په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\١٢\٢٠١٦

مێژووی رەوتی ئیسلامیی لە کوردستاندا.

ژیلوان شۆڕش محەمەد ساڵح

 

لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا چەندین تەوژم و پارتی ئیسلامی بوونیان ھەیە، وێڕای چەندین خەسڵەتی ھاوبەش لە نێوان ئەو تەوژم و پارتانەدا،ھاوکات ھەریەکەیان خاوەن تایبەتمەندی دیدو بۆچون و بیروڕاو تێڕوانینی جیاواز بە خۆیانن، ھەریەک لەو پارتانە لەماوەی چەند ساڵآ ڕابردوودا بە شێک بوون لە ڕەوششی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان شان بە شانی پارتە عەلمانی نەتەوەییەکان تێکۆشان و لە سەنگەری خەباتدا بوون بێگومان ئامادەی و بوونی ڕەوتی ئیسلامی تایبەت نیە بە گۆڕەپانی سیاسی کوردستانن بەڵکو ئەو دیادەیە کۆمەڵگا ئیسلامیەکانی تێپەڕاندووەو تەواوی جیھانی گرتۆتەوە.

بەڵام مێژووی دەرکەوتنی یەکەمین ڕەوتی ئیسلامی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ دوا بەدوای نەفی کردنی (شێخ مەحمودی حەفید) بۆ ھندستان لەلایەن ئینگلیزەکانەوە، ھاوکات حزبێک دروست بوو بەناوی (حیزبی ئیسلامی کورد) ھەرچەندە ئەم حیزبە لە ڕواڵەت و ناوەڕۆکدا لە پارتە ئیسلامییەکانی ئەو سەردەمە تەواو جیاوازبوو. تەنھا لەڕوانگەی ئیسلام بوونی نەتەوەی کوردەوە بووە، کارکردنیان تەنھا پەیوەست بوو بەدانانی چەندین کۆسپ و لەمپەر لە بەردەم ئینگلیزەکان بە مەبەستی دژایەتی ئینگلیزەکان دروست بوو لە سلێمانی داوایان دەکرد ئینگلیزەکان دەست نەخەنە کاروباری کوردەوە ، ئەندامە بەژدار بووەکانی ئەم پارتە ئیسلامییە بریتی بوو لە پیاوانی ئاینی و عەشایەری بوو ھاوڕێیانی شێخ مەحمودو کۆمەڵێکە لە ئەفسەرەکوردەکانی سوپای عوسمانی لەوانە(عەباس مەحمود ئاغا،سەید عەبدوڵا سەید حەسەن ، سەید مەحمود موقتی، کەریم بەگ، فەتاح بەگی ھەمەوەند،ئەحمەد بەگی سەعید بەگ ،ئەحمەد تەقین تاھیر ئەفەندی،ئەمین ئەفەندی).

ئەگەر بەوردیش باس لە دروست بوون و سەرھەڵدان و ڕەوتی ئیسلامی بکەین لە کوردستان ، دەبێت بگەرێینەوە بۆ سەرەتای دروست بوونی ڕەوتی ئیسلامی لە عێراقدا،بەبەڵگەی ئەوەی ڕەوتی ئیسلامی لە عێراقەوە گواسترایەوە بۆ کوردستان، ئاشکرایە سەرەتا و دەست پێکردنی کاری ئیسلامی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەی (ئیخوان مسلیمین)لە ساڵی ١٩٢٨ لە سەر دەستی شێخ (حەسەن بەننا) لە سەرەتای چلەکانیشە بەنناو ھاوەڵەکانی لەھەوڵدا بوون پەیامەکەیان بگەیەننە تەواوی ووڵاتانی ئیسلامی، ئەوەی پەیوەست بوو بە عێراق حەسەن بەننا لە ساڵآ ١٩٤٣ ھەریەک لە (حسێن کەمالە دین و محەمەد عەبدول حەمید ئەحمەد) ی ڕەوانەی عێراق کرد تاوەکو لقێکی (ئیخوان مسلیمین)دروست بکەن.

ئەگەر چی ئەو دوو نێردراوەی (ئیخوان مسلمین)بۆ ماوەی ٤ ساڵ دەمێنێتەوەو زۆربەی شارەکانی عێراق دەگەرێت و پەیوەندی بەزۆر کەسایەتیشەوە دەکەن، بەڵام ھەوڵەکانیان بێئەنجام دەبێت و کەدەش گەڕێتەوە دەشڵێت:( عێراق جێگەو ڕێگەی بانگەوازی ئێمە نیەو ئەوێ، واتە عێراق ،بۆ ئەو کارەی ئێمە دەست نادات ) دواتر (ئیخوان مسلیمین) لە رێگەی ھەریەک لە محەمەد مەحمود سەواف و شێخ ئەمجەد زەھاوی و نزامەدین عبدالحمید ) لە عێراق بانگەوازەکە دەگەیەنن و لەوێشەوە دەگوازرێتەوە بۆناو کوردستان.

ئەمەش لەکاتێکدا بوو کە عێراق لە ساڵآ ١٩٣٩ کۆمەڵێک قوتابی ڕەوانەی (جامیعەی ئەزھەر)کرد بۆ خوێندن، محەمەد مەحمود سەواف یەکێک بوو لە کۆمەڵە قوتابیەو لەوێ بەبیری ئیخوان مسلیمین ئاشنا دەبێت.

بەڵام بەھۆی ھەڵگیرسانی جەنگی دووەمی جیھانیەوە دەگەڕێتەوە بۆ عێراق دوا گەڕانەوەشی بۆ موسڵ ھەوڵدەدات بەھاوکاری (عەبدوالرحمان سەید محمودو عبدالرحمان مەحمود رەحیم)کە دووبازرگانی شارەکە بوون،لقێکی ئیخوان مسلیمین بکاتەوە بەڵام ئەم بیرۆکەش سەرناگرێت جارێکی تر لەساڵی ١٩٤٣ محەمەد مەحمود سەواف لە سەر خەرجی مستەفا سابوون چی کە دەوڵەمەندێکی شاری موسڵ بوو دەچێتەوە بۆ میسر بۆ تەواوکردنی خوێندن دوای تەواوکردنی خوێندنیش لە ساڵی ١٩٤٦ دەگەڕێتەوە عێراق و بانگەشە بۆ بیری ئیخوان دەکات دواتر لە ٢٢ی ئابی ١٩٤٦ دا (کۆمەڵەی ئادابی ئیسلامی )دادەمەزرێنێت پاشان لە ساڵی ١٩٤٩ لەگەڵ ئەحمەد زەھاوی(کۆمەڵەی برایانی ئیسلامی)دادەمەزرێنێت.

گواستنەوەی ڕەوتی ئیسلامی سیاسی بۆ کوردستان.


ئەو جاوبیکەوتنە بەردەوامانەی ھەریەک لە محمد محمود سەواف و ئەمجەد زەھاوی بە زاناو رۆشنبیرانی کورد,لەوانە (مەلا سالح عبد الکریم ومەلا عوسمان عبد العزیز) لە شاری ھەلەبجە,کە ئەو کات ناوبانگی دەرکردبوو لە زۆربەی خوێندنگا شەرعیەکان,بە تایبەتی خوێندنگای بریس و کانی ئاشقان و ئەو خوێندنگایانەش کە سەر بە مزگەتی باشاو شافحی بوون و ناوەندی دیراساتی ئیسلامی و بەیمانگای ئیسلامی و جەندەھا خوێندنگای شەرعی لە بیارە و تەوێلە و ئەحمەد بڕنەوو عەبابەیلی و تریفەو نیرگزە جاروو خەربانی و سیروان و مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانی و خوێندنکای شەرعییە لە قەرەداخ ودێیەکانی گەرمیان و ھەمەوەند,دەکریت بڵین دۆخەکە لە بار بوو بۆ لە خۆگرتنی بیری ریخستن و جوڵانەوەی (کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین)ھەر یەک لە مەلا سالح و مەلا عوسمان وحاجی سلێمان وە جەند کەسانێکی تر کە بەیانی بیری ئیخوان موسلیمینیان کردەوە,بە مەش لە ساڵی ١٩٥٤ دا ئیخوان موسلمین بە تایبەتی شانە حیزبیەکانی بنکەیەکی بۆ دروست بوو لە کوردستانی عیراق و مەلا عوسمان عبد العزیز دەبێتە بەر بەربرسی ئیخوان موسلمین لە ھەلەبجە.


مەلا عوسمان بەھۆی دژایەتی کردنی توندو تیژانەی بۆ بیرو باوەڕی کۆمۆنیزم لە ساڵآ ١٩٥٩ دور دەخرێتەوە بۆ ناسریەوە کاتێک ئیخوانەکانی عێراق لە ساڵی ١٩٦٠ حزبی ئیسلامی عێراقیان دامەزراند مەلا عوسمان لە ناسریەوە دەچێت بۆ بەغداد بۆ بەژداری کردن لەو دامەزراندنە و بەناوی ئیخوانەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە راستر بڵێن کوردستان ووتارێک پێشکەش دەکات.

ئەوەی جێگەی سەرنج و تێبینی ئێمە بێت، ئەوەیە ئیخوان موسلمین بەمەبەستی ووڵاتێکی وەک عێراق ودواتریش کوردستان دەست نیشان دەکات.بەوپێیەی لە عێراق مەزھەبی شیعە زۆرینەن و مەزھەبی سونە کەمینەن، ویستویانە پێگەیان ھەبێت بۆ دژایەتی شیعەکان لەلایەک، لە لایەکی تریشەوە عێراق خۆی ووڵاتێکە پڕاو پڕلە قەیران و کێشەو ململانێ ناوخۆ ی و مەزھەبی نەتەوەییە، جیا لەوەش ئینگلیزەکان کە فەرمانڕەوای عێراق و کوردستانیان دەکرد ھاودوژمنی خۆشیان بوون لە میسر تەنانەت لەھەندێک قۆناغداوەک ئایدۆلۆژیایەک کاریان کردووە بۆ ڕەت کردنەوەی وی دژایەتی کردنی بیری مارکسی و کۆمۆنیستەکان لەتەواوی جیھاندا ھاوکات ئیخوان موسلیمین سودیان لەکەش و بارودۆخی پڕلەئاژاوەو ئاشوبی ناوخۆی عێراق وەر گرت.

وەک ئاشکرایە ھیج ئایدۆلۆجیایەک بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتدار لە دۆخیکی ھێمندا گەشە ناکات,چونکە ھەمیشە جیگەی گومانی دەسەڵاتدار دەبن دواجاریش ھەوڵی لەناوبردنیان و داخستنیان دەدات,ھەر بۆیە شلۆقی و ناجیگیری سیاسی لە عیراقدا دەرفەتیکی باشی بۆ کارکردن و گەشەکردنی ئیخوان موسلمین رەخساندبوو ھەر وەک دیاری کردنی کوردستانیش وەک بنکەیەکی ئیخوان موسلمین دیارە کۆمەلێک مەبەستی لە پشتەوە بووە بە بۆجونی ئیمە سەرکردایەتی ئیخوانی جیھانی زیرەک و لێھاتوون ئەم ناوچەیە لەوانە.

لەلایەک لاوازی تاکی کورد و جەربەزەیی درندەیی ڕژێمە یەک لەدوایەکەکانی عیراق و لە لایەکی تر سادەیی خۆشباوەڕی تاکی کورد و ھەروەھا ئە جەوسانەوەو زووڵم زۆرەی بە درێژای مێژوو لەسەر دەستی ڕژێمەکانی عیراق بینویەتی,ئەمە وای لە تاکی کورد کردوە بەردەوام بەدوای ئاسۆیەکدا بگەرێت,کە دەرگا داخراوەکانی بۆ بکاتەوە لە لایەک ھەژاری بێ دەرەتانی لە کۆل بکاتەوە لە لایەکی تریشەوە لەو جەوسانەوەی بەردەوام رزگاری بیت,لێرەشەوە بیری ئیخوان موسلمین بە دەروازەیە سەیرکراوە کە بە ھۆیەوە خۆشیەتی و کامەرانی لێ دەبەخشیت و تا رادەیەک لە لای ڕژێمەی دەسەلاًتدار شەفاعەتیان بۆ دەکات.

٢-ئەگەر بە مێژووی کوردا بچینەوە ئەوەی تێبینی کراوە، زۆربەی دەسەڵاتە ناوخۆی و میرنیشینەکانیشی زیاتر بەرگێکی ئاینی بەبەردا کراوە تەنانەت دامەزرێنەرانیشی زۆربەیان کەسایەتی و پیاوی ئاینی بوون و باوەڕیان بەبنەماکانی ئیسلام بووە،ھەروەھا نمونەی زۆرێک لە ڕاپەڕین و جوڵانەوە و شۆڕشەکانیشی ڕێبەرو سەرکردەکانی پیاوی ئاینی بوون نمونەی(سەید تەھا ،شێخ عەبدوڵای نەھری ،شێخ مەولانا خالیدی نەقشبەندی، شێخ قادری نودێ،شێخ سەعیدی پیران،شێخ مەحمود،شێخ عەبدوالسلام ، مەلا مستەفای بارزانی)بەوھۆیەشەوە ھەم ئیخوان موسلیمین بەئاسانی فکرەی خۆیان بڵاوکردەوە ھەم لەناو کوردستانیشدا بەئاسانی پێشوازی لێکراو تاڕادەیەک سەرکەوتوو بوون لەگەڵ ئەوەشدا یەکەمین ڕێکخستنی ئیسلامی بیرۆکەی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (١٩٧٥-١٩٧٦) بەناوی (بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان).

بەڵام زۆربەی سەرچاوەکان ساڵی ١٩٨٧ بەسەرەتای دامەزراندنی ئەم پارتە دادەنێن.

 


zhilwanshilana@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک