مەلا
هەندرێن:
فرەلیستى لەهەڵبژاردنى داهاتوو هیچ زەمانێک نییە لەسەر یەک
هەڵوێستى کورد لەو کاتەدا.
سازدانى دیمانە :شوان عەزیز
مەلا
هەندرێن بەرپرسى مەکتەبى ڕۆشنبیریی و راگەیاندنى لقى
دووى پارتى دیموکراتى کوردستان باس لە هەلبژاردنى
داهاتووى پەڕلهمانى ئێراق و یەک دەنگیى و یەک گوتاریی
سیاسى کورد لە بەغدا و ڵهگەڵ چەندان پرسی تر لەو
دیمانە تایبەتە بەم شێوەیە بۆمان دهدوێت.
پ/ کورد لە
هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئیڕاق پێویستە چۆن بەشدارى
لەوپرۆسە چارەنووس سازە بکات و ئەگەر کورد بەیەک دەنگى بەڕێنەکەوێت
هەرێم و زۆر لەبابەتە کێشە لەسەر دارەکان بەرەو کوێ ئەوکاتە؟
و/ ئەوانەى کەباس لەوەدهکەن
بۆهەڵبژاردنى ئەم جارە کورد بەفرەلیستى بەرەو بەغدا بەڕێبکەوێت داکۆکى
لەوەدهکەن کە چ زەرى نییە ئەگەر کورد بەفرەلیستى بچێت لەبەر ئەوەى
ئەوان دهڵێن گرنگ فرەلیستى نییە گرنگ یەک لیستی نییە گرنگ ئەوەیە یەک
هەڵوێست بین ئەوان مەبەستیان ئەوەیە ئەگەر کورد بەچەند لیستێکیش بەشدار
بێت لەوهەڵبژاردنەى لەپێش مانە گرنگ ئەوەیە لەوێ ئێمە یەک هەڵوێست بین
بەبۆچوونى من یەک لیستى بۆ هەڵبژاردنى ئەم جارەى پەرڵەمانى ئیڕاق گرنگ
و چارەنووس سازە و یەک لیستیش زامنى یەک هەڵوێستییە بەڵام کەبوو بەفرە
لیستى هیچ زەمانێک لەیەک هەڵوێستى کورد نامێنێتەوە .
کە فرەلیستیش هەبوو ئەو لیستانە ئازاد دەبن لەوەى کەچۆن سیاسەت بکەن و
بەرنامەو پڕۆگرامیان چۆن دابڕێژن و هاوپەیمانى ڵەگەڵ کێدا بکەن لەو
کاتە ئەو لایەنە ئازادن بۆیە دهڵێم فرەلیستى هیچ زەمانێک لەیەک
هەڵوێستى کورد نامێنێتەوە .
وەزەمان بۆیەکگرتووى کورد و وەیەک هەڵوێست بێت لەبەغدا پێویستە کورد
بەیەک لیست بچێت بۆ بەغدا بەڵام کەبەچەند لیست چوو هیچ زەمانێک نییە و
وەگەورەترین مەترسى لەسەر دەسکەوتەکانى کورد دروست دهکات .
وەکورد ئەگەر بەفرەلیستى بەشدارى لەهەڵبژاردنەکانى داهاتووى ئیڕاق بکات
هەڵوێستى سیاسى لاواز دەبێت و پێگەى کورد لەداڕشتنى یاساکانى ناو
ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئیراق لاواز دەبێـت ، وەبەدەیان پڕۆژەو یاسا
لەوکاتەش زەرەر بەکورد دهکەوێت ئەگەر کورد یەک لیست نەبێت و وەئەو
پڕۆژانە بەئاسانى بەسەر کورد دا دهڕوات .
وەخاڵێکى تر کەمەترسى هەیە ئەگەر کورد یەک دەنگ نەبێت و یەک لیست نەبێت
ئێمە پۆستە سیادیەکان لەدەست دهدەین کەئێستا بەدەست کوردە وەڕەنگە
بشڵێن وەرگرتنەوەى ئەو پۆستانە لەبەرژەوەندى پارتى و یەکێتى بێت و
لەقازانجى خۆیان بێت بەڵام بەلاى ئێمە گرنگ نییە ئەو پۆستانە بۆپارتى
بێت یان یەکێتى بێت یان شوعیى بێت وەیان گۆراِن بێت گرنگ ئەوەیە کورد
لەدەسەڵاتى بەغدا بتوانێت ئەو پۆستانە بپارێزێت ،
وەناشتوانى بیپارێزى ئەگەر یەک لیست نەبێت کورد، بەیانى ئەوانەى
هاوپەیمان پێک دەهێنن مامەڵە ڵەگەڵ لیستەکان دەکات بەیانى لەوانەیە
مالیکى هاوپەیمان ڵەگەڵ گۆڕان بکات چۆن ڵەگەڵ لیستى کوردستانى
هاوپەیمانى کرد لەوانەیە ڵەگەڵ ئەو لایانەش بیکات و یان لایەنێکى تر
بیکات .
دهبێت ئێمە یەکگرتووبین ئەگەرنا لەبەغدا زۆر زەرەر دهکەین زۆر شت
لەدەستمان دهڕوات وەئەگەر یەکگرتووش نەبین ناتوانین چیتر ئەو بەندانە
بپارێزین کەلەدەستوور هاتوو چۆن ماددەى 140 مان پاراستووە ئەو کاتە
ناتوانین چیتر ئەو بەندانە بپارێزین،
وەکو چۆن یاسایى نەوت و غاز ڕێگەمان نەدا تێبپەڕێت بەزەرەرى کورد تا
ئێستاکە وەیان ئەو هەوڵانەى دهیانەوێت هەموارى دەستووربکەن لەسەر ئەو
بەندانەى کەمافى کوردى تێدا پارێزراوە ئەگەر یەک لیست نەبین ئەمانە
هەمووى دەکەونە ژێر مەترسییەوە .
پ/ لەبەغدا کاتێک پارتەکان لێک دهترازێن
و جیادهبنەوە دوایى لەهەڵبژاردنێکى چارەنووس سازدا ئەو پارتانە یەک
دهگرنەوە و بۆ لەکوردستان لەنێو پارتە کوردییەکان ئەمە نییە؟
و/ بارودۆخى کوردستان و لیستى کوردستانى
و بوونى کورد لەبەغدا زۆر جیاوازیى هەیە ڵەگەڵ شیعەو سوننە ڵە بەغدا ،
ئێمە کێشەیەکمان هەیە ئەویش کێشەى نەتەوەیى و مێژوویمان هەیە
کێشەیەکمان هەیەنابێت بەئاسانى لەبیرى بکەین ، ئێمە قەبوڵمانە فرەلیستى
و ئۆپۆزسیۆن و لیستى جیاواز هەبێت لەکوردستان بەڵام لەدەرەوە بەهەموو
جۆرێک ئێمە ئەو لیستانە بەزەرەر دهزانین .
ئەگەر ئەوان دهڵێن لەدواى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئیڕاق ئەو
کاتە ئێمە هاوپەیمان دهکەین ڵەگەڵ لیستى کوردستانى بۆئەمانە ئێستا ئەو
هاوپەیمانە ناکەن لەئێستا بکرێت باشترە نەک ئێمە بەچەند کوتلە بچین بۆ
پەرڵەمانى ئیڕاق ئەو کاتە ئێمە لاواز دهبین وەکو پێشتر باسم کرد .
پ/ لەئێستاى بارودۆخى هەرێم و ئەو قۆناغە
هەستیارە ڕاگەیاندن پێویستە چۆن کاربکات ئایا ئەرکى میدیایە ئۆپۆزسیۆن
بێت وەیان ببێتە پاڵپشت بۆلایەنێک وەکو بەدیارکەوت بەتایبەتى
لەهەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان و هەرێم ڕاگەیاندنە سەربەخۆیەکان چۆن
لایەنگیرى لایەنێکیان دهکرد ئایا میدیا پێویستە بەم شێوەیە کاربکات
پڕۆسەکە ناشیرن بکات بەناوى سەربەخۆ و ئەهلى "
و/ ڕاگەیاندن دابەش بووە و هەرگروپ و
پارت و رێکخراوێک ئەمانە هەموو ڕاگەیاندنى خۆیان هەیە ، ڕاگەیاندنەکانى
پارتى و یەکێتى و هەندێ ڕاگەیاندنى تر باس لەوەدهکەن کەکورد بەیەک
دەنگى بەرەو بەغدا بەڕێبکەوێًت و زۆریش کاریان کردووە و نووسوییانە ،
بەڵام ڕاگەیاندنى ئەمانەى ئۆپۆزسیۆنن حەزدهکەن کورد بەلیستى جیاواز
بچێت بۆ بەغدا ئەوانیش کاریى خۆیان دهکەن و بەجەماوەر دهلێن فرەلیستى
باشترە؟
گرنگ لێرە ئەوەیە ئێمە لەچ سەرچاوەیەکەوە باس لەو بابەتە هەستیارە
دهکەین ئایا تەنها پارێزگاریى کردنە لەگروپ و حزب یان پارێزگاریکردنە
لەبەرژەوەندى میللەتەکەمان .
با لەکوردستان فرەلیستى و دەنگى جیاواز هەبێت بەڵام کەچووین بۆ بەغدا
بەبەیەکگرتوویى بچین و یەک دەنگ بین هەتا بۆ جەماوەرى کوردستانیش بەیەک
لیستى بۆ بەغدا باشترە نەک دەنگەکان پەرتەوازەبن و هەرکەسەو دەنگى
جەماوەر بۆخۆى ڕابکێشێت .
سەبارەت بەڕاگەیاندنى سەربەخۆ ئەگەر ڕاگەیاندنى سەربەخۆ بێت دهبێت
پارێزگاریى لەو سەربەخۆیى بوونەى خۆیى بکات نابێت ببێت بە پاڵپشت بۆ
هیچ لایەنێک ، وەئەو ڕاگەیاندنەى کەئێستا ڕۆڵى ئۆپۆزسیۆن دهبینێت
ئەمانە ڕاگەیاندنى سەر بەئۆپۆزسیۆنن بەڵام ژێر بەژێر چەندان ساڵە
چەواشەى جەماوەر دهکەن بۆنمونە هاوڵاتى لەژێرەوە دیارە کێ پاڵپشتى
دهکات و کەچى خۆشى بەئازاد و ئەهلى ناو دەبات ئەگەر ئەهلى و ئازاد بێت
دهبێت ئەو ڕۆژنامەیە بەیەک چاو سەیرى هەردوولا بکات باش و خراپ ببینێ
، بەکارى باش بڵێى باش بەخراپیش بڵێ خراپ وەکارە خراپەکەى ئەوانیش
ببینە و باس بکە بەڵام ئەگەر خۆیى خستە سەنگەریى هێزێکى ئۆپۆزسیۆن ئەو
کاتە پێى ناوترێت سەربەخۆ پێى دهوترێت ڕۆژنامەیەکە سەر بەئۆپۆزسیۆنە.
بەداخەوەش لەو یەک دوومانگەى تێپەڕیى ڕۆژنامەگەریى کوردیى بەقۆناغێکى
خراپ تێپەڕیى ئەویش ئەوەبوو بەکارهێنانى نەک زمانى زبر بەڵکو زمانى
تەشهیرو جنێو و دەرچوون لەخوڕەوشتى نیشتیمانى وەکاریش گەیشتە ئەوەى
سەندیکاى ڕۆژنامەنووسان بەیان دەربکات ولقى هەولێرى سەندیکاى
ڕۆژنامەنووسان کۆنفراس بکات بۆ پێداچوونەوە بهو بارودۆخە ، بەشێک لە
ڕۆژنامەنووسانى کوردستان کەپێیان دهوترێت ڕۆژنامەنووس بەناهەق بوونەتە
ڕۆژنامەنووس و ئەخلاقیاتى ڕۆژنامەگەریى خۆیان نەپاراستووە .
هەولێر
Shwan.aziz44@yaho.com
|