١\٣\٢٠١١
مه‌لا و مه‌یدانی
ئازادیی، کوجا مه‌رحه‌با!
ره‌عد سه‌لیم
کۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی و خۆخزاندنه ناو راپەرینی خەڵکی کوردستان!
راپەرین و هاتنەسەرشەقامی لاوان و ئازادیخوازانی خەڵکی کوردستان ،
کۆبونەوەی جەماوەری خەڵکی سلیمانی لە مەیدانی ئازادی لە دژی دەسته‌ڵاتی
حزبە ملیشیایەکانی کوردستانه. ئه‌م راپه‌ڕین و خەباته‌ش لە دژی
برسیەتی، بێ‌کاری، هەژاری، گه‌نده‌ڵی و نەبوونی ئازادیه، به‌ڵام لایەن
و رەوتە ئیسلامیەکانی کوردستان هەوڵ دەدەن خۆیان بخزێننە ناو
نارەزایەتیەکانی خەڵک و سیمای ئیسلامی بوونی خۆیان بدەن لە
خۆپیشاندانەکانی خه‌ڵکی کوردستان .
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئەم رەوتانە هەندێ لەلاینگران و مەلاکانی
رێکخستنەکانی خویان لە مزگەوتەکانی شارەوە ناردە ناو مەیدانی ئازادیەوە
بۆ ئەوەی نەریتی " الاخون مسلمین" ی مێر بکەن بە سیمای راپەرینەکە،
نوێژی نیوەڕو و هەینی خۆیان بەرە و مەیدانەکە برد. مەلاکان ولایەنگرانی
ئەم رەوتانە لەسەرەتادا هەوڵی زۆریان دا بەڵام بۆیان نەچووە سەر
وەبەرورووی خوپشاندەران بوونەوە و رێگەیان لێ گیرا. بەلام پاشان
لەلایەک بەهۆی هینانی ژمارەیەکی زۆر لەلایەنگرانی خۆیان بۆ ناو
مەیدانەکە، لەلایەکی ترەوە بەهۆی بوونی هەندێک له رۆشنبیرانی هه‌لپه‌رست
لەناو مەیدانکەدا ئەم رەوتانە توانیان که‌رنڤاڵی نوێژی هەینی لە
مەیدانەکەدا بکەن ، وە رێگه بە مەلا کۆنەپەرسته‌کان درا تاکو لەرێگای
نارەزایەتی خەڵکەوە ته‌بلیغ بۆ نوێژ و بیروباوەری کۆنەپەرستانه‌ی خۆیان
بکەن .
ئەم رەوتانە دەزانن بازاریان لە مزگەوتەکاندا نەماوە ، دەیانەوەی
مەیدانی ئازادی ، مەیدانی کۆبونەوەی لاوانی ناڕازی بکەنه شیونی نوێژی
خۆیان و دوکانی سیاسی و فکری خۆیانی لێبکەنەوە.
خەڵکی کوردستان باش دەزانن لاوانی کوردستان بەتایبەتی لاوانی شاری
سلێمانی و دەوروبەری، لاوانی چاوکراوەن بە لاوانی ئەنترنیت و فه‌یس بوک
ناسراون، به‌گشتی لاوانی مودێرن و ئازادیخوازن، دوورن لە فکری خورفات و
کۆنەپرەستانەوە. هەوڵی ئیسلامیزەکردنی راپەرینی لاوان و ئازادیخوازانی
کوردستان تەنیا چەواشەکردن و هەوڵیکی بێهودە نەبێت هیچی تر نییه.
ئەم رەوتانە هیچ کاتێک لەریزی خەڵکی راپریو و ناڕازی دا نەبوون و نین .
ئەمانە یاری سیاسی دەکەن و بەدوای پشکی سیاسی و دەستکەوتی زیاتروه‌ن لە
دەستەلاتدا ، ئەمانە تاکو ئێستاش بەشێکن لەدەسته‌لات به واتایه‌کی تر
به‌شداری ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ن که ده‌سته‌ڵاتی مافایای کوردی به ناوی
حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی‌دا هێناوه، بەشێکی
پارەی بودجەی خەڵکی کوردستانیان ده‌کرێت به قورگدا، هەموو کاتێک لەسەر
مێزەکەی سەرۆکی هەرێم و تاڵەبانی خه‌ریکی شڕه‌خۆرین. ئەمانە بەشێک نین
لە خواست و ئارەزوەکانی لاوان، ئامانە گەر بۆیان بکرێت و زیاتر دەسته‌لاتیان
هەبێت ، ئەوا ژنان راپێچی ماڵەوە دەکەن، لاوان لە ئەنترنێت و سه‌تلایت،
خۆشی ژیان بێبەش دەکەن( هه‌ر به فتوای ئه‌م مه‌لایانه‌ی مه‌یدانی
ئازادی بوو ئه‌وکاته‌ی سه‌ته‌لایت تازه هاتبووه کوردستان شه‌وانه ئه‌ندامانی
خۆیان ده‌نارد بۆ دزینی LNP ی سه‌ته‌لایتی ماڵان.
ئیسلامیەکان و حزبەکانیان بەشوین باشبوونی ژیانی خەڵکەوە نین، ئەوان
نایانەوی هەژاری نەمێنێ، ئەوان قسەی قورئانی خۆیان دووبارە دەکەنەوە و
کاری لەسەر دەکەن، ئەوەش " خودا دەوڵەمەندو فەقیری دروست کردوە، خودا
چی دا ئەوەیە ، چاوەرێی ئەو دنیا بکەن". جا بۆیە ئەم کۆنەپەرستانە
ئەوەندەی غەمی بەشی دەسته‌ڵات و بڵاوکردنەوەی فکری خۆیانن غەمی ئاوات و
ئامانجەکانی لاوانیان نییە و نابێت .
داواکاری خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی لاوان زۆر دوور و پێچەوانەیە
لەگەڵ ئامانجی رەوتە ئیسلامیاکانی کوردستان، جا بۆیە دەبێت خەڵک و
لاوانی شورشگێری کوردستان وشیار بن نەهێڵن ئەم رەوتانە سواری شەپۆلی
نارەزایەتەکانیان ببن، هەوڵ بدەن دووریان بخەنەوە لە ریزەکانی خۆیان،
رێگه‌نەدەن مەیدانی ئازادی بکەنە مەیدانەکانی قەنده‌هار،کابول و
مقادیشۆ.
ئەوەی جێگه‌ی سەرنجە تەلفیزۆنی بەناو ئۆپۆزیسیون بۆتە جێگای بارزکردنی
ئەم دیاردە قێزەونە، لەجیاتی قسەکانی رابەرانی حەقیقی و رادیکالی
بزووتنەوەکە لە مەیدانەکە نیشانی خه‌ڵکی بده‌ن، رۆژانە دە جار ووتەی
مەلاکان و نۆێژەکانیان لێدەده‌نه‌وە. و خه‌ریکن مه‌یدانی ئازادیمان بۆ
ده‌که‌نه حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره.
لە کٶتایدا ئەمەوێت ئەوە بڵێم بە لاوانی خۆشەویستی کوردستان و خەڵکی
راپەریو کە ئەم رەوتانە لەهه‌وڵی باشبوونی ژیانی ئێوەدا نین، ئەمانە
نامۆن بە خواست و ئازرەزوەکانی ئیوە، ئەمانە رۆڵەی حه‌سه‌ن بنای مێر و
مەلا عومەری تالەبانن ، ئەمانە دژە ژنن ، ئەمانە لە جیاتی رووناکی
تاریکیمان بۆ دێنن، لەریزه‌کانی خۆتان بیانکەنە دەرەوە ، ئەمانە داوای
زیاتر لەدەسته‌لات دەکەن بۆ خویان، شەڕی ئەوان شەڕێک نییە لەسەر مافی
خەڵک، بەڵکو شەڕی داواکاری پشکی زیاترە لەدەسته‌ڵات، ئه‌وانه هه‌میشه
ده‌سکه‌لای ده‌ستی ده‌سته‌ڵات بوون بۆ لێدانی ئازادی و مافه‌کانی
ژنان.ئه‌وان ده‌بێت ئه‌وه‌بزانن که به‌شێک له‌داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی
بۆ ئازادی، ده‌مکوتکردنی مه‌لا فتواده‌ره‌کانی نێو مزگه‌وته‌کانیانه،
که له پیاوانی به‌لته‌چییه‌کانی ده‌سته‌ڵات تاوانبارترن و ده‌بێت
بخرێنه دادگای به‌رهه‌قی خه‌ڵکیه‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن که سه‌ره‌ی
دام و ده‌زگاکانی ئه‌وانیش نزیکه و خۆری ئه‌وانیش به‌ره‌و ئاوابوون
ده‌چێت!
raedsalim11@yahoo.com
|