

ئومێد خۆشنوس
پێشکه‌شه به ژه‌نراڵی پاییز*
به هه‌مو ئه‌وانه‌ی شه‌یدای هۆنراوه‌کانی ئه‌ون.
* * *
کێ هه‌یه وه‌ک تۆ پاییـــــز بناسێ؟
ژه‌نڕاڵ هه‌ر خۆتی له نێو گشت باسێ
ئای که هۆگری به سه‌مـــــــــای گه‌ڵا
ســـــــــــــــاتێ ئه‌وه‌رێ گه‌ڵا به گه‌ڵا
وه‌رزێ ئاوه‌ها بۆ تۆ گریــــــــان بێ
بۆ تۆ په‌یــــــــامی دوره ژوان بــێ
ئیدی چۆن ناڵێ ی *ده‌ک پاییز*م ڕۆ
ته‌مه‌ن خــــــــــه‌زان بو ده‌زگیرانم رۆ؟
کۆستی له دوابو کۆچی ئــــــــــازیزت
پۆشی تارای ره‌ش گریـــــــــا پاییزت
کێ توانی مه‌نعی شه‌و نخونیت کــــا؟
له گۆڕســــــــتانا تۆ بویت به چــــرا
ده‌واری ره‌شـــــــــــــت هه‌ڵدا له‌وێ دا
ئـــــاواره‌ی ماڵ بوی خه‌نده‌ت فڕێ دا
دواجار بێ ئاکام ئــارامگات چۆڵ کرد
گوڵ و هۆنراوه‌ت ئاوێته‌ی خۆڵ کرد !
ئێسکلستونه/سوید
|