په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١٢\٢٠١١

مەرجی وەرگێڕان.


فەرەیدوون سامان   


نها ساڵانە و مانگانە تەنانەت هەفتانەش ، چەندان کتێبی وەرگێردراو لە زمانە بیانییەکانەوە بۆ کوردی بەرچڤە دەکرێن، بێگومان هەیانە شایستەی پەسن و پێزانینن ، لێ مخابن هەشیانە شیاوی ئەوە نین نەک هەر بخوێنرێنەوە، بەڵکو تەماشاش بکرێن ، چونکە هیچ رێساو یاسایەک و پێوەرێکی وەرگێران لەخۆ ناگرن، هەر بۆیەش پرسیارەکە لێرەدا خۆی قوت دەکاتەوە، ئایا مەرجە وەرگێڕ لەکاتی وەرگێڕانی هەر دەقێکدا واتای دەقە ئەسڵیەکە بگەیەنێت، یانیش بۆی هەیە بەپێی خواست و مەزاجی خودی خۆی ئەو وەرگێڕانەی کە بۆ خۆی دەیەوێ ‌ دەستکاری دەقەکە بکات، وەک کورتکردنەوە یان ئیختیزالکردن، کەوایە ئەدی مەبەست چییە لەوەی کە دەگوترێ وەرگێڕ دەبێ شێوازی دەربڕینی نووسەر بپارێزێت.

 

لە کاتێکدا ئێمە دەزانین هەر زمانێک تایبەتمەندێتی خۆی هەیە لەرووی سینتاکس و ئیدیۆم و فۆرمۆلۆژیدا لەزمانەکەی دیکەدا جوێی دەکاتەوە، وەرگێڕ دەتوانێ زمانێکی گونجاو لەگەڵ دەقە ئەسڵەکە بدۆزێتەوە، کە خوێنەر لەکاتی خوێندنەوەی بابەتە وەرگێردراوەکە دووچاری گرێ و گۆڵەو تاسە نەیەت، یان لەکاتی هەڵبژاردنی وشەو دەستەواژەی دروست ‌و خۆشئاوازدا ئەرکی وەرگێڕی شارەزا چییە، ئاخۆ بۆی هەیە وەرگێر پەنا بباتە بەر قاموسی وشەو زاراوەی ناوچە و دەڤەرە جیاوازەکان یان دەقە وەرگێردراوەکە پڕکات لەوشەو زاراوەی بیانی کە لە ئێستاکەدا هەندێک لە وەرگێرەکان لەبەر کەم شارەزاییان ئەم شێوازە بەکار دێنن.

 

باشە دەزگاکانی بڵاوکردنەوەی تایبەت بە وەرگێران رۆڵ ‌و ئەرکیان چییە لەجوێکردنەوەی بابەتێکی وەرگێردراوی باش لەبابەتێکی وەرگێردراوى خراپدا، وەرگێری باش و کارامەِ چۆن دەکارێ لەوەرگێڕانەکەیدا بنەماو رێزمانی نووسەرەکە لەبەرچاو بگرێت، لەوانەش کورتی یان درێژدادڕیی نووسینەکە چۆن رەچاو دەکات، چونکە زۆرینەی نووسەرانی ئێمە لەنووسیندا کێشەی خاڵبەندییان هەیە، ئەدی دەبێ وەرگێڕ چ بایەخێک بەخاڵبەندی بدات، و چ جۆرە وەرگێڕانێک چێژی دەقە ئەسڵەکە دەپارێزێ‌و خوێنەریش ماندوو ناکات.

 

نها زۆر لە وەرگێڕەکان پەنا دەبەنە بەر فەرهەنگی وشە‌و زاراوەکان، ئێستا کاری وەرگێڕان بووەتە بەشێک لەبازرگانیکردن نەک بەرپرسیاریەتی، کەواتە وەرگێران نەبۆتە پرۆسەیەکی مەعریفی لەناو ئێمەی کوردا، لەکاتێکدا توانستی ماددی و مانەوی بۆ ئەم پرۆسەیەش دابینکراوە،
 

ماڵپه‌ڕی فه‌ره‌یدوون سامان

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک