مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه ده‌قی دیمانه‌یه‌کی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌گه‌ڵ ''فوئاد قه‌ره‌داغی''دا.
وه‌ک ده‌زانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان که باڵێکی چه‌پ و گرنگ و ئه‌ساسی ناو یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان بوو ، ئێستا سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی فه‌نا بووه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشه‌ویستی و گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه به‌لای خه‌ڵکه‌وه ، سه‌ره‌تا خۆشحاڵ ده‌بین که به‌ڕێزت وه‌ک یه‌کێک له کادیره سه‌ره‌تاییه‌کانی دامه‌زراندنی ئه‌و رێکخراوه تیشک بخه‌یته سه‌ر چۆنیه‌تی دامه‌زراندنه‌که‌ی و پاشان حه‌ز ده‌که‌ین بپرسین : ئایا پێت وایه که رۆژێک له رۆژان هیوای ئه‌وه هه‌بێت ئه‌و رێکخراوه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان دروست ببێته‌وه ؟
فوئاد قه‌ره‌داغی : سه‌ره‌تاو به‌ر له باسکردنی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی لێکه‌وته‌وه ، ئاماژه به چه‌ند خاڵێکی نه‌رێیانه له نووسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری یان ئه‌و مێژووه ده‌که‌م . ئه‌و خاڵانه تا ئێستا رێگری نووسینه‌وه‌یه‌کی بێلایه‌نی راست و بابه‌تییانه‌ی چۆنیه‌تی و مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه بووه . گرنگترینی ئه‌و خاڵه نه‌رێیانه بریتین له‌وه‌ی :- 1 – هیچ یه‌کێک له‌و یاده‌وه‌رییانه پشت به دۆکیۆمێنتی نووسراو نابه‌ستێت ، چونکه نووسین و بڵاوکراوه‌کانی سه‌ره‌تا نه‌ماون و له‌به‌رده‌ستدا نین . بیره‌وه‌رییه‌کان زێتر پشت به یادمانه‌وه ده‌به‌ستن . که‌سێکیش رۆژانه رووداوه‌کانی تۆمار نه‌کردووه‌و ، بارودۆخی سیاسی و دڕنده‌یی دوژمنه‌کانمان بواری ئه‌وه‌ی نه‌داوه ، بۆیه لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی خه‌بات و هه‌ڵسووڕانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه دۆکیۆمێنت نه‌کراون ؛ ئه‌مه‌ش بۆته هۆی جیاوازی گێڕانه‌وه‌یان و بواریشی بۆ شێواندنی ئه‌و مێژووه ره‌خساندووه‌و ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار که‌سانێک خۆیان به خاوه‌نی ده‌که‌ن ، که لانی که‌م له‌و رۆژانه‌ی سه‌ره‌تادا ئاگایان له هیچ نه‌بووه . که‌واته ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌م مێژووه باس ده‌کرێت ته‌نها پشت به " بیرمانه‌وه " ده‌به‌ستێت ؛ هه‌ڵبه‌ت تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی زێتر له سیی ساڵ کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر " بیرمانه‌وه " ی یاده‌وه‌رییه‌کانی هه‌مووان داده‌نێت و ، ناتوانرێت سه‌داسه‌د راستییه‌که ته‌نها لای که‌سێک ده‌ستبکه‌وێت . 2 – کاتێک ئه‌وه بسه‌لمێنین که که‌سێک به‌ته‌نها خاوه‌نی ته‌واوی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و مێژووه‌وه نییه ، پێویستیی کارێکی هه‌ره‌وه‌زی دێته‌کایه‌وه . واته بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه ، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌مدا رۆڵێکیان هه‌بووه به‌شداری بکه‌ن و ، هه‌ر یه‌که‌یان له‌و خاڵه‌وه یان له‌و رۆژه‌وه که ده‌ستی به‌کارکردووه ، یاده‌وه‌رییه‌کانی ( ئه‌وه‌نده‌ی بیری ماوه وه‌ک خۆی ) تۆمار بکات . به‌م کاره زه‌مینه بۆ تۆژیاران ده‌ڕه‌خسێ ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان له میتۆدی تۆژینه‌وه‌ی مێژوویی‌دا هه‌یه ، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌راوردکاریانه بکه‌ن و ، له نێوانی نووسینه‌کانه‌وه راستییه‌کان هه‌ڵبهێنجن . 3 – نووسینه‌وه‌ی مێژوو یان تۆژینه‌وه‌ی مێژوو ، وه‌ک هه‌ر بابه‌تێکی دیکه‌ی زانست ، پێویستیی به میتۆدێک هه‌یه . به‌بێ میتۆدێکی دیاریکراو که پشت به سه‌رچاوه راسته‌وخۆکان به پله‌ی یه‌که‌م و ، ناڕاسته‌وخۆکانیش به پله‌ی دووه‌م ببه‌ستێت ، باسه‌کان له بازنه‌ی یاده‌وه‌ری شه‌خسیدا ده‌مێننه‌وه‌و ، یاده‌وه‌ری شه‌خسیش ئیعتیباراتی تایبه‌تی و مه‌یلی شه‌خسی کاریان تێده‌کات و ، به‌شێکی راستیی تێدا بزر ده‌بێت . ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌م باره‌یه‌وه به‌رچاو ده‌که‌وێت گێڕانه‌وه‌ی شه‌خسییه بۆ ئه‌و مێژووه . له بری لێکدانه‌وه‌یه‌کی مێژوویی و شیکردنه‌وه‌ی دیارده‌و ململانێ سیاسییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و به‌ستنه‌وه‌ی به دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌وه ، زۆربه‌ی ریوایه‌ته‌کان ده‌رباره‌ی که‌سه‌کان ده‌گێڕدرێنه‌وه . کێ له سه‌ره‌تادا کاریکردووه ؟ کێ دامه‌زرێنه‌ر بووه ؟ کێ هه‌ڵسووڕاوه ؟ کێ لێپرسراوی ئه‌م شار یان ئه‌و ناوچه‌یه بووه ؟ . . . هتد ، ئاڕاسته‌ی لێدوانه‌کانی تا ئێستا بووه . واته ئامانج له‌م ریوایه‌تانه جۆرێک له مه‌جدو شانازیی شه‌خسی بووه نه‌ک تۆمارکردنی وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی له بزافی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی کورد‌و کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی و چه‌کداریی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا . دیاره ناوبردنی که‌سه‌کان و ئه‌وانه‌ی رۆڵیان هه‌بووه ، بۆ ناسینی ناسنامه‌ی چینایه‌تی رێکخراوه‌که‌و به‌سه‌رهاته‌کانی دوای دامه‌زراندنی ، پێویسته ؛ به‌ڵام شیکردنه‌وه‌ی خودی مێژووه‌که‌و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ململانێی سیاسی تێداکراوه ، وه‌ک ئه‌زموون ، بۆ دواڕۆژی بزووتنه‌وه‌که‌و ململانێیه‌ک که به‌رده‌وامه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت ، گرنگتره له ناوی ئه‌م و ئه‌و . له‌به‌ر تیشکی ئه‌م خاڵه نه‌رێییانه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م راستگۆیانه ، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی له‌و مێژووه ئاگادارم ، یاده‌وه‌رییه‌کانم به‌یان بکه‌م . ئه‌وه‌ی لێی ئاگادارنیم ، که ره‌نگه هه‌ندێکیان بکه‌وێته ئه‌و ماوه‌یه‌شه‌وه که کارم له کۆمه‌ڵه‌دا کردووه ، بۆ ئه‌و هاوڕی دێرینانه‌م به‌جێده‌هێڵم که‌پێکه‌وه کارمان ده‌کرد . ئه‌وه‌شی بۆیان گێڕابێتمه‌وه یان بیستبێتم ، ئاماژه به بیستنه‌که‌ی ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری هێژا له‌وانه‌ی جیابکاته‌وه که خۆم شاهیدێکی راسته‌وخۆم به‌سه‌ریه‌وه . بۆیه ئه‌وه‌ی لێره‌دا باسی ده‌که‌م ( کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان ) نییه ، چونکه ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک نه‌بووم به‌و ناوه‌وه ، به‌ڵکو ( کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان – عێراق ) ه . ئه‌و رێکخراوه تا ئه‌و به‌رواره‌ی کارم تێدا کرد‌و ، بۆ چه‌ند ساڵێکیش دوای ئه‌وه ، هه‌ر به‌م ناوه‌وه بوو . دواتر ناوه‌که‌یان گۆڕی و کردیان به ( کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان ) ، به‌ڵام که‌ی ناوه‌که‌یان گۆڕیوه ، ئه‌وه سه‌داسه‌د نازانم که ئایا پێش شه‌هیدکردنی ( ئارام ) بوو یان دوای ئه‌وه‌بوو که کاک نه‌وشیروان مسته‌فا بووه سکرتێری کۆمه‌ڵه . ده‌رباره‌ی ناوی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینیش که ئایا ( داش عێراق ) ی له‌سه‌ربووه یان نه ؟ ئه‌وه دلنیام له‌وه‌ی که دوای وشه‌ی کوردستان ( داش عێراق ) هه‌بوو ، به‌ڵام دوای ده‌رچوونی من و چه‌ند هاوڕێیه‌ک له کۆمه‌ڵه ، که به ( عێراقچی ) ناوزه‌دکراین ، ئه‌و ( داش عێراق ) ه‌ی به‌ده‌نگی هه‌موومان په‌سه‌ندکرابوو ، له ناوی کۆمه‌ڵه کرایه‌وه ؛ کاتێکیش که خه‌باتی چه‌کداری ده‌ستیپێکردو مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کان جه‌وله‌یان به گونده‌کاندا ده‌کرد ، ده‌مانبیسته‌وه که به ناوی ( کۆمه‌ڵه‌ی کوردستان ) خۆیان به خه‌ڵکی دێهاته‌کان ده‌ناساند .
پێش کۆمه‌ڵه بۆ ئه‌وه‌ی پێکهاته‌ی فیکری و سیاسی کۆمه‌ڵه بناسرێت ، پێویسته مێژووی چه‌ند ساڵی به‌ر له دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه بناسین له‌ڕێی ناسینی فیکر‌و رێبازی سیاسی ئه‌و که‌سانه‌وه که سه‌ره‌تاو دواتر بوونه هه‌ڵسووڕاوی ئه‌م رێکخراوه . ساڵانی 1966 و 1967 چه‌ند ئه‌ندامێکی لق و ناوچه‌و هه‌ندێ رێکخراوی خواره‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ( باڵی مه‌کته‌بی سیاسی – م . س ) له سلێمانی و کۆمه‌ڵێک له خوێندکارانی کورد له به‌غدا ، که ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌ندامی ئه‌و پارتییه بوون ، کاریگه‌رێتی شۆڕشگێڕی ناوداری ئه‌و سه‌رده‌مه ( ئارنستۆ گیڤارا ) و ( شۆڕشی رۆشنبیریی پڕۆلیتاریای چین ) یان به سه‌رۆکایه‌تی ماوتسی تۆنگ له‌سه‌ر بوو. ئه‌گه‌رچی رێبازی گیڤاراو ماوتسی تۆنگ ، دوو رێبازی جیاواز بوون ، به‌ڵام ئه‌و جیاوازییه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی نێو پارتی ( م . س ) زۆر رۆشن نه‌بوو . هێڵی جیاوازی نێوان جه‌نگی پارتیزانیی گیڤاریستی و جه‌نگی گه‌لیی ماوتسی تۆنگ له‌لایان روون نه‌بوو . هه‌ر به کاریگه‌رێتی ئه‌و هێڵه‌ی جه‌نگی پارتیزانی و له ئه‌نجامی نائومێدی به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی سه‌رکردایه‌تی حزب ، کاک نه‌وشیروان مسته‌فاو چه‌ند ئه‌ندامێکی دیکه‌ی پارتی که منیش یه‌کێکیان بووم له بیری ئه‌وه‌دا بوون پراکتیکی ئه‌و جه‌نگه پارتیزانییه بکه‌ن و ، بۆ پشتگیریی ئه‌و خه‌باته چه‌کدارییه‌ی ساڵی 1967 له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌ستیپێکردبوو ، روو له‌وێ بکه‌ن و به‌کرده‌وه به‌شداریی له‌و خه‌باته چه‌کدارییه‌دا بکه‌ن . به‌ڵام کۆتایی هاتنی بزووتنه‌وه چه‌کدارییه‌که‌و شه‌هید بوونی ئیسماعیلی شه‌ریف زاده‌و مه‌لا ئاواره‌و چه‌ند هاوڕێی دیکه‌یان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یان پووکانه‌وه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، مه‌سه‌له‌ی جه‌نگی پارتیزانی و پێویستیی بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کداریی پێشکه‌وتنخوازانه که فیکری مارکسی لێنینی و به‌تایبه‌تی ( فیکری ماوتسی تۆنگ ) سه‌رچاوه‌ی بێت مایه‌وه‌و روو له‌گه‌شه‌کردن بوو . ئه‌م گه‌شه‌کردنه چه‌ند هۆکارێک له‌پشتییه‌وه بوو : 1 ) شه‌هیدبوونی گیڤارا له ساڵی 1967 دا . ئه‌و کاته گیڤارا سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کداریی پارتیزانی له پۆلیڤیا ده‌کرد . 2 ) شۆڕشی رۆشنبیریی پڕۆلیتاریا له چین به سه‌رکردایه‌تی ماوتسی تۆنگ . 3 ) ناکۆکی فیکری و سیاسی نێوان حزبی کۆمۆنیستی سۆڤیه‌ت و حزبه ریڤیژنیسته‌کانی ژێر سایه‌ی له‌لایه‌ک و ، حزبی کۆمۆنیستی چین و حزبی کاری ئه‌لبانیاو حزب و رێکخراوه ماوییه‌کان له‌لایه‌که‌ی تر . 4 ) شۆڕشی لاوانی جیهان له ساڵی 1968 دا ، که‌گشت وڵاته‌کانی ئه‌وروپای گرته‌وه‌و مه‌ترسی جیددی له‌سه‌ر سیستمی سه‌رمایه‌داریی ئه‌و وڵاتانه ، به‌تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا ، دروستکرد . 5 ) توندبوونه‌وه‌ی ململانێی نێوان حزبی ئێمه‌و هه‌ردوو باڵه‌که‌ی حزبی شیوعی عێراق ( کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و قیاده‌ی مه‌رکه‌زی ) که پشتگیریی بارزانی‌یان ده‌کرد . 6 ) ده‌رچوونی چه‌ند ئه‌ندامی سه‌ر به رێبازی سۆسیالیستی ( ماویستی ) بۆ ئه‌ندامه‌تی لق و ناوچه‌ی سلێمانی له‌و کۆنفرانسه‌دا که هاوینی ساڵی 1968 به‌سترا . 7 ) ده‌رچوونی گۆڤاری ( رزگاری ) له سلێمانی که نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌ن ئیمتیاز‌و شازاد صائیب سه‌رنووسه‌ری بوو . ئه‌م گۆڤاره هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پارتی له ده‌وری خۆی کۆکرده‌وه که خۆیان به سۆسیالیست یان ( ماویست ) ده‌زانی . 8 ) هاتنی کۆمه‌ڵێک له کادیره‌کانی ( سازمانی ئینقیلابی حزبی تووده‌ی ئێران ) که رێکخراوێکی ماویستی بوو بۆ کوردستان و مانه‌وه‌یان لێره هه‌تا ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی 11 ی مارتی 1970 . 9 )دروستبوونی ئه‌ڵقه‌یه‌کی رۆشنبیری بۆ خوێندنی کتێب و بڵاوکراوه مارکسییه‌کان ، به‌تایبه‌تی نووسینه‌کانی ماوتسی تۆنگ . ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له ئه‌ندامه ماوییه‌کانی لق و ناوچه‌ی سلێمانی دروست بوو که به شێوه‌یه‌کی ده‌وری داده‌نیشتن و هه‌ر جاره یه‌کێکیان خۆی ئاماده ده‌کردو یه‌کێک له نامیلکه‌کانی ماوتسی تۆنگی شیده‌کرده‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرد . ئه‌و کاتانه‌شی مامجه‌لال له سلێمانی بوایه ، ئه‌ڵقه‌که فراوانتر ده‌بوو ، هه‌فتانه له به‌کره‌جۆ میوانداری ده‌کردین و هاوڕێیانی سازمانی ئینقیلابیش به‌شدارییه‌کی ئه‌کتیڤی ئه‌م ئه‌ڵقه رۆشنبیرییه‌یان ده‌کرد .
به‌یاننامه‌ی 11 ی مارتی 1970 به‌ر له ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی 11 ی مارتی ساڵی 1970 ، به په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ رێبازی سۆسیالیستی یان چه‌پی نێو رێکخستنی حزب له سلێمانی ، جۆرێک له موعاره‌زه‌ی سیاسه‌ته‌کانی حزب له نێو هاوڕێکانماندا دروست بوو بوو . کۆمیته‌ی ناوه‌نی پارتیش ( م . س ) خۆشیی له ناوچه‌و لقی سلێمانی نه‌ده‌هات . به‌بێ ده‌نگی و هێمنی ململانێیه‌ک له نێوان کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و رێکخستنی سلێمانیدا هه‌بوو . کۆمیته‌ی ناوه‌ندی رێبازی ماویستانه‌ی رێکخستنی حزبی له سلێمانی قبووڵ نه‌بوو . ئه‌م ململانێ رووپۆشراوه تا ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی 11ی مارتی ساڵی 1970 درێژه‌ی کێشاو ، دوای ده‌رچوونی به‌یاننامه‌که بارودۆخێکی نوێی ململانێ هاته‌کایه‌وه ، قۆناغێکی نوێ هاته‌پێشه‌وه‌و ، ئه‌و گرووپه یان فراکسیۆنه ( ماویستی) یه‌ی له سلێمانی چالاک بوو ، به‌چوونیان بۆ به‌غدا ، یه‌کگرتوویی خۆیان له‌ده‌ستداو ، سه‌ره‌تای هه‌ندێ ناکۆکی له نێوانیاندا سه‌ریهه‌ڵدا .
پرسیاری : ده‌بێ چی بکه‌ین ؟ به‌جێهێشتنی شاره‌کانی کوردستان و رووکردنه به‌غدا ، بووه مایه‌ی په‌رته‌وازه‌یی و لێک‌دابڕان و بارێکی ده‌روونیی ئالۆز که جێ په‌نجه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌مووانه‌وه دیاربوو . هه‌ندێک له‌و هاوڕێیانه که کارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت بوون بۆ پارێزگاکانی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لاو دیوانییه گوێزرانه‌وه ، کۆمه‌ڵێکی دیکه له به‌غدا بوون . به‌ره به‌ره بیروبۆچوونی جیاجیا سه‌ریهه‌ڵدا . له هه‌ر به‌یه‌کگه‌یشتنێکی هاوڕێیاندا مشتومڕی سیاسی گه‌رم ده‌بوو ، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر بارودۆخه‌که ، له‌سه‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی ئێمه‌ی گه‌یانده به‌غدا ، له‌سه‌ر هه‌موو سیاسه‌ته‌کانی حزب له رابردوودا ، له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌عس ، له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رکردایه‌تی سیاسی ( کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌کته‌بی سیاسی حزب ) له‌سه‌ر کاری داهاتوومان و هه‌ڵوێست له بارزانی مسته‌فاو ئه‌و لێبوردنه‌ی ده‌ریکرد ...هتد . له‌م قۆناغه نوێیه‌دا دیسان پرسیاری ( ده‌بێ چی بکه‌ین ؟ )هاته‌پێشه‌وه . سه‌ره‌تا شۆک لێیدابووین و پاشان جۆرێک له جه‌مسه‌ربه‌ندی له ده‌وری دوو یان سێ بیروبۆچوونی جیاواز کۆیکردینه‌وه ، له‌وانه : 1 – بیروبۆچوونێک که پێکهێنانی حزبێکی نوێی به به‌دیلی ئه‌و بارودۆخه ده‌زانی و هه‌ردوو حزبه‌که‌ی ره‌تده‌کرده‌وه‌و ، خوازیاری دابڕانی به‌په‌له بوو له رێکخستنه‌کانی حزب و رابردوویه‌ک که به شایانی شانازی خۆی نه‌ده‌زانی . 2 ) بیروبۆچوونێک که پێکهێنانی حزبێکی نوێی به دروست ده‌زانی ، به‌ڵام پشتکردنه حزب ( م . س ) ی به‌ڕاست نه‌ده‌زانی ، به‌تایبه‌تی ئه‌و حزبه رۆژانێکی سه‌خت و دژواری به‌سه‌رده‌بردو شکستێکی سیاسیی گه‌وره‌ی به‌سه‌رداهاتبوو و فشارێکی زۆری له‌سه‌ربوو . له دیدگای ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که خاوه‌نی ئه‌م بیروبۆچوونه بوون : ئه‌ندامانی لق و ناوچه‌ی سلێمانی و گشت ئه‌و کادیرانه‌ی کوردستانیان به‌جێهێشتبوو ، تا دوا چرکه‌ی ده‌رچوونیان له کوردستان به‌شێک بوون له حزب و سیاسه‌ته‌کانی و ، زۆربه‌یان چالاک بوون و به‌رپرسیارێتییان هه‌بوو ؛ ناکرێت له نووچداندا ، به‌زوویی پشت له حزبه‌که‌ت و هاوڕێکانت و جه‌ماوه‌ره‌که‌ت بکه‌یت و . شانی خۆت له‌و مه‌سئولییه‌تانه‌ی له ئه‌ستۆت بووه خاڵی بکه‌یته‌وه . لایه‌نی که‌می ئیلتیزام ئه‌وه‌یه ، له هه‌لومه‌رجێکی وه‌هادا وره‌ی ئه‌ندامانی خواره‌وه‌و جه‌ماوه‌ر به‌رزبکرێته‌وه‌و به‌بێ به‌دیل ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی پێشوو چۆڵ نه‌کرێت . 3 ) بیروبۆچوونێک که ئه‌ویش بڕوای به پێکهێنانی حزبێکی نوێ هه‌بوو به‌ڵام ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی به‌له‌بار نه‌ده‌زانی و پێی وابوو که ئه‌م کاره په‌له‌په‌لی تێدایه‌و بۆ بزووتنه‌وه‌که به زیان ده‌گه‌ڕێته‌وه . ئه‌و هاوڕێیانه رایان وابوو سوود له لێبوردنه‌که‌ی بارزانی وه‌ربگیرێت و بچینه‌وه کوردستان و له‌وێ ئاسایی بژین و ورده ورده له نێو خه‌ڵکیدا بۆ بیناکردنی حزبێک کار بکه‌ین ؛ ته‌نانه‌ت هه‌ندێ رای تریش تاووتوێ ده‌کران وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک بۆ ئیدانه‌ی سیاسه‌ته‌کانی پێشووی حزب ( م . س ) ده‌ربکرێت و زه‌مینه‌ی چوونه‌وه بۆ کوردستانی پێ خۆش بکرێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه په‌یوه‌ندیمان به حزبه‌وه نه‌مێنێت یان لانی که‌م لێی دابڕێین .
خاڵی ناوکۆیی بیروبۆچوونه‌کان ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین ، دامه‌زراندن و پێکهێنانی حزبێکی نوێ خاڵی ناوکۆیی نێوان هه‌رسێ بۆچوونه‌که بوو ، به‌ڵام ناکۆکی له‌سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی کاتی شیاوی کارکردن و شێوازی به‌دیهێنانی بوو . ئه‌گه‌رچی هه‌مووان ئیلتیزامیان به ئامانجی هێنانه‌کایه‌ی حزبێکی شێوه نوێ هه‌بوو ، به‌ڵام له نێو گرووپی سێیه‌مدا هه‌ندێک سه‌رنج و دوودڵیی له‌سه‌ر دووپاتکردنه‌وه‌ی ( مارکسیزم – لێنینیزم – بیروباوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ ) هه‌بوو ، که دوو گرووپه‌که‌ی دیکه ئه‌و سه‌رنج و دوودڵییه‌یان قبووڵ نه‌بوو . دامه‌زراندنی حزب بۆ هیچ یه‌کێک له‌و گرووپانه‌ی خاوه‌نی ئه‌و بیروبۆچوونه جیاوازانه بوون ئاسان نه‌بوو ، چونکه ده‌بوایه ئه‌و حزبه زۆر نهێنی بێت . نه‌ده‌کرا حزب به ئاشکرا دروست بکه‌یت ، یان حزبه‌که رابگه‌یه‌نیت و به‌یاننامه‌یه‌ک بۆ ئاشکراکردنی دامه‌زراندنی ده‌ربکه‌یت . ئیمکاناتی کاری حزبی سه‌ربه‌خۆ له ده‌سه‌ڵاتداران به ئاشکرا ، نه له عێراق و نه له کوردستاندا نه‌بوو . هه‌ر حزبێک یان رێکخستنێک دروستبکرایه ، ده‌بوایه له سێ لایه‌ن شاردراوه‌بێت : حکومه‌تی به‌عس ، پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان له کوردستانی دوای به‌یاننامه‌ی 11 ی مارتدا ، پارتی ( م . س ) ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ی دواییان له‌و جموجۆڵ و چالاکییانه بێئاگانه‌بوو . لێره‌دا پێویسته دان به‌و راستییه‌شدا بنێین که جیاوازی بیروبۆچوون به ئاسایی ناکۆکی دروست ده‌کات ، جیاوازی واتای ناکۆکی ده‌گه‌یه‌نێ ، ناکۆکی ئه‌گه‌ر دۆستانه‌ش بێت ساردی دروست ده‌کات و ، به‌رده‌وامیی ساردیش ده‌بێته مایه‌ی له‌یه‌کتری دابڕان و دوورکه‌وتنه‌وه‌و جه‌مسه‌ربه‌ندیی بیروڕا جیاوازه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌شی که هه‌ڵگری بیروڕاکانن ، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رجه‌می ئه‌و هاوڕێیانه له بازنه‌ی دۆستایه‌تی و ململانێدا ( پێکه‌وه ) ده‌سووڕانه‌وه‌و ، هه‌ریه‌که بۆ خۆی به‌جیا هه‌ڵوێستی وه‌رده‌گرت . من لێره‌دا ، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌ڵوێستی خۆمه‌وه هه‌یه باسه‌که‌م درێژه پێده‌ده‌م و ، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌چمه سه‌ر کرۆکی پرسیاره‌که ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه . له‌ڕاستیدا من له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی دووه‌مدا بووم . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئاماده‌بووم خۆم بۆ پێکهێنانی حزبێکی شێوه نوێ له کوردستاندا ته‌رخان بکه‌م ، ئه‌وه‌نده‌ش خۆشخه‌یاڵی ئه‌وه‌بووم که ده‌کرێت سوودێکی باش له جه‌ماوه‌رو کادیرانی پارتی ( م . س ) وه‌ربگیرێت ( به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌کان ) و که‌ره‌سه‌یه‌کی بینای ئه‌و حزبه بن . له‌لایه‌کی دیکه‌وه زۆر له‌لام سته‌م بوو حزبێک له سه‌ره‌تاکانی هه‌رزه‌کارییه‌وه کارم تێداکردبوو ، له رۆژگاری نه‌هات و نووچداندا پشتی تێبکه‌م . پێموابوو ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌م حزبه ئه‌مه‌کدار نه‌بم ، سبه‌ینێ به‌رامبه‌ر حزبه نوێیه‌که‌ش ئه‌مه‌کدار نابم . له‌به‌ر ئه‌وه ئاماده‌ییم بۆ ئیش‌کردن و هه‌ڵگرتنی مه‌سئولییه‌ت و ئاکامه‌کانیشی هه‌بوو . به‌و گیانه‌وه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ حزب کرد‌و هه‌ڵوێسته‌کانم له‌و ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه داڕشت و و به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وتم کرد : 1 - وه‌ک بۆیان باسکردم به‌یاننامه‌یه‌ک به‌ناوی ( لفیف من کوادر الحزب الثوري الکردستاني ) دژی مه‌کته‌بی سیاسی حزب ده‌رچووبوو ، چه‌ند جارێک به‌ناوی مشتومڕکردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رایه‌کی وه‌ها ده‌هاته‌گۆڕێ که ئێمه‌ش به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌ها ده‌ربکه‌ین ، به‌ڵام زۆربه‌ی هاوڕێیانمان ئه‌وه‌یان ره‌تکرده‌وه‌و به‌یاننامه‌ی پێشنیازکراو ده‌رنه‌چوو . 2 - ئه‌گه‌رچی بارزانی له هه‌نگاوێکی زیره‌ک و مه‌سئولانه‌دا لێبوردنی گشتی ده‌رکردبوو و ، بواری ئه‌وه هه‌بوو بتوانین له سلێمانی دابنیشین به‌مه‌رجێ چالاکیی حزبی خۆمان رابگرین ، به‌ڵام مانه‌وه‌مان له به‌غدا هه‌ڵبژاردو پێمان وابوو که بۆ ئێمه‌ی کادیرانی ناسراوی حزب شیاو نییه ، بێ رێککه‌وتنێکی حزبی و به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ، بڕۆینه‌وه‌و له‌سایه‌ی حزبی به‌رامبه‌ردا دابنیشین . 3 - دوای لێبوردنه‌که‌ی بارزانی و هه‌واڵی نزیکبوونه‌وه‌و گفتوگۆ بۆ ساڕیژکردنه‌وه‌ی زامه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌نێوانی هه‌ردوو حزبدا ، ئومێدێکی خۆشخه‌یاڵانه هاته ئاراوه که بتوانین وه‌ک دوو حزب پێکه‌وه بژین و هه‌ر حزبه هه‌وڵی به‌دیهێنانی به‌رنامه‌ی خۆی بدا . ئه‌و کاته رایه‌کی وه‌هام له‌لا دروستبوو که بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی نیشتمانیی یه‌کگرتوو خه‌بات بکه‌ین له‌شێوه‌ی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی نیشتمانی نێوان چین و کۆمینتانگ دژی داگیرکه‌رانی ژاپۆن له ساڵانی دووه‌م جه‌نگی جیهانیدا . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نامیلکه‌یه‌کم به ناونیشانی " به‌ره‌و یه‌کێتیی ریزه‌کانی گه‌لی کورد " نووسی . له‌م نامیلکه ده‌ستنووسه‌دا پێشنیازی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ییم له‌نێوان هه‌ردوو باڵه‌که‌ی پارتیدا کرد . ده‌ستنووسه‌که‌شم دایه ده‌ست مامجه‌لال به‌هیوای ئه‌وه‌ی وه‌ک پڕۆژه‌یه‌ک پشتگیریی بکات و له کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا بیخاته‌ڕوو ، یان دوای پێداچوونه‌وه‌ی دابڕێژرێته‌وه‌و حزب به‌رده‌می رای گشتی بخات . به‌ڵام ده‌ستپێکردنی وتووێژی نێوان هه‌ردوو باڵی پارتی له‌و کاته‌داو ، پێداگرتنی بارزانی له‌سه‌ر یه‌کخستنه‌وه‌ی پارتی به هه‌ردوو باڵه‌که‌یه‌وه له یه‌ک حزبدا ، یان راستتر بڵێین چوونه‌وه‌ی ئێمه بۆ ژێر سایه‌و سه‌رکردایه‌تی خۆی ، خه‌ونی به‌ره‌ی یه‌گرتووی نه‌هێنایه‌دی و ده‌ستنووسه‌که‌ش له‌لای مامجه‌لال مایه‌وه . 4 - هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌ی دوای به‌یاننامه‌ی مارتی 1970 ، پێش وتووێژی یه‌کگرتنه‌وه‌ی پارتی ، حکومه‌تی به‌عس ، به‌نیازی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی له‌و هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌ی ئه‌و کاته‌دا ، بیری له‌ناردنیان ده‌کرده‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له‌سه‌فاره‌ته‌کاندا ئه‌رکێکیان پێبسپێرێت . له‌به‌رئه‌وه مه‌کته‌بی سیاسی کۆمیته‌یه‌کی ناوه‌ندیی کاتیی پێکهێنا . به‌نده یه‌کێک بوو له ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیته ناوه‌ندییه . ئه‌م کۆمیته‌یه یه‌ک دوو مانگ کاری کرد ، به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندیکردنه‌وه‌ی به‌رێکخستنه‌کانی حزبه‌وه له کوردستان دانا ، به‌ڵام که حکومه‌ت له نیازه‌که‌ی په‌شیمانبووه‌وه ، ئه‌م کۆمیته کاتییه هه‌ڵوه‌شایه‌وه . 5 - له هاوینی هه‌مان ساڵدا ( 1970 ) پارتی ( م . س ) کۆنفرانسێکی به‌ست . رۆژی یه‌که‌می کۆنفرانسه‌که له بێستانێکی شارۆچکه‌ی ( فلوجة ) بوو . حکومه‌ت به‌وه‌ی زانی ، بۆیه دووه‌م رۆژ کۆنفرانسه‌که هێنرایه ماڵی کاک عومه‌ر ده‌بابه له به‌غدا . دوای بڕیاردانی راسپارده‌ی پیویست ده‌رباره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌و ، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی گفت‌وگو له‌نێوان هه‌ردوو باڵه‌که‌ی پارتی ، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به چه‌ند ئه‌ندامێکی نوێ پڕکرایه‌وه که له‌نێوانیاندا به‌نده‌و چه‌ند هاوڕێیه‌کی تێدا بوو که سه‌ر به ئیتیجاهی ماویستی بوون . 6 - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداو ، هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ، یه‌کتر بینین و گفتوگۆی گه‌رم له نێوان ئه‌ندامان و کادیرانی پارتی ( م . س ) دا ، ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی حزب و چاره‌نووسی مه‌سه‌له‌ی کورد‌و ئاسۆی دواڕۆژ ، هه‌بوو . ئه‌گه‌رچی ، به‌گشتی ، هه‌مووان له‌گێژاوێکی سیاسی‌دا ده‌خولانه‌وه‌و به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤدا ده‌گه‌ڕان ، به‌ڵام بۆ ئیتیجاهی ماویستی نێو حزب ، مه‌سه‌له‌ی حزبێکی شێوه نوێ ، خاڵی ناوکۆیی ئه‌لته‌رناتیڤێک بوو که قسه‌ی جیددی له‌سه‌رده‌کرا . 7 - له‌ڕاستیدا گروپه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ له یه‌کتری ئاشکرابوون ، چونکه تاپێش به‌یاننامه‌ی 11 ی مارتی 1970 هه‌موویان یه‌کبوون و فراکسیۆنێکی فراوانیان له نێو حزبدا پێکده‌هێنا . ئه‌و کاته دوو گرووپ یان دوو ( فراکسیۆن ) ی سه‌ره‌کی به‌جیا خه‌ریکی خۆئاماده‌کردن بوون ؛ پاشان ئه‌ندامه ماویستییه‌کانی نێو کۆمیته‌ی ناوه‌ندیش ، که یه‌ک یان دوانیان له گرووپه‌که‌ی شه‌هید شه‌هابه‌وه نزیکبوون ، له شێوه‌ی گرووپێک یان فراکسیۆنێک په‌یوه‌ندییه‌کی زیاتریان پێکه‌وه گرێدا ، تا سه‌ره‌نجام به هه‌وڵی مامجه‌لال نوێنه‌رانی هه‌رسێ گرووپه‌که بۆ پێکهاتن و نه‌هێشتنی ساردیی نێوانیان پێکه‌وه دانیشتن . له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ، که له‌ماڵی مامۆستا مه‌حمودی مه‌لا عیززه‌ت کرا ، دوای گفتوگۆ‌و رازوگله‌یی له‌یه‌کتری له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتن که په‌یوه‌ندییان گه‌رمبکه‌نه‌وه‌و زیاتر چاویان به‌یه‌کتری بکه‌وێت و کارێکی هاوبه‌ش بۆ پێکهێنانی رێکخستنێکی مارکسی لێنینی بکه‌ن . به‌ڵام هه‌رزوو گرووپی کاک نه‌وشیروان و مامۆستا مه‌حمود په‌شیمان بوونه‌وه ، چونکه له‌لایه‌ک ناوهێنانی ئاشکرای ( مارکسیزم – لێنینیزم – بیروباوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ ) یان قبووڵ نه‌بوو ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه تێبینییان له‌سه‌ر هه‌ڵسووڕاوێکی چالاکی گرووپه‌که‌ی شه‌هید شه‌هاب هه‌بوو ، جگه له‌وانه‌ش پێیان وابوو که دوو گرووپه‌که‌ی تر هه‌ر یه‌ک گرووپه‌و به‌بێ ئه‌مان کاری رێکخراوه‌ییان کردووه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ مێژوو پێویسته بگوترێت و شاهیدی له‌سه‌رده‌ده‌م ئه‌وه‌یه : تا ئه‌و به‌رواره ، رێکخستن و کاری رێکخراوه‌یی وه‌ک حزب یان رێکخراو نه‌کرابوو . جۆری په‌یوه‌ندییه‌کان شێوه‌ی ئیلتیزامی حزبییان نه‌بوو ، نه به‌رنامه‌ی نووسراو هه‌بوو و نه پێڕه‌وی ناوخۆی کارکردن . به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه هه‌ر ساردبوون و ده‌ستپێشخه‌رییه‌کیان به‌رده‌ممان نه‌خست ، هه‌ردوو گرووپه‌که‌ی تر یه‌کیانگرت و بڕیاریان دا چه‌ند دانیشتنێک به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی رێکخراوێکی مارکسی لێنینی بکه‌ن . یه‌که‌م دانیشتنی هاوبه‌ش وه‌ک یه‌ک گرووپ ، له ماڵی کاک فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر له گه‌ڕه‌کی ( راغبة خاتون ) له به‌غدا کرا . له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا رێکخراوه‌که ناوی ( کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی ) لێبنرێت . هه‌ڵبژارنی ناوی ( کۆمه‌ڵه ) مان له دوو ناوی مێژووی خه‌باتی چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه وه‌رگرت ، یه‌که‌میان : کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیسته‌کان که مارکس و ئه‌نگڵز ، وه‌ک به‌رنامه ( مانیفێست ) یان بۆ نووسی ، دووه‌میان : کۆمه‌ڵه‌ی ( ژ . ک ) که له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد‌و سه‌رده‌می کۆماری کوردستان له مهاباددا نه‌خشی خۆی هه‌بووه‌و دواتریش بنه‌مای دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه . هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری نووسینی به‌رنامه‌و پێڕه‌وێکی ناوخۆ دراو ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌رکه‌که‌ی به من سپێردرا . له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکدا به‌رنامه‌و پێڕه‌وه‌که‌م گه‌ڵاڵه‌کرد ، سوودم له به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆی چه‌ند حزبێک وه‌رگرت له‌وانه : پارتی ( م . س ) به‌رنامه‌ی په‌سه‌ندکراوی شه‌شه‌م کۆنگره له که‌لار ، حزبی شیوعی عێراق ، به‌ره‌ی میللی رزگارکردنی فه‌له‌ستین ، به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆی حزبی کۆمۆنیستی چین که کۆنگره‌ی نۆیه‌میان له‌ساڵی 1969 دا بڕیاری دابوو . ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش بڵێم که به‌رنامه‌که ، به‌تایبه‌تی به‌شی پێڕه‌وی ناوخۆ ، فۆتۆکۆپییه‌کی به‌رنامه‌که‌ی حزبی کۆمۆنیستی چین بوو . دوای هه‌فته‌یه‌ک له دانیشتنی یه‌که‌م ، بۆ تاووتوێکردنی به‌رنامه‌که ، هه‌ر له ماڵی کاک فه‌ره‌یدوون کۆبووینه‌وه . له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که دوو هاوڕێمان نه‌هاتبوون و به ده‌میی خۆکێشانه‌وه‌ی خۆیان پێڕاگه‌یاندین ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆکاری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یانمان پێ بڵێن ، گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌که کراو ، به‌کۆی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ردرا . هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سکرتێرو جێگری سکرتێر ( که له پێڕه‌وه‌که‌دا ناوی سکرتێری دوومی لێنرابوو ) و لێپرسراو بۆ شاره‌کانی به‌غداو سلێمانی و که‌رکوک و هه‌ولێر دیاری‌کرا . ئیتر له‌و رۆژه‌وه ( کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان – عێراق ) ده‌ستبه‌کاربوو .
ئایا کۆمه‌ڵه دروستده‌بێته‌وه ؟ سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی که " ئایا رۆژێک له رۆژان هیوای ئه‌وه هه‌یه که ئه‌و رێکخراوه ( واته کۆمه‌ڵه ) به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان دروستببێته‌وه ؟ " ئه‌وه په‌یوه‌ندی به هه‌لومه‌رجی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌باتی چینایه‌تی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه‌وه هه‌یه . هیچ رێکخراوێک به‌بێ کۆمه‌ڵێک هه‌لومه‌رجی بابه‌تیی ناتوانێت بژی و له خه‌باتکردندا به‌رده‌وام بێت . کۆمه‌ڵه وه‌ک کارێکی سکتاریستی له‌سه‌ره‌وه دروستبوو ، ده‌سته‌یه‌ک ئیراده‌گه‌رییانه‌و ، به‌پشتبه‌ستن به چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کی رۆشنبیریی رۆشنبیران دایانمه‌زراند ، ئه‌وه خه‌وشی قۆناغی بنیاتنانی بوو که بارودۆخه‌که به‌سه‌ریدا سه‌پاندین ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی بابه‌تیی له‌باربوو ، به‌تایبه‌تی هه‌لومه‌رجی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ، دوای هه‌ره‌سه‌که‌ی ساڵی 1975 گه‌شه‌یکردوو له‌یه‌ک دوو ساڵدا بووه گه‌وره‌ترین رێکخستنێکی حزبی له کوردستانداو سه‌رکردایه‌تی شۆڕشێکی نوێی کرد . ئیمڕۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه بۆ دروستکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه له ئارادا نییه ، به‌ڵام توندبوونه‌وه‌ی ناکۆکی دوژمنانه‌ی نێوان گه‌لی کورد‌و شۆڤێنیزمی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی سه‌رده‌ستن و له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژین ، هه‌روه‌ها هه‌لوێستی نه‌رێیانه‌ی ئه‌مریکا له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد‌و پشتگیری‌یان بۆ داگیرکه‌رانی شۆڤێنیزمی کوردستان و مانه‌وه‌ی عێراق ( به‌کوردستانیشه‌وه ) وه‌ک وڵاتێکی داگیرکراو ، رۆژ له‌دوای رۆژ په‌ره به ناکۆکییه‌کان ده‌سێنێ و ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌هێڵنه‌وه که چه‌ندین رێکخراوی دیکه دابمه‌زرێت ، یان رێکخراوێکی سیاسی دیکه‌ی رادیکاڵتر له کۆمه‌ڵه سه‌رهه‌ڵبدات و ، ته‌نانه‌ت به‌هه‌مان فیکره‌وه ( مارکسیزم – لێنینیزم – ماویزم ) کار بکات ؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بارودۆخی واقیعیی نێوخۆی کوردستان کاریگه‌رێتی خۆی هه‌یه بۆ بیرکردنه‌وه له حزب و رێکخراوی نوێ وه‌ک به‌دیلێک بۆ ئه‌و حزبانه‌ی که ئێستا هه‌ن به ده‌سه‌ڵاتدارو بێده‌سه‌ڵات و پاشکۆکانیشه‌وه . به کورتی : فراوانبوونه‌وه‌ی ناکۆکی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌لایه‌که‌وه‌و جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردستان له‌لایه‌کیدیکه‌وه ، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی باری گرانی و ، نه‌بوونیی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان و ، به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان و ، په‌ره‌سه‌ندنی جه‌مسه‌ربه‌ندیی نێو کۆمه‌ڵ بۆ چینێکی باڵاده‌ست له مه‌سئوله‌کانی ده‌وڵه‌ت وحزب و سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ‌و جه‌ماوه‌رێکی به‌رینی که‌مده‌ست و په‌راوێزخراوو سه‌رکوتکراو ؛ ئه‌م هۆکارانه‌ش نه‌خشیان ده‌بێت و ، ئه‌گه‌ری پێکهێنانی چه‌ندین حزب و رێکخراو ، له‌وانه‌ش حزب و رێکخراو له شێوه‌ی کۆمه‌ڵه ، به‌کراوه‌یی ده‌هێڵنه‌وه . هه‌ر رێکخراوێک زه‌رووره‌تی مێژوویی بنه‌مای بێت سه‌رهه‌ڵده‌دات و دێته ژیانه‌وه‌و ، بۆ ئه‌و مه‌ودا مێژووییه‌ش ده‌مێنێته‌وه که بزووتنه‌وه‌که پێویستێتی . هه‌ر ئیمڕۆ له‌و شێوه رێکخراوه‌ی وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی له عێراقدا هه‌ن . چه‌ند گرووپێک که گه‌وره‌یی و بچووکییان نازانم ، به‌ناوی رێکخستنی مارکسی لێنینی ماوییه‌وه کار ده‌که‌ن ، له‌وانه : ( المنظمة الماویة الثوریة العراقیة ) و ( تجمع المارکسیین اللینینیین الثوریین العراقیین ) . یه‌که‌میان باڵێکی سه‌ربازیشی هه‌یه به‌ناوی ( جبهة النجوم الحمراء الثوریة ) . له‌سه‌ر ئاستی جیهانیشدا ، بزووتنه‌وه‌یه‌کی جیهانیی کۆمه‌ڵێک رێکخراوو حزبی ماویستی له چه‌شنی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وسا هه‌یه به‌ناوی ( بزووتنه‌وه‌ی ئینته‌رناسیۆنالیستیی شۆڕشگێڕ ) ه‌وه. 2 ) زۆرێک گوێبیستی گێڕانه‌وه‌و به‌سه‌رهاتی مێژووی ئه‌و رێکخراوه ده‌بین ، به‌ڵام ناجۆرییه‌ک یاخود کۆک نه‌بوونێک له گێڕانه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌دا به‌دیده‌کرێت . ئایا پێت وانییه که خودی رێکخراوه‌که ئاسۆ‌و ئامانجه‌کانی ناڕۆشن بووبێت ؟ فوئاد قه‌ره‌داغی : وه‌ک له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م بۆ کرد ، چه‌ندین هۆکار کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی مێژوو هه‌یه . نابێت ئه‌و راستییه‌شمان له‌بیربچێته‌وه که مێژوو ( به‌زۆری ) له‌لایه‌ن چینی باڵاده‌ستی کۆمه‌ڵ و نوێنه‌ره‌کانیه‌وه ده‌نووسرێته‌وه . یه‌کێک له هۆکاره‌کانی کۆکنه‌بوونی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه ، نه‌مانی دۆکیۆمێنته‌کانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌یه ، له‌وانه دوو به‌ڵگه‌نامه‌یان سه‌ره‌کین ، یه‌که‌میان : به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆیه ، دوومیشیان : هه‌ڵسه‌نگاندنی حزب و رێکخراوه سیاسییه چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر مشتومڕمان له‌سه‌رکردو ، هه‌ندێ له ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵداو پاشان گه‌شه‌یکردوو بوووه هۆیه‌ک له هۆیه‌کانی جیابوونه‌وه له یه‌کتری . لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین که له نێوان دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌و ئێستادا نزیکه‌ی چل ساڵێک ده‌بێت ، بۆیه له‌بیرمانه‌وه به‌بێ یادداشتکردن له کاتی خۆیدا ، کارێکی سته‌مه‌و ناکرێت سه‌داسه‌د گێڕانه‌وه‌کان وه‌کویه‌ک ده‌رچن ؛ ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌شێکی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کۆمه‌ڵه ئێستا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتن و باشترین هه‌لیان له‌به‌رده‌مدایه که خۆیان چۆنیان بوێت ، ئاوه‌ها ئه‌و مێژووه بنووسنه‌وه . له‌ڕاستیدا نووسینه‌وه‌ی مێژوو له لایه‌نداریی ( إنحیاز ) بێبه‌ری نییه . لانی که‌می مه‌رجێک بۆ نووسینه‌وه‌یه‌کی راستگۆیانه‌ی مێژوو ، بێلایه‌نیی زانستییه ، ئه‌ویش به ده‌گمه‌ن له که‌سانی ئاسایی ( کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتوو له بواری زانست‌دا ) هه‌یه‌و ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار که‌سه ئه‌کادیمییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه " ناجۆرییه‌ک یاخود کۆکنه‌بوونێک له گێڕانه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌دا " که به‌دیده‌کرێت ، ئاساییه‌و ده‌بێت تۆژیاران له نێو دێڕو وشه‌کانه‌وه به‌دوای راستیدا بگه‌ڕێن تا مێژووه‌که وه‌کو خۆی بنووسنه‌وه ، به‌تایبه‌تی که ئێستا ( دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 ) شێوه‌یه‌ک یان دیارده‌یه‌کی نه‌شیاو له نووسینه‌وه‌ی مێژوودا هاتۆته‌کایه‌وه‌و ، زۆربه‌یه‌ک ته‌نها بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی خۆیان ده‌ستیان پێنووس ده‌گرێت . که‌سانێک هه‌ن خۆیان ده‌که‌نه ده‌مڕاستی مێژوویه‌ک که ئاگایان لێی نییه‌و نه‌خشێکی به‌رچاویان تێدانه‌بووه . ئه‌مه بۆ خۆی هۆکارێکی دیکه‌یه که ناجۆری و ناکۆکی و کۆکنه‌بوون له گێڕانه‌وه‌ی مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌دا بخاته‌وه . کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان – عێراق ، به‌ئاسۆو ئامانجێکی روونه‌وه دامه‌زرا . له‌یه‌که‌م به‌رنامه‌یدا ئه‌و ئامانجانه‌ی به‌ڕوونی تێدا بوو . به‌رنامه‌ی لانی که‌می کۆمه‌ڵه شۆڕشی دیموکراتی نوێ بوو که ئه‌رکه‌کانی شۆڕشی نیشتمانی – دیموکراتیی بۆرژوازی به‌دیبهێنێت و زه‌مینه‌ی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالیستی خۆش بکات . واته وه‌ک هه‌ر رێکخراوێکی کۆمۆنیستی ( ماویستی ) ئه‌رکه‌کانی شۆڕشی کردبوو به دوو قۆناغه‌وه که دوا ئامانجی کۆمۆنیزم بوو . هه‌ر له نێو به‌رنامه‌که‌دا ئاماژه‌ش به‌وه کرابوو که چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کوردیش ده‌که‌وێته نێو ئه‌رکه‌کانی شۆڕشی دیموکراتی نوێوه . کۆمه‌ڵه له‌ڕووی ئایدیۆلۆژییه‌وه خۆی وه‌ک رێکخراوێکی کۆمۆنیستی ناساند‌و ، چراوگی خه‌باتیشی به مارکسیزم – لێنینیزم - بیروباوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ دیاریکردبوو . هیچ که‌سێک به‌بێ بڕوابوون به‌م پرنسیپه ئایدیۆلۆژییه له‌ڕیزه‌کانیدا وه‌رنه‌ده‌گیرا . خۆبه‌ستنه‌وه به‌و پرنسیپه یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی ناکۆکیمان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌دا که هاوبه‌شییان له دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌دا نه‌کرد . مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حزبی پێشڕه‌وی پڕۆلیتاریا بۆ سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد‌و ، به‌ره‌ی نیشتمانیی یه‌کگرتوو و ، له‌شکری گه‌ل و شۆڕشی درێژخایان ، هیچ دوودڵییه‌ک و ناڕۆشنییه‌ک له باره‌یانه‌وه نه‌بوو . له‌نێو خۆماندا هیچ ناکۆکییه‌کمان له‌سه‌ر ئه‌م پرنسیپانه نه‌بوو ؛ پێڕه‌وی ناوخۆش پرنسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی رێکخستنی وه‌ها دیاریکردبوو : ناوه‌ندێتی دیموکراتی ، ئازادی و دیسپلین ، گوێڕایه‌ڵی که‌مایه‌تی بۆ زۆربه ، گوێڕایه‌ڵی هه‌موو رێکخستن بۆ کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی ، په‌یڕه‌وکردنی هێڵی جه‌ماوه‌ری و پرنسیپی " له‌جه‌ماوه‌ره‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر " ، شێوازی هه‌ڵبژاردن بۆ دانانی کۆمیته‌کان ، پاراستنی مافی بیروبۆچوونی تایبه‌تی که‌مایه‌تی ، شێوازی خه‌باتی نهێنی و ئاشکرا به‌پێێ هه‌لومه‌رجی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌وله‌و‌ییه‌تی کاری نهێنی له‌و کاته‌دا . له‌سه‌ر ئه‌م پرنسیپانه‌ی رێکخستنێکی کۆمۆنیستی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ ناکۆکییه‌ک و ناڕۆشنییه‌ک له ئارادا نه‌بوو . تاکه خاڵێک که ناڕۆشنی له‌سه‌ر هه‌بوو ، مه‌سه‌له‌ی ناسنامه‌ی رێکخراوه‌که‌و سنووری کارکردنی بوو . ئایا رێکخستنه‌که ناسنامه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی ده‌بێت یان ناسنامه‌یه‌کی ئینته‌رناسیۆنالیستی ؟ ئایا ستراتیژی کاری رێکخراوه‌که له بواری رێکخستندا کارکردن ده‌بێت بۆ بنیاتنانی حزبێکی کۆمۆنیستی عێراقی یان حزبێکی کۆمۆنیستی کوردستانی ؟ ستراتیژی کۆمه‌ڵه رزگاری کوردستانه له‌چوارچێوه‌ی شۆڕشی دیموکراتی نوێی عێراقدا یان ته‌نها رزگارییه له‌سه‌ر ئاستی کوردستان ؟ ورده‌کاریی ئه‌م ناڕۆشنییه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌دا به‌ته‌واوی و به‌م شێوه‌یه نه‌بوو ، که‌سێک به وردی له‌م رووه‌وه باری سه‌رنجێکی تایبه‌تی نه‌بوو و مشتومڕیشی له‌سه‌ر نه‌ده‌کرا ، به‌ڵام دواتر‌و دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ک کارکردن ، ناکۆکی له‌م رووه‌وه سه‌ریهه‌ڵداو سه‌ره‌نجامیش جیابوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له هه‌ڵسووڕاوانی کۆمه‌ڵه بوو له ته‌موز یان ئابی 1971 دا 3 ) به‌ڕێزت له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له هاوڕێکانتا هه‌ر زوو ده‌ستان له رێکخراوه‌که کێشاوه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی تر په‌یوه‌ندیتان به شه‌هید ئارامه‌وه کردووه ، ئایا ئه‌وه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که شه‌هید ئارامیش له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له باڵ و بۆچوونه‌کانی ناو رێکخراوه‌که کۆک و ته‌با نه‌بووبێت ؟ فوئاد قه‌ره‌داغی : دوای ساڵ و نیوێک کارکردن ، ناکۆکیی فیکری له نێوان ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی و پاشان ئه‌ندامانی شانه سه‌ره‌تاییه‌کاندا دروستبوو . سه‌ره‌تای ناکۆکی ، له لێکۆڵینه‌وه‌و مشتومڕکردن له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند لاپه‌ڕه نووسینه ده‌ستیپێکرد که سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی حزب و رێکخراوه چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه ، بۆ ساخکرنه‌وه‌و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی فیکر‌و سیاسه‌ت و رێبازی کارکردنمان ، نووسیبوومان . ئه‌م ناکۆکییه بۆ جارێکی دیکه ناسنامه‌و ئاسۆی کاری کۆمه‌ڵه‌ی هێنایه‌وه گۆڕێ ، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له ته‌موز یان ئابی 1971 دا به شێوه‌یه‌کی هێمن و ئازادانه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی و چه‌ند هاوڕێیه‌کی دیکه له سلێمانی و به‌غدا ده‌ستمان له رێکخراوه‌که کێشایه‌وه . تا ئه‌و کاته‌ی ئێمه له کۆمه‌ڵه جیابووینه‌وه شه‌هید ئارام ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی نه‌بوو . ئه‌و ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه بوو . له‌ڕێی شه‌هید شه‌هابی شێخ نورییه‌وه په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه‌وه هه‌بوو . ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم ، تا یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی پارتی ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان بوو . نووسه‌رێکی به‌توانا بوو . له رۆژنامه‌ی هاوکاریدا ده‌ینووسی و دواتریش سه‌رپه‌رشتیی لاپه‌ڕه دووی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی ده‌کرد ؛ له‌لایه‌کی دیکه‌وه له‌گه‌ڵ حلمی علی شریف و به یارمه‌تی سه‌فاره‌تی کۆریای باکوور له به‌غدا خه‌ریکی وه‌رگێڕانی کتێبه‌کانی ( کیم ئیل سۆنگ ) بوو . هه‌ر بۆ مێژوو ئه‌وه‌ش ده‌درکێنم که له دانیشتنێکدا ، به‌ر له ده‌ستکێشانه‌وه‌مان به‌چه‌ند مانگێ ، پێشنیازی ئه‌وه هاته‌پێشه‌وه که هاوڕێیه‌ک بۆ کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سه‌رخرێت . له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ناوی ئارام و فه‌همی قه‌ره‌داغی هاته پێشه‌وه ، قسه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌سه‌رکرا ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ک یان دوو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نه‌بوون ، بڕیاردان له‌م باره‌یه‌وه دواخرا ، کاتێکیش کۆبوونه‌وه به ئاماده‌بوونی هه‌مووان کرا ، مشتومڕو ناکۆکی نێوانمان ئه‌وه‌ی له‌بیربردینه‌وه‌و جارێکی دیکه باسنه‌کرایه‌وه. دوای ده‌رچوونی ئێمه‌ش له کۆمه‌ڵه ، ئاگادار نیم که‌ی ئارام هێنراوه‌ته کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تییه‌وه ، کاتێک ئێمه زانیمان ئارام به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵه‌ی له ئه‌ستۆیه ، ئه‌و له سلێمانی خۆی شاردبووه‌وه‌و ، شه‌هید شه‌هاب و کاک فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر که ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کیاندا ، که تا ده‌ستکێشانه‌وه‌ی ئێمه له کۆمه‌ڵه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه نه‌بوون ، له ئێران گیرابوون . ببوورن که چه‌ند جارێک وشه‌ی ( ئێمه ) م به‌کارهێنا ، مه‌به‌ستم له‌وه ئه‌و هاوڕێیانه‌یه که پێکه‌وه ده‌ستمان له کارکردن کێشایه‌وه‌و ، دوای که‌متر له ساڵێک دانیشتن و راگۆڕینه‌وه‌و خۆساخکردنه‌وه ، رێکخراوێکمان دامه‌زراند به ناوی ( رێکخراوی مارکسی لێنینی شیوعییه‌کانی عێراق ) که ته‌نها یه‌ک هاوڕێمان له‌م رێکخراوه‌دا کاری له‌گه‌ڵ نه‌کردین و چووه ریزه‌کانی حزبی شیوعی عێراق – قیاده‌ی مه‌رکه‌زییه‌وه ، ئه‌ویش فاضلی مه‌لا مه‌حموود بوو . ئه‌م رێکخراوه نوێیه زۆر نهێنی و داخراوبوو ، له‌به‌ر ئه‌وه له‌لای هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه‌ش ئاشکرانه‌بوو ، هه‌رچه‌نده یه‌ک دوو هاوڕێیان که دراوسێی ماڵی هاورێیه‌کمان بوون له سلێمانی ، به مه‌زه‌نده‌و هه‌ندێک موتابه‌عه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌مان ، هه‌ستی ئه‌وه‌یان کردبوو که رێکخستنێکی نوێ له ئارادا هه‌یه . ئه‌م هاوڕێیه‌مان ( ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مه‌لا صدیقی قه‌ره‌داغی ) که دواتر له هه‌نده‌ران به( گۆران قه‌ره‌داغی ) ناسرا ، دوای چه‌ند ساڵێک له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌کی دیکه‌مانه‌وه که گیرابوو ئیعتیرافی له‌سه‌رکراو له سلێمانی خۆی شارده‌وه . ئه‌و سه‌رده‌مه خۆشاردنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌نێو شاردا زۆر ئاسان نه‌بوو ، بۆیه گۆران ناچاربوو بچێته ده‌ره‌وه‌ی شار . ئه‌و پێشتر ئارامی ده‌ناسی و دوو یان سێ جار چاوی پێکه‌وتبوو ، بۆیه له چوونیدا بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ په‌یوه‌ندی پێوه‌کردبوو ، ئه‌ویش به‌سنگێکی فراوانه‌وه ئاماده‌یی ده‌ربڕیبوو که له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌که‌ی ئه‌ودا بێت و ، فیکری جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆی بپارێزێت و رێزی لێ‌بگرن . هاوڕێ ئه‌وڕه‌حمان( گۆران ) که له‌ناو مه‌فره‌زه‌که‌ی شه‌هید ئارام‌دا به هاوڕێ ( کامیل ) ده‌ناسرا په‌یوه‌ندییه‌کی توندی هاوڕێیانه‌ی له‌گه‌ڵ ئارام‌دا گرێدا ، ئارام گوێی لێده‌گرت و پرس وڕای پێده‌کرد ، هیچ یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان نه‌یانده‌زانی که ( گۆران ) کۆمه‌ڵه نییه ، ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێک پێیان گوتبوو : هاوڕی کامیل ، به‌ڕاستی پێمان بڵێ تۆ مه‌سئولی یه‌که‌می ئه‌م مه‌فره‌زه‌یه‌ی یان کاک ئارام ! ئارام ، له‌ڕێی ( گۆران ) ه‌وه چه‌ند جارێک پێشنیازی کردبوو بچینه‌وه نێو کۆمه‌ڵه . ئێمه له ده‌می ئه‌وه‌وه ده‌مانبیست که فیکری ئارام زۆر له فیکری ئێمه‌وه نزیکه ؛ به‌گوته‌ی ئه‌و ، ئارام له‌سه‌ر پێویستیی یه‌ک حزبی مارکسی لێنینی له سنووری هه‌ر ده‌وڵه‌تێکدا فیکری رۆشن بوو ، هه‌ندێ جاریش به گاڵته‌و پێکه‌نینه‌وه ، سه‌رده‌می دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌و ئه‌و ناکۆکییانه‌ی بوونه هۆی که‌رتکردنی ، به‌سه‌رده‌می " کۆمه‌ڵه‌ی عه‌هدی بائید " ناوده‌برد . به‌کورتی ئه‌مه سنووری په‌یوه‌ندی ئێمه‌و ئارام بوو ؛ سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که ئارام " له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له باڵ و بۆچوونه‌کانی ناو رێکخراوه‌که کۆک و ته‌با نه‌بووبێت " وه‌ک له پرسیاره‌که‌تاندا هاتووه ، ئاگادار نیم ، چونکه هاوڕێیانمان دوور‌و نزیک سۆراخی باری ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌یان نه‌ده‌کرد و ، له‌ڕێگای رێکخستی خۆمانه‌وه راسپێردرابوون که ئه‌و کاره بۆ سه‌لامه‌تیی ئه‌وانیش و خۆشمان نه‌که‌ن ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بمانزانییایه که‌سێک په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه لێی نزیک نه‌ده‌که‌وتینه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که مشتومڕمان له‌گه‌ڵ هاوڕی دێرینه‌کانمان له نێو کۆمه‌ڵه‌دا له‌سه‌ر مه‌سه‌له فیکری و سیاسییه‌کان به‌رده‌وام بوو ، به‌ڵام بۆ ته‌نها جارێکیش هه‌وڵمان نه‌دا ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه یان دۆستێکیان بۆ خۆمان که‌سب بکه‌ین . ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای کارکردنمانه‌وه وه‌ک رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و پرنسیپه‌مان په‌یڕه‌وکرد که کێبه‌رکێی نامه‌بده‌ئی هیچ رێکخستنێک نه‌که‌ین که خۆی به مارکسی لێنینی بزانێت و ، پێمانوابوو گۆڕه‌پانی کوردستان فراوانه‌و جێگه‌ی هه‌موومانی تێداده‌بێته‌وه و ، سه‌ره‌نجامیش ئه‌گه‌ر هه‌موومان به‌ڕاستی مارکسی لێنینی بین یه‌کده‌گرینه‌وه . ئارام به‌ده‌ستی جاشه‌کان شه‌هیدکراو ، هاوڕی ( گۆران ) یش به چه‌ند مانگێک پێش شه‌هیدکردنی ئارام رێگای هه‌نده‌رانی گرته‌به‌رو ، تا یه‌ک دوو ساڵی دوای ئه‌وه ، ته‌نها وه‌ک خه‌ڵکی تر ده‌نگوباسی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و شۆڕشی نوێمان ده‌زانی .
نیسانی 2008
|