٢\١\٢٠١٠
مه‌لا و مافی مرۆڤ.

عامر سابیر
مێزه‌رله‌سه‌رێکی ڕیشن به‌ناوی (مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی) له‌ساڵیادی
ڕاگه‌یاندنی (The Universal Declaration of Human
Rights) جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان،
له8/12/2009 وتارێکی له‌سایته ئیسلامییه‌کاندا بڵاوکردۆته‌وه‌له‌ژێر
ناوی (خوێندنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ). ئه‌م مه‌لا کۆنه‌په‌رسته
گوایه له‌و یاده‌دا شیوه‌ن بۆ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ئه‌کات، به‌ڵام له‌کۆتایی
وتاره‌که‌یدا ئه‌ڵێ [ خوا له‌پێناوی ژیانی مرۆڤه‌کان (قێاێ وقود)ی
داناوه‌که‌مه‌به‌ست تۆڵه‌و کوشتنه‌وه‌ی بکوژه، سزای دواڕۆژیش به‌ئازار
و سه‌ختتره]، هه‌روه‌ها مه‌لا ئه‌ڵێ (مافی مرۆڤ لای خاوه‌نی مرۆڤه‌کانه،
له‌ناو په‌یامه‌که‌ی په‌روه‌ردگاری جیهانه)، ئه‌م قسانه‌ی مه‌لا ئه‌وه‌ته‌له‌و
شوێنه‌ی که‌دڵی ئیسلامه(سعودیه) شێخه‌کان ئه‌یسه‌پێنن، ده‌ستی دز ئه‌بڕنه‌وه،
وه‌هه‌ر هه‌فته‌ی ملی 5 تا 7که‌س به‌شمشێر لێئه‌که‌نه‌وه.
ئه‌وه‌به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌که له‌دنیای سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆدا‌حیزبه‌ئیسلامییه‌کان
و کۆنه‌په‌رستێتی ئیسلامی له‌و وڵاتانه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌و
وجودیان هه‌یه، له‌پێشێلکردنی مافی مرۆڤدا به‌شی شێریان به‌رده‌که‌وێت.به‌ڵام
مه‌لا له‌وتاره‌که‌یدا هیچ باسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی نه‌کردووه له‌و
وڵاتانه‌ی که‌ئیسلام سه‌پێندراوه‌به‌سه‌ریدا، مه‌لا له‌م وڵاتانه‌شدا
هه‌موو پێشێلکردنێکی مافی مرۆڤی کردۆته ئه‌ستۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا.
مه‌لا ئه‌گه‌ر ڕاستگۆبوایه‌له‌گه‌ڵ خۆی و ئه‌و خوایه‌ی گوایه‌ئه‌وی
دروستکردووه، وه‌ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌رگریکردن له‌مافی مرۆڤ بوایه،
ئه‌گه‌ر نیگه‌رانی ئه‌وه‌بوایه‌که‌بۆچی ئه‌و جاڕنامه‌یه‌له‌هه‌موو
شوێنێکی دنیادا کاریپێنه‌کراوه و جێبه‌جێنه‌کراوه، ئه‌وا ئه‌بوایه‌ڕاستگۆبوایه‌و
له‌کوردستانه‌وه‌ده‌ستی پێبکردایه‌و هه‌ندێک له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه‌ی
باسبکردایه، که‌ته‌نها دڵۆپێکه‌له‌زه‌ریای پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن
ئیسلامه‌وه.
١) ئه‌بوایه بیوتایه، ئیسلامییه‌کانی کوردستان تاوانیان کرد که‌فه‌توای
کوشتنی ئارام ڕه‌شید، نووسه‌ری کتێبی (جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ)یان
دا، ئامۆژگاریکردنایه‌که‌عاقڵبن و له‌جیاتی خۆبادان و شمشێر ڕاوه‌شاندن،
له‌جیاتی قه‌ده‌غه‌کردن و سوتاندن، قه‌ڵه‌م به‌کاربهێنن بۆ وه‌ڵامی نه‌یارانیان.
٢) هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه‌ی مه‌لا وتاره‌که‌ی تیادا نووسیوه، ڕژێمی
دڕنده‌ی ئاخونده‌کانی ئێران، ته‌نها له‌شاری سنه‌سێ زیندانی سیاسی
ئیعدام کرد، به‌ڵام مه‌لا باسی ناکات.
٣) ژنان له‌سعودیه‌ته‌نانه‌ت مافی لێخوڕینی سه‌یاره‌شیان نییه،ژورنالیستێکی
ژنی سعودی که‌ئازادیخوازه‌و پارێزه‌ری مافی مرۆڤه (وجیهه‌الحوید‌ر)
له‌سایتی (منبر الحوار و الابداع) به‌م جۆره‌وه‌سفی
سعودیه‌ئه‌کات [سعو‌دیه‌گه‌وره‌ترین زیندانی ژنانه‌له‌جیهاندا، به‌ڵام
به‌پێچه‌وانه‌ی زیندانی (واقیعی- ڕاستی) یه‌وه‌ژنانی سعودی ئومێدی به‌ربوونیان
نییه‌و هیوای هاتنی ڕۆژی کۆتایی حوکمیان نییه، به‌ڵکو تا له‌ژیاندان،
له‌سایه‌ی شه‌ریعه وکۆنترۆڵی پیاواندا (برا، باوک، کوڕ، مێرد) له‌م
زیندانه‌تاریکه‌دا ئه‌مێننه‌وه]. به‌ڵام مه‌لا پێده‌چێت ئه‌مه‌به‌پێشێلکردنی
مافی مرۆڤ نه‌زانێت، بۆیه‌باسی چیچان و بۆسنه‌ئه‌کات، به‌ڵام باسی
سعودیه‌و ئێران ناکات.
٤) که ڕۆژنامه‌ی (عکاظ) له4/6/2003دا‌پرسیار
ئه‌کات له‌و شمشێر به‌ده‌سته‌ملپه‌ڕێنه‌وه‌حشه‌ی سعودیه (محه‌مه‌د سه‌عد)
، که‌هه‌ر هه‌فته‌ی ملی 5 تا 7 که‌س ئه‌په‌ڕێنێ، ئه‌ڵێن هه‌ستت چۆنه‌دوای
ئه‌نجامدانی هه‌ر مل په‌ڕاندنێک، کابرا ئه‌ڵێت زۆر خۆشحاڵم چونکه‌فه‌رمانی
خوا جێبه‌جێئه‌که‌م. به‌ڵام مه‌لا چاوی له‌مه‌ش نوقاندووه.
٥) له ساڵانی‌نه‌وه‌ته‌کاندا، له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی وه‌حشیانه‌ی پارتی و
یه‌کێتی، له‌کاتی گه‌مارۆی ئابوری و هه‌ژاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ری خه‌ڵکدا،
ئیسلامییه‌کانی کوردستان له‌و شوێنانه‌ی بۆیان بلوایه‌به‌سرنج تێزابیان
ئه‌کرد به‌قاچی ته‌نووره‌له‌پێکاندا، به‌ڵام له2009 دا ئیسلامییه‌کانی
ئه‌فغانستان به‌سه‌تڵ تێزاب ئه‌که‌ن به‌سه‌روچاوی ئه‌و قوتابییه‌موحه‌جه‌به‌و
پێچراوانه‌ی که‌ئه‌چن بۆ قوتابخانه. مه‌لا پێده‌جێت ئه‌مه‌شی نه‌بیستبێت
و نه‌بینیبێ! بۆیه‌باسی ناکات.
٦) له‌کاتێکدا تیرۆریزمی ئیسلامی هێنده‌ی تیرۆریزمی ئه‌مریکا و
ئیسرائیل، مێژووی پڕ تاوان و کۆمه‌ڵکوژی و پێشێلکردنی ئازادی و مافی
مرۆڤه، به‌ڵام مه‌لا که‌به‌رگی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی به‌خۆیدا داوه،
باسی ئه‌وه‌ی دووه‌میان ئه‌کات و خۆی گێل کردووه له‌ئاست تاوانه‌کانی
ئیسلامی سیاسی له‌کوردستان و جیهاندا.
له‌دنیای چینایه‌تی ئه‌مڕۆ و له‌سایه‌ی نیزامی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داریدا،
ئه‌وه‌ته‌نها سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌گوزارییه‌که هیچ به‌ربه‌ستێکی نییه‌له‌م
دنیایه‌دا، له‌هه‌ر شوێنێک به‌شیاوی بزانێ بۆ مژینی شیله‌ی گیانی
کرێکاران و که‌ڵه‌که‌کردنی زیاتری سه‌مایه‌ئه‌ڕوات و ده‌ستبه‌کار ئه‌بێت.
به‌ڵام هه‌ر له‌م دنیای سه‌رمایه‌دارییه‌دا که‌باس دێته‌سه‌ر پاراستنی
مافی مرۆڤ و پێشێلنه‌کردنی مافه‌جیهانداگره‌کانی ئینسان هه‌زار و یه‌ک
به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میدا قوتده‌که‌نه‌وه‌وه‌ک (ئاین، که‌لتوور، فه‌رهه‌نگ،
سنور، نه‌ته‌وه، نیشتیمان...هتد).
پارساڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌بانکۆک، فیستیڤاڵێکی گه‌وره‌یان بۆ
یادی 60 ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و جاڕنامه‌یه‌به‌ڕێوه‌برد، له‌وێدا سه‌رۆکی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان (Ban Ki-moon) وتی (ئه‌م جاڕنامه‌یه‌ئێستا له‌پاش
60 ساڵ، هه‌روه‌کو کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرنگه‌و په‌یوه‌سته‌به‌ژیانی ئه‌مڕۆوه،
وتی ئه‌وه‌کاری ئێمه‌یه‌که‌وابکه‌ین هه‌موو که‌س له‌م مافانه‌ئاگاداربێت،
لێیتێبگات و به‌هره‌مه‌ند بێت لێی، وه‌له‌کۆتای قسه‌کانیدا هیوای خواست
که‌هه‌موو که‌سێک و له‌هه‌ر کوێی دنیا بێت به‌هره‌مه‌ند بێت له‌م
مافانه). به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری
هه‌ر له‌سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌چه‌وسێنه‌ر و گه‌نده‌ڵ و وه‌حشه‌تناکه‌ی
سه‌رمایه‌داریدا بگوزه‌رێ، ئه‌وا له‌پاش 60 ساڵی تریش ئه‌بێت هه‌ر
هیوای ئه‌وه‌بخوازرێت که‌ئه‌و مافانه‌جێبه‌جێبکرێت.
ئه‌وه‌ته‌نها وڵاتانی شه‌رق و که‌سانی وه‌ک ئه‌م مه‌لایه نییه‌که‌چه‌واشه‌کارانه‌مافه‌جیهانداگره‌کانی
مرۆڤ لێکده‌ده‌نه‌وه، له‌ئه‌مریکاش نووسه‌رێکی ڕاست و کۆنه‌په‌رست به‌ناوی
(Glenn Woiceshyn) له‌گۆڤاری (CAPITALISM MAGAZINE) به‌بۆنه‌ی یادی په‌نجا
ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و جاڕنامه‌یه‌وه له11/12/1998 دا له وتارێکیدا
له‌ژێرتایتڵی (United Nations Declaration of Human Rights Destroys
Individual Rights) له‌دژی به‌ندی 23 و 24 و25 که‌تایبه‌ته‌به‌مافه‌ئابوورییه‌کان،
ئه‌وانه‌ی پێ زۆره‌و ئه‌ڵێت (ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ئه‌و هه‌موو مافه‌شمولی
بکات، کێ زۆری لێئه‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی فه‌راهه‌می بکات، سه‌روه‌ت و
سامانی کێ ده‌ستیبه‌سه‌ردا ئه‌گیرێ بۆ دانی ئه‌و مافه‌ئابورییانه‌به
خه‌ڵک)، وه‌له‌کۆتایی وتاره‌که‌یدا ئه‌ڵێ (ئه‌م جاڕنامه‌یه‌شایانی ڕه‌تکردنه‌وه‌و
ئیدانه‌کردنه). به‌ڵێ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و دیارده‌دزێوه‌کانی
ناوی وه‌ک دین و ناسیۆنالیزم، ئه‌م سیسته‌مه‌چینایه‌تییه‌یه‌که‌هۆکار و
سه‌رچاوه‌ی ڕاگرتنی مرۆڤه‌له‌بێمافیدا.
31/12/2009
asabir79@hotmail.com
|