.مه‌لا به‌ختیار و سه‌رۆ
قادری هاوسه‌نگه‌ر

یوسف کانیمارانی
تازه تێکه‌ڵی دنیای
سیاسه‌ت بووبووم که کێشه‌ی ئاڵای شۆڕش به‌کورتکراوه‌ی ئاش له‌ناو
ڕێزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان که ئه‌وسا
به‌دڵه‌بزوێنه‌ره‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ناسرابووسه‌ری
هه‌ڵدا، هه‌ندێک له‌کادیران و پێشمه‌رگه‌تێکۆشه‌ره‌کانی سنوری بیتوێن
هاوڕای ئاڵای شۆڕش بوون و هه‌ندێک له‌و تێکۆشه‌رانی تریش
ئه‌وه‌نده‌به‌سوکی باسی ئاش وعێراقچیتیه‌کانیان ئه‌کرد هه‌ر باس
ناکرێت،ساڵی ١٩٨٤ جارێکیان به‌ڕێکه‌وت وله‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا
ئه‌وپرسیاره‌م له‌کادیرێکی کۆمه‌ڵه‌کرد که‌هاتبوو باسی
لایه‌نه‌پۆزه‌تیفه‌کانی گفتوگۆی نێوان ڕژێم ویه‌کێتی بۆ خه‌ڵک ڕوون
ده‌کرده‌وه‌پێم ووت جه‌نابت له‌کوێی ئه‌و ململانێیانه‌دایت
که‌ئێستاریزه‌کانی یه‌کێتی گرتۆته‌وه؟ زۆر به‌ئه‌ده‌به‌وه‌پێی ووتم (
کاکه‌به‌خوا ئێمه‌کێشه‌مان نیه‌ئه‌وه‌پارتی وبنه‌ماڵه‌ی
بارزانیه‌هه‌رڕۆژه‌ی له‌ڕێگه‌ی جاسوس وبه‌کرێگیراوێکه‌وه‌توشی شه‌ڕێکی
خۆنه‌ویستمان ئه‌که‌ن ، ڕۆژێک به‌ره‌ی جودو ڕۆژێک مه‌لابه‌ختیار)،
ئه‌وکاته‌ئه‌وقسه‌یه‌بۆمن باش هه‌زم نه‌ئه‌کراولێی
گه‌ڕام،ئه‌وه‌بوومه‌لابه‌ختیارگیراوبه‌پێی بڕیاری کۆنفڕانس
وسه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ویه‌کێتی ئه‌وه‌ی پێیکرا که‌کراوئه‌وڕایه‌ش لای
من هه‌ر به‌گومان مایه‌وه..
ساڵی١٩٩٦وچه‌ند ڕۆژێک به‌رله‌کاره‌ساتی٣١ ی ئاب له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی
ناوخۆدا به‌کارێکی تایبه‌ت ڕێم که‌وته‌دێگه‌ڵه‌که‌ئه‌وکاته‌کاک مه
لابه‌ختیار سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕگه‌کانی ئێمه‌ی ئه‌کرد له‌وێ من نامه‌یه‌کم
پێ بوو ئه‌بووبیگه‌یه‌نم ، له‌ژێر چادره‌که‌ی به‌ڕێزیان که‌سێکی
گوماناویم بینی له‌وکاته‌داله‌لای ئه‌و
ئه‌هاته‌ده‌ره‌وه‌که‌له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانه‌وه‌تائه‌مڕۆش نیوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی پارتین له‌ڕووی داراییه‌وه، چه‌ندڕۆژێک دوای
ئه‌وه‌کاره‌ساته‌گه‌وره‌که‌ی دێگه‌ڵه‌ڕویداکه‌ده‌یان بگره‌سه‌دان
پێشمه‌رگه‌وکادیری ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی تیا چوون ،
زۆرناچمه‌ناوورده‌کاری ئه‌وڕوداوه‌وه‌چونکه‌شایه‌دحاڵه‌کان زۆربه‌یان
ماون، به‌ڵام بینی ئه‌و که‌سه‌وڕودانی ئه‌وکاره‌ساته‌وده‌نگۆکانی دوای
کاره‌ساته‌که‌ئه‌و گومانه‌ی که‌له‌سه‌رده‌می ئاشه‌وه‌هه‌م بوو یه‌قین
تری کرد..
ساڵی ٢٠٠٨ دیسانه‌وه‌به‌ڕێکه‌وت له‌یه‌کێک له‌ژوره‌کانی پاڵتۆڵک
له‌کۆڕێکی کاک مه‌حمودڕه‌زادا ئاماده‌بووم وه‌ک گوێگر، به‌ڕێزیان زۆر
به‌تێروته‌سه‌لی باسی ڕوداوه‌کانی ئه‌وسای کۆمه‌ڵه‌وئاشی بۆ
ئاماده‌بوان کرد که‌زیاتر له‌٣٥٠ که‌س له‌ژوره‌که‌دابوون زۆر تاکیدی
له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان پارتی
ومه‌لابه‌ختیارداکرده‌وه‌له‌سه‌رده‌مانی ئاڵای شۆڕش و دوای ئه‌وه‌ش
له‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌و شایه‌د حاڵی تره‌وه ئه‌وه‌یان بۆ پشت
ڕاستده‌کردمه‌وه‌به‌ڵام هه‌ر هیوایه‌کم مابووکه‌وانه‌بێت.
سه‌رۆقادریه‌کێکه‌له‌نه‌یاره‌سه‌رسه‌خته‌کانی یه‌کێتی ومێژوی
ململانێکانی یه‌کێتی و پارتی وڕۆژانی شه‌ڕی
ناوخۆئه‌وڕاستیه‌ئه‌سه‌لمێنن،ساڵی ١٩٨٧ له‌گوندی کانی توان له‌ناوچه‌ی
خۆشناوه‌تی و نزیکی گوندی بالیسان له‌دۆڵی هیران ونازه‌نین
به‌دیوه‌که‌ی تردا که‌ئه‌وسا قورسایی هێزه‌کانی تیپی بیتوێن که‌کاک
تۆفیق کانی وه‌تمانی فه‌ر‌مانده‌ی بوو و ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی
ئه‌وسنوره‌که‌کاک به‌کره‌سورسه‌رپه‌رشتی ئه‌کرد که‌وتبۆ ئه‌وناوچه‌یه،
من به‌سه‌ردان له‌وێ بووم وهه‌ندێ کۆمه‌ک وهاوکار و پێداویستیم هه‌م بۆ
براده‌رانی خۆمان هه‌م بۆ کاک قادری مام عه‌لی خوالێخۆش بوو هه‌ندێ
له‌پێشمه‌رگه‌کانی حسک که‌کاک سواره‌ته‌قته‌قی ناوێک سه‌رپه‌رشتی
ئه‌کردن بردبوو، له‌سه‌ر ئاوه‌که‌ی گوندی کانی توان به‌گوێی خۆم گوێم
لێ‌بوو شایه‌دحاڵه‌کانیش ماون که‌کاک قادری مام عه‌لی ووتی: ئێمه‌سوپاسی
یه‌کێتی ئه‌که‌ین که‌دوای پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی ڕێگه‌یان
پێداوین٨٠ پێشمه‌رگه‌مان له‌ناوچه‌که‌دا جه‌وله‌بکه‌ن، ئه‌و
نمونه‌یه‌بۆیه‌ئه‌هێنمه‌وه‌بۆئه‌وه‌ی کاک سه‌رۆ بیری نه‌چێت که‌چۆن وکێ
هێنانیه‌وه‌بۆ کوردستان.
ڕێزی زۆرم هه‌یه‌بۆ خه‌بات وماندوبوونی باوک ودایکی سه‌رۆقادر
که‌یه‌کێک بوون له‌خه‌ڵکه‌تێکۆشه‌روبه‌وه‌فاکانی ناوچه‌که، به‌ڵام
به‌داخه‌وه‌بۆ سه‌رۆقادر که هه‌ر‌ڕۆژه‌ی
له‌سه‌نگه‌رێکه‌وه‌ده‌یجه‌نگێنن که‌نه‌ک هه‌ر سه‌نگه‌ری ئه‌و
نیه‌به‌ڵکو زیان مه‌ندی گه‌وره‌هه‌رخۆی ئه‌بێت له‌ئاینده‌دا، سه‌رۆقادر
نه‌ئه‌بوایه‌خه‌بات وتێکۆشانی باوکی ودایکه‌تێکۆشه‌ره‌که‌ی هه‌م
له‌سه‌رده‌می شیوعی بووندا وتا پارتی بونیشیان بخاته‌به‌رده‌م ئه‌م
هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌مێژووییه، سه‌رۆقادر نه‌ئه‌بوایه‌ده‌ره‌نجامی
خه‌بات وماندوبوونی کاک شێخه‌ی حاجی ڕه‌سوڵ وکاک محێدین ڕحیم وده‌یان
تێکۆشه‌ری تری له‌به‌ر چاووونبوایه‌و بیزانیایه‌ئه‌و له‌ملازم که‌ریم و
فه‌ڕانسۆ هه‌ریری وسامی عبدللرحمان گرنگ ترنیه‌بۆ پارتی.
سه‌رۆ قادرله‌کاتێکدا درێژه‌به‌هه‌ڵوێستی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی خۆی ئه‌دات
دژ به‌یه‌کێتی وله‌گه‌ڵ مه‌لاکه‌ی له‌مه‌ڕ خۆیان سه‌نگه‌ریان له‌مێژووی
پڕسه‌روه‌ری یه‌کێتی گرتووه‌که‌سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌م وه‌ک سه‌رۆکی پارتی
وهه‌م وه‌ک که‌سی یه‌که‌می عه‌شیره‌تی بارزان له‌هه‌وڵی ئارام
کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌کانی ناو یه‌کێتیدابووه‌و وئه‌گه‌ر بێلایه‌ن نه
بێت خۆی ناکات به‌به‌شێک له‌کێشه‌کان.
له‌کۆتایی ئه‌م نوسینه‌دابه‌خوێنه‌رانی خۆم ئه‌ڵێم واڵاکردنی ده‌رگای
ئه‌و که‌ناڵانه‌ی مه‌لابه‌ختیارسه‌رپه‌رشتی ئه‌کات بۆ
سه‌رۆقادروهاوشێوه‌کانی وله‌یه‌ک ئاواز خوێندنی سه‌رانی گه‌نده‌ڵ ئیتر
بواری بۆ ئه‌وگومانه‌م نه‌هێشته‌وه‌که‌ئاشیش به‌فیتی پارتی بووبێت
ومه‌لابه‌ختیاریش دوای ٢٥ ساڵ ئه‌وبه‌ڵێن وپه‌یمانانه‌بهێنێته‌دی
که‌ئه‌وسا به‌پارتی دابوون. له‌گه‌ڵ ڕیزی زۆرم بۆ خه‌بات وماندوبوونی
هه‌موو ئه‌وتێکۆشه‌رانه‌ی به‌نه‌زانی له‌ئاشه‌که‌ی مه‌لایان لێده‌کرد.
٢٧/٤/٢٠٠٩
Saman175@hotmail.com
|