٢٢\١٠\٢٠١٣
مه‌مکی
چه‌پی کچێک.

توانا حه‌مه‌نوری
له‌سه‌ر دابه‌شکردنی
میرات و تاپۆی ئاسمان
له‌گه‌ڵ گه‌ردوون شه‌ڕده‌که‌م
ئه‌ستێره‌یه‌ک داوای خۆر ده‌کات و
مانگێک داوای ره‌نگی شین
دره‌ختێک له‌سه‌ر په‌لکه‌زێرینه و
ماسیه‌ک بۆ ئه‌ستێره‌یه‌کی کشاو یاخی ده‌بێت
خه‌ونێکیش به پێی خاوسیی
بۆ چه‌قی گه‌ردوون ده‌گه‌ڕێت
ده‌مه‌وێت ده‌م هه‌ڵبێنم و داوای پشکی خۆم بکه‌م
پاڵه‌په‌ستۆیه ئاگر داوای ئاو ده‌کات
به‌فر خاکه‌نازێک به‌سه‌ر ره‌نگی سپی به‌فردا ده‌کێشێت
پشکی من له ره‌نگی سه‌وز ته‌نیا قوڕه لیته‌ی ره‌ش ده‌بێت
پایز پاڵ به هاره‌وه ده‌نێت
هاوین به دره‌خت
درخه‌ت به چیا
به‌ردێکی چکۆله‌ش داوای هه‌ساره‌یه‌ک بۆ نیشته‌جێبون ده‌کات
دادوه‌رێکی نادادپه‌روه‌ر
به سمێڵێکی قیچ و پرچێکی لووله‌وه
عه‌بایه‌کی سووری پۆشیوه
به سه‌رخۆشیی بڕیار ده‌دات
ماچی کچێک بۆ تۆ و رووبارێک بۆ ئه‌و
کلی چاوێک بۆ ئه‌م و
جه‌نگەڵستانێک بۆ میرزا
پێم ده‌ڵێت مه‌مکی چه‌پی کچێکت ده‌وێت
یان نیوه‌ی تۆپی گۆی زه‌وی؟!!
ناونیشانی ئه‌م شیعره‌ش
وڵامی دادوه‌ر ده‌داته‌وه...
twana_tapalo@yahoo.com
|