| 
			 
			٣\٦\٢٠١٣ 
			
			مەلا، توێژێکی 
			هەلپەرست و مشەخۆرە کە بەسەر ساویلکەیی خەلک و دوکانی دینەوە دەژیێ. 
			
			
			  
			عوسمان رەحمانی     
			 
			
			 
			رەوشتی هەلپەرەستانە و ریاکارانەی مەلاکان ئاوێنەی رەنگدەرەوەی 
			ناوەرۆکی درۆینە و ساختەکارانە و هەلپەرەستانەی دینی ئیسلامە. ئیسلام 
			هەرکاتیک لاواز و بێدەرەتان بوە، بە ریاکاری و ناچاری لەگەل نەیارانی 
			سازش و ئاشتی کردوە. ئیسلام لە کاتی لاوازیدا لە زمانی خوداکەیانەوە 
			باسی ئازادی باوەریان کردوە و ئاێەتەکانی وەک "لکم دینکم ولی الدین"یان 
			هێناوەتە کاێەوە. هەر کاتێکیش بە هێز بون، دەستیان لە هیچ جیناێەتیک دژ 
			بە خەڵکانی بێدین و دینەکانی دیکە نەپاراستوە. پەلاماریان داوە، 
			کوشتاریان کردوە، سوتاندویانە، تالانیان کردوە و ئاێەتەکانی " 
			قتُلُوهُم حَیێُ قَقِفتُمُوهُم ۆ اَخڕجُوهُم مِن حَیێُ اَخرَجُوکُم ۆ 
			الفِتنَەُ اَشَدُ مِنَ القَتڵ »، وقاتلو فی سبیا الله ی دەر کردوە کە 
			یانی لە هەر کوێ کافرانتان بینی بیانکوژن و سەرومالیان داگیر بکەن و لە 
			مال و ژینگەیان دەریان بکەن. 
			
			 
			مەلاکانیش هەمیشە ئەم سیاسەت و رەوشتە هەلپەرەستانەیان بەکار بردوە بۆ 
			گەیشتن بە دەسەلات و حوکمرانی، یان بەشدار بون لە دەسەلاتدا. مەلاکان 
			هەمیشە لایانی دەسەڵاتیان گرتوە و بۆ پاساو کردنی دیکتاتوری و دەسەلاتە 
			گەندەل و سەرکوتگەرەکان ئاێەتەکانی قورئانیان بەکار هێناوە. لە هەر 
			کوێوە بای هاتبێت مەلا شەنی خۆی کردوە. مەلا توێژێکی هەلپەرەست و درۆزن 
			و بێ شەرمن. بە پێی نرخی رۆژ نان دەخۆن. هەر لە راپەرینەکەی ١٧ی شوباتی 
			کوردستانی باشوردا بە باشی و بە رونی هەلپەرەستی و دورویی و درۆزن بونی 
			مەلاکانمان بۆ دەرکەوت و بە چاوی خۆمان بینیمان کە چۆن لە لاێەک خۆێان 
			خزانە ناو جەماوەڕی تورە و بێزار لە حوکمەتی کوردی، وە لاێەکی دیکەوە 
			دیفاعیان لە دەسەڵات دەکرد. مەلاکانی ژێر دەسەلاتی بنەماڵەی بارزانی کە 
			دیکتاتوریی موتڵەقە، لە تەلەڤزیونەکانەوە سوکاێەتیان بە جەماوەری 
			راپەریوی کوردستان دەکرد. بە خوتبەدان و ئاێەت هێنانەوە لە قورئان 
			داخوازەکانی جەماوەریان بە حرام ناو دەبرد و جەماوەی ناڕازیان بە منافق 
			و تێکدەر دادەنا. مەلاکانی سەلێمانی و شارەکانی ژێر دەسەلاتی یەکیەتی 
			کە بینیان بەرەی خەڵکی راپەریو بە هێزە و جەماوەر خۆرۆشاوە و راپەریوە، 
			هەلپەرەستانە و ریاکارانە خۆێان تێکەلی جەماوەر کرد و خواستەکانی 
			خەڵکیان بەرەو نوێژ و لاسایی کردنەوە لە ئێخوانەکانی میسر برد. هەمو 
			ڕۆژێک بە وتاری چەواشەکارانە و فێڵبازانە خەڵکیان هان دەدا بۆ 
			توندوتیژی و لە خوای ئیسلامیان داوا دەکرد قوربانیەکان ببەخشی و بە 
			بەهەشت شادیان بکا. بە داخەوە روناکبیرانی رابەر و رێکخەری جەماوەرکە 
			کە نەدەبو ڕێگا بە مەلا بدەن، بونە پاڵپشت و مینبەر بۆ ورێنەکانی 
			مەلاکان و لە پشت سەری ئەم مەلا ساختەچیانە خەریکی نوێژ کردن بون و بە 
			ناوی دێموکراسیەت مەیدانی ئازادیان کردە مزگەوت و خواستەکانی خەڵکیان 
			کردە خواستی ئیسلامی. 
			
			 
			روناکبیران دەبی لە تەجرەبەی حاکمیەتی دژی ئینسانیی مەلا و دین لە 
			مێژودا کەڵک وەر بگرن، لە هەڵس و کەوتی مەلاکان چ لە سەردەمی سەدام و چ 
			لە سەردەمی دەسەلاتی کوردیدا لە کوردستان تەجرەبەێان وەرگرتبێ و رێگا 
			نەدەن خەبات و خوێنی جەماوەری چەوساوەی کوردستان بە ناوی دیموکراسی بە 
			فێرۆ بچێ. لانیکەم دەبی لە دەسەلاتی مەلاکان و ئیسلامیەکان لە ولاتانی 
			دەوروبەر و دەرەوەتر وەک ئێران، ئەفغانستان، سودان، سومالی و هەمو 
			ولاتانی ئیسلام لێدراو دەرسیان وەرگرتبی. 
			
			 
			حیزبی گۆران بوەتە هاوسەنگەری ئیسلامیەکان و بەم کارەی گەورەتری 
			خەێانەت بە میلەتی کورد دەکا. ئەم رەفتار و سیاسەتەی گۆران ئەو 
			راستیەمان بۆ دەسەلمێنی کە ئەم حیزبە تەنیا بە شوێن دەسەلات و بەشە 
			دەسەلاتی زیاترەوەیە نەک خۆشبەختی و ژیانێکی باشتر و شایستە بۆ 
			جەماوەری کوردستان. کامە روشنبیر هەێە کە نەزانی ئیسلام چیە و ئامانج و 
			سیاسەت و ناوەرۆکیان چیە و دەبنە چی لە دوا رۆژدا. خەلکانی مەدەنی و 
			شارستانی و ئازادیخواز نەک هاوکاری و هاوسەنگەری ئیسلام و کونەپەرەستان 
			ناکەن، بەڵکو لەقاویان دەدەن و لە سیاسەت و ئیدارە کردنی کومەلگادا 
			وەلاێان دەنین. 
			
			 
			لێرەدا جێگای خۆێەتی کە دەست بخەینە سەر چەند دەغەڵکاریەکی مەلاکان و 
			دین بە گشتی و دینی ئیسلام بە تایبەتی. یەکێک لە رێگاکانی ئازاد کردنی 
			فکر و عەقڵی دیل کراو لە بەندیخانەی دیندا، رزگار کردنی کومەڵگا لە 
			جەهالەت و خورافات و کونەپەرەستی و ناسینی فریوکاریەکان و 
			ساختەکاریەکانی دین و مەلاکان و حیزب و گوروپە ئیسلامیەکانە. هەروەها 
			تاکو خۆمان بە تەواوی لە داوەکانی فکریەتی ئالودەبو بە دین و درۆەکانی 
			مەلاکان و دوکاندارانی دین رزگار نەکەین، ریزی خۆمان لە پۆخلەواتی دین 
			و ئەحزاب و گوروپ و مەلای دینی جیا نەکەینەوە، بێگومان ناتوانین بە 
			رزگاری و ئازادی بگەین! 
			
			 
			دینی ئیسلام دەڵێ: ئیسلام پەێام هێنەری ئاشتی و ئازادی و یەکسانیە. 
			ئاێا لە کرداردا ئیسلام ئەمەێە کە بە وتار رایگەێاندوە؟ ئاێا مێژوی 
			سەرهەلدان و شەڕەکانی و لەشکر کێشیەکانی پێچەوانەی ئەم ئیدیعاێە نیە؟ 
			بەڵگەکانی کارنامەی ئیسلام و بەڵگە مێژوییەکان لەسەدا سەد ئەم بەلاغ و 
			راگەیاندانەی ئیسلام بە درۆ دەخەنەوە و پێچەوانەکەی دەسەلمێنن. ئیسلام 
			وەسیلەی سەرکوت و داگیرکاری بوە. دینی ئیسلام بە زەبری شمشێر و کوشتار 
			هەر جۆرە ئازادیەکی لە بەشەر وەرگرتەوە و نابودی کردوە. نەک هەر 
			ئازادیە سروشتیەکانی لێ سەندوەتەوە و ژیانی پێ رەوا نەبینیوە، بەلکو 
			پاش مەرگیش وازی لێ ناهێنی و هەرەشەی لێ دەکا کە ئەگەر بە ورێنەکان و 
			درۆەکانی ئیسلام باوەر نەکا کافرە و حوکمی کوشتنە و لە دنیاێەکی 
			دەستکردی بی ناونیشاندا دەیسوتینن و عەزابی دەدەن. 
			
			 
			ئاێا کەسێکی ئازادیخواز، یان بڵێین خوداێەکی بە رەحم و عادل، ئەتوانێ 
			بێ رەحمی بکا و ناعدل بێ؟ ئاێا ئازادیخوازیک کە خودا بێت، ئەو هەمو 
			قەید و مەرجە ، ئەو هەمە هەرەشە و گورەشە، ئەو هەمو تۆقاندن و ترساندنە 
			دەکاتە پێوەر و بیانو بۆ بەخشینی ئازادی بە کەسانیتر؟ یان بە مەخلوقی 
			خۆی؟ 
			
			 
			ئیسلامیەکان و مەلاکان دەڵێن: ئیسلام بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی و یەکسانی 
			هاتوە و کار دەکا. ئاێا کردار سەنگی محەک نیە؟ کارنامە و پێشێنەی 
			دامەزرێنەران و داهێنەرانی دینی ئیسلام، یانی موحەمەد و دارودەستەکەی 
			بە بەڵگەی ئاێەتەکانی قورئان نیشانی دەدەدا کە لە هیچ جیناێەتێکی وەک 
			قەتلعام، کاولکاری، ترور، تەعەدا، داگیرکاری، هێرش کردنە سەر 
			کاروانەکان و بە تالان بردنی سامانیان خۆێان نەپاراستوە. پاش هەر داگیر 
			کاریەک پیاوەکانی کاروانەکان و میلەتەکانیان کوشتار کردوە و ژنان و 
			کچانیان بۆ هەوەسبازی خۆێان و دارودەستەکیان بردوە و پاشان لە 
			بازارەکانی کویلە فروشتندا فروشتونیان. 
			
			 
			یەکێک لە رەوشتە نا ئینسانیەکانی دینی ئیسلام و ئیسلامیەکان بە دریژایی 
			مێژوی سەرهەڵدانیان، ترور کردنی نەێاران و کەسانی زانا و ناودار و 
			جێگای متمانەی خەڵکەکان بوە. دینی ئیسلام بە ترور و تروریسم دەستی پێ 
			کردوە و ئێشتاش بەردەوامە. ئیسلام و کادیرەکانی ئیسلام، یانی مەلاکان 
			تەواوی ئەم کردەوە دژی ئینسانی و دژی ئازادی و دوژمنکاریە بەو پەری بێ 
			شەرمی و روهەڵمالاویەوە بە پێچەوانە دەرخوادری خەڵکەکان دەدەن. 
			وحشیگەری و تالانکارەیەکانی عەرەبی داگیرکەری ئیسلامی پاساو دەکەن و 
			دوکانیان بەسەرەوە داناوە. مەلاکان بۆ ئەوەیکە راستیەکان دەر نەکەون و 
			درۆەکانی ئیسلام ئاشکرا نەبێ، خواێەکی وەهمیان دروست کردوە و ئەم درۆ و 
			دەلەسانەێان کردوەتە فەرمان و دەستورەکانی ئەو خوداێە. 
			
			 
			دینی ئیسلام وەک باکتەریا و وایروسێکی کوشندە عەقڵ و فکر و شعوری 
			پەیرەوەکانی دەکۆژێ و لەناوی دەبا. دین تەواوی وزە داهێنەرە ئینسانی و 
			عەقلانیەکان فەشل پێ دێنی. پەیرەوانی وەک مەر و مالات بەبار دێنی. کاری 
			دینی ئیسلام بە کویلە کردنی ئینسانە بۆ کوشتار و سەربرین و چەوسانەوە. 
			کاری دینی ئیسلام بێ کەلک کردنی تواناییەکانی خولقاندن و گەشە کردن و 
			پێشکەوتنی ئینسان بوە و هەێە. دینی ئیسلام بە فەرمانی الله و 
			پێغەمبەرەکەی مافی بریاردان و بیر کردنەوە لە خەلک وەردەگرن و رێگا 
			نادەن ئینسانەکان خۆێان بریاردەر بن بۆ ژیان کردن و چۆنیەتی دارشتنی 
			ژیانیان. دینی ئیسلام لە باتی بیر کردنەوە و بەکار هێنانی عەقل، حوکم 
			دەکا کە پشت بە موعجزە و کەرامەتی رێبەرانی ئیسلامی ببەستن، یان بە 
			پارە و بەرتیلدان بە دوکاندارانی ئیسلام، لە لای ئیمام و شێخ و سەحابە 
			مردو و کوژراوەکان لە دادگای گەندەڵی الله دا واستە و شەفاعەتیان بۆ 
			بکەن و بچن بۆ مەلهەکەی الله. مەلاکان کاریان تەمەل کردن و ئەحمەق 
			کردنی خەڵک بوە کە هیچ شتیک بە بێ ئەمر و ئیرادەی خوا رو نادا. لەباتی 
			کار و داهێنان و خولقاندن، لە باتی کەشفیات و بیری نوی، بە خەلک دەڵێن 
			کە چاوەرێی کەرەمی الله بن، خوا گەورەیە و یان هانیان دەدەن کە جیهاد 
			بەکەن بۆ الله وە لەو رێگاێەوە بە داگیرکاری و تالان کردنی سامانی 
			میلەتان و خەڵکانی بێ باوەر بگەن بە خۆشبەختی. ئەگەر ئەمەێان پێ نەکرا، 
			دانیشن بە تەمای خوا بن و یان چاوەرێی هاتنەوەی پێغەمبەران و ئیمامان 
			بکەن کە بگەرێنەوە و بە کوشتار و قەتلعام دنیایان بۆ بەکەن بە مەلهای 
			بەهەشتی و بەگەن بە شەراب و هەنگوین و حوری و رابواردن. 
			
			 
			فریوکارێەکی دیکە دینی ئیسلام و مەلاکان، ترساندنی خەلک بوە لە 
			وەحشیگەریەکانی الله. بە ساز کردنی درۆ و وەهمیاتی ترسناک لە دەزگای 
			شکەنجەی الله و سوتاندن و برژاندنی ئینسان بە دەستی شکەنجەگەرانی الله، 
			ترس لە خەڵکدا دروست دەکەن تا خۆێان بریاردەر بن و دەست بەسەر بەرهەمی 
			کار و رەنجی خەڵکدا بگرن و حوکم بکەن. هەر هەمو چیرۆکە دەستکرد و 
			گاڵتەجاریەکانی ئیسلام و دینەکانیتر وەک دەرکردنی ئادەم و حەوا لە 
			بەهەشت، کەشتیەکەی نوح، شەق بردنی روباری نیل، شەق کردنی مانگ، دیمەنە 
			سامناکەکانی جەهەنم و سزاکانی پاش مردن بۆ ئەوەیە کە خەلک بترسێنن و 
			دەست لە هەمو شتێک هەڵگرن و ببنە کویلەی دوکاندارانی دینی ئیسلام. 
			بێگومان کاتێک کە ئینسان توشی ترس و خۆف دەبی و نا هوشیارە، ناچارە 
			پەناێەک بۆ خۆی پەیدا بکا و پەنا بۆ کەسێک یان شتیک ببا کە بیپارێزی. 
			بۆ ئەم مەبەستە بە هۆی تێنەگەیشتنیەوە لە هوکار و سەرجاوەی ترس و 
			نیگەرانیەکانی، بە ناچاری خۆی و ئیرادەی خوی دەداتە دەست ئەو دەعبا 
			ترسناکەی کە ناویان ناوەتو خودا، وە بەم شیوەیە دەبێتە ئامراز و 
			جیهادکەر و بکوژ بۆ پاراستنی دەسەلات و خۆشگوزەرانی مەلاکان و سەران و 
			رێبەرانی دین و دەسەلات. 
			
			 
			روەشتیکی دیکەی فریودەرانەی مەلا و ئیسلام، بەڵینە پر لە شەرمەزاری و 
			بێ ئەخلاقیەکانی پاش مردنە کە هیچ بناغە و بنەما و مەکانێکیان نیە. 
			هەمو ئەم بەڵینانە لەسەر لەزەتی سێکس و خواردنەوەێە. ئەم بەڵێنانە بون 
			کە عەرەبی نەوسنی هاندا بۆ کوشتار و داگیرکاری و تالانی میلتان، بۆ ٧٢ 
			حوری و ٢٨ غەلمان، واتە کوری کەم تەمەنی توک نەکردو بۆ سێکس. بەم 
			شیوەێە و بە پێی ئەم بەڵگانە دەبینین کە پاێە و بنەمای دینی ئیسلام و 
			درۆ و ساختەکاریەکانی مەلاکان، دەستەمۆ کردن و بە کۆیلە کردنی 
			ئینسانەکانە کە هەر هەموی لەسەر بنەمای درۆ، فرێودان، ساختەکاری، ترس و 
			بەڵینیە درۆینەکان بینا نراوە. 
			
			 
			ئاێا شیاو و شایستەی بەشەری روناکبیری ئەمرۆێە کە لەم درۆ و 
			ساختەکاریانەی دینەکان و دینی ئیسلام بەتایبەتی تێگەیشتوە، خۆی و 
			جەماوەر فریو بدا و بە ناوی دێموکراسیەوە رێگا بدا مەلاکان و 
			دەغەلکارانی درۆزنی دین ببنەوە بە بەشیک لە دەسەلات بەسەر خەلکەوە؟ 
			ئاێا شەرمەزاری نیە بۆ روناکبیریک کە لە پشت مەلاێەکەوە سوجدە ببا و 
			نوێژ بکا؟ سوجدە بۆ چی؟ نوێژ بۆ کێ؟ ئاێا کەسێکی دڵسۆزی جەماوەر و 
			پێشکەوتنخواز ئامادەێە و ئەتوانێ هاوپەیمانی دۆژمنی ریشەیی و مێژویی 
			زانست و فام و عەقل و ئەندێشەی ئازاد بی و هەمو نرخە باشە ئینسانیەکان 
			واز لێ بێنی و خوی دیل و ئەسیری درۆ و فریوکاران بکا؟ 
			
			 
			روناکبیرانی کورد دەبی رێگا نەدەن ئەم هەلپەرەستە ساختەچیانە بە ناوی 
			پشتیوانی لە جەماوەر و بە خۆ هەلواسین بە داخوازەکانی جەماوەردا خەباتی 
			مەدەنی و مافخوازانەی چین و توێژە چەوساوەکانی کوردستان بەلاڕێدا بەرن. 
			ئەوانەی کە لەگەل ئیسلامیەکان هاو پەیمان و هاو ئوپوزسیونن، بێگومان دژ 
			و دوژمنی خەڵکی کوردستانن، دژی ژن و ئازادی و عیلمانیەتن و خەڵکانێکی 
			لە مەلا هەلپەرستترن. 
			
			  
			
			 
			
			osman_r@hotmail.no 
			
			  
			
			  
			
			 
  
			 |