په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١٠\٢٠١٥

''مەردان'' لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ''سیلکرۆد''ی چین نمایش دەکرێ.
 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دەرھێنانی "بەتین قوبادی" لە بەشی پێشبڕکێی دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سیلکرۆید" لە وڵاتی چین نمایش دەکرێت.


فیلمی سینەمایی "مەردان" یەکەمین بەرھەمی بڵندیی "بەتین قوبادی" و بە ڕۆڵ بینینی ئەکتەری ناوداری کورد "حوسێن حەسەن" و فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ھەشتاو حەوتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٥، بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کورە کاتژمێر ٩ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی ٢٥ ئەیلوولی ٢٠١٥ لە بەشی پێشبڕکێی دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سیلکرۆید" لە شاری فۆژۆ لە وڵاتی چین دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.


ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداریی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە دوو بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە شاری فۆژۆ لە وڵاتی چین بەڕێوەدەچێت.


فیلمی سینەمایی "مەردان" کە تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی جیھان نمایشکراوە و لە لایەن رەخنەگرانی سینەمای تورکیاوە خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی پێشبڕکێی "بیرۆکە وەرگرتن" لە میانەی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئەستەنبووڵ"ی پێبەخشراوە لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە دوو سانسی جیاوازدا لە رۆژانی ٣١ ئایار و ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای ھاوچەرخی جیھان" لە چل و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سیاتێل" لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.


فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سیاتێل" کە بە یەکێک لە باشترین فیستیڤاڵەکانی ئەمەریکای باشوور دەناسرێت، خولی چل و یەکەمینی بە بەشداری کۆمەڵێک فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە رۆژانی ٣١ی ئایار تا ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە شاری سیاتێل لە ویلایەتی واشینگتۆن لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک