٢٣\٢\٢٠١٤
مێردەکەم دەرمانی
بێهۆشکردنی دەدامێ بۆ ئەوەی سێکسم لەگەڵ
بکا!
- تراژیدیای ژنێکی تر -
(نادیە)
ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵی ئەسمەری ڕەنگ هەڵبڕزکاو بوو، لە ڕووخساریدا خەم و
نەگبەتی ئەم دنیایەی لای خۆی داڵدە دابوو.
وتی تەمەنم تەنها ١٨ساڵ بوو کاتێک ماڵی باوکم ووتیان دەبێت هاوسەرگیری
بکەیت، ئەوەی هەرگیز بیرم لێنەکردبۆوە هاوسەرگیری بوو.
چونکە پاش دەرچوونمان لە عێراق و مانەوەمان بۆماوەیەکی زۆر لە سوریا
تازە هاتبووینە ووڵاتی سوید، بەگەشتنمان بۆئێرە زۆرشادمان بووم، ووتم
ئیتر ڕزگارمان بوو لە تەقینەوەو کوشتن وشەڕی تایەفەگەری، ئێستا ئەتوانم
ئازادانە بژیم وبخوێنم، بەڵام نەمزانی نەگبەتی وبەدبەختی بەخێرهاتنم
دەکات.
من هەرگیز بڕوام نەدەکردکە خێزانەکەم لەووڵاتێکی وەکو سوید لەبری
خوێندن بۆ کچەکەیان هاوسەری بۆپەیدابکەن. کاتێک پێیان ووتم دەبێت
شووبکەیت زۆر بێتاقەت بووم، هەرچەندە هەوڵم داو قسەم لەگەڵ دایکم و
خوشکەکانم کرد بەڵام سوودی نەبوو. دایکم ووتی ئەوە دەسەڵاتی من و باوکت
نیە برا گەورەکەت بڕیاری داوە.
ئەوەبوو ڕۆژێک دانراو خوازبێنی کرام، لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەبوو، ئەو
پیاوەی کەهاتەداوام ١٦ساڵ لەخۆم گەورەتر بوو، پێشتر دووجار هاوسەرگیری
کردبوو. هاوسەرەکانی ماوەیەکی کورت مابوونەوە لەگەڵیدا و لێی
جیاببونەوە، بەڵام ماڵی باوکم ووتیان ئەوخزمی خۆمانەو لە بێگانە
باشترە. ئەوەبوو بەبێ ویستی خۆم هاوسەرگیرییەکەیان پێکردم.
سەرەتای ژیانی هاوسەرگیریم بە لێدانو سووکایەتی پێکردن دەستی پێکرد.
چەندین جار گەڕامەوە لای ماڵی باوکم و باسی حاڵی خۆمم بۆ کردن، بەڵام
هیچ پشتگیریان نەکردم و، براکەم دەریکردم، ووتی دەبێت بچیتەوە لای
مێردەکەت، ئەو مێردی تۆیە، چی ووت دەبێت بەقسەی بکەیت.
(نادیە) بەدەم گریانێکی زۆرو بە هەنسکەوە ووتی، ئەوەی ئەوپیاوە بەمنی
کردووە برواناکەم کەس شتی وای بەسەرهاتبێت. ئەو پیاوێکی دەروون نەخۆش
بوو، بەشێوەی تەندرووست نەیدەویست سێکس بکات بەردەوام داوای دەکرد
لەدواوە لەگەڵم بێت، ئەوەش ئازارو ناڕەحەتییەکی زۆری بەمن دەگەیاند،
بۆیە لەژێر زەبری لێدان وهێز سێکسی لهگهڵم دەکرد، منیش ئازارێکی زۆری
دەروونی و جەستەییم دەبینی مردنم بەئاوات ئەخواست. دەرمانی بێهۆشکەری
دەدامێ بۆئەوەی بێهۆش ببم و ئاگام لەخۆم نەمێنێت، ئەوکاتە بەئارەزووی
خۆی سێکسی لەگەڵ دەکردم.
بەچاوی پر لەفرمێسکەوە ئاوڕێکی دایەوە بۆ مناڵەکەی کەبەدەم یاری
کردنەوە لەتەپسکیتێکی بەدەستەوە گرت بوو، هەرچەندە تەمەنی٣ ساڵان بوو
بەڵام بەلاشە لاوازو بێ نازەکەیدا لەمناڵێکی ٢ساڵان دەچوو (نادیە) ووتی
هەرچەندە خوائەم نەگبەتەشی داینێ ، کەمەبەستی لەمناڵەکەی بوو، بەڵام
ڕەوشەکە خراپتر بوو، هەموو رۆژێک لێدان وجنێوی سووک نانی من بوو.
کاتێک دەچوومە ماڵی باوکم ئەوانیش هێندەی تر خراپ بوون، بۆم نەبوو
لەماڵەکەدا تەنانەت خۆم ومناڵەکەم لەجێگەیەکی شیاودا بخەوین، لای
پێڵاوەکانیان نزیک دهرگای دەرەوە جێگایان بۆمن و مناڵەکەم دائەنا،
بۆئەوەی بێزارببم و بگەڕێمەوە لای مێردەکەم.
براکەم دەیوت تەڵاق وەرگریت ئەتبەمەوە عێراق ولەوێ ئەتکوژم، منیش ناچار
گەڕامەوە لای مێردەکەم، ئەویش دەیزانی ماڵی باوکم پشتگیریم ناکەن،
خراپتردەبوولەگەڵم.
(نادیە) ووتی، مێردەکەم هیچ ئیش وکاری نەدەکرد، بەمنی دەووت بڕۆ بۆ
زمان بخوێنە بۆئەوەی ئیشت دەست بکەوێت و تۆکاربکەیت، من تاقەتم نیە ئیش
بکەم. لە ڕێگەی
خوێندنەوە چەندجارێکیش پەیوەندیم کرد بەهەندێ ڕێکخراوی ژنانەوە، دواتر
ژنێکیان بۆدانام کە هاوزمانی خۆم بوو، بۆ
ئەوەی قسەم لەگەڵ بکات و کێشەکەم
بۆچارەسەربکات، بەڵام هیچ سوودی نەبوو، پێی ووتم تۆ وادەزانیت لەسوید
ئەژیت ئیتر هەمووشتێکت بۆدەکرێت! تەنها بۆ یەک دوو ڕۆژ شوێنت بۆدابین
دەکرێت، دواتر دەکەویتە سەرشەقام.
ڕۆژێک هاوڕێیەکم لەعێراقەوە پەیوەندی پێوە کردم منیش باسی حاڵی خۆمم
بۆکرد ئەویش هاوکاری کردم و باسی سەنتەری نینای بۆکردم و، ماڵپەڕی
سەنتەری نینای بۆناردم، منیش لەوێوە ناونیشانەکەم وەرگرت و دواجار
هاتمە ئێرە، بێ ئەوەی بەکەس بڵێم لە خێزانەکەم.
بۆ زیاتر زانیاری زیاتر و دەرئەنجامی کێشەکەی،
ماڵپەری نینا لێدوانی لە ڕێنوێنیکاری
کێشەکانی سەنتەری نینا وەرگرت:
پاش ئەوەی(نادیە) بەتەلەفون پەیوەندی پێوەکردین دەستبەجێ شوێنی
تایبەتمان بۆخۆی و منداڵەکەی دابین کردوو، پاشان ماڵەوەی بەچێهێشت و
هاتە لامان. ئێمەش هەموو ڕێوشوێنە یاساییەکانمان بۆچارەسەرکردنی کێشەی
وەرگرت، وەک جیابوونەوەی لەهاوسەرەکەی و دابین کردنی شوێنێک بۆی
بەهاوکاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی سویدەوە.
هەتاوەکو ئێستاش لەژێرچاودێریدایە بۆ ڕووبەڕووبونەوە و هاوکاری کردنی
لەهەرگرفتێک ئەگەردووچاری بێت، وه بهدواداچونی بهردهوام دهکهین
تا ئهو کاتهی ژیانێکی ئاسایی دهست پێدهکاتهوه.
سەنتەری نینا
nina.ikkr@hotmail.com
|