٥\٦\٢٠٢٤
''مەنسوور جیهانی''
رەخنەگری کورد یەکێک بوو لەوانەی
فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی کانی ٢٠٢٤یان هه‌ڵبژارد.
"مەنسوور جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتی سینەما و
رەخنەگریی ماڵپه‌ڕی گرینگی سینه‌مایی "ئێندی وایێر" IndieWire
یەکێک بوو لەوانەی فیلمه‌کانی
فێستیڤاڵی "کان"یان هه‌ڵبژارد.
"مەنسوور جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتی سینەما له‌سه‌ر
بانگهێشتی فه‌رمی "کریستیان بلۆوێلت" Christian Blauvelt به‌رپرسی
ماڵپه‌ڕی گرینگ و پسپۆڕی سینه‌مایی "ئێندی وایێر" IndieWire له وڵاتی
ئه‌مه‌ریکا وه‌کو
رەخنەگر له کیشوه‌ری ئاسیا
بەشدارییکرد لە دەستنیشانکردنی فیلمه‌کانی حه‌فتا و حه‌وته‌مین
خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی "کان" له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا.
له وتارێکدا که له لایه‌ن "کریستیان بلۆوێلت" Christian Blauvelt به‌رپرسی
ماڵپه‌ڕی گرینگ و پسپۆڕی سینه‌مایی "ئێندی وایێر" IndieWire له وڵاتی
ئه‌مه‌ریکا به مانشێتی "باشترین فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی فیلمی کان ٢٠٢٤
له لایه‌ن ٥٥ رەخنەگر" نووسراوه، هاتووه:
رەخنەگران تا ڕاده‌یه‌کی
زۆر له‌گه‌ڵ خاتوو "گرێتا گێروینگ" Greta Gerwig سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌رانی
به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی حه‌فتا و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی "کان" هاوڕا بوون؛ هه‌ر چه‌نده باشترن فیلم که ئه‌وان هه‌ڵیان
بژارد، ڕکابه‌رییه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ یه‌کێکی دیکه له هه‌ڵبژێردراوه‌کانی
فێستیڤاڵ بوو.
له ڕووپێوی
رەخنەگره‌کانی ئێمه له باشترین فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی
فیلمی کان هه‌ر ساڵ، به گشتی ڕاپرسییه‌کانی IndieWire له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵاتانه‌ی
که له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی فێستیڤاڵ پێشکه‌ش ده‌کرێن،
نه‌یارن. ئه‌وه سه‌باره‌ت به کانی ٢٠٢٤ پشڕاست نییه. باشترین فیلمه‌کانی
فێستیڤاڵ که له لایه‌ن
٥٥ رەخنەگر به نوێنه‌رایه‌تی له پێنج کیشوه‌ر هه‌ڵبژێردران، له ڕووپێوی ئێمه‌دا فیلمی سینه‌مایی "ئانۆرا"
Anora له ده‌رهێنانی "شان بێکێر" Sean Baker له پله‌ی یه‌که‌می ڕێزبه‌نده‌که‌دایه
که هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵاتی "چڵه‌خورمای زێڕین"ی Palme d'Or برده‌وه.
ساڵی ڕابردوو فیلمی سینه‌مایی "ناوچه‌ی جێی هۆگری" The Zone of
Interest له ده‌رهێنانی "جاناتان گلێزێر" Jonathan Glazer له ڕیزبه‌ندی
بڵاوه‌خوازییه‌کی ئێمه‌دا بوو و به خه‌ڵاتی "چڵه‌خورمای زێڕین" که به
فیلمی سینه‌مایی "ئاناتۆمی یه‌ک ڕووخان" Anatomy of a Fall له ده‌رهێنانی
"ژۆستین تێرییه" Justine TRIET به‌خشرا، جیاواز بوو. ده‌بێت بڵێین که
خۆشی و زه‌وقی ده‌نگده‌ران له ڕووپێوی ئێمه‌دا بۆ "ناوچه‌ی جێی هۆگری"
ته‌نانه‌ت زۆر به‌هێزتر بوو: ئه‌م فیلمه نزیکه‌ی نیوه‌یه‌ک له ته‌واویی
ده‌نگه‌کانی بۆ باشترین فیلم بۆ خۆی مسۆگر کرد.
فیلمی سینه‌مایی "ئانۆرا" Anora به ده‌ورگێڕانی "مایکی مێدیسۆن" Mikey
Madison ئه‌م جاره نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر چواری ده‌نگه‌کانی باشترین
فیلمی (١٣ ده‌نگ له
٥٥ رەخنەگر) به‌ده‌ستهێنا و فیلمی سینه‌مایی "توێویی
هه‌نجیری پیرۆز" (دانه انجیر مقدس) The Seed of the Sacred Fig له ده‌رهێنانی
"محه‌مه‌د ڕه‌سووڵۆف" ته‌نیا دوو ده‌نگ له یه‌کسانی نزیک بوو. فیلمی
سینه‌مایی "هه‌موو ئه‌وانه‌ی
وەکو دیمه‌ن خه‌یاڵی بۆ ده‌که‌ین" All
We Imagine as Light له ده‌رهێنانی "پایاڵ کاپادیا" Payal Kapadia و
فیلمی سینه‌مایی "ئێمیلیا پڕێز" Emilia Perez له ده‌رهێنانی "ژاک
ئۆدیار" Jacques Audiard هه‌ر کام به به‌ده‌ستهێنانی ٩ ده‌نگ، له ڕیزبه‌ندی
سێیه‌مه‌دان.
فیلمی سینه‌مایی "گه‌شتی گه‌وره" Grand Tour له ده‌رهێنانی "میگۆئێل
گۆمێز" Miguel Gomes و فیلمی سینه‌مایی "که‌ره‌سته" The Substance له
ده‌رهێنانی "کۆرالی فاڕگێت" Coralie Fargeat له گرووپی به‌رچاوی
باشترین فیلم وه‌ستاون و له شوێنه‌کانی دیکه‌ش شانازیی زیاتریان به‌ده‌ست
هێناوانه.
سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه که "که‌ره‌سته" ته‌نانه‌ت له ڕیزبه‌ندی سیناریۆی
ئێمه‌دا نه‌بوو، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵاتی باشترین
سیناریۆی له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی
فێستیڤاڵی کان وه‌رگرتبێت. له جیاتی ئه‌وه، "شان بێکێر" له ڕووپێوی
ئێمه‌دا هه‌م باشترین سیناریۆ، هه‌م باشترین ده‌رهێنان و هه‌میش
باشترین فیلمی بۆ خۆی ته‌رخان کردبوو و "کۆرالی فاڕگێت" له ڕیزبه‌ندی
دووهه‌می باشترین ده‌رهێناندا وه‌ستاوه. خه‌یاڵی بێوێنه‌ی ئه‌و له
سیاسه‌تی ناوداری، جوانی و لاوییه‌تی به هۆی ستایل و شێوازیی له‌بیرنه‌کراویی
جێگای پیدا هه‌ڵدانه.
"توێویی هه‌نجیری پیرۆز" له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د ڕه‌سووڵۆف" له به‌شی
باشترین سیناریۆش له پله‌ی دووهه‌مدایه، هه‌ر چه‌نده له باشترین ده‌رهێناندا
ئاماده نییه. ئه‌مه دیارده‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشه که له‌م ڕووپێوه‌دا به
درێژایی ساڵانێکی زۆر بینیومانه: ئه‌و
رەخنەگرانه‌ی که ده‌نگ ده‌ده‌ن
زۆر باش ده‌توانن سیناریۆیه‌ک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فۆڕماڵی فیلمێک
جیا بکه‌نه‌وه. له‌م ڕووه‌وه، سیناریۆی "گابڕییه‌ل شێرمه‌ن" Gabriel
Sherman بۆ "فێرخواز" The Apprentice له ڕیزبه‌ندی باشترین سیناریۆ
لێره‌دا خۆی ده‌رده‌خات، ئه‌وه له حاڵیکدایه که خودی فیلمه‌که له هیچ
گرووپێکی دیکه‌دا بوونی نییه.
هه‌روه‌ها ساڵی ڕابردوو بۆ یه‌که‌مین جار، "ئێندی وایێر" IndieWire
داوای له رەخنەگران کرد که باشترین فیلمی یه‌که‌می فێستیڤاڵی کان که
یه‌که‌مین فیلمی ده‌رهێنه‌ره‌که‌یه‌تی هه‌ڵبژێرن. له ساڵی ٢٠٢٣ ئه‌وان
فیلمی سینه‌مایی"بانێل و ئاداما" Banel and Adama له ده‌رهێنانی "ڕاماتا
تۆلای سی" Ramata-Toulaye Sy و فیلمی سینه‌مایی "چلۆن پێکه‌وه په‌یوه‌ندیمان
هه‌بێت" How to Have Sex له ده‌رهێنانی "مۆلی مانینگ واکێڕ" Molly
Manning Walker هه‌ڵبژارد. ئه‌مساڵ پێدا هه‌ڵدانی بێوێنه بۆ فیلمی سینه‌مایی
"ئاڕماند" Armand له ده‌رهێنانی "هاڵفدان ئۆڵمان تۆندێل" Halfdan
Ullmann Tøndel به ده‌ورگێڕانی "رێنێته ڕێنزۆ" Renate Reinsve هاوڕا
بوو.
ده‌رئه‌نجامی ڕاپرسی ماڵپه‌ڕی "ئێندی وایێر" IndieWire له
رەخنەگرانی
٥ کیشوه‌ری جیهان له خواره‌وه‌دا هاتووه:
باشترین فیلم:
١ - فیلمی سینه‌مایی "ئانۆرا" Anora له ده‌رهێنانی "شان بێکێر" Sean
Baker
٢ - "توێی هه‌نجیری پیرۆز" له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د ڕه‌سووڵۆف"
٣ - "هه‌موو ئه‌وانه‌ی
وەکو دیمه‌ن خه‌یاڵی بۆ ده‌که‌ین" له ده‌رهێنانی
"پایاڵ کاپادیا"
٣ - "ئێمیلیا پڕێز" Emilia Perez له ده‌رهێنانی "ژاک ئۆدیار" Jacques
Audiard
٥ - "گه‌شتی گه‌وره" Grand Tour له ده‌رهێنانی "میگۆئێل گۆمێز" Miguel
Gomes
٥ - "که‌ره‌سته" The Substance له ده‌رهێنانی "کۆرالی فاڕگێت" Coralie
Fargeat
باشترین سیناریۆ:
١ - "ئانۆرا" Anora له نووسینی "شان بێکێر" Sean Baker
٢ - "توێی هه‌نجیری پیرۆز" له نووسینی "محه‌مه‌د ڕه‌سووڵۆف"
٣ - "هه‌موو ئه‌وانه‌ی
وەکو دیمه‌ن خه‌یاڵی بۆ ده‌که‌ین" له نووسینی
"پایاڵ کاپادیا"
٣ - "فێرخواز" The Apprentice له نووسینی "گابڕییه‌ل شێرمه‌ن" Gabriel
Sherman
٣ - "گه‌شتی گه‌وره" Grand Tour له نووسینی هاوبه‌شی "تێلمۆ چۆروو"
Telmo Churro، "مۆرین فازندیرۆ" Maureen Fazendeiro، "میگۆئێل گۆمێز"
Miguel Gomes و "ماریا ریکاردۆ" Mariana Ricardo
٣ – "جۆری خۆشه‌ویستی" Kinds of Kindness له نووسینی هاوبه‌شی "یورگۆس
لانتیموس" Yorgos Lanthimos و "ئێفتیمیس فلیپۆ" Efthymis Filippou
باشترین ده‌رهێنه‌ری فیلم:
١ - فیلمی سینه‌مایی "ئانۆرا" Anora له ده‌رهێنانی "شان بێکێر" Sean
Baker
٢ - "که‌ره‌سته" The Substance له ده‌رهێنانی "کۆرالی فاڕگێت" Coralie
Fargeat
٣ - "ئێمیلیا پڕێز" Emilia Perez له ده‌رهێنانی "ژاک ئۆدیار" Jacques
Audiard
٣ - "گه‌شتی گه‌وره" Grand Tour له ده‌رهێنانی "میگۆئێل گۆمێز" Miguel
Gomes
باشترین فیلمی یه‌که‌م:
١ - "ئاڕماند" Armand له ده‌رهێنانی "هاڵفدان ئۆڵمان تۆندێل" Halfdan
Ullmann Tøndel
بۆ زانیاریی
پتر:
https://www.indiewire.com/features/best-of/best-movies-cannes-2024-critics-survey-1235009480
https://www.indiewire.com/features/best-of/best-movies-cannes-2024-critics-survey-1235009480/2
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|