١٥\١٠\٢٠١٠
مێژووی شاری ده‌ربه‌ندیخان و چه‌ند سه‌ره‌نجێکی پێویست.

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
بێگومان نووسینه‌وه‌ی مێژوو کارێکی ئاسان نییه‌و که‌سێک بییه‌وێ مێژوو
بنووسێت ده‌بێت پیش هه‌موو شتێک پشت به خۆی ببه‌ستێت و شاره‌زای زۆری
هه‌بێت له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌یه‌وێت بینووسێت و هه‌روا ده‌بێت ده‌ست
پاک و دڵسۆز بێت بۆ ئه‌و کاره که ده‌یه‌وێت بیخاته روو، ئه‌وه‌ش
بزانێت هه‌موو هه‌وڵ و کۆششه‌کانی وهیلاکی و شه‌ونخونی سوکه ته‌قه‌لاێیکن
بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی باش و به پێز.
به‌رێزێک به ناو (یاسین ره‌سوڵ عوسمان) وه‌ک پێشتر له سایتی گه‌نجانی
ده‌ربه‌ندیخان بڵاو کرابووه‌وه، هه‌وڵیداوه مێژووی شاری ده‌ربه‌ندیخان
کۆ بکاته‌وه‌و بینووسێت و ناوی {مێژووی المخلێ} ی لێناوه.
پێش هه‌موو شتێک ده‌سخۆشی له‌و برا به‌رێزه کاک یاسین ره‌سوڵ عوسمان
ده‌که‌م وهیوادارم له کاتی نووسینه‌وه‌ی مێژوو زیاتر هه‌وڵ و ته‌قه‌لاو
کۆشش بکات بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی کرچ‌وکاڵ نه‌بێت، به‌ڵکو کارێکی به‌پێزو
توکمه بێت و سوودی زیاتری هه‌بێت و، لێره‌دا داوا له به‌رێز کاک
یاسین ره‌سوڵ عوسمان ده‌که‌م ئه‌م چه‌ند سه‌ره‌نجه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت
و دیاره مه‌به‌ستی هه‌ردوو لامان راستکردنه‌وه‌ی مێژووی شارێکی کۆڵنه‌درو
تێکۆشه‌ره.
باشتر وایه به‌رێز کاک یاسین جارێکی تر خۆی هیلاک بکات و مێژووی شاری
ده‌ربه‌ندیخان راست بکاته‌وه، ئه‌وه‌ش کارێکی ئاسان نییه‌و پێویسته
زانیارییه‌کی زۆر کۆ بکاته‌وه‌و بچێته ناو خه‌ڵک به تایبه‌تی خه‌ڵکی
سه‌لیم پیرک و کانی توو ئه‌وانه‌ی له مێژه‌وه له ده‌ربه‌ندیخان ده‌ژین
و، به‌و هه‌نگاوه‌ش سوودێکی زیاتر به دانیشتوانی شار‌و ده‌ڤه‌ره‌که‌و
خۆینه‌ران ده‌گه‌ێینێت.
پاش خۆێندنه‌وه‌ی رێکه‌وتننامه‌ی 11 ی ئازاری 1970 له ئیستگه‌ی رادیوی
به‌غدا کۆمیته‌ی رێکخستنی حزبی شیوعی عێراق و به به‌شداری خه‌ڵکی به
شه‌رفی ده‌ربه‌ندیخان رێپیوانێکی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداو له ناو شاردا
ئه‌و شه‌وه بوو به شایی و هه‌ڵپه‌رکی و، بۆ رۆژی دووایی واته 12 ی
ئازار له گۆره‌پانی تێنسه‌که له که‌مپی خواره‌وه شیوعییه‌کان به
هاوکاری خه‌ڵکی ده‌ربه‌ندیخان (سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه) و دانیشتوانی
دێهاته نزیکه‌کان ئاهه‌نگێکی قشه‌نگیان سازدا‌و، داوایان له خه‌ڵک کرد
خۆیان بۆ نه‌ورۆز ئاماده بکه‌ن، ئه‌وه بوو له نه‌ورۆزدا گروپێک له
دانیشتوانی شاری ده‌ربه‌ندیخان شانۆگه‌ری (فیله‌که‌ی خاوه‌ن شکۆ) یان
پێشکه‌ش کرد‌و، شانۆگه‌رییه‌که له ئاماده‌کردنی به‌رێز مامۆستا محه‌مه‌د
عه‌بدوللا ناسراو به (حه‌مه بزان) بوو، هه‌ر له هه‌مان رۆژو ساڵدا (دوانزه
سواره‌ی مه‌ریوان) له که‌مپی خواره‌وه بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی ئه‌م
شاره‌دا نمایش کراو، له‌و باوه‌ره‌دام دانیشتوانی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌و
رۆژانه‌یان له بیره‌و قه‌ت فه‌رامۆشی ناکه‌ن.
وه‌رزش له شاری ده‌ربه‌ندیخان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵی 1959
و، له سه‌ندیکای (نیقابه‌ی) کرێکارانی به‌ربه‌ستی ده‌ربه‌ندیخان که
نزیکه‌ی (5) پێنج هه‌زار ئه‌ندامی هه‌بوو چه‌ندین تیپ بۆ یاری تۆپی پێی
(فوتبۆڵ) وباله‌و و سه‌به‌ته و تینسی سه‌ر ته‌خته (پینگ پۆنگ) و
زۆرانبازی و ئاسن هه‌ڵگرتن (به‌رز کردنه‌وه‌ی قورسایی- رفع الڕپقال)
ومه‌له‌وانی پێکهات و، شایانی باسه کرێکارانی نیقابه‌ی (سه‌ندیکای) ره‌ی
هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ئه‌ندامانی که‌م بوو تیپی باله و سه‌به‌ته‌یان
پێکهێناو له‌گه‌ڵ کرێکارانی تردا هاوکاریان کرد‌و چالاکی باشیان هه‌بوو.
بۆ یاری تۆپی پێی گۆره‌پانی تایبه‌ت نه‌بوو زۆرجار یاریزانان ده‌شتی په‌نای
مزگه‌وته‌که‌ی که‌مپی خواره‌وه‌یان به‌کار ده‌هێناو، له یاری ئاسن هه‌ڵگرتن
وه‌ستا عه‌لی ته‌نه‌که‌چی (عه‌لی کلاشینکۆف) ناودار بوو. خه‌لدون عه‌بدی
(کریکاری به‌شی کاره‌با) له کۆمپانیای بێرللی ئینگلیزی سه‌رپه‌رشتیاری
تونیلی سه‌ره‌وه نێوان ده‌ربه‌ندیخان و قاشتی یه‌کێک له پاڵه‌وانانی
به‌ناوبانگی زۆرانبازی له عێراقدا سه‌رپه‌رشتی گروپی زۆرانبازی ده‌کرد.
ئه‌م ناوانه‌ی خواره‌وه له زۆر بواردا یارییان ده‌کرد، واته
چالاکییان هه‌بوو له تۆپی پێی وباله و سه‌به‌ته و یارییه‌کانی تردا:
دنخا یه‌عقوب، عمر ره‌شید، جلال کریم، مسته‌فا که‌ر، جلال حوسه‌ین. ئه‌حمه‌د
ره‌جه‌ب، ئیسماعیل نیعمه، عه‌لی ئه‌حمه‌د، ئیشایا، ئه‌نویا، سالمی
موهه‌ندیس، عوسمان محه‌مه‌د قادر، نه‌بیل جمیل، جورج هورمز، سه‌عدی
نوری، حه‌مه ێادق، یوسف توفیق و ده‌یان وسه‌دان ناوی تر به داخه‌وه
له یاد نه‌ماون.
ئێمه له رێکخستنی حزبی شیوعی عێراق له شاری ده‌ربه‌ندیخان خاڵێکی
تایبه‌تیمان دانا بوو بۆ بایه‌خدان به لاوان و وه‌رزش و، منیش وه‌ک
شیوعییه‌کی ناسراوو وه‌رزشه‌وان له‌و بواره‌دا به هاوکاری هاورێیانم
جه‌لال که‌ریم و حه‌مید مجید قادر زه‌هاوی رۆڵی تایبه‌تیم هه‌بوو له
هاندانی براو که‌سوکارو هاورێیان و دۆستان بۆ پێکهێنانی تیپی فوتبوڵ و
زۆر نزیک بووم له گه‌ڵ برای کۆچکردووم کاکه ئیسماعیل نیعمه‌و، برایه‌تی
و دۆستایه‌تیمان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵانی پێش هاتنمان بۆ ده‌ربه‌ندیخان.
له گه‌ڵ کاک ئیسماعیل (بابی شه‌ماڵ) بریارماندا درێژه بده‌ێن به‌و
کاره‌مان و تیپه‌که‌مان بمێنێته‌وه‌و، هه‌ردولا کۆک بووین له سه‌ر
کاری هاوبه‌ش.
من له 7/8/1965 له ماڵی تێکۆشه‌ری شیوعی ناسراو (حاجی حوسه‌ینی حاجی
که‌ریم) بابی ێالحی حاجی حوسه‌ین که ناوی له مێژووه‌که‌ی کاک یاسین
ره‌سوڵ عوسمان هاتووه گیرام، له پاش رێکه‌وتننامه‌ی حوزه‌یران 1966 (رێکه‌وتننامه‌ی
لامه‌رکه‌زی) یه‌که‌ی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومه‌تی عێراق،
حکومه‌تی عه‌بدولره‌حمان به‌زاز له کۆتایی ساڵی 1966 ئازاد کرام و،
جارێکی تر من و کاک ئیسماعیل تیپه‌که‌مان زیندو کرده‌وه‌و ده‌ستمان
کرده‌وه به چالاکی و، له ساڵانی 1969-1970 به‌هێزترین تیپمان دامه‌زراندو
له‌م ناوانه‌ی خواره‌وه، (یاریزانانی سه‌ره‌کی و یه‌ده‌ک) پێکهاتبوو:
ئیسماعیل نیعمه، ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب، ئیبراهیم ره‌جه‌ب (بللی)، حه‌مید
مه‌جید زه‌هاوی، موهه‌ندیس غازی عه‌بدولره‌حمان، شه‌هاب عه‌بدولره‌حمان،
به‌کر عه‌بده، به‌ختیار عه‌بده، رزگار عه‌بده، حه‌مه یان، مامۆستا
مه‌حجوب (عه‌ره‌به سووره‌که)،محه‌مه‌د ره‌جه‌ب و مه‌حمود ره‌جه‌ب و
له‌گه‌ڵ ئه‌وناوانه که به‌رێز کاک یاسین له نووسینه‌که‌یدا ناویانی
هێناوه و، ئه‌و تیپه له زۆربه‌ی یارییه‌کان سه‌رکه‌وتنی به‌دی
هێناوو، بو نموونه:
هه‌ڵه‌بجه- ده‌ربه‌ندیخان 1-4 ، ئه‌و گۆڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه من به هه‌ڵه
تۆمارم کرد، چونکه له لایه‌ن تاقمێکی گومراو سه‌رلێشێواو به‌ردباران
کراین و هیرشێکی گه‌وره کرایه سه‌رمان و، خه‌ڵکی به‌شه‌رفی شاری هه‌ڵه‌بجه
په‌ناو پشتی ئێمه بوون و، له چنگی ناحه‌زان رزگاریان کردین.
ئیتحادی سه‌رووی سلیمانی – ده‌ربه‌ندیخان 0 -1 ئه‌و کات یاریزانی
سلیمانی به‌ناوبانگ (حه‌مه‌ی عه‌بۆل) له ئیتیحادی سه‌رووی سلیمانی
یاری ده‌کرد.
ئازادی که‌رکوک – ده‌ربه‌ندیخان 0 – 2 و، لێره‌دا پێویسته سه‌ره‌نجی
دانیشتوانی ده‌ربه‌ندیخان و خۆێنه‌ران رابکێشم بۆ باشترین و دره‌وشاوترین
یاریزانی ده‌ربه‌ندیخان له‌و سه‌رده‌مه‌دا جوانه‌مه‌رگ ابراهیم ره‌جه‌ب
هه‌ڵگری نازناوی{{بیللی}} و هاورێی کۆچکردوو حه‌مید زه‌هاوی (ئه‌ندامی
کارای کۆمیته‌ی وه‌رزش و لاوان) سه‌ر به حزبی شیوعی عێراق که به
گیانێکی لێبوردوو چالاکانه هاوکاری ته‌واوی یاریزانان و تیپه‌که‌ی ده‌کردو
زۆر جار تووشی ره‌خنه‌و بۆڵه‌بۆڵی ئه‌ندامانی تیپه‌که ده‌بووه‌وه.
له ناوه‌راستی ساڵی 1971 له لایه‌ن ده‌زگای ئه‌من و ئیستخباراتی
پارێزگای که‌رکوک گیرام و له ساڵی 1978 بووم به پێشمه‌رگه و له
تیپه‌که‌و وه‌رزش دابرام.
نووسینه‌که‌ی به‌رێز کاک یاسین ره‌سوڵ عوسمان {مێژووی ده‌ربه‌ندیخان}
سه‌ره‌رای که‌موکورتی کارێکی پیرۆزه‌و جێی ده‌ستخۆشییه‌و، هاوکات
هانده‌ره بۆ که‌سانی تر بایه‌خی زیاتر به‌م مێژووه بده‌ن و، من
لێره‌وه به‌ڵێن ده‌ده‌م گه‌ر ته‌ندروستیم یارمه‌تیم بدات له سه‌ر
بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و تێکۆشانی جوتیارانی ناوچه‌که به گشتی و
بزوتنه‌وه‌ی {چه‌پ} و کۆمه‌نیستی (شیوعییه‌ت) به تایبه‌تی بنووسم و،
هیوادارم هه‌رچی له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسرێت بخرێته سه‌ر
نووسینه‌که‌ی به‌رێزی ناو براو.
13\10\2010
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|