په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

Text Box:  
مه‌رگی وشه‌.
                                                    سه‌ر‌یاسی چواره‌م
پێشکه‌شه ‌به‌وکه‌سه‌ی که ‌ژیانی پێبه‌خشیم و کۆتای به‌مه‌رگ هێنا. 
 
هێدی هێدی ...به‌ده‌م هه‌ناسه‌یکی دوره‌وه‌
له‌نێو شه‌قامه‌کانی پرچی تۆدا گوزه‌ر ده‌که‌م
له‌گه‌ڵ هه‌موو یادێکی تۆدا... زریانی خه‌یاڵێک ئه‌م باته‌وه‌....
خه‌یاڵێک سه‌ختر ..ئازار به‌خشتر ..له‌مه‌رگ
وه‌ک مه‌ستێکی به‌دبه‌خت پێنوسه‌که‌م هه‌ڵ ده‌گرم و
هه‌موو چرکه‌کانی بێ تۆی ده‌نوسمه‌وه‌
ووێڵم به‌دوای گه‌ڵایه‌کی به‌جێماودا  تا لێوه‌وشکه‌کانی پاراو که‌م
گه‌ڵایه‌ک که‌بێزاره‌له‌ته‌نیای
گه‌ڵایه‌ک که‌له‌ماچ کردنی خاک تێر نابێت.
له‌هاواری خامه‌که‌م به‌ئاگا دێم ...به‌ده‌م هه‌نسکه‌وه‌پێم ده‌ڵێت..
پێکێک زه‌هرم بۆ پڕکه ‌تا ڕاڤه‌ی موعجیزه‌کانت بۆ بکه‌م
تا پێت بڵێم مۆم بۆ ده‌سوتێت تا کۆتای به‌تاریکی بهێنێت
حه‌قیقه‌تی جۆناسێکت پێ بڵێم بۆ له‌پانتای ئاسماندا عاشقی مردنه‌
تا  پێت بڵێم بۆ په‌پووله ‌باڵه‌کانی له‌رۆحی ناسکتره‌
نیگایه‌که‌ی خامه‌ مه‌سته‌که‌م ده‌که‌م و لێی تێناگه‌م
نازانم بۆ ئه‌م هه‌وره‌چره‌ داناکات؟
چاوه‌روانی ئاسمانم تا داکات و له‌سه‌مفۆنیای بارانێکدا هه‌موو جه‌سته‌م ته‌ڕکات
ده‌مه‌وێت باران هه‌موو گوناهه‌کانم درۆکانم پاک کاته‌وه ‌و داناکات
هه‌نگاوێکی تر هه‌ڵدێنم و ئه‌م شه‌قامه‌ته‌نیایه‌ کۆتای نایه‌ت
هێدی هێدی هه‌ر چرکه‌یه‌ و گوزه‌ر ده‌کات
په‌نا ده‌به‌م بۆ خه‌یام و تکای پێکێکی لیده‌که‌م
شێخی مه‌ستان ته‌نیایه‌و ده‌چمه‌لای
ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئاوێنه‌سه‌رابیه‌کانی جوانی مه‌یگێردا سه‌ما ده‌کات
سه‌یره‌ ئه‌م شه‌قامی مه‌رگه ‌به‌س ته‌نیاکانی تیادایه‌
هه‌نگاوێکی تر ده‌نێم و گوێم له‌پیرێکه ‌باس له‌ته‌مه‌ن ده‌کات
ئه‌ی ته‌مه‌نی پڕ ئه‌سرینم
پێده‌چێت ئه‌مشه‌و شه‌وی مه‌ر‌گ بێت
مه‌رگی ووشه‌و روناکی و مه‌ستی و ژیان بێت
ئه‌ی خامه‌ به‌دمه‌سته‌که‌م........ من ده‌نووم و تۆ بێدار به‌
گه‌ر جوانی مه‌ی گێر هات پێی بڵی خۆشم ده‌وێت
له‌دوای مردنیش خۆشم ده‌وێت.
                                    saryasy@hotmail.co.uk