مه‌لا به‌ختیار و
په‌ژاره‌ی ئه‌ندێشه‌یه‌کی قوڵ!
سه‌لام عه‌بدوڵا
مه‌لا به‌ختیار له هه‌فته‌نامه‌که‌ی(چاو‌دێر- رۆژی5/11/2007) وتارێکی
بڵاوکرده‌وه له‌ژێرناوی(په‌ژاره‌ی ئه‌ندێشه‌یه‌کی قول)و به پێویستم
زانی به چاوی"کڕیار" تێبینی و ره‌خنه‌کانی خۆم له‌باره‌ی زۆربه‌ی رسته‌کانی
بنووسم:
1- کاک به‌ختیار له رسته‌ی یه‌که‌م ده‌نووسێ(له‌سه‌ره‌تای سه‌رده‌می
جیهانگیری دا...).
ئه‌م رسته‌یه خۆی له‌خۆیدا بابه‌تێکی زۆر ئاڵۆزه‌و کێشمه‌کێش و
بیروبۆچوونی زۆری له‌سه‌ره‌و نازانم چۆن(ئێستا)ی به سه‌ره‌تای سه‌رده‌می
جیهانگیری دیاریکردووه! ئێمه ده‌بێ جارێ ئه‌م پرسیاره بکه‌ین: سه‌رده‌می
ناوبراو که‌ی ده‌ستی پێکردوو؟ ئایا له‌سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازی یان
له‌گه‌ل قه‌یرانی نه‌وت له 1975یاخود له له‌گه‌ل نه‌مانی ئه‌زموونی
سۆسیالیستی سۆڤێتدا ده‌ستیپێکردووه؟
2- پاشان ئه‌م رسته‌یه‌ی نووسیوه(که ئاوڕ له500 ساڵی به‌ر ئێستا)
کورد ده‌ڵێ(به‌ر له ئێستا)
3- (له چرکه‌ساتی چه‌که‌ره‌کردنی هونه‌ری رێنیسانس)
رێنیسانس هونه‌ر نییه، به‌ڵکو سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی قۆناغێکی نوێنه
له دۆزینه‌وه‌و تێفکرین له مێژووی مرۆڤایه‌تی.
4- (داهێنراوه هه‌ر جوانیه‌کانی فه‌لسه‌فه ئازادی ئه‌قڵ و ئه‌قڵانیه‌ت)
ئه‌م رسته‌یه به هه‌ڵه داڕێژراوه‌و ده‌بوو بنووسێ(داهێنراوه هه‌ره
جوانه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی ئه‌قلً و ئه‌قڵانییه‌ت).
5- (چونکه پێنج سه‌د سالڕ)
ئه‌مه هه‌ڵه‌ی تایپکردنه، به‌ڵام یه‌کێک وه‌ک کاک به‌ختیار ئه‌و هه‌موو
پله‌وپاییه و یاریده‌ر و هاوکاره‌ی هه‌بێت و سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌یه‌ک
بێت، ده‌توانێت نووسینه‌که‌ی به پوختی بڵاوبکاته‌وه.
6- (بون) هه‌ڵه‌یه، ده‌بوو بنووسێ (بوون).
7- (به‌تایبه‌تی بواری دۆزینه‌وه‌ی نه‌دۆزراوه‌کانی ئه‌قلً)
ده‌بوو بنووسێ( به‌تایبه‌تی له بواری دۆزینه‌وه‌ی نه‌دۆزراوه‌کانی ئه‌قڵ)
8- (ئه‌مانه‌ش سه‌رجه‌م کاریگه‌ریان له‌سه‌ر مه‌تریالیزم، میتافیزیکیزم،
ئایدیالیزم، دیالکتیک، خوره‌وشت، ئه‌ندێشه، سایکلۆژیه‌ت، زانست،
زانیاری، یاساکانی ژیان و گه‌ردون..تا هه‌یه)
میتافیزیکیزم هه‌ڵه‌یه و ده‌بوو بنووسێ(میتافیزیک)؛ دیالێکتیک نه‌ک
دیالکتیک(عه‌ره‌ب ئه‌و زاراوه‌یه به‌و شێوه‌یه ده‌نووسێ)
9- (قۆناخ به‌قۆناغیش له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانکاریه‌کاندا)
ده‌بوو بنووسێ(قۆناخ به‌قۆناغیش له‌گه‌ل گۆڕانکارییه‌کاندا). هه‌ر لێره
بێ مانه‌یه، به‌ڵام ده‌یتوانی بنووسێ( قۆناخ به قۆناخ له‌گه‌ل هه‌ر
گۆڕانکاریه‌ک)
10- (خوره‌وشت) هه‌ڵه‌یه، (خووڕه‌وشت) درووسته
11- (... پۆست مۆدێڕنێته له رۆژئاوادا ئاوا بوو)
ئه‌م بۆچوونه له کوێ نووسراوه؟!
ئه‌گه‌ر ئێمه، بۆ نموونه وتاری(ئاشتی هه‌میشه‌یی) کانت ببینین، ئه‌وا
ئه‌و راستییه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئۆروپا هێشتا قۆناغی مۆدێرنێته‌ی
تێنه‌په‌ڕاندووه‌و هه‌روا له‌به‌ر بنبه‌ستبوونی دیموکراسی په‌رله‌مانی
و حکومه‌ته‌کانی، ئێستا باسی پۆستدیموکراتی، پۆست فۆردیزم، پۆست....هتد،
ده‌کرێ!
12- کاک به‌ختیار ده‌نوسێ(رۆشنگه‌ری) و له به‌رده‌میدا ماناکه‌ی به
عه‌ره‌بی ده‌نووسێ(تنویر)، به‌ڵام خۆزگا له‌به‌رده‌م (رێنیسانس)یش به
کوردی بینووسیبا مانای چییه!
13- (نه بارودۆخی کوردستانیش، به‌گه‌لانی وه‌ک کورد به‌راورد کراوون و
به‌رئه‌نجامی بابه‌تیشیان لێ ساغ نه‌کراوه‌ته‌وه)
ا- ئه‌م رسته‌یه هیچ مانایه‌ک به‌ده‌سته‌وه نادا. 2- (کراوون) به یه‌ک
(و) ده‌نووسرێت.
14- (ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌به‌ر چاوبگرین)
ده‌بێ بنووسێ(ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین)
15-کورد ناڵێ(گردوکۆ)و ده‌بێ مه‌لا یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێ!
16- (له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له چله‌کانه‌وه)
کورد ئه‌ڵێ (له‌چله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا)
17- له شوێنێک ده‌نووسی(رێنیسانس) و له شوێنێکی ده‌نوسێ(رینیسانس)و
هه‌ر ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ک بینووسێ!
18- (له‌نیو سه‌ده‌ی ره‌به‌قدا له‌ناودا خوڵقاندبوین)
ئه‌مه کوردی که‌ربه‌لایه‌و درووسته‌که‌ی به‌م شێوه‌یه(له‌نیو سه‌ده‌ی
ره‌به‌قدا، له‌نێوماندا خوڵقاندبوو).
19- (له‌بری ئه‌وه‌ی په‌ندی پێویست له رابردوو وه‌رگیربا)
ئه‌رێ وه‌رگیربا مانای چییه؟!
20- (کز بوبوو) هه‌ڵه‌یه، ده‌بوو بینووسیبا(کزببوو)
21- (ساڵانی ئازادی، زۆر گرنگ بوون)
"ئازادی" هێشتا هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌و نه‌بووه به رابردوو!
22- (تاکه رووناکبیریه‌کان)
ده‌بوو بنووسێ(تاکه رووناکبیره‌کان)
23- (له رۆژئاوای زایگای رینیسانس و ئاینسازی و رۆشنگه‌ریدا، که لایه‌نی
که‌م له‌سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌مه‌وه فه‌لسه‌فه له‌ناویاندا خوڵقاوه‌و...)
نه‌خێر، له‌لانی که‌مه‌وه فه‌لسه‌فه له سه‌رده‌می یۆنانییه‌کانه‌وه"خوڵقاوه!
24- (زانستیانه‌ش، دوور له‌گرفته‌کانی ساڵانی رابردووی بواری فه‌لسه‌فه‌و
ئه‌ندێشه، به‌دوای وه‌ڵامه‌که‌یدا بگه‌ڕێین.)
ئه‌مه‌یان چۆن؟ ئاخر چۆن له‌بواری فه‌لسه‌فه ده‌توانی خۆت له گرفته‌کانی
ساڵانی رابردووی بواری فه‌لسه‌فه و ئه‌ندێشه، بۆ وه‌ڵام بگه‌ڕێی؟!
25- (له‌وه زیاتر هه‌ڵه‌کانمان نه‌ڕژێته بۆ گه‌ناوی کۆنه‌په‌ره‌ستی و
سه‌له‌فیه‌ته‌وه.)
درووسته‌که‌ی: بۆگه‌ناوی کۆنه‌په‌ره‌ستی و سه‌له‌فییه‌ته‌وه.
هه‌روا ده‌یان هه‌ڵه‌ی تر که پێویست ناکات ئاماژه‌یان پێ بکه‌م، به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه وکه‌موکوڕیانه، کاک به‌ختیار هه‌وڵی
داوه، چه‌ند پرسیارێکی سه‌رنجڕاکێش بوروژێنێ.
dwaroj@yahoo.de
|