مه‌مکدان و گرنگی پێوانی مه‌مکه‌کان.

گوڵاڵه پشده‌ری
مانگی ئۆکتۆبه‌ری هه‌ر سالێک له ئه‌وروپا زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌کانی ئه‌هلی
و حکومی له بواری ته‌ندروستی و ڕێکخراوی Pink Ribbon یان قردێله‌ی په‌مه‌یی
به تایبه‌ت که ڕێکخراوێکی جیهانییه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ وشیارکردنه‌وه‌ی
خه‌ڵک و ئافره‌تان به تایبه‌ت له سه‌ر کێشه کانی مه‌مک که یه‌کێک له‌و
کێشانه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکه.له‌وانه‌یه پێتان وابێ که مه‌مکدان چی
په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌یه به نه‌خۆشیه‌کانی مه‌مک به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی
مه‌مکدان گومانی تێدا نییه که ڕۆڵی هه‌یه له سه‌ر په‌یدابوونی هه‌ندێک
خاڵی باش یان خراپ.
زۆربه‌ی ئافره‌تان به‌رگ بۆ مه‌مکیان به‌کار دینن که په‌ێی ده‌ڵێن مه‌مکدان
(ستیان)، به‌ڵام ڕێژه‌ی 80%یان مه‌مکدان به قه‌باره یان ئه‌ندازه‌ی
نادروست هه‌ڵده‌بژێرن.
له‌وانه‌یه ئه‌و ڕێژه‌یه له کوردستان زیاتریش بێت،چۆنکه له‌و بواره‌وه
زانیاری و بایه‌خپێدان به جۆری مه‌مکدان و گرنگی ئه‌و به‌رگه ژنانه‌یه
که‌مه به شێوه‌یه‌کی گشتی و ئه‌و پۆشاکه‌ش به ڕێگه و جۆره مه‌تریاله
دروسته‌که‌ی له خزمه‌تی ئافره‌تانی کوردستانی‌دا نییه.هه‌روه‌ها که‌متر
ئافره‌ت هه‌ن که ده‌توانن قه‌باره‌ی مه‌مکیان بپێون و مه‌مکدانی پڕ به
مه‌مک و گوونجاو به‌کار بێنن.له ڕووی نه‌بوونی رۆشنبیری و زانیاری له‌و
باره‌وه هه‌ندێک ئافره‌ت مه‌مکدان به قه‌باره‌ی بچووک به‌کار دێنن تا
مه‌مکه گه‌وره‌کانیان بشارنه‌وه و هه‌ندێکی دیکه‌یان به پێچه‌وانه
مه‌مکدان به قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر له مه‌مکیان هه‌ڵده‌بژێرن تاکو مه‌مکه
چووکه‌کانیان گه‌وره‌تر نیشان بده‌ن.ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه ته‌ندروست
نییه.
چه‌ند خاڵێکی گرنگ هه‌یه که لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک
له باره‌ی مێژوو و لێکجیاکردنه‌وه‌ی ئه‌ندازه دروسته‌که‌ی مه‌مکدان
و ڕۆڵی ئه‌و پۆشاکه ی تایبه‌ت به ئافره‌ت بکرێت.
مه‌مکدان له کۆتایی چه‌رخی نۆزده‌هه‌م له لایه‌ن Française Herminie
Cadolle (1845–1926) هاته داهێنان و ئه‌و خانمه یه‌که‌م دوکانی ئه‌و
به‌رگه‌ی لهBuenos Aires دا له ساڵی1887 کرده‌وه و دووه‌میان له
1889 له پاریس بوو. سه‌ره‌تای چه‌رخی بیسته‌م واته 1914 مه‌مکدان به
شێوه‌ی نوێ هاته ناو بازاڕ له لایه‌ن Mary Phelps Jcob ئه‌مریکیه‌وه.
ئافره‌تان هه‌رده‌م به دوای چاره‌سه‌رییه‌ک گه‌ڕاون بۆکێشه‌ی مه‌مکه‌کان
که سروشت پێیانی داوه،ئینجا ئایا ئه‌وان بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجه؟ بۆ
شه‌یدا و هه‌ڵفریواندنه؟یاخود سیستێمێکی شیره؟
مێژوو هه‌ندێک زانیاری له باره‌ی شێوه‌ی مامه‌ڵه‌کردنی ئافره‌تان له
گه‌ڵ مه‌مکه‌کانیاندا و ڕۆڵییان له کۆمه‌ڵگه‌دا تۆمارکردووه.
له کۆنه‌وه ژنه یۆنانییه‌کان له سه‌ر کراسه‌کانیان پشتێندێکی ئه‌ستووریان
له ناوقه‌دیان پێچاوه، نه ته‌نیا بۆ ڕاگرتنی کراسه‌که به‌ڵکو بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی
مه‌مکه‌کانیان.
ئافره‌ته وه‌رزشوانه‌کانی ڕۆمانیی مه‌مکه‌کانیان به پشتێندێکی که‌تان
یان چه‌رم، تووند به سینگیان ده‌به‌سته‌وه.به‌و شێوه‌یه ئه‌وان
بێکێشه و ئازار ده‌یانتاونی وه‌رزش بکه‌ن.
ژنانی ئایینی که نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک و مه‌عبوودی مارداریان ده‌کرد له
کرێتای کۆندا،2500 ساڵ پێش هاتنی مه‌سیح، ئه‌وان جۆرێک مه‌مکدانیان به‌ستووه
بۆ تووندڕاگرتنیان و هه‌روه‌ها بۆخۆده‌رخستن و شانازی پێکردن.
مه‌مکدان و به‌کارهێنانی له ناو ئافره‌تانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا
زانیاری که‌می له‌سه‌ر هه‌یه.به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانین که زۆر له
پیاوان به شێعر، هونراوه، گۆرانی و حه‌یران زۆرجار باسی مه‌مکی ئافره‌تیان
کردووه و ئه‌ویان به میوه وه‌ک سێ‌و یان شه‌مامه وه‌سف کردووه.
له چه‌رخه‌کانی ناوه‌ڕاستدا واته 1600 ساڵ دوای میلاد ئافره‌تانی زه‌نگین
و کلاس باڵا،زیاتر پۆشاکی تایبه‌ت و به‌رگی مه‌مکیان به‌کار ده‌هێنا و
مه‌مکه‌کانیان زیاتر به‌ره‌و سه‌ره‌وه پاڵده‌نا و باڵاته‌نه‌یان تووند
ده‌پێچایه‌وه.جوان و سه‌رنجڕاکێش بوو،به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا به
ئازار و ناته‌ندروستیش بوو.جووڵانه‌وه‌ی تێدا نه‌ده‌کرا و هه‌ناسه‌سواری
پێوه بوو.جاریوابوو ئه‌وه‌نده تووند خۆیان ده‌پێچایه‌وه که زیانی
ده‌گه‌یاند به جگه‌ر و زۆریان له هۆش ده‌چوون.
ئینجا دوایی چه‌رخی نۆزده‌هه‌م بیر له ڕێگه‌ی ته‌ندروستی ئه‌و پۆشاکه
کرایه‌وه و هه‌ندێک داهێنه‌ر بیریان له دروستکردنی جۆرێک مه‌مکدان
کرده‌وه که بێ‌زیان بێ و ئافره‌تان بتوانن به ئاسانی تێیدا بچووڵێنه‌وه.
هه‌روه‌ها کارخانه‌کان هه‌وڵییان ئه‌دا که نه ته‌نیا لایه‌نه ته‌ندروستییه‌که‌ی
به‌ڵکو لایه‌نه جوانیه‌که‌شی واته سێکسیه‌که شی ڕه‌چاو بکه‌ن.
بۆ یه‌که‌م جارله ساڵی 1907 دا له کۆڤاری مۆده Vouge مه‌مکدان به
ناوی Brassiere یان Bra نووسرا.ئه‌و کاته له دایکبوونی مه‌مکدان ئه‌ژمار
کرا.
زۆربه‌ی ئافره‌تان جووته مه‌مکێکی له قه‌باره‌دا جیاوازیان هه‌یه،که
یه‌کێک له‌وان ناچار له تووره‌که‌یه‌کی گه‌وره‌تر له قه‌باره‌ی خۆی و
ئه‌وه‌ی دیکه له توورکه‌یه‌کی ته‌سکدا که ته‌واوی ڕۆژ به‌ند کراوه
جێبه‌ند ده‌کرێن.
ئه‌و نایه‌کسانییه بۆ مه‌مکه‌کان گرفت دروست ده‌کات،چۆنکه مه‌مکه‌کان
له گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاویک که ئافره‌ت هه‌ڵدێنێت که‌م یان زیاد حه‌وت سه‌نتیمه‌تر
به ته‌نیشت جه‌سته‌دا ده‌جووڵێنه‌وه.
ئه‌و مادده زۆرینه‌ی که مه‌مکی پێکهێناوه چه‌ورییه و چه‌وریش ده‌گۆڕێت
به هۆی: به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینی کێش،وه‌رزش و دووگیانی و گۆڕانی
هۆرمۆنه‌کان.
ئافره‌ت که‌م یان زیاد له ماوه‌ی ژیانیدا 6 جار ئه‌ندازه یان قه‌باره‌ی
مه‌مک و ناوقه‌دی ده‌گۆڕێت.ئینجا پێویسته که ئافره‌ت بۆ هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌کی
که هه‌یه‌تی له کاتی خۆیدا مه‌مکدانی گوونجاو هه‌ڵبژێرێت،نه‌ک له سه‌ره‌تا
چی به‌کار هێناوه،هه‌رله‌ودا به‌رده‌وام بێت.
مه‌مکدانێکی نادروست ده‌بێته هۆی زۆر کێشه‌ی ته‌ندوستی وه‌کو پشتئێشه،کێشه‌ی
مل و گه‌ردن و سه‌رئێشه.
ژنانی شیرده‌ر پێویسته به ئارامی له گه‌ڵ مه‌مکه‌کانیان مامه‌ڵه
بکه‌ن و مه‌مکدانی ته‌سک و نه‌گوونجاو به‌کار نه‌هێنن چۆنکه مه‌مکدانی
ته‌سک ده‌بێته هۆی گووشینی مه‌مک و ئه‌وه‌ش هۆکاره بۆ ڕێبه‌ستکردنی
بۆڕییه‌کانی شیر یان هه‌وکردن له‌ناو مه‌مکدا.
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک هاتوون و مه‌مکدان به‌کار
دێنن،باشتروایه له‌و مه‌مکدانه تایبه‌تانه بێت که بۆیان داهێنراوه،ئه‌و
مه‌مکدانانه به شیوه‌یه‌کن که په‌تکی سه‌ر شانیان پانه و نابێ
گرانایی بخاته سه‌ر شان.چۆنکه گرانایی سه‌رشان ده‌بێته هۆی که‌مکارکردنی
لیمفه‌کان و ده‌ره‌نجام ئه‌گه‌ری ئاوسانی ئه‌و ده‌ست و باسکه‌ی که له‌ولایه‌دا
نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه هه‌یه.
مه‌مکدان به ژمارێک و به پیتێک جیا ده‌کرێته‌وه و چۆنییه‌تی پێوانی
قه‌باره‌ی مه‌مک و هه‌ڵبژاردنی مه‌مکدان باشتروایه ئافره‌تان بیزانن.
بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌مکدان به رێگه دروسته‌که‌ی،پێویسته مه‌مک ئه‌ندازه‌ی
دیار بکرێت و به‌و شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌که‌م/ به سه‌نتیمه‌تر قه‌باره‌ی پشت وسینگ تاکو ژێر مه‌مکه‌کان
بپێوه.ئه‌وه ده‌بێته قه‌باره‌ی ژێرسینگ.
دووه‌م/ به سه‌نتیمه‌تر قه‌باره‌ی پشت و سینگ تاکو سه‌رگۆی مه‌مکه‌کانت
بپێوه و تووند نه‌بێت.ئه‌وه ده‌کاته قه‌باره‌ی سه‌رسینگ.
ئینجا ژماره‌ی ژێرسینگ له سه‌رسینگ ده‌ر بکه و ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێته
ئه‌ندازه‌ی تووره‌که‌ی مه‌مک یان مه‌مکان.
نموونه:
قه‌باره‌ی سه‌رسینگ 90 سه‌نتیمه‌تر
قه‌باره‌ی ژێرسینگ 80 سه‌نتیمه‌تره
90-80=10 cm واته مه‌مکدان به قه‌باره‌ی پیتی C و قه‌باره‌ی80 cm له‌و
حاڵه‌ته‌دا گوونجاوه.بۆ هه‌ر 2،5 یه‌ک پیت ئه‌ژمار ده‌کرێت واته
ژماره 10 ده‌بێته چواره‌م پێت(C ) و ژماره 80 یه‌که‌ش قه‌باره‌ی
ژێرسینگه.
ئه‌وه خشته‌ی داڕێژراوی ئه‌وروپایه بۆ مه‌مکدان که له بچووکترین ئه‌ندازه‌ی
مه‌مکدانه‌وه ده‌ستپێده‌کات:
10 - 12 cm: AA
12 - 14 cm: A
14 - 16 cm: B
16 - 18 cm: C
18 - 20 cm: D
20 - 22 cm: E
22 - 24 cm: F
24 - 26 cm: G
26 - 28 cm: H
28 - 30 cm: J
به پیی لێکۆڵینه‌وه‌یکی زانستی پزیشکی که له به‌ریتانیا ئه‌نجام
دراوه و فیده‌راسیۆنی به‌لژیکی دژ به شێرپه‌نجه‌ی ڕایگه‌یاندووه له
16ی نۆڤه‌مبه‌ری 2000دا و ده‌لێت:
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌ک ده‌بێ هه‌بێ له به‌کارهێنانی مه‌مکدان
و به‌رده‌وام ئازاری مه‌مک.
له ڕێژه‌ی 100 ئافره‌ت که به‌رده‌وام گرفتی ئازاری مه‌مک و
دروستبوونی گرێی بێزیانیان هه‌بووه و به‌شدارییان کردبوو له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا،داوایان
لێ‌کرا بۆ ماوه‌ی سێ هه‌یڤ(مانگ) مه‌مکدان به‌کار نه‌هێنن و دوایی ئه‌و
سێ مانگه،سێ مانگ مه‌مکدان بپۆشن.ئه‌و ژنانه‌ی که هێشتا له سووڕی
مانگه‌نه‌دا نه‌وه‌ستاون،ده‌رچوو که ئه‌وان هه‌ستیان به ئازاری که‌متر
ده‌کرد له‌و ماوه‌یه‌کی که مه‌مکدانیان به‌کار نه‌ده‌هێنا.ئه‌و ئه‌نجامه
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که به‌کارهێنانی مه‌مکدان کاریگه‌ری نه‌رینی ده‌خاته
سه‌ر کارکردن و چالاکی لیمفه‌کان و سووڕانی مادده‌شله‌مه‌نییه‌کان به
ڕێگه‌ی لیمفه‌کان له‌ناو جه‌سته‌دا.
به ووته‌ی هه‌ندێکان گوایه به‌کارهێنانی مه‌مکدان هۆیه‌که بۆ
دروستبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک. ئه‌ڵبه‌ته ڕاستی ئه‌وه جارێ
نه‌سه‌لمێندراوه و به‌ڵکو مرۆڤ ئێستا زیاتر به دوای لێکۆڵینه‌وه و
توێژینه‌وه‌دایه.به‌ڵام زانایان ئه‌وه پێشنیار ده‌که‌ن که مرۆڤ به‌رگ
و پۆشاکی ته‌نگ و ته‌سک نه‌کاته به‌ر بۆ نموونه پانتۆڵی ته‌سک ئه‌گه‌ری
هه‌یه که کاریگه‌ری نه‌رینی هه‌بێ بۆ نه‌زۆکی پیاوان.
_________________________
سه‌رچاوه‌کان:
گۆڤاری Plus Woman ژماره
1 2009
www.borstenforum.nl
http://www.borstvoeding.ecoparents.com/bh.html
ئه‌مستردام
1ی سێپته‌مبه‌ر ی
2009
|