مێژووی
په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکاو تورکیا و ... فاکته‌ره‌کانی .

خالید هه‌رکی
به‌شی یه‌که‌م
گه‌ر بمانه‌وێ له ده‌رگایه‌کی به‌رینه‌وه بچینه ناو هه‌ر بابه‌تیک و
له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستیانه هه‌لسه‌نگاندن ولێکۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر
بکه‌ین، ئه‌وه ده‌رگای مێژوو به‌رینترین ده‌رگایه که بتوانین ئه‌م
مه‌رامه بپێکین ، له‌م روانگه‌یه و‌ه و له پێناو هه‌لسه‌نگاندنێکی
راست ودروستی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌مریکاو تورکیا به‌باشم زانی
لاپه‌ره‌یه‌ک له مێژوی ئه‌م په‌یوه‌ندیه هه‌لده‌مه‌وه .
# سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا بۆ سه‌رده‌می عوسمانیه‌کان
له سه‌ده‌ی 18 م دا ده‌گه‌رێته‌وه ،کاتێک ئه‌مریکا بۆ پاراستنی که‌شتیه‌کانی
خۆی له ده‌ریای سپیی ناوه‌راست له ده‌ست هێرشه‌کانی که‌شتیه جه‌رده‌و
رێگره کانی جه‌زائیر وتونس ناچارده‌بێ په‌یماننامه‌یه‌ک له‌گه‌ل ده‌وله‌تی
عوسمانی مۆر بکات ، ئه‌گه‌ر چیش جه‌زائیر وتونس به‌رواله‌ت نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌کیان
له ده‌وله‌تی عوسمانی یه‌وه هه‌بو به‌لام له‌و ناوچه‌یه به بالی
عوسمانیه‌کان ده‌هاتنه ئه‌ژمار که به‌رده‌وام هێرشیان ده‌برده سه‌ر
که‌شتیه‌کانی ئیتالی وفه‌ره‌نسی وئیسپانی وئه‌مریکی و ئینگلیز.
ئه‌وه‌ی له‌و په‌یماننامه‌یه دا له‌سه‌ری رێککه‌وتن له‌لایه‌ن سه‌رۆکی
ئه‌مریکای ئه‌وسا جۆرج واشنتۆن و حسن پاشای عوسمانیه‌کان ئه‌وه بو که
به‌رامبه‌ر به پاراستنی سه‌رو مالی که‌شتیه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێ ئه‌مریکا
بری 642 هه‌زار دۆلاری زێر‌و 12 هه‌زار زێری تورکی بدا به حسن پاشا ی
سولتانی عوسمانیه‌کان .
# دواتر په‌یوه‌ندیه‌کان به‌رده‌وامی ده‌کێشن تا سالی 1830 ی سه‌رده‌می
ئه‌ندرۆ جاک ی سه‌رۆکی ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا وسوالتان
محمود ی دوه‌م ی سولتانی عوسمانیه‌کان بۆ ئال‌و گۆری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان
به چه‌ندین دۆخی کارا دا تێ ده‌په‌رن. دیاره هه‌ریه‌ک له‌م دو ولاته
جگه له به‌رنامه
ئاشکراکانیان به‌رنامه‌ی شاراوه‌شیان هه‌بوه
.
بۆ نمونه له سالی 1895 ، کاتێک ئه‌مریکا نوێنه‌رایه‌تی کونسولگه‌ریی
خۆی له ویلایه‌تی ئه‌رزه‌رۆمی تورکی کرده‌وه یه‌که‌م ناکۆکی له‌نێوانیان
سه‌ری هه‌لدا به‌مه‌ش تورکیا له مه‌رامه شاراوه‌که‌ی گه‌یشت که
هۆکاری کردنه‌وه‌ی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه بۆ ئه‌وه‌بو چونکه ئه‌م شاره
رێژه‌ی دانیشتوانیان زۆرینه‌ی ئه‌رمه‌نن ده‌نا ته‌نها یه‌ک دانه ئه‌مریکیشی
لێ نه‌ده‌ژیا ، ئه‌مه ده‌بێته یه‌که‌م ئه‌جندای شاراوه‌ی ئه‌مریکا که
ئاشکرا ده‌بێ ، ئه‌م ناکۆکیه به‌رده‌وام بو تا له سالی 1897 ئه‌مریکا
توانیی به فه‌رمی کۆنسۆلخانه‌ی خۆی له‌و شاره بکاته‌وه ،له داهاتو
ده‌رکه‌وت بۆچونه‌کانی تورک بۆ ئه‌م نا ره‌حه‌تیه له شوێن خۆی بو،
چونکه ئه‌مریکیه‌کان ئه‌رمه‌نه‌کان وه‌کو دارده‌ست و کارتی فشار دژ به
تورکیا به‌کار ده‌هێنا.
# له 1918 دوای ته‌واو بونی شه‌ری جیهانی یه‌که‌م تورکیا وه‌کو پیاوه
نه‌خۆشه‌که مومته‌له‌کاته‌که‌ی که‌وته ژێر دلۆڤانیی وولاتانی دابه‌شکار
، (ئینگلیز‌و ئیتالیا و فه‌ره‌نساو ئه‌مریکا ) ،ئه‌وه‌بو به‌رنامه‌که‌ی
ئه‌مریکا بۆ به‌کارهێنانی کارتی ئه‌رمه‌نی زیاتر که‌وته مه‌یدانی
پراکتیکی وگه‌شه‌پێدان و کار له‌سه‌رکردن ،جگه له دابه‌شکردنی مومته‌له‌کاتی
تورکیا ئه‌مریکا بیری له‌دابه‌شکردنی خودی ولاتی تورکیاشی ده‌کرد ، ئه‌مریکا
بۆ به‌رنامه‌ی دامه‌زراندنی دوو ده‌وله‌تی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی جو و
ئه‌رمه‌ن له تورکیا کاری ده‌کرد ، بۆ ئه‌م ئه‌جنده‌یه‌ی ئه‌مریکا بابه‌تی
جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کان که له سالی 1914 و1918 به‌کار ده‌هێنا که
تیایدا زیاتر له ملیۆنێک ئه‌رمه‌نی به‌ده‌ستی تورکه‌کان کۆکوژ کرابون
.
کاتێک ئه‌مریکا ئه‌وه‌ی بۆ نه‌لوا به دابراندنی به‌شێک له خاکی
تورکیا بۆ ئه‌رمه‌نه‌کان ده‌رگای په‌ناهه‌نده‌یی بۆ کردنه‌وه له سالی
1919 و‌ه زیاتر له 52000 که‌سی ئه‌رمه‌نی رویان له ئه‌مریکا کرد،
دواتر ژماره‌که گه‌لێک له‌م ژماره‌یه‌ی ره‌ت کرد که دواتر بۆ دژایه‌تی
و فشار خستنه سه‌ر تورک به‌کار هێنران وهه‌ر خۆشیان بون به لۆبیه‌کی
سه‌ربه‌خۆ له‌و مه‌یدانه .
# دوای له‌ناو چوونی خه‌لافه‌تی عوسمانی ، تورکیا بو به وولاتێکی
کۆماری کمال ئه‌تاتورک بو به یه‌که‌م سه‌رکۆمار و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م
ولاته چه‌ندین گۆرانکاریی مه‌زن له هه‌مو مه‌یدانه‌کان رووی دان له
سه‌روی هه‌مویانه‌وه جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وله‌ت ، گۆرینی پیتی
عه‌ره‌بی بۆ پیتی لاتینی سه‌رباری وه‌رچه‌رخانی 180 پله‌یی له سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی به‌مانه لاپه‌ره‌یه‌کی نوێ له په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ل
ئه‌مریکا هه‌لدرایه‌وه ئه‌ویش له‌سه‌ره‌تا به‌ساردیه‌ک ده‌ست پێ ده‌کا
له‌گه‌ل به‌رده‌وامیی کارته فشاره‌کان که تا ئه‌وکات ته‌نها ئه‌رمه‌نه‌کان
بون کاتێک ئه‌مریکا په‌یماننامه‌ی لۆزان له‌به‌ر خاتری ئه‌رمه‌نه‌کان
ئیمزا ناکات چونکه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دا نه‌بو و تا ئێستاش هه‌ر
ئیمزای نه‌کردوه ( ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی که دژ به چاره‌نوسی گه‌لانی
بن ده‌ستی تورکیایه له کورد وئه‌رمه‌ن وجو، هه‌لوه‌شێنه‌ری په‌یمان
نامه‌ی سیڤه‌ره )..
یه‌که‌م په‌یوه‌ندیی فه‌رمی له نێوانیاندا له سه‌رده‌می کۆماری له
1927 ده‌به‌ستریته‌وه ، که په‌یماننامه‌یه‌کی هاوکاریی بازرگانی به‌یه‌که‌وه
مۆر ده‌که‌ن ، په‌یوه‌ندیه‌کان تاوێک به ساردی وتاوێک به گه‌رمی به‌رده‌وام
بون تا جه‌نگی جیهانی دووه‌م.
# له دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م واته له ساله‌کانی 945 و‌ه تا 1960
په‌یوه‌ندیه‌کان به هۆکاری چه‌ند رووداو و پێویستیه‌کی مه‌نتقیانه
وای سه‌پاند که تورکیا به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا بچێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی
له‌سه‌رێک سه‌رهه‌لدانی روسیا وه‌کو هێزو لوتکه‌ی دوه‌می دونیا به
رکابه‌رو ململانێی له‌گه‌ل ئه‌مریکا بۆ پاوانکردن و قۆرخ کردنی
وولاتانی هه‌رێم و ناوچه‌که که‌وته مه‌یدان ، له سه‌ره‌که‌ی تره‌وه
له پێناو رێگه گرتن له‌به‌رده‌م ته‌وژم و لێشاوی بوژاندنه‌وه‌ی
مارکسیزم که له‌گه‌ل تورکیا هاو سنوربو، تورکیا هه‌ستی به و پێویستیه
کرد که له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا نزیک بێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
تورکیا بۆ کلکایه‌تیی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا هه‌وله‌کانی خۆی تیرتر
کردن، ئه‌م کلکایه‌تیه ش له چه‌ند هه‌نگاوێکی تورکیا به‌رونی به‌دی
ده‌کران ...
1- پشتگیری کردنی له شه‌ری ئه‌مریکا دژ به کۆریا .
2- له 1952 بوو به ئه‌ندام له سوێندنامه‌ی ناتۆ.
3- له 1957 برواکانی (مبادی) ئایزنهاوه‌ری په‌سند کرد.
4- له راگه‌یاندنی په‌یمانی بلفۆرد سه‌باره‌ت به ده‌وله‌تی ئیسرائیل
تورکیا یه‌که‌م ولاتی موسلمان بو که به فه‌رمی دانی به ئیسرائیل نا
.
ئه‌مانه‌هه‌موی بۆ ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتن بون وای له ئه‌مریکا کرد که
له‌م ماوه‌یه‌دا کارته فشاره‌کان له‌سه‌ر ده‌لاقه‌ی ئه‌رشێف دانێ .
# په‌یوه‌ندیه‌کان له سالانی حه‌فتاکان به‌هۆی چه‌ند گۆران وروداوێکه‌وه
پێیان نایه قۆناغێکی تره‌وه ئه‌ویش قۆناغی له‌یه‌ک وه‌دورکه‌وتن یا
له‌یه‌ک به‌گومان بون بو ، هۆکاره‌کان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ:
1- پشتگیریی فه‌رمیی عسمت ئینۆنۆ بۆ ئه‌مریکا دژ به یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت.
2- هه‌لوێستی ئه‌مریکا له پشتگیری کردنی له روداوه‌کانی 1964 ی
یۆنانستان .
3- گۆران و هه‌لچونه‌کانی ناوچه‌که به بوژانه‌وه‌ی ره‌وتی مارکسیزم
کاری کردبوه سه‌ر بۆچونی گه‌نجان له دژایه‌تی کردنی ولاتانی
ئیپریالیزم . ئه‌مه‌ش له ناوه‌وه‌ی تورکیا له ناو تویژی گه‌نجان ره‌نگی
دابۆوه .
ئه‌مانه‌و چه‌ند هۆکارێکی تری لاوه‌کی وایان کردبو که تورکیا له خۆ
به‌دورگرتن له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و کلکایه‌تی کردنی دا به‌خۆیدا
بێته و‌ه.
گرژی وساردیه‌کان پێیان نایه قۆناغێکی به‌رزتر کاتێک له 1974-1975
تورکیا به‌شێک له دورگه‌ی قوبرسی داگیر کرد ئه‌مریکاش ئابلوقه‌ی
ئابوریی خسته سه‌ری.
www.serben.com
khalidherki@chello.nl
|