مه‌له‌ک ڕۆژهات
گه‌ڕاوه هه‌ولێر.
ئاماده‌کردنی: ڕۆژڤان
مه‌له‌ک
: به‌رهه‌مه‌که‌م
شتێکی نوێ ده‌بێت.
به
مه‌به‌ستی زیاتر کارکردن له سه‌ر به‌رهه‌مه نوێیه‌که‌ی هونه‌رمه‌ندی
گه‌نج مه‌له‌ک ڕۆژهات دوایی چوار مانگ مانه‌وه‌یی له تورکیا گه‌ڕاوه
هه‌رێمی کوردستان ، مه‌له‌ک نه‌یویست زیاد له‌سه‌ر کاری به‌رهه‌مه‌که‌ی
قسه‌مان بۆ بکات به‌ڵام چه‌ند شتێکیشی بۆ درکاندین که گوتی:
کاری به‌رهه‌مه‌که‌م باش به‌رێوه ده‌چێ و تا ئێستا ده‌توانم بڵێم که
له سه‌دا 70 کاره‌کانم ته‌واو بوه و له یه‌کێک له باشترین
ستۆدیۆیاکانی ئه‌سته‌نبۆل و باشترین ئارانژۆر به‌لای منه‌وه کارم بۆ
ده‌که‌ن و من باوه‌رم وایه که ئه‌م به‌رهه‌مه‌مه شتێکی باش و نوێ ده‌بێت
و توانیومه ستایلێکی تایبه‌ت به خۆم هه‌ڵبژێرم و هه‌روه‌ها بزاڤم
کروه که ستایله‌که‌م له‌گه‌ڵ جیهانی پێشکه‌وتوی موزیکی بگونجێنم .
مه‌له‌ک ڕۆژهات سه‌باره‌ت به به‌ژداریکردنی له ئاهه‌نگ و پڕۆگرامه‌کانی
جه‌ژنی قورباندا گوتی: هیچ به‌رنامه‌یه‌کم له
هزر دا نیه من بۆ به‌رنامه و ئاهه‌نگ کردن نه‌هاتوم به‌ڵکو بۆ ته‌واوکردنی
هه‌ندێک کاری هونه‌ری وه‌ک ته‌کست و ئاواز به‌ڵام گه‌ڕامه‌وه هه‌ولێر
به‌ڵام من هه‌ر کات له خزمه‌ت جه‌ماوه‌ر و گه‌لی خۆم دام بێ گومان ئه‌گه‌ر
داوام لێ کرا و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ کاته‌کانمدا بگونجێ من هیچ داوه‌تێک ڕه‌ت
ناکه‌مه‌وه.
هونه‌رمه‌ند مه‌له‌ک ڕۆژهات وه‌ک کچه کوردێکی گه‌نج توانیویه‌تی له
ته‌مه‌نێکی کورتی هونه‌ریدا پانتایێکی فراوان له مه‌یدانی هونه‌ری
داگیر بکات و خاوه‌ن ده‌نگێکی دڵگیره و چه‌ندین کلیپی به‌ناو بانگی
پێشکه‌ش کردوه له‌وانه " گه‌ڕیانه‌ک" و " وه‌ڵات" و "ژانا ئه‌ڤینێ "
و چه‌ندین کلیپی تر که له زۆربه‌یی ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان وێنه‌یان
بۆ گیراوه و به چه‌ندین زاراوه‌یی کوردی گۆرانی گوتوه وه‌ک له
کلیپی "وه‌ڵات" دا که به هه‌ورامی و کرمانجی و زازاکی و سۆرانی
گۆرانی ده چڕێ.
semir_derbutki@hotmail.com
|