مێژووی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکاو
تورکیا و ... فاکته‌ره‌کانی .

خالید هه‌رکی
به‌شی دووه‌م
و کۆتایی
# په‌یوه‌ندیه‌کان له ساله‌کانی هه‌شتاکان به حوکمی ئه‌و گۆرانانه‌ی
له ناوچه‌که رویاندا له شۆرشی خومه‌ینی و داگیر کردنی ئه‌فغانستان
له لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه وای له ئه‌مریکا وتورکیا کرد له پێنا
وپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان جارێکی تر به ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کانیان
دا بچنه‌وه ، له‌م گۆرانانه ی له ئاست په‌یوه‌ندیه‌کانیاندا رویدا
تورکه‌کان له ئه‌مریکیه‌کان زیاتر قازانجیان به‌ر ده‌که‌وت به‌م پێوه‌ره
ش ئه‌مریکا زیاتر پێویستی به هاوکاریه‌کانی تورکیا هه بو بۆ کۆنترۆل
کردنی ناوچه‌که دژ به ره‌وتی ئیسلامیی ئێران وره‌وتی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی
سه‌دام وسه‌رباری سۆڤیه‌ت وکه‌نداو .
لێره‌جارێکی تر ته‌رازوه‌که به‌لای تورکیادا که‌وته‌وه ،سیاسه‌ته‌کانی
ئه‌مریکا له‌م روه‌وه سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا له‌وه‌ی توانیان هه‌ردو
رژیمه مه‌ترسیداره‌که‌ی ئێران وعێراق له شه‌رێکی 8 سالیدا به‌گژیه‌کیان
بکاته‌وه هێزو توانایان له‌به‌ر ببا ، دواتربه هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی
سۆڤیه‌ت به‌سه‌ر ئه‌ویشدا زال بو ، له‌م ماوه دورو درێژه ئه‌مریکا له
پێناو سه‌رکه‌وتنی ئه‌جنده‌کانی خۆی، باسی له هیچ دۆسیه یه‌کی
وروژێنه‌ر له‌گه‌ل تورکیادا نه‌کرد ،ئه‌م سری و غافلیه‌ی ئه‌وان له‌ئه‌نجامی
وشیار بونه‌وه‌و پر بو‌نی کاسه‌ی زولم و زۆرداریی تورکه‌کان ده‌نگێکی تر
هاته مه‌یدان که بۆ تورکیا مایه‌ی بیزاری بو ئه‌ویش ده‌نگی پارتی
کرێکارانی کوردستان بو(پ.ک.ک) له 1984 جارنامه‌ی دامه‌زراندنی خۆی
راگه‌یاند ، هه‌ر چه‌نده دروست بو‌نی ئه‌م رێکخراوه له‌سه‌رده‌ستی ئه‌مریکا
نه‌بو به‌لام ده‌کرێ بلێین بۆ ئه‌مریکا له‌ته‌ک کارتی ئه‌رمه‌نه‌کان
کارتێکی تریش هاته ده‌ست.
سه‌رهه‌لدانی حزبێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له کوردستانی تورکیا وای له‌تورکه‌کان
کرد که زیاتر پێویستیان به دۆستایه‌تی ئه‌مریکا هه‌بێ .
# له ئاکامی گۆران و روداوه‌کانی ناوچه‌که په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ردو
لا له‌ساله‌کانی نه‌وه‌ته‌کان چوه قۆناغی هه‌نگوینی ، تورکیا رێگه‌ی
به‌ئه‌مریکا دا بنکه‌ی ئینچرلیگ بۆ هێرش بردنه سه‌ر رژێمی عێراق به‌کار
بهێنێ به‌مه‌ش ئاسانکاریه‌کی زۆر بو بۆ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ، دۆسیه‌ی
بازرگانی ولایه‌نه‌کانی تری ئابوری و نه‌وتی ولاتانی قه‌زوین و چه‌ندین
پێویستیه‌کی تری هه‌ردولا وای کرد که‌شو هه‌وایه‌کی نوێ بخولقێ، هه‌میسان
له پای ئه‌و زیانانه‌ی له تورکیا که‌وتن له ئه‌نجامی ئابلوقه سه‌پێنراوه‌که‌ی
سه‌ر عێراق و که‌م بو‌نی داهات ونێردراوی تورکی بۆ عێراق ، ئه‌مریکا
هاوکاری ویارمه‌تیی باشی ئه‌و ولاته‌ی دا ، تاقه گرفت وناره‌حه‌تیی
ساله‌کانی نه‌وه‌ت که له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوانیان رویدا راگه‌یاندنی
ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌بو به‌ناوی کۆمنوێلسی ئیسلامی ( ئه‌نجومه‌نی ئابوریی
ولاتانی ئیسلامی) که نجم ا‌لدین ئه‌ربه‌کان ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وسای
تورکیا دای مه‌زراندبو، ئه‌مریکای زۆر ناره‌حه‌ت کرد ، به‌لام له
دواییدا به هاوسۆزیی ده‌سه‌لاتی سه‌ربازیی تورکیا توانرا قورێکیش بۆ
ئه‌م بگرێته‌وه‌و له‌کورسیی ده‌سه‌لاتی دورخه‌نه‌وه‌و دواتر به بریاری
دادگا کاری سیاسیشی لێ قه‌ده‌غه‌کرا . به‌م هه‌نگاوه‌ش خشتێکی تر ده‌خرێته
سه‌ردیواری برواو متمانه‌ی نێوان هه‌ردولایان .
# ماوه تیشک بخه‌ینه سه‌رساله‌کانی دو هه‌زار و هاتنی ئیسلامیه‌کان
بۆ سه‌ر کورسیی ده‌سه‌لات که له سه‌ره‌تا ترسێک له دلی ئه‌مریکا
دروست بو به‌وه‌ی له‌م قۆناغه ناسکه‌دا گۆرانێک له سیاسه‌تی تورکیا
روبدات له‌لایه‌ک ئالۆزیی دۆخی عێراق و ئه‌فغانستان له‌لایه‌ک مه‌ترسیی
قاعیده‌و هه‌لسانه‌وه‌ی ره‌وتی رادیکالیی ئیسلامی له خواروی رۆژ هه‌لاتی
ئاسیا و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ، له‌لایه‌کی تریش هه‌لسانه‌وه سه‌رپێی
روسیای نه‌خۆش و ، به‌رنامه‌کانی ئه‌تۆمیی کۆریاو ئێران و چه‌ندین قه‌یران
وته‌نگژه‌ی که ئه‌مرۆ له ناوچه‌که ئه‌مریکا راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ
تێی که‌وتوه و کار ده‌که‌نه سه‌ر به‌رنامه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌م
هۆکارانه وای به‌سه‌ر ئه‌مریکا سه‌پاند که له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مریکا
پێویستیی به هاوکاریی تورکیا زیاتر له‌هه‌ر رۆژێک هه‌بێ ، ئه‌م
راستیانه‌ش له تورکه‌کان شاراوه نین به‌لام دیاره ئه‌وانیش ئه‌جنده‌و
به‌رنامه‌ی خۆیان هه‌یه بیخه‌نه سه‌ر مێزی گفتوگۆ که ئه‌م ساته له
هه‌مو ساتێک به گونجاو تر ده‌زانن .
تورکه‌کان توانیان شکست به کارتی ئه‌رمه‌نه‌کان بهێنن و له سه‌نگه‌ری
به‌رگری راسته‌وخۆ بچنه سه‌نگه‌ری هێرش بردن ، به ئفلیج کردنی کارتی
ئه‌رمه‌نی وکێشانه‌وه‌ی بریاره‌که‌ی کۆنگرێس له‌مه‌ر ئیدانه‌کردنی
جینۆسایده‌که نه‌وه‌ستان ، داوای له‌ناو بردنی پ.ک.ک شیان له ئه‌مریکا
کرد.
لێره‌دا ده‌بێ بپرسین .ئاخۆ له‌م قۆناغه ئه‌مریکا چیی له‌تورکیا گه‌ره‌که
؟ تورکیاش چیی له ئه‌مریکا گه‌ره‌که ؟
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مێزی تورکیان بۆ ئه‌مریکا ئاماده‌کراون بریتین له
دۆزی قوبرس، ئه‌رمه‌ن ، پ.ک.ک ، چونه‌ناو یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا ، پارچه
نه‌بونی تورکیا ، مه‌سه‌له ناوخۆییه‌کانی عێراق به‌تایبه‌ت کورد و
تورکمان هه‌ر یه‌که‌ی به شێوه‌یه‌ک.
له به‌رامبه‌ریشیه‌وه ئه‌مریکا چه‌ند دۆسیه‌یه‌کی به‌رده‌سته که له
تورکیا چاوه‌روانه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا کاریان له‌سه‌ر
بکات له‌وانه : ئێران....به کۆمه‌لێک داخوازیه‌وه ، سوریا ... به‌هه‌مان
شێوه ، عێراق ئالۆزترین وسه‌رئێشه‌ترین دراوسێی . ، روسیا ..سنوری په‌یوه‌ندیه‌کانی،
ئیسرائیل... ودوارۆژی په‌یماننامه‌ستراتیجیه‌کانیان.
دوای ئه‌م هه‌لسه‌نگاندن وداسه‌نگاندنی په‌یوه‌ندیه‌کان پرسیارێک قیت
ده‌بێته‌وه :
ئایا په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا وتورکیا له مه‌ترسی دان؟ به تایبه‌ت
دوای سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌مریکا و چاوکه‌تنی به سه‌رۆک جۆرج
بۆش؟
پێم وایه ئه‌مریکا ئه‌وه له بیرناکات کاتێک په‌رله‌مانی تورکیا رێگه‌ی
به له‌شکری هاوپه‌یمانان نه‌دا له خاکی ئه‌وانه‌وه له‌شکرکێشی
بکرێته سه‌ر عێراق . ئه‌وه‌ی له دانوستانه‌کان به‌دیی ده‌که‌ین ، سه‌وداکاریه‌ک
له نێوان هه‌ردولا ئه‌نجام دراوه ئه‌م سه‌وداکاریه‌ش به مانای
ئالوگۆریی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان دێت ده توانین ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به
وه ناو بنێین (کورد‌و ئه‌رمه‌ن به‌رامبه‌ر به عێراق وئێران) هه‌ر کاته‌ی
ئه‌م چوار دۆسیه‌یه یه‌کلا کرانه‌وه ، ده‌کرێ ئه‌مریکا به‌ر له
تورکیا به سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا بچێته‌وه ، به‌لام ئه‌مه که‌ی ده‌کرێ
؟ گره‌و له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌کرێ؟ تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م دۆسیانه یه‌کلا
ده‌بنه‌وه کوردستان به گشتی و هه‌رێمی کوردستان به‌چ دۆخێک ده‌گا ؟
کاریگه‌ریی ئه‌م گۆران وگۆرانکاریانه تاچه‌ند ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر
هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ؟ ....ئه‌وه ی ئه‌مرۆ بۆ ئێمه گرنگه ،ده‌بێ
خوێندنه‌وه و هه‌لسه‌نگاندنه‌کان‌مان بۆ تابلۆکان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه
وه بێ .
حه‌تمه‌ن له‌م دانیشتنه‌ی ئه‌م دوایه‌ی بۆش وئه‌ردوگان دا باس له م
بابه‌تانه کراون هۆکاره‌کانی راگه‌یاندنی هه‌ندێک وولات ئه‌وه ئاشکرا
ده‌که‌ن که جگه له بابه‌ته دیاره‌کانی سه‌ر لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌کان
، باس له‌وه‌ش کراوه که له کاتی دابه‌ش بو‌نی عێراق به‌سه‌ر سێ به‌شدا
:یه‌ک مافی تورکمانه‌کان به ئۆتۆنۆمی بپاریزرێت ،تورکیاش واز له که‌رکوک
بهێنێ و ، له دابه‌ش بونیش دور بکرێته‌وه ، ئه‌مه و وێرای چاره‌سه‌ریی
بنبرانه‌ی مه‌سه‌له‌ی پ.ک.ک. ، داخستنی هه‌تاهه‌تایه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌رمه‌نه‌کان
و له به‌رامبه‌ریشدا تورکیا بۆ مه‌سه‌له‌ی رێگه‌گرتن له‌به‌رده‌م
سوریا به هاوکاری کردنی تیرۆر و حزب الله وحه‌ماس و خۆ دورخستنه‌وه
له هاوکاری کردنی چه‌کداره عه‌ره‌به‌کان له کێشانیان بۆ ناو خاکی
عێراق کار بکات ، له‌گه‌ل نه‌رمی نواندن بۆ لاری نه بون له به‌کارهێنانی
خاکی تورکیا له‌کاتی هێرش کردنه سه‌ر ئێران ئه‌گه‌ر رویدا .
ئه‌وه ماوه وه‌لامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه که له‌سه‌ره‌وه
هاتوه بلێین به‌م پێوه‌ره بێ په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا له
مه‌ترسیدا نین ، هه‌ردوکیان پێویستیان به توانا‌و هاوکاریی ئه‌ویتر هه‌یه
به‌رنامه‌کانیشیان له‌سه‌رمافی گه‌لانی ناوچه‌که ته‌واو ده‌بن له سه‌روی
هه‌موشیانه‌وه .... کورد وئه‌رمه‌ن .
www.serben.com
khalidherki@chello.nl
|