١١\١٢\٢٠١٥
''مەردان''
لە نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن نمایشکرا.
مەنسوور
جیهانی
فیلمی
سینەمایی "مەردان" لە دەرھێنانی "بەتین قوبادی" لە نۆیەمین خولی
فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "مەردان" یەکەمین بەرھەمی بڵندیی سینەماکاری کورد "بەتین
قوبادی" فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ھەشتاو حەوتەمین خولی
ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٥، لە
تەنیشت ھەشت فیلمی سینەمایی دیکە لە سینەماکارانی کورد لە میانەی
نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن و لە سینەمای "پیکچەرھاوس"
لە ناوچەی ھەکنێی لە شاری لەندەنی پێتەختی وڵاتی بەریتانیا چووە سەر
پەردەی سینەماکان.
بە بونەی ئەم ڕووداوانەی کە بەسەر کوردستان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا
ھاتووە ئەمساڵ فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن تەرکیزی تایبەتی خستە
سەر ئەم بەرگرییە بێی وێنەی کوردیی رۆژئاوا و باشوور بەرامبەر بە داعش
و ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە بە سەریاندا ھاتووە.
فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن یەکێکە لە گەورەترین فیستیڤاڵەکانی فیلمی
کوردیی لە سەرتاسەری دنیا و ھەر دوو ساڵ جارێک بە نمایشکردنی کۆمەڵێک
بەرھەمی فیلمی بڵند، کورتە فیلم و فیلمی دیکۆمێنتی لە جۆری دیکۆمێنتی و
درامی بە ناوەرۆکی کوردستان و کوردەکان بەرھەمی سینەماکارانی کورد و
بیانی لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، ڤۆرک شۆپ، سیمینار
و کۆر بۆ دەرھینانی فیستیڤالەکە لە ناو سینەما بۆ ناو کۆمەڵگا، وەک
پیشاندانی چۆنییەتی دروست کردنی فیلم، گفتووگۆ و نزیک کردنەوەی
کەسایەتییەکانی ناو فیلم بو ناو کۆمەلگا لە شاری لەندەن لە وڵاتی
بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.
فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا و بە
ئامادەبوونی "فەیاز دۆمان" و "ئیسماعیل زاگڕۆس" دوو ئەکتەری سەرەکیی
فیلمەکە لە دوو سانسی جیاوازدا، لە ڕۆژانی ١٣ و ١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لە
دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ماڕدین " لە باکووری
کوردستان چووە سەر پەردەی سینەماکان.
ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی ٢٥ فیلم لە وڵاتانی تورکیا، میسر، عێراق،
ئێران و ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی ١٣ تا ٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لە شاری
ماڕدین لە کوردستانی تورکیا بەڕێوەچوو.
ھەندێک لە ستافی فیلمی سینەمایی "مەردان" بریتین لە:
نووسەر و دەرھێنەر: بەتین قوبادی، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: سەبا مەزڵووم،
مونتاژ: ھایدە سەفی یاری، دەنگدانەر و تێکەڵاوکردنی دەنگەکان:
محەمەدڕەزا دڵپاک، موزیک: کەیھان کەڵھوڕ، ڕووناکی: موڕتەزا نەجەفی،
دەنگھەڵگر: ڕەزا نەریمی زادە، دیزاینی میکیاژ: عەلی بەھرامی فەر،
دابەشکردنی ڕەنگ: ھووتەن حەقشناس، وێنەگری پشتی کامێڕا و فۆتۆگرافەر:
بێھرووز بادرووج، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیھانی و
بەرھەمھێنەر: کۆمپانیای "مژ فیلم" لە فیلمی سینەمایی "مەردان" یەکەمین
فیلمی بڵندیی "بەتین قوبادی"دا ئەکتەری ناوداری کورد "حوسێن حەسەن"
لەگەڵ "ھێلانە عەبدوڵڵا" (ھێلی لۆڤ)، "ئیسماعیل زاگڕۆس"، "بێریتان
ییلدیزتان"، "فەیاز دۆمان"، "میرموراد بەدرخان"، "بەدەرخان گێچگین"، "ئەمیر
تەھا"، "محەمەد محەمەدی"، "مێھدی بایرام لوو" و "ئازەر قوبادی" ڕۆڵیان
بینیوە.
بۆ زانیاریی پتر:
http://www.lkff.co.uk/portfolio_page/mardan
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|