١\١\٢٠١١
مه‌مله‌که‌تی
سیاسه‌ت و قه‌یسه‌ری ده‌سه‌ڵات.

نه‌سرین باراوی
ئه‌و کاتانه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ ره‌وتی
ڕیفۆرم له بواری سیاسه‌تدا دابنێین. ئه‌وا
ده‌بێ هه‌موو نه‌شیاوێک به‌کارهێنانی تابوو
بێ له سیاسه‌تدا، بۆیه سیاسه‌ت ئه‌مه‌ی
قبول نییه به‌ڵکه سیاسه‌ت
به‌ده‌ره له هه‌موو ره‌هه‌ندێکی
پیرۆز، گه‌وره‌ترین بنه‌مای سیاسی ئه‌وه‌یه
که باس له بیری نوێ له بنیاتنانه‌وه‌ی
سیسته‌می سیاسی و پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر
بنه‌مای ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ڕه‌چاوکردنی
ره‌خساندنی پانتایه‌یک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات
ده‌گرنه ده‌ست، هه‌روا هاتنه کایه‌ی سیسته‌مێک
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری تاک و کۆمه‌ڵ و
ژیانی سیاسی به‌سه‌رهه‌ڵدانی خاڵی هاوسه‌نگ له نێوان سیاسه‌توان
و تاک، کۆمه‌ڵ و
.دامه‌زراوه‌کان ده‌ستپێده‌کات و
هێنانه کایه‌ی که‌شوهه‌وایه‌کی
پێویست بۆ پاراستنی ئه‌و هاوسه‌نگییه، هه‌رچه‌ند
ئه‌مه پیاده‌کردنی به شێوه‌یه‌کی ره‌ها مه‌حاڵه
زۆرێک له سیاسه‌تناسان پێناسی بنیاتنانه‌وه‌ی
بنه‌مای سیاسی به‌وه پاوان ده‌که‌ن که سیاسه‌ت له سه‌ر بنه‌مای
سودخوازیی بنیاتده‌نرێته‌وه..
ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ به پراکتیز ده‌یبینین و ده‌یبیستێن که سیاسه‌تی ئه‌مڕۆ
له چوارچێوه‌ی ئه‌و پاوانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه و
ئه‌مه‌ش خۆی له ده‌مارگیرییه‌کانی
ڕابردوو ڕزگار ده‌کا که ئه‌مه‌ش ده‌سته‌وسان ده‌وه‌ستێ له‌به‌رده‌م
مێژوودا چونکه مێژوو
ناتوانێ له‌و ده‌مارگیرییانه
ڕابماڵدرێ. که‌واته کاتی ئه‌وه هاتوه که
کورد له چوارچێوه‌ی جیهانی به‌رته‌سک و
داخراوی خۆییدا بێته جیهانی ڕیفۆرم یاخود ته‌نها هه‌نگاوێکیش بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته بهاوێژێت که‌م تا زۆر ئه‌و کات ده‌کرێته هه‌وێنی ئه‌زموونی
به‌ڕیفۆرمکردن و وه‌لاوه‌نانی سیسته‌می تاکڕه‌ویی
هه‌روا بکرێته ئالیه‌تێک و بکه‌رێکی بنه‌مایی
بۆ وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی
و ئۆتۆنۆمی کارکردن.
له‌سه‌ر سیاسه‌توان پێویسته نه‌یه‌ڵی رقوکینه‌ی
میلله‌ت به‌رامبه‌ری هه‌ڵستێ، بوێریی
سیاسه‌توان له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که
نه‌یه‌ڵێ یاخود ئه‌گه‌ر
روویدا زیره‌کانه بتوانێ
رووبه‌ڕووی کێشه‌کان
بێته‌وه له ئاست هێورکردنه‌وی بارودۆخه‌که‌دا
بێ.. ئه‌گه‌رنا ئه‌وا میلله‌ت ده‌خاته سه‌ر
ڕێگه‌ی مردن یاخود خۆی له‌ناوده‌چێ.
که‌واته ده‌توانین بڵیین هێزی هه‌ر ده‌وڵه‌تێک به‌نده به‌و
یاسایانه‌ی که دایانده‌ڕێژێ،
واتا مه‌رج نییه له
کاتی فه‌رمانڕه‌وایی
خۆییدا ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌بێ سه‌قامگیریی
بچه‌سپێنێ به‌ڵکه گرنگه ئه‌و سه‌قامگیرییه
له‌نێو تاک و نه‌وه‌کانی
دوای خۆشی بمێنێته‌وه، گۆڕانکاریی
تیایدا ته‌نها له
چوارچێوه‌ی گۆڕانکارییه دبلۆماسیه
سه‌رده‌میه‌کاندا بێ و کۆنه‌کانی تیایدا
هاوسه‌نگی هاوچه‌رخبوون بکرێ و پێداوێستیه‌کانی
که له سه‌رهه‌ڵدانی تازه‌دا پێویسته
کاربکه‌ن و هه‌ر به
هه‌مان یاساش سه‌قامگیریی بمێنێته‌وه.
ده‌وڵه‌ت و بنه‌ماکانی سیاسه‌ت پێویستی به
هێزی سه‌ربازیی به‌هێز هه‌یه که
بڕبڕه‌یپشتی هه‌موو
یاسایه‌ک و
ده‌وڵه‌تێکه، سیاسه‌توان
و میلله‌تیش هێز
و کۆڵه‌که‌ی راگرتنێتی.
ئه‌م گوته‌یه‌ش سه‌لماندنی زۆریکی
راستیه‌کانه،
وێنه‌ی جه‌نگه... که
گوتراوه: جه‌نگ دیارده‌یه‌کی سیاسیه
و سیاسه‌تیش جه‌نگه.
٣١\١٢\٢٠١٠
|