پێشکه‌شه به سومبولی خۆشه‌ویستی و ژیان شه‌هید خاتوو دوعا.
چۆن بنووم من جه‌سته‌ی بێگوناهی تۆ له‌ناو گه‌له گورگێکدا که‌وتووه چۆن بدوێم من دیمه‌نی خه‌ڵتانی خوێنت له‌ناو چاوما تۆمار بووه چۆن دانیشم ئۆقره‌بگرم له‌م وه‌حشه‌ته که‌من هه‌رده‌م به‌کووڵ ده‌گریم عه‌شقی پیرۆز‌و پاکی تۆ له‌وڕۆژه‌وه به‌هه‌شتێکه له‌ناو ڕۆحما جێگیر بووه چۆن بێده‌نگ بم له‌و زووڵمه‌ته وه‌ک پێغه‌مبه‌ر له‌خاچیان دایت که‌سێک بژی دوور له خه‌نده‌ی عه‌شق و جوانی ئه‌و پێش مردنی خۆی مردووه چۆن وون ده‌بی له به‌رچاوو به‌یه‌کجاری ده‌سڕێیته‌وه له ویژدانما هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤ بوونیم له‌گه‌ڵ شه‌هید بوونت تێکه‌ڵ بووه چۆن ئۆقره بگرم یه‌خه‌ی خۆم دانه‌دڕم و سته‌می ئه‌م وه‌حشه‌ته ڕسووا نه‌که‌م نه‌فره‌ت له‌و ژینه تاڵه‌ی پیاو که تێکه‌ڵ به دین و کلتوری سه‌قه‌ت بووه کوانێ ده‌ستێک کوا مرۆڤێک ئیدی ئه‌م جه‌هل و زووڵمه ڕاگرێ شه‌رمه ئیتر ده‌ستی ڕه‌شمان زۆر له‌مێژه تێکه‌ڵ به مرۆڤ کووشتن بووه خوداوه‌ندی میهرو جوانی لێمان په‌ست و تووڕه‌یه که چه‌ند گێل و نه‌فامین گیاندارو باڵنده چه‌ند به‌ڕه‌حمن بۆ بێچویان ئێمه‌ین ویژدان و دڵمان له‌مێژه مردووه چۆن وێراتان دڕنده‌کان پێغه‌مبه‌ری عه‌شق و جوانی به‌رد باران که‌ن مه‌غۆل و ته‌ته‌ر باشتره ئه‌ی ئێوه چین به‌و کاره‌تان ئابڕوی خۆتان و مرۆڤتان بردووه چۆنه ماوم له‌م دنیای زووڵم و غه‌درستانه ڕۆحم هه‌زارو یه‌ک له‌ته هه‌رمیلله‌تێ هۆش و بیر‌و باکی نه‌بێ بۆ سبه‌ی به‌ده‌رد‌ی ئۆمه‌تی ئێمه چووه ئه‌ی خوداوه‌ندی ئاشتی زوڵم لابه مه‌یهێڵه با تۆسقاڵێ پشوو بده‌ین سه‌یرێ بکه ئۆمه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی خۆت حه‌یای مرۆڤ بوونی خۆی بردووه چۆن نه‌سووتێم یاسای دین و کلتوری من ئه‌تک و به‌ردباران و خوێنه میلله‌تی نه‌فام و ناحاڵی له عه‌شق هیچێک زیاتر چی له‌ژین بردۆته‌وه چۆن هه‌ڵفڕم بۆ دنیای بێستانی به‌خته‌وه‌ریت تۆ ئێستاکه به‌هه‌شته جێت ئه‌وانه‌ی تۆیان شه‌هید کرد له‌به‌ر ماڵی میرا که‌وتوون نۆکه‌رییان به‌رکه‌تووه گه‌له‌گورگی ده‌وری تۆ نه‌فامترین بونه‌وه‌ربوون عه‌رشی خوداوه‌ندیان ڕماند ئێستا ڕسواو ڕوڕه‌شی خه‌ڵکن تۆش مێژویه‌کی پڕ عه‌شق و جوانیت هه‌ڵگرتووه ڕقم له‌به‌رده له‌پیاوه له‌میرو ئاغا‌و به‌گه هۆشیان ته‌ته‌ره ویژدانیان مه‌غۆل له‌دێر زه‌مانه‌وه جه‌نگه‌ڵستانه مه‌ملله‌که‌تی میرو ئاغا ئاڵای تاریکییان هه‌ڵکردووه دوعا ده‌ڵێ : کورت بوو ته‌مه‌ن وه‌لێ زانیم وواتای ژیان و بوون چی بوو من گله‌ییم له میرو بلۆک نیه نه‌حله‌ت له‌و پیاوه‌ی که‌ناوی باوکی منی هه‌ڵگرتووه.
*** *** ***
www.hamiid.com
|