٨\١١\٢٠١٠
مه‌نیجه گیان.

لەتیف عومەر
ئه‌و کاتانه‌ی
ئاهی حه‌سره‌ت ئه‌مهاژێنێ
خۆم ئه‌زانم
چ سڕێکه
له‌ناخه‌وه ئه‌م هه‌ستێنێ
ئه‌شێ دڵم
نهێنیه‌کان
به عیشق بوون بترسێنێ
سته‌مه لام
که نه‌توانم
نییازی عیشق، بپارێزم
گوڵم ئێستا
له‌نێوانی من و تۆیا
ئیستاتیکا و زه‌بری شمشێر
خۆی ئه‌نوێنێ
له سۆزی زکر
له ئاوازی گۆرانییا
هه‌ر ئازاره و سۆڵۆکانمان
ئه‌مرێنێ
ئه‌وه‌ی هه‌مه له‌م خه‌ڵوه ته‌م
خه‌تمی هۆره‌ی نازدارانه
له ڕێی نازتا
ئه‌بنه ئاهو ، ئه‌بنه من ، ئه‌بنه‌وه تۆ
تا له سۆزی
کسپه‌ی دڵم
هاوار بکه‌م ، مه‌نیجه‌که‌م
دیوانێکی له غه‌زه‌لی که‌شکۆڵی ڕۆح
له گمه،گمی
نه‌رمه چپه‌ی ده‌روونه‌وه
داستانی مه‌مک
له‌سه‌ر سینه‌ت ئه‌گێڕمه‌وه بۆ سبه‌ینێ
جێی ته‌وافی ورده ماچن
له مژینی، قووبه‌ی یاقووت
که ئیلهامی
سۆزی ناخم ، پێ ئه‌به‌خشن
مه‌نیجه گیان
ئه‌مشه و ... شه وی ته‌نهام
له ئامێزتا خه‌واند بوو
ورد گووڵینکه‌ی، مه‌مکه‌کانتم
تاوێ ئه‌مژی و
تاوێ بۆنی
شوێن هه‌واری، ته‌یمان سازی
ته‌می مێخه‌ک له ده‌ورانی
قووته‌ی ناسکی گۆم ئه‌کردی
تۆش ئه‌زیزم
له سیماتا.. هێدی ، هێدی
په‌نجه‌کانت
مووی سینه‌میان شه‌ن ئه‌کرد و
به ئاهی نا ز ..کزه‌ی هه‌ستت
حا ڵی به‌ده‌ن مه‌ستی زکرت
هێوور ئه‌کرد
که وایه گوڵ .. مه‌نیجه گیان
وه‌ره گیانم تووبی چاووت
له‌وه زیا تر ته‌نهام مه‌که
نه با له پڕفریشته‌ی مه‌رگ له ده‌روازه‌ی دڵم بدا.
05\11\2010
- هۆڵندا
ماڵپەری
لەتیف عومەر
|