١٥\٩\٢٠١١
مه‌رگی به‌ناز جه‌واد
سیمبولی ناعه‌داله‌تییه له کوردستان.
بانگه‌واز بۆ ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری
بۆ به‌ناز و ئیدانه‌کردنی خۆسوتاندن و
کوشتاری ژنان له کوردستان.
به‌ناز جه‌وادی ته‌مه‌ن بیست و دوو ساڵ، که
ماوه‌ی ساڵ و نیوێک بووه په‌یمانگای ته‌کنیکی به‌شی کارگێڕی ته‌واو
کردوه، وه‌ک خۆی له تۆمارێکی ده‌نگیدا ئاماژه‌ی پێکردوه به هۆی
دانه‌مه‌زراندنیه‌وه ئاگری به‌رداوه‌ته جه‌سته‌ی خۆی و به‌هۆی
زۆریی رێژه‌ی سوتاوییه‌که‌یه‌وه رۆژی یه‌کشه‌ممه گیانی له
ده‌ستدا.
به‌ناز هاوشیوه‌ی محه‌مه‌د بوعه‌زیزی تونسی
ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو بوه قوربانی، به‌م په‌یامه‌ی پێمان ده‌ڵێ
که هه‌ژاری و بێ‌کاری و ناعه‌داله‌تی و نایه‌کسانی ته‌نگی به هه‌زاران
مرۆڤی وه‌کو به‌ناز هه‌ڵچنیوه و تا ڕاده‌ی خۆکوشتن ده‌یان بات. ئه‌مه
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بێمافی و بێکه‌رامه‌تی و توندوتیژیه‌ی که
رۆژانه دوچاری ژنان و کچانی کوردستان ده‌بێته‌وه. ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی "ئه‌زمونی
کوردی" سه‌رمایه‌ی خه‌یاڵیان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان که‌ڵه‌که
کردوه و له‌هه‌مان کاتدا ژنان و کچان و گه‌نجانی کوردستان له به‌ر نه‌بونی
و هه‌ژاری و سوکایه‌تی کردن به که‌رامه‌تیان دوچاری خۆ سوتاندن و
کوشتار و توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ی به‌نازی ناچارکردوه به‌م کاره تراژیدی و ویژدان هه‌ژێنه نا
ئومێدیی به ژیان و به ئاینده‌یه که له
ولاتی ئێمه‌دا هه‌زاران مرۆڤی تۆشی نامۆی و چاره‌ڕه‌شی کردوه.
ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی و هاو غه‌می خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ
خێزان و که‌س وکار و هاوڕێ یانی به‌ناز، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
نابه‌رپرسیار و نا عه‌داله‌ته ده‌که‌ین و بانگه‌وازی هه‌موو خه‌ڵکی
کوردستان ده‌که‌ین چ له کوردستان و چ له سه‌رتاسه‌ری دونیا ماته‌مینی
بۆ به‌نازو هه‌زران به‌نازه‌کانی کوردستان ڕاگه‌یه‌نن.
داواکارین که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆتان ده‌کرێ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن و
کۆڕ و سیمنار و کۆبونه‌وه له مه‌یدانی شاره‌کاندا ئه‌نجام بدرێ بۆ
ئیدانه کردن و په‌رده‌هه‌ڵماین له سه‌ر کوشتار و خۆسوتاندنی به‌رده‌وامی
ژنان له کوردستان و لوتکەی ناعەدالەتی دەسەلاتی کوردی.
هۆزان مه‌حمود: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن
- به‌ریتانیا
قادر نادر: چالاکوانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی -
سوید
ڕێگا ڕه‌وف: ڕێکخراوی ئازادی ژن- سوید
ئاریان ئومێد عارف ڕۆژنامه‌نوس - نه‌رویج
کەژال نوری - هۆلەندا
شەماڵ عه‌لی: هەڵسوڕاوی سیاسی
سۆران کۆستە، نووسەر
ڕێکخراوی کۆبەندی گەشەپێدان
ئیبراهیم عه‌باس - رۆژنامه‌نووس - هه‌ولێر
شاباز مه‌حمود: چالاکی سیاسی
شاد مه‌حمود: له ریکخراوی پیشه‌نگی گه‌نجان
به‌ختیار وه‌هاب: به‌رپرسی لقی هه‌ولیری ریکخراوی پیشه‌نگی گه‌نجان له
کوردستان
ریکخراوی پیشه‌نگی گه نجان له کوردستان
خولیا حسێن: هه‌ڵسوراوی ژنان
ئاسۆ جه‌بار: نوسه‌ر و ڕوناکبیر
سه‌ڵاح فه‌تحوڵڵا: هونه‌رمه‌ندی ته‌شکیلی -
فینله‌ندا
عه‌باس ئیسماعیل حه‌مه‌د: پارتی ده‌ستپێشخه‌ریی فێمینیستانه، سوید
نوری به‌شیر : هه‌ڵسوڕاوی سیاسی
بیار رەشید عارف - خوێندکاری کۆلێژی هونەرە جوانەکان
عه‌زیز ڕه‌وف: نوسه‌ر - کوردستان
شه‌نکار عه‌بدوڵلا: ڕۆژنامه‌نوس -
کوردستان
بەشدار عەلی :ڕۆژنامەنوس - هەولیر
شیلان شۆڕش: ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنانی کورد -
نەرویژ
هەلالە رافع: سەنتەری نی‌نا - سوێد
رۆناک ئەحمەد: چالاکڤانی بواری ژنان ئەلمانیا
هیوا ناسح: نوسەر- سویس
هەلگورد سەمەد :رۆژنامەنوس - فەرەنسا
سۆران عومەر: ڕۆژنامەنوس- سلێمانی
هیوا عەبدوڵلا: خوێندکار و ڕۆژنامەنوس - بەلجیکا
شادان عەول: چالاکڤانی مەدەنی - سوید
عەلی فەتاحی: نوسەر
شەمال رەئوف: چالاکڤانی مەدەنی- کەلار
عەبدوڵا وەرگەلی: چالاکڤانی مەدەنی - سوید
هاوژین غەریب: رۆژنامەنوس - سلێمانی
یاسین بانی خێلانی: نوسەر - سویس
جەمال سەید سادق: چالاکڤانی مەدەنی -
فینلەندا
عیسا خدر: ڕۆژنامەنوس - هەولێر
سەباح عەلی قارەمان: رۆژنامەنوس -سلێمانی
نەژاد سێوەیلی: نوسەر - کەنەدا
هێمن رەئوف: نوسەر - سویس
د. ناجح گوڵپی: چالاکڤانی مافی مرۆڤ -
هەلەبجە
د. هیوا ئەمین: پزیشک - سوێد
سه‌میره ئه‌حمه‌د: چالاکوانی سیاسی
شیروان خدر: نوسەر - ئوسترالیا
نەبەز رەشاد حەمەد: سوێد
کیوماس ئەلیاسی: چالاکڤانی مەدەنی - سوید
ئارام عەلی ڕۆژنامەنوس سوید
وریا حەمە تاهیر ڕۆژنامەنوس سوێد
هادی رەحمان ..ڕۆژنامەنوس سلێمانی
ستیڤان شه‌مزینی: ڕۆژنامه‌نوس- کوردستان
کامیار سابیر: نوسەر - ئوسترالیا
هاوژین عه‌لی
هانا عه‌لی
ده‌شتی جه‌مال: فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی- به‌ریتانیا
ئاسۆ گۆران: چالاکوانی سیاسی- به‌ریتانیا
ڕیبوار حامید: به‌ریتانیا
خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا: چالاکوانی مافی ژنان
گوڵزار عه‌لی: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له دانیمارک
نه‌جیبه مه‌حمود: چالاکوانی مافی ژنان -
سوید
بۆ زانیاریی زیاتر و
په‌یوه‌ستبوون به‌م بانگه‌وازه‌وه تکایه
په‌یوه‌ندیی بکه‌ن به:
هۆزان مه‌حمود :
houzan2007@yahoo.com -
قادر نادر:
kadernader23@yahoo.se
12\09\2011
|