٧\١٢\٢٠١٣
مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی ئیدانەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس كاوە
گەرمیانی دەكا.
مەكتەبی
سیاسی حیزبی شیوعی ئیدانەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی دەكات
لە درێژەی ئەو هێرش و پەلامارانەی كە دەكرێتە سەر نووسەرو
رۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان، سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ دەستێكی
نادیار‌و رەش لەبەردەم ماڵەكەی خۆی دەست رێژی گوولە دەكاتە سەر نووسەرو
رۆژنامەنووس و سەرنووسەری گۆڤاری رایەڵ، و لە ئاكامدا تیرۆر دەكرێت.
ئێمە لە مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستان بە تووندی تیرۆركردنی
هاوڕێمان و نووسەرو رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی ئیدانەدەكەین و بە
تەواوی مانا‌و لێكدانەوە بە كارێكی تیرۆرستی دەزانین، لە هەمانكاتدا
داوا لە دام و دەزگا بەرپرسەكانی ناوچەی گەرمیان بە گشتی و كەلار بە
تایبەت دەكەین، بە جددی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی
تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی بكەن و بەڵگەو راستییەكان بۆ رای گشتی بخەنە
روو، هەروەك ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە قیزەوەنەش بدەنە دادگا‌و سزای
یاسایی خۆیان وەربگرن. لە هەمانكاتیشدا پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی
بنەماڵەی رۆژنامەنووس و نووسەر كاوە گەرمیانی دەكەین و هیوادارین
لەبەرامبەر ئەم كۆستەدا خۆڕاگربن.
مەکتەبی سیاسیی حیزبی
شیوعی كوردستان
٥\١٢\٢٠١٣
---------------------------------------------------------------------------
کۆمیته‌ی محه‌لی
گه‌رمیانی حیزبی شیوعی کوردستان ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی کاوه گه‌رمیانی
ده‌کا.
کۆمیته‌ی محه‌لی گه‌رمیانی حیزبی شیوعی کوردستان ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی
کاوه گه‌رمیانی ده‌کات به‌ناوی کۆمیته‌ی محه‌لی گه‌رمیانی حیزبی شیوعی
کوردستانه‌وه ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووسی چالاک و ئه‌ندامی
حیزب کاوه گه‌رمیانی ده‌که‌ین که هه‌ر ئێستا له لایه‌ن ده‌ستێکی ڕه‌شه‌وه
تیرۆرکرا، کاوه گه‌رمیانی په‌یامنێری ڕادیۆی ئازادیه له‌گه‌رمیان و
هاوکات سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵه، ئێمه له کۆمیته‌ی محه‌لی گه‌رمیانی
حیزبی شیوعی کوردستان وێڕای ئیدانه‌کردنی تیرۆرکردنی هاوڕێ کاوه، داوا
له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین لێکۆڵینه‌وه‌ی وورد له
ڕووداوه‌که بکه‌ن و تاوانباران به زووترین کات بدۆزرێنه‌وه‌و ڕاپێچی
به‌رده‌م دادگا بکرێن.
کۆمیته‌ی محه‌لی گه‌رمیان
حیزبی شیوعی کوردستان
٥\١٢\٢٠١٣
________________________________________________
•
بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی)
لێرە کرتە بکە:
http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm
|