مه‌ڵبه‌ندی ژنکوشتن و ''هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی''.
حه‌مه غفور
ڕێژه‌و ئاستی دڕنده‌یی‌و ئاماری تاوانکاریه‌کان به‌رامبه‌ر به ژنان، چ له ناوخۆی کوردستان یاخود له نێو جالیه کوردیه‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپادا، به داخه‌وه به باشی ئه‌وه‌یان به جیهان نیشان داوه، که یاسا‌و فهرههنگو که‌لتووری داسه‌پێنراو به‌سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا، له کۆنهپهرستیو دژهژنیو توندوتیژی کوێرانه‌و بێ حهدو حساب به‌رامبه‌ر به ژنان، بۆڕی به دواکهوانهترین جێگایه‌کی جیهان داوه. له‌پای ئه‌و دیارده بهربڵاوو بێئهوپهڕهی ژنکوژیهوه که له کوردستان‌و له ناو جالیه کوردیه‌کانی دنیادا هه‌یه، له ئاستێکی به‌رفراواندا کوردستان وه‌کو مه‌ڵبه‌ندی ژنکوشتنو به‌ربه‌ریه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان ناوبانگی ڕۆیشتووه‌و خه‌ڵکی جیهان به گومانه‌وه ئه‌ڕواننه مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ‌و پرسی یهکسانیو پڕوپاگه‌نده‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسی‌و به‌رقه‌راربوونی ئازادیه فهردیو سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
ئه‌م فهرههنگو که‌لتوورو نه‌ریته که هی ئهحزابو بزووتنه‌وه‌و چینی باڵاده‌سته‌و به زه‌بری میلیشیاکانیان سه‌پێنراوه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌دا، به‌ڵگه‌ی به‌هێزو نموونه زه‌قه‌کانی له توێژینه‌وه مهیدانیهکهی دکتۆر یوسف عوسماندا به ئاشکارا ده‌رکه‌وتووه. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش وه‌کو سه‌دان به‌ڵگه‌ی دیکه ده‌ری ئه‌خات، که ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاوی ئێستای ئه‌حزابی کوردی له کوردستان، نه‌ک هه‌ر به‌رپرسی ئه‌وه‌ڵ‌و ئه‌خیره له‌و دۆزهخو ژینۆساید‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی که له کوردستان بۆ ژنان به‌ڕێخراوه، به‌ڵکو هه‌ر خۆیانن سه‌رچاوه‌ی ئۆقیانووسێک له تاوانن، که ئه‌م ڕۆژانه بۆ خۆ شاردنه‌وه‌و خۆلادان له ڕاستی تاوانکاریه‌کانیان به‌رامبه‌ر به ژنان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن به ناوی "هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی"یه‌وه ده‌مامکی لایهنگریو به‌رگری له ژنان‌و مافه‌کانیان بکه‌نه سه‌ریان.
دکتۆر یوسف ساڵی ڕابردوو له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر ژنان له کوردستان، ئاشکرای کرد که به ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که تۆمارکراون له ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر ژنان له ماوه‌ی دوو ساڵی 2005 و 2006دا گه‌یشتوونه‌ته 435 حاڵه‌ت. دکتۆر یوسف جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کردۆته‌وه که ئه‌م ده‌ستدرێژیانه به دڵنیاییه‌وه له لایه‌ن وه‌زیره‌کانی وه‌زاره‌تخانه‌ی حکومه‌تی ههرێمو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیهکانو به‌رپرسانیانه‌وه ئه‌نجامدراون. به‌زۆریش ده‌ستدرێژیه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌و ژنانه بووه که له‌لای ئه‌م وه‌زیرو به‌رپرسانه وه‌کو فه‌رمانبه‌ر کاریان کردووه.
ده‌ستدرێژی سێکسی یه‌کێکه له دڕندانه‌ترین شێوازه‌کانی به‌کاربردنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان. حکومه‌تێک که وه‌زیرو به‌رپرسه‌کانی خۆیان له‌م ئاسته فراوان‌و زه‌قه‌دا تاوانکاری ئه‌م شێوازه چه‌په‌ڵه‌ی توندوتیژی بن به‌رامبه‌ر به ژنان، ئیتر نه‌ک هه‌ر بۆی نیه ده‌م له باسی مافی ژنان‌و وه‌ستانه‌وه له دژی توندوتیژی له به‌رامبه‌ر ژناندا بکوتێت، به‌ڵکو خۆی پێویسته وه‌کو تاوانکارێکی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م مه‌یدانه ههڵسو که‌وتی له‌گه‌ڵ بکرێت.
کام ڕه‌فتار له‌وه قێزه‌ونترو ناشیرینتره که بێیت له پشتی په‌رده‌وه هه‌ر ئه‌و کاره ئه‌نجامبده‌یت، که ڕوو به جه‌ماوه‌رو کۆمه‌ڵگا وه‌کو دیارده‌یه‌کی چه‌په‌ڵ باسی لێوه ده‌که‌یت!؟ ئه‌مه نه‌ک هه‌ر ته‌نها ڕیسواترین چاوبهستنو فریوکارییه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک، نه‌ک هه‌ر مۆڕاڵێکی توندوتیژی ئامێز‌و به هیچ سه‌یرکردنی خهڵکو ئازادیهکانێتی، به‌ڵکو سووکایه‌تییه‌کی گه‌وره‌یه جه‌ماوه‌رو پره‌نسیپه ئینسانیهکانیش. حکومه‌تێک که وهزیرهکانو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیهکانو به‌رپرسه‌کانی، ئه‌م په‌روه‌نده گه‌وره‌یان هه‌بێت له ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر ژنان، چۆن شه‌رم نایانگرێو چۆن له ڕوویان هه‌ڵدێت ده‌م له مافی ژنان‌و وه‌ستانه‌وه دژی توندوتیژیو ئه‌خلاقیات بکوتێت؟! چۆن ده‌کرێت به ده‌ستێک ئه‌م ڕه‌فتارانه ئه‌نجام بدات‌و به ده‌سته‌که‌ی تری ئیدانه‌ی بکات وه فڕوفیشاڵی به‌رگری له ژنان تهخشانو په‌خشان بکات؟!
له سایه‌ی دهسهڵاتو حکومه‌تێکی له‌م جۆره‌دایه که 18ساڵه به لێشاو ژنان کوشتار ئه‌کرێن، لووتیان ده‌بڕن، به به‌ردو بلۆک له ناوه‌ڕاستی شاردا‌و به‌به‌رچاوی دنیاوه سه‌ریان پانئهکرێتهوه. ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ی دکتۆر یوسف‌و ده‌یان به‌ڵگه‌ی تر نیشانی ئه‌ده‌ن که که‌ژاڵ خدر‌و دۆعاو به‌نازو ده‌یان هه‌زار ژنی له خوێندا نوقمکراو، قوربانی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد‌و نه‌ریتی ئه‌و جوڵانهوهیهن.
که‌وایه "هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی یان هه‌فته‌ی ژنپارێزی" کایه‌یه‌کی بێ چاوو ڕووی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه بۆ خۆ هه‌ڵخستن وه‌کو به‌شێک له‌و تووڕهییو ده‌نگه گشتگیره که له ئاستی کوردستاندا له دژی دیارده‌ی ژنکوشتن به‌ڕێ که‌وتووه. ده‌مامکێکه بۆ خۆشاردنه‌وه له پشتی ئه‌و تاوانکاریانه‌ی که چه‌ندین ساڵه له‌سایه‌ی دهسهڵاتو یاسا‌و ڕێسا‌و نه‌ریتی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی‌دا به‌رامبه‌ر به‌ژنان ئه‌نجامدراوه. مه‌سه‌له‌ی خهڵکو ئه‌سڵی خواستی خه‌ڵکی کوردستان کۆتایی هاتنی دیارده‌ی کوشتاری ژنانه، نه‌ک باسکردن له شکڵ‌و شێوازه‌کانی تری توندوتیژی. جووڵانه‌وه‌ی یهکسانخوازیو ئاراسته‌ی فیمینیستی له کوردستان نابێت کڵاوی "هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی" بچێته سهریانو فریو بخۆن. خواستێکی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان بۆ کۆتایی هاتنی کوشتاری ژنان هه‌یه، ناڕه‌زایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ش شه‌پۆل ئه‌دات، ئه‌م خواسته‌و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه پێکه‌وه له ده‌وری ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه به سه‌ربه‌خۆ له هه‌راوزه‌نای هه‌فته‌ی ژنپارێزی، ئه‌توانێت کوردستان له مه‌ڵبه‌ندی کوشتنی ژنانه‌وه بگۆڕێت بۆ مه‌ڵبه‌ندی یه‌کسانی نێوان ژنان‌و پیاوان. له‌گه‌ڵ کۆتای هاتنی ئه‌و دۆزه‌خه‌ی که بۆ ژنان به‌ڕێ خراوه، هه‌موو شیوازه‌کانی دیکه‌ی توندوتیژی به ئاسانی ئه‌پووکێنه‌وه.
25 ی نۆڤه‌مبه‌ر 2008
|