فهرموو
لێره کرته بکه بۆ بیستنی ئهم هۆنراوه به دهنگی '' پێشه ''
من شەوانە بۆ بێدەنگى و تۆش بۆخەیاڵى سەرابێک من گیرۆدەى داوى تەمەن تۆش مەستى پێکى شەرابێک وەرە هاوڕێم بادەستى یەگ بگرین و بەزامەکانى دنیایى خۆشەویستیا تێپەڕبین ... وەرە هاوڕێم با تاکەچەکمان قەڵەم بێت تەنیا ئەو زەویانە بکێڵین کەتەلبەندى بێوەفایى ووشکى کردوون پێکەوە لەگەڵ پەڕەسێلکە ڕەنگ پەمەییەکاندا لەئاسمانێک سەما بکەین تاچیتر ڕەنگى ڕەش نەمان خنکێنێت تاچیتر خەیاڵ نەمان فرێنێت وەرە هاوڕێم باپێکەوە لەگەڵ گزنگێک دا بدوێین لەغوربەتى ئێوارانێک دا تا نەهێڵێن ئاسمانى شین بوەرێنێت و بێتەخوارێ وەرە هاوڕێم وەرە ... وەرە هاوڕێم وەرە باچیتر نەڕۆینە دنیایى ئەسیرى دەستى خەیاڵ تا لەبێدەنگى تاسەکاندا نەمان تۆقێنێت وەرە هاوڕێم باچڵە نێرگزەکان بدەین لەئێخەى خەندەکانى لێو تا گەر ئێمەشیان وونکرد بۆنى نێرگزیان لێ نەبڕێت وەرە هاوڕێم باهەڵفرین بۆ دوورگەکانى مەملەکەتە باڵ سپییەکان تاکو دووربین لەسوێکانى بێویژدانى ... وەرە هاوڕێم باببینە گەرمى دڵى پاساریەکى کەسیرەى دەستى سەهۆڵ بەندان تاکو خۆى بۆمان بدوێت و بەنەغمەکانى خۆى زیاتر ئاشنایى بێدەنگی ببین دوور لەخاکى مرۆڤ ناسان ... هاوڕێ گیان من ئەزانم زامەکانمان هاوشێوەن تاسەکانیشمان هاوڕەنگن ... هاوڕى گیان خۆ ئەزانم تابلۆکانى تەمەنیشمان بەدەر نین لەیەکتر هاوڕێکەم دەوەرە با لە بێوڵاتی ئاشقاندا نەمرین باپێکەوە مەملەکەتێک بسازێنین پڕبێت لەخەندەى گوڵە تەمەن کورتەکان تاکو فرمێسکى دابڕان تەمەنمان نەخنکێنێت ئاسمانى ئەو ئەستێرانە بێت لەگەڵ جریوەى بەیاندا خۆى بنوێنێت ماسی دەریاى ئەو ماسى یانە بێت لەووشکانى خۆى نەلەرزێنێت بارانى لە فرمێسک نەچێت دوور بێت لەهەناسەساردەکانى هەنیسکى گریان و ئاخەکان وەرە هاوڕێم وەرە باپێکەوە لەم ئاسمانە بێڕەنگەدا جارێکى تر باڵەکانمان کەسیرەى دابڕان نەبێت.
|