٩\٣\٢٠١١
مه‌لا
به‌ختیار هه‌ر تۆمه‌تبار نییه بڕیارده‌ریشه!
- له په‌یوه‌ند به هێرشی شه‌وی پێنجی مارس و سوتاندنی خێمه‌کانی مه‌یدانی
ئازادی -

حه‌مه غه‌فور
دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار تۆمه‌تبار ئه‌کریت به‌وه‌ی که هێرشی شه‌وی
پێنجی مارس بۆ سه‌ر مه‌یدانی ئازادی‌و سووتاندنی خێمه‌ی خۆپیشانده‌ران
به فه‌رمانی ئه‌و بووبێت، سایتی چاو‌دێر په‌یوه‌ندی کردووه به مه‌لا
به‌ختیاره‌وه‌و به‌ڕێزیشیان لیدوانی ڕه‌سمی داوه بۆ چاو‌دێر. له به‌شێکی
ئه‌و لێدوانه‌ی مه‌لا به‌ختیاردا هاتووه: '' من بڕیاری سوتاندنی
خێمه‌و بڕیاری هیچ هێرشێکیشم نه‌داوه، به‌ڵکو دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌م
له سایتی هاوڵاتی خوێنده‌وه، ده‌ستبه‌جێ به حاکم قادر به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ئاسایشم ووتووه که لێکۆڵینه‌وه له‌و کێشه‌یه‌دا بکه‌ن.''.
به‌ر له هه‌ر ڕه‌خنه‌و سه‌رنجێک پیویسته قسه‌یه‌ک له‌م مۆدێلی
دیالۆگی دیموکراسیه‌ی نێوان سایتی چاودێر‌و خاوه‌نی ده‌زگای چاو‌دێر( مه‌لا
به‌ختیار)و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی بکه‌ین. ئه‌م دیزه به
ده‌رخۆنه‌یه‌ی نێوان ده‌زگای حزبی‌و گوێڕاڵ سکانداڵێکه‌و هیچی تر. ئه‌م
شه‌فافیه‌ت‌و زانیاری گواستنه‌وه مه‌سئولانه‌یه‌ی چاودێر‌و مه‌لا به‌ختیارو
حاکم قادر مه‌گه‌ر ته‌نها له فه‌رهه‌نگی ئه‌زموونی یه‌کێتی‌و ده‌سه‌ڵاتی
کوردی‌دا جێگای ببێته‌وه.
کێ ئه‌توانێ بڕوا بکات ئه‌و هێزه یاسایی‌و ئه‌و ڕایه‌ڵه مۆڕاڵیه‌ی مه‌لا
به‌ختیار وه‌کو کارگێڕی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ چاو‌دێر که هیچ،
چونکه ده‌زگایه‌کی ملدرێژی ژێر ده‌ستی به‌ڕێزیانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
حاکم قادر وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی سلێمانی چیه‌و کامه‌یه وا
لیده‌رێکی حزبی فه‌رمان به‌سه‌ر پیاوێکی گه‌وره‌ی میری وه‌کو حاکم
قادردا ئه‌دات‌و ئاراسته‌ی ئه‌داتێ هه‌تا بچێت له کرده‌وه‌یه‌کی
تیرۆریستی‌و ئاژاوه‌گێڕیه‌کی ئاشکراو به‌رچاو دژ به هاوڵاتیانی شاره‌که‌ی
بکۆڵێته‌وه!؟ له کاتێکدا خودی چه‌کداره‌کانی ئاسایشه‌که‌ی حاکم قادر
تێوه‌گلاوه له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر مه‌یدانی ئازادی به
شه‌و و له شیرین خه‌ودا!!؟؟ حاکم قادر که به‌رپرسی ئه‌وه‌ڵ‌و ئاخری
چاودێری ئه‌من‌و ئاسایشی سلێمانیه ئاگای له هیچ نیه‌و دوای ئه‌وه که
به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار به سه‌هو تۆمه‌تبار ئه‌کرێت به له پشتبوونی
ئه‌م پیلانگێڕیه له دژی مه‌یدانی ئازادی، ئاگاداری ئه‌کاته‌وه‌و فه‌رمان
ئه‌دات به به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی له ڕووداوه‌که بکۆڵێته‌وه!؟
ئه‌م ده‌سته که‌شفه. منداڵێکی سلێمانیش قانع ناکات ئه‌م سیناریۆیه‌تان.
چونکه ته‌نها هه‌ر به‌و ده‌لیله‌ی که خودی مه‌لا به‌ختیار که له
لێدوانه ڕه‌سمیه‌که‌یدا رایگه‌یاندووه، ''، ده‌ستبه‌جێ به حاکم قادر
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشم ووتووه که لێکۆڵینه‌وه له‌و کێشه‌یه‌دا
بکه‌ن.'' یانی ئه‌مه که ده‌سه‌ڵاتێک، سه‌ره‌وه‌ریه‌ک که به‌رپرسێکی
حیزبی هه‌یه‌تی له سه‌رووی هه‌ر ده‌زگایه‌کی گوایا ڕه‌سمیه‌وه له چه‌شنی
ئاسایشی گشتی سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌شیه‌وه بێت، ئاوا سووک‌و
ئاسان ئه‌ندامی حیزبێک فه‌رمان بدات به پیاوێکی حکومه‌ت‌و یاسا، حاکم
قادریش وورته‌ی لێوه نه‌یه‌ت، ئه‌و ڕاستیه‌مان پێ ئه‌سه‌لمێنێت که
حیزب هه‌مه‌کاره‌یه له‌م ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌زموونه‌ی کوردایه‌تیداو، له
هه‌مان کاتیش‌دا، مادام مه‌لا به‌ختیار هێنده ده‌ستڕۆیشتوو بێت به‌سه‌ر
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیه‌وه، ئه‌کرێ‌و ئه‌شتوانێت فه‌رمانی
پیلانگێڕان‌و په‌لاماردان‌و هێرش بردنیش بۆ سه‌ر مه‌یدانی ئازادی‌و
سووتاندنی خێمه‌کانیش ده‌ربکاو فه‌رمانیش بدات به به‌ڕێز حاکم قادر،
فه‌وره‌ن جێبه‌جێی بکات!! فه‌رمانی ترسناک تریش ده‌ربکات. بۆیه ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌م حزبه عه‌شیره‌یی‌و مافیاییانه خۆی سه‌رچاوه‌ی تیرۆر‌و نائارامی‌و
ئاشوب‌و ئاژوه‌گێڕیه! به دروست خه‌ڵک بۆ ڕاماڵینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
بنه‌ماڵه‌یی‌و سه‌روخه‌ڵکیانه ڕاپه‌ڕیون.
7\3\2011
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|