژی 14 ئه‌پریلی 1932 یه‌که‌م فلیمی گۆرانی ئامێز بلاوکرایه‌وه به ناوی انشوده‌الفواد که چیرۆکه‌که‌ی هاوشێوه‌ی الولاد ذوات بوو، انشوده الفواد له نواندنی چۆرج ابیض ،زکریا احمد ،عبدالرحمان رشد.... وه له ده‌ر‌هێنانی مایو فولبی بوو . ئه‌گه‌ر چی ئه‌م کاره له رووی ده‌رهێنانه‌وه لاواز بوو کامێرا که‌م جووله‌ی پێده‌کار به تایبه‌ت له کاتی گۆرانیه‌کاندا کامێرا چه‌قیبوو به درێژای گۆرانیه‌کان، گۆرانیه‌کانیش زیاد له پێویست درێژ بوون. به‌لام سه‌ره‌رای ئه‌م خاڵه لاوازانه‌ش انشوده الفواد سه‌رکه‌وتنێکی باشی به‌ده‌س هێنا له ڕووی دارایه‌وه، چوونکه یه‌که‌م فلیمی گۆرانی ئامێزبوو. له سه‌ر ده‌ستی احمد جلال ی ده‌ر‌هێنه‌ر له سالی 1933 یه‌که‌م فلیمی خه‌یاڵی زانستی هاته ئاراوه به ناوی عیون الشاهیره بێگومان هونه‌ری سینه‌ما هێنده پێشکه‌وتوو نه‌بوو کاتێک احمد جلال ئه‌م فلیمه‌ی دروستکرد وه ئاکامه‌که‌شی سه‌رکه‌وتوو بوو زۆر زیره‌کانه کاری له‌گه‌ڵ جووله‌ی کامێرادا کردبوو هه‌ولێشی دابوو دایه‌لۆکه‌کان کورت و چرکاته و پانتاییه‌کی زیاتر بدات به وێنه و گوزارشتی وێنه‌ی. احمد جلال چۆن له فلیمی خه‌یاڵی زانستیدا ده‌ست پێشخه‌ر بوو به‌هامان شێوه له فلیمی مێژوویشدا ده‌ست پێشخه‌ربوو له سالی 1935 فلیـمێکی مێژووی درووست کرد که ده‌رباره‌ی مێژووی اسلام و عه‌ره‌ب بوو. به‌م شێوه‌یه هونه‌ری سینه‌ما له میسر ڕۆژ له‌دوی رۆژ له پێشکه‌وتندا بوو ژماره‌ی ستۆدیۆکان زیادی ده‌کرد و ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌م هونه‌ره‌ش له‌زیاد بووندا بوون. سینه‌مای میسری بۆیه‌که‌م جار توانی له ده‌رگای فیستیڤاله هونه‌ریه‌کان بدات و به‌شداری فیستیڤالی ڤینیسیا بکات به فلیمی وداد له نواندنی ام کلسوم . ئه‌مه‌سه‌ره‌تایه‌ک بوو له مێژووی سینه‌مای میسری که سه‌ره‌تاکانی له‌سه‌ر ده‌ست و کاریگه‌ری داگیرکه‌رانی به‌ریتانی و بێگانه‌کانی تر دروست بوو دواتر شه‌یدایانی میسری بۆ ئه‌م هونه‌ره درووست ده‌بێتوو ئه‌ودالی زانینن و خوێندن ده‌بن له‌و بواره‌دا هه‌ندێکیان رووده‌که‌ن ده‌ره‌وه‌ی میسر بۆخوێندنی هونه‌ری سینه‌ما. هه‌رله‌م کوورته باسه‌دا ڕۆلی کورد به‌تایبه‌ت به‌درخانیه‌کانمان بوو ده‌رده‌که‌وێت که چۆن قورسای خۆیان هه‌بوو وه له‌سه‌ر مێژووه سه‌ره‌تاکانی ئه‌م هونه‌ره. پاشان له‌میسر سه‌رمایه‌داره پێشکه‌وتوخوازه‌کان ده‌بنه‌پالپشتی ئه‌م هونه‌ره و دواتریش ده‌وڵه‌ت له‌رووی مادی مه‌عنه‌ویه وه هاوکاریان ده‌بێت. سینه‌مای کوردی له هه‌نگاوه سه‌ره‌تایه‌کانیدایه پێم وابێت پیا چوونه‌وه به مێژووی سینه‌مای گه‌لانی تردا زۆر یارمه‌تیمان ده‌دات. ئه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌ره پێشبخه‌ین و کادێر و پسپۆری بۆدرووست بکه‌ین ..به‌هاندانی ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌م بوواره کردنه‌وه‌ی کۆرس و هێنانی که‌سانی پسپۆر بۆ کۆلیژوو په‌یمانگا هونه‌ریه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وولات بۆ ناوه‌وه‌ی ولات. ناردنی خۆێندکارانی لێهاتوو ئاره‌زوومه‌ندانی به‌توانا بو ده‌ره‌وی وولات.. هاندانی سه‌رمایه‌داران بۆ به‌گه‌رخستنی سه‌رمایه‌گۆزاری له‌بواری فلیم سازیدا.. ئه‌گه‌رچی سه‌رمایه‌داری ئێمه زۆر بوێر نیه له‌م بواره‌دا به‌لام ده‌کرێت ده‌وڵه‌ت هاوکاریان بکات له بنیادنانی که‌رتی تایبه‌ت و که‌رتی هاوبه‌ش .. سه‌ره‌تاکانی پرۆژه‌یه‌کی که‌لتووری گه‌وره‌ی وه‌ک فلیمسازی له وولاتی ئێمه‌دا گه‌ر ده‌وله‌ت پاڵپشتی نه‌کات بودجه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆدابین نه‌کات به‌بێ چاوه‌روانی سود وه‌رگرتنی مادی ئه‌م هونه‌ره گه‌شه‌ناکات . ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له خه‌یاڵ بێت که من باس له ده‌وله‌ت ده‌که‌م دیاره مه‌به‌ستم ده‌سه‌لاتی حیزب نییه که‌ده‌وله‌تی تێدا توێنراوه‌ته‌وه. ده‌نا ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستا سینه‌ما به‌رهه‌م بهێنت مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ر ده‌بێت که ببێته هونه‌رێکی ئایدۆلۆژی و حیزبی. ئه‌م جۆره‌ش له هونه‌ر هێنده‌ی کاری نێگه‌تیڤی هه‌یه بۆسه‌ر کۆمه‌لگا کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی نابێت له‌م حاله‌ته‌دا. سینه‌ما ره‌نگه ببێته هۆیه‌کی گه‌وره بۆجوانکردن و درووست کردنی کاریزما بۆ پیاوانی سیاسی و دورستکردنی سمبول و ژیانه‌وی سه‌رمایه مه‌عنه‌وه‌یه‌کانی حیزب که به داخه‌وه سه‌ره‌تایه‌کی وا به‌رێوه‌یه. تێبینی له‌یادی 100 ساله‌ی مێژووی سینمای میسریدا که له‌م سالدابوو بۆچوونه‌کان زۆر جیاواز بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی مێژووی سینما له چ رۆژێکه‌وه ده‌ست پێ‌بکات له یه‌که‌م نمایشه وه ئه‌گه‌رچی فلیمێکی میسریش نه‌بێت یان له یه‌که‌م به‌رهه‌می مسریه‌وه یان له‌یه‌که‌م دامه‌زراندنی ستۆدیۆوه. که ساله‌کانی باریزبه‌ندی وادێت 1896.1907.1917 ئێمه زیاتر پشتمان به‌ستوو وه به‌و بۆچوونه‌ی که یه‌که‌م به‌رهه‌می هاوبه‌شی میسری و ئیتالی به‌نواندنی ئه‌کته‌رانی میسری سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ ئه‌م مێژووه.
dler31@yahoo.se
|