مه‌لای درۆ زل .
عامر سابیر
1) مه‌لا حه‌سه‌ن قادیانه‌یی ئه‌ڵێت (له‌و بیره ئیلحادیه‌ی ئه‌وروپادا، منداڵانی به‌سته‌زمان له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیاندا، له قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی قوتابخانه پرۆڤه‌ی سێکسیان پێ ده‌کرێت و فێری داڕوخانی ڕه‌وشتی ئه‌بن) (١) مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌بێت بزانێت که نه له ئه‌وروپا و نه له هیچ جێگایه‌کی تر، نه له قۆناغی سه‌ره‌تایی و نه له هیچ قۆناغێکی تری خوێندندا، پرۆڤه‌ی سێکسی فێری منداڵان ناکرێت.
ئه‌وه‌ی که له ئه‌وروپا له قۆناغی ناوه‌ندیدا به ڕێگه‌یه‌کی زانستی قوتابیان زانیاری وه‌رئه‌گرن له سه‌ر چۆنیه‌تی سێکس به شێوه‌یه‌کی دروست و ته‌ندروست، ئه‌مه کارێکی زۆر باشه، ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌م فێرکردنه له وڵاتانی ئه‌فریقا و ئاسیاشدا فه‌راهه‌م بکرایه، ئه‌وا ئایدز و نه‌خۆشییه‌کوشنده‌کانی تر گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه نه ئه‌بوون له ئاینده‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه.
له ئه‌وروپادا ئه‌گه‌ر که‌سێکی گه‌وره‌ساڵ، سێکس له گه‌ڵ منداڵێکی ژێر 16 ساڵ بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی منداڵه‌که خۆشی بێت، ئه‌وا به ئیغتیساب حیساب ئه‌کرێ و سزای توندی که‌سه‌که ئه‌درێت، به‌ڵام له‌م کوردستانه‌ی لای خۆمان، به‌رده‌وام شاهیدی ئه‌وه‌ین که هاوشێوه‌کانی مه‌لا حه‌سه‌ن، کچانی منداڵی ژێر 16 ساڵ ماره ئه‌که‌ن له گه‌وره‌ساڵان، ئه‌مه‌یه داڕوخانی ڕه‌وشتی.
2) حاجی کاروان که له ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ی یه‌کگرتووی کۆنه‌په‌رسته‌وه به‌رنامه‌ی به‌خته‌وه‌ری پێشکه‌ش ئه‌کرد و له ئه‌وروپاوه هاتۆته‌وه، وه زۆر موعه‌جیبه به وتاره‌کانی و به (CD) یش له کوردستان بڵاویکردۆته‌وه، له وتارێکیدا له سه‌ر ڕه‌وشت جوانی ئه‌ڵێت (باوه‌ڕبکه‌ن هیچ پیاوێک له‌و ئه‌وروپایه نییه، لای که‌م لای که‌م 30 ژنی نه‌هێنابێت، گلله‌یی ئه‌که‌ن له ئیسلام ئه‌ڵێن چۆن ئیسلام چوار ژن حه‌ڵاڵ ئه‌کات، ده لای که‌مه‌که‌ی 30 هێناوه، ئه‌وه به بێ شک، ژن ئه‌وه به بێ حیساب).
18/9/2007 ١)کوردستان نێت، 4/8/2007، وتاری (شێرزاد فاتح یاری به ئاگر ده‌کات، ملاحسن قادیانه‌یی) که وه‌ڵامه به وتارێکی شێرزاد فاتیح له کوردستان نێت به ناوی (له غیابی یاسای پاراستنی مافه‌کانی مناڵان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف فرسه‌ت له مناڵان دێنێ).
|