مه‌رگى هه‌رزان !

به‌شدار عه‌لى
به‌عس هیَنده به به‌رنامه‌یه‌كى نا عه‌قلاَنى تاكه‌كانى گۆش كرد, تا
نه‌وه‌یه‌ك له فیدائى هیَنایه به‌رهه‌م,ئه‌وان كاریان كرد بۆ ئه‌وه‌ى
لۆژیك و مه‌نتق بوونى نه‌بیَت ,بۆ ئه‌وه‌ى تاكه‌كان ره‌ش و سپى و چاكه
و خراپه‌و ترش و شیرین تیَكه‌ڵى یه‌كتر بكه‌ن ,بۆ ئه‌وه‌ى تاكى
گویَرایه‌ڵ و یه‌خسیر له زیادبووندا بیَت,بۆ ئه‌وه‌ى پرسیاركردن نه‌بیَته‌مه‌شخه‌ڵى
تاكه‌كان,به‌مانایه‌كى تر نه‌وه‌یه‌كى دورست كرد خاڵى له جوڵه و به‌رهه‌م
,لیَواو لیَو له خورافه و گویَرایه‌ڵى و بىَ به‌رنامه‌یى ,بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
به‌هیَزترین وه‌سیله و میكانیزمى ئیفلیجكرنیان ئاویَته‌ى خۆیان كرد كه
دین و كه‌لتور و داب و نه‌ریته,ئیتر وه‌كو بینیمان به‌عس به هه‌موو
درِندایه‌تیه‌كه‌ى تا دوایى سه‌ره‌و گوم بوونیشى به هه‌زاره‌ها گه‌نج
و لاو ژیانى خۆیان ده‌كه‌نه قوربانى زیندووبونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌لاَته
دژه ئینسانیه,رۆژانه به درِندانه‌ترین شیَواز لاشه‌ى ئینسانه‌كان
له خویَن هه‌ڵده‌كیَشن و سه‌ریان له‌لاشه‌یان جیا ده‌كه‌نه‌وه وسه‌رچاوه‌یه‌كیش
شك ده‌به‌رن و شه‌رعیه‌تیشى پیده‌ده‌ن.
ئیتر ئه‌و دیارده جه‌سته ئازار ده‌رانه, سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هۆكارى
داسه‌پاندنى جه‌نگیَكى نه‌خوازراوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى عیَراقدا له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا په‌روه‌رده‌كردنیَكى نا عه‌قلاَنى و نا زانستى له پشتیه‌وه
خۆى حه‌شارداوه كه فیَر كراوه ساده‌ترین گفت‌و گۆو نا تیَگه‌یشتن به
په‌لاماردان كۆتاى پبَنهیَندریَت,حه‌ز و ئاره‌زووى نزیكه‌كانى ئه‌و,ده‌بیَت
له ژیَر كۆنترۆڵى ئه‌ودا بیَت,گویَرایه‌ل نه‌بوونى مناڵ و ئافره‌ت و
خوشكه‌كانى ده‌بیَت به مه‌رگ كۆتاى پیَبیت.
له كوردستانیش هه‌مان پرۆسه و به‌رنامه به‌ریَوه چوو,ده‌سه‌لاَت به
شیَوازى جیاواز ئینسانه‌كانى كرده دوژمنى یه‌كتر,ته‌نانه‌ت له
ماڵیَكدا برا و خوشكه‌كانى كرده دوژمنى یه‌كتر,هه‌مومان بینیمان كه
سه‌دان برا و خوشك و باوك به ده‌ستى یه‌كتر كۆتایى به ژیانیان هات.
له‌م حاڵتانه‌دا كه‌سان و لایه‌نیَك سوود وه‌رده‌گرن كه هه‌موو كار‌و
كرده‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌یه‌كى ته‌ندورست یه‌ك
ناگریَته‌وه بۆ هه‌میشه كاریان له‌سه‌ر نه‌خۆشكردنى تاكه‌كان كردووه
و له‌سه‌ر ئه‌و هاوكیَشه‌یه‌ش دریَژه به ته‌مه‌نى خۆیان ده‌ده‌ن هه‌ر
ئه‌مه‌شه هۆكارى سه‌ره‌كى مانه‌وه‌یان(هه‌ر بۆیه ته‌مه‌نى رژیَمه
دكتاتۆره‌كان سه‌ربارى ناره‌زایه‌تیه‌كى قوڵ و به‌هیز له نیَوخه‌ڵكدا
ده‌یان و سه‌دان ساڵى خایاندووه)
.
له قۆناغیَكداین كه هه‌موومان پیَویستیمان به پشودان هه‌یه, چونكه
دیمه‌نه شه‌رم هیَنه‌ره‌كانى مه‌رگ ژیانى ویَران كردین,چاوه‌كانمان
پیَویستى به بینینى ره‌نگى جیاوازتر هه‌یه,گویَچكه‌كانمان ده‌بیَت ده‌نگى
جیاوازتر ببیستن, ئه‌گه‌رنا كۆمه‌ڵگایه‌كى كویَرتروكه‌رِتر ده‌بیَته
نسیبى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه !
ئیستا له كوردستان مه‌رگ هیَنده هه‌رزان بووه به‌راوورد ناكریَت له‌گه‌ڵ
ساكارترین كالاَ ,ده‌سه‌لاَت هیَنده تاكى ناته‌ندروستى به‌رهه‌م
هیَناوه و له ده‌ورى خۆى كۆكردوونه‌ته‌وه مه‌حاڵه ده‌نگیَكى
جیازازتر له ده‌نگه‌كانى خۆى به‌سه‌ریدا گوزه‌ر بكات ,ده‌نگه‌كه له
ناخه‌وه ده‌رده‌هیَنیَت,پیاوه‌كان به چه‌قۆى قه‌سابیه‌وه په‌لامارى
خیَزان و دایك و خوشكه‌كانیان ده‌ده‌ن,منالاَن به‌رد باران و له‌ت و په‌ت
ده‌كه‌ن,نزیكترین هاورىَ به ئاسانى ده‌ستى ده‌چیَته گیان كیَشانى
هاوریَكه‌ى... .
هه‌موو ئه‌و گیان لیَسه‌ندنه‌وانه‌ى كه رۆژانه له كۆمه‌ڵگادا رووده‌دات
,له‌سه‌ر خودى ئه‌و كیَشه‌یه نیه كه له نیَوانیانه ,به‌ڵكو ئه‌و
پاشخانه په‌روه‌رده‌یه‌ى كه ئه‌و تاكه‌ى له‌سه‌ر په‌روه‌رده كراوه
له‌گه‌ڵ به‌رنامه و پرۆژه‌یه‌ك كه ده‌سه‌لاَتداران به ده‌ستیانه‌وه‌یه
بۆ بىَ نرخ كردنى ئینسانه‌كان و لیَسه‌ندنه‌وه‌ى عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌یه‌كى
ته‌ندروست ,ده‌وریَكى بالاَ ده‌بینىَ بۆ ئه‌و قه‌تڵگایه و ئه‌و مه‌رگ
هه‌رزانیه.
پرسیار ئه‌وه‌یه تاكه‌ى مه‌رگ له هه‌موو شویَنیَك ئاماده‌ى ده‌بیت؟
بۆچى هیچ هه‌ستیَكى ئینسانى ریَگر نیه تا ئینسانه‌كان له كۆتایى
هیَنان به ژیانى ئازیزترین كه‌سیان په‌شیمان ببنه‌وه؟وه‌لاَمه‌كه‌ى
سانایه,تا كاتیَك كۆى سیسته‌مه‌كانى نیَو كۆمه‌ڵگاو یاسا و ده‌ستور و
ده‌سه‌لاَت دین و كه‌لتور و داب و نه‌ریت,كار له‌سه‌ر توند‌و تیژى و
وونكردنى زمانى تیَگه‌یشتن و حیوار و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن بكه‌ن,مه‌رگ
هه‌رزانتر ده‌بیَت و بكوژیش زیاتر ده‌بیَت و به مانایى ووشه‌ش مانایه‌ك
بۆ ژیان نامیَنیَته‌وه.ده‌بیَت هه‌موومان به‌یه‌ك ده‌نگ وه‌كو( شیمبور
سكایا) بڵیَین (بمبورن ئه‌ى جه‌نگه دووره‌كان ,كه‌وا به گوڵه‌وه ئه‌گه‌ریَمه‌وه
بۆ ماڵىَ).
Bashdar_net@yahoo.com
|