به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه بۆ مه‌رگی
ناواده‌ی ئه‌رده‌ڵان به‌کر، هاوخه‌می خانه‌واده و هاوڕێیان و هه‌وادارانی
ئه‌رده‌ڵانم، به داخه‌وه چرایه‌کیتری هونه‌ری کورد کوژایه‌وه . من
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌ده‌ست دێ به‌م پارچه هۆنراوه‌یه هاوخه‌میی خۆم
ده‌ربڕم. خۆزگه بمتوانیایه
گیانی ئه‌و کوڕه قاره‌مان و دلسۆزه
بپارێزم له مه‌رگی پایزیی.
مه‌رگی پایزیی.

چیرۆک سایه
پایز که دێت به‌غیل ده‌بێ و رقی گه‌وره په‌یدا ده‌کا
په‌پوله‌کان له گوڵی جوان و گه‌ڵاکانی جودا ده‌کا
پایزی ساڵ بۆچی هێنده به په‌له بووی دوانه‌که‌وتی
به هاتنت مه‌رگی گوڵت ڕاگه‌یاند
و فریاکه‌وتی
ئه‌ی پایزی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو ده وازبێنه
له باخچه‌ی کورد که‌م گه‌ڵا
و گوڵ هه‌ڵوه‌رێنه
ئه‌و گوڵه‌ی تۆ هه‌ڵتوه‌ران زۆر خونچه بوو
له چیمه‌نی باخچه‌ی هونه‌ر بۆنی هه‌بوو
ئه‌ی پایزی زه‌رد هه‌ڵگه‌راو، ئه‌ی ده بڕۆ نه‌تبینمه‌وه
با شانۆکان با تابلۆکان گۆرانیه‌کان زه‌رد نه‌بن و
هه‌ر به جوانی
بمه‌ێننه‌وه.
15/10/2009
گوڵ
رووی خۆی وه‌رگێڕا.
به باڵی هه‌ورا هاتم که بتبینم باخچه‌ی قه‌دیمیم
ئاخ ئه‌فسووس باخچه وشک بوو گوڵ
رووی خۆی لێگۆڕیم
ڕازه‌کانی غه‌ریبیم نایه‌وه که‌شکۆڵه‌که‌م و دیسان هه‌ڵفڕیم
بار گران و دڵشکاو نه‌یانته‌کان تۆز
و گه‌ردی غه‌ریبیم
ئاخ نیشتیمان تۆ له دایکم ووشکتر بووی خوێنی دڵت ده‌رخوارد دام
نه توانیم ئاو له کانی چیاکانت بخۆمه‌وه
و نه له چیمه‌نتا دانیشم
چه‌ند به سۆزه‌وه ملی ڕێگام گرت و هه‌رده‌م به ئاوازێک ده‌گه‌شتم
ئه‌فسووس به دڵی ته‌نگ
و له‌شی شه‌که‌ت به‌ره‌و غوربه‌ت به‌رگه‌شتم
نیشتیمانم ئه‌ی باخچه‌ی قه‌دیمی ئه‌ی مه‌حره‌می ڕازه‌کانم
بۆچی نه‌تهێشت تێر به دڵم ده‌ست بکه‌مه ملی گوڵه‌کانم
په‌پوله‌یه‌کی باڵ شکاو
و دڵ پڕ له هه‌ست گه‌ڕامه‌وه لای باوانم
رووناکیه‌کان تاریک بوون و شێواندیان هۆنینه‌وه‌ی شیعره‌کانم
هه‌تاکو که‌ی بارگه‌ی خه‌مم له کۆڵدا بێ و ده‌ستێک نه‌بێ دایگرێ لێم
نه لای دایکم جێگام هه‌یه
و نه له غوربه‌ت ده‌زانن کێم
ده لێگه‌ڕێن با بسوتێم له‌م دنیایا هه‌ر بێکه‌س
و بێ هاوده‌مم
ڕێگای چۆڵ و سوت و خامۆش ماڵم شیواو نایدۆزمه‌وه کتابی پڕ خه‌ونه‌کانم
ده‌لێگه‌ڕێ ئه‌ی هاوڕێ گیان با بسوتێم
نه له نیشتیمان هه‌مه جێگا
و نه له غوربه‌ت ده‌زانن کێم.
29/9/2009
|