١٢\٤\٢٠١٢ مەرگی بە شکۆ تۆی ژیانی بەشکۆیە.
تاریق یوسف
حەقیقەتی ژیان بە نرخ و بە ھایە ھەر بۆیەشە تێکۆشانی بەھاداریی بۆ دەکرێت بۆ گەیشتن و دەستلەملانی، ژیان بێ تێکۆشان واتای نییه و خۆخەڵەتاندنە.
تامی ژیان کاتێک ھەستی پێ دەکرێت تێکۆشان و ڕەنجی بۆ بدرێت و بە ڕەنج و تێکۆشانیش سەربەستی ژیان دەست دەخرێت. بڕیاری ژیان بڕیاری تێکۆشانە بریاری تێکۆشانیش بڕیاری زیندوو ژیان کردنە و ئەم بڕیارانەش گیانی مەزن و پاک دەبەخشێت بە مرۆڤ و وەک مرۆڤێکی شۆرشگێر و بەرخۆدانمان دێتەناسین، هێڵ و خەبات و قوتابخانهی پهروهردهی شیاوه مرۆڤ شیاو دهکا و دەیکاتە خزمەتکار و پێشەنگ و لە ڕێگای ئەوانیشەوە کۆمەڵگا بەرەو ژیانێکی بە روومەت و سهرفراز دهبا.
مرۆڤێک گیانی تێکۆشان و ئازادی ھەبێ و لە واتای جوانی ژیان گەیشتبێت خاوهنی ھێزێکی بێ وێنەیە و رووناک کەرەوەی تاریکایەکانی سەر ئاسمانی مرۆڤایەتییه.
شکۆی مرۆڤ ئازاد ژیان کردن و ئازاد بیرکردنەوەیە لە ڕەوشتە جوانەکان و جێخستنیشی لە نێو کۆمەڵگایە. مرۆڤ ئەگەر ھەزار ساڵ بژی لە بیردا تەنگ بێ و ئازاد نەبێ لە ژیاندا کۆیلە بێ و سەربەست نەبێ تەنھا تەمەنی مەرگی درێژکردوە.
ھەمیشە مردوو و رەزیل ئەو کەسەیە چاوی نایهکسانییهکانی جیهان ببینێ و لە بەرانبەرشیاندا بێ ھەلوێست بێت و خۆی دوور و لێ گێل بکا.
ژیان نە دەکڕێ و نە دهشدرێ بەڵکو ژیانی ئازاد تێکۆشان و دەستخستن و ئافراندنە. بە نێو ژیانێک لە ڕێگای سیستەمی دەوڵەت و دەرەوەی کۆمەڵگای سروشتی پێک بێ نەک ژیان نییه بەڵکو شێرپهنجهی خۆدانهدهستیشه.
ئازادی بێ نرخ دان بێ نرخە. مردنی شکۆدار لە ژیانی بێ نرخ بەھادارترە. ھەر بۆیەش با بمرین بۆ ئەوەی بژین.
تاریق یوسف،
لە ٤٢ رۆژی مانگرتن لە ستاسبۆرگ
|