مه‌ریوان قانع کارێکی کۆنه‌په‌رستانه ئه‌کاته ئه‌رکی ژنان.
عامر سابیر
ماوه‌یه‌که هه‌ندێک له ژنانی ناو ئیسلامییه ڕه‌شپێسته‌کانی ئه‌مریکا داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که ژنانیش پێشنوێژی بکه‌ن و ببنه مه‌لا و پیاوان له دوایانه‌وه‌بن له مزگه‌وته‌کاندا.
(مه‌ریوان وریا قانع)یش به بۆنه‌ی (٨ی مارس)ه‌وه له گفتووگۆیه‌کیدا له گه‌ڵ ڕوناک ئه‌حمه‌د که له هاوڵاتی (ژ 403 ی 9/3/2008) دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌ڵێت (یه‌کێک له ئه‌رکه گرنگه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی رۆشنبیری ئافره‌تان له‌وه‌دا ده‌بینم که دین سه‌رله‌نوێ ته‌فسیربکاته‌وه).
له ئه‌مریکادا که به‌ڕه‌سمی دین له ده‌وڵه‌ت جیایه و ژنان به زۆربه‌ی مافه‌کانیان گه‌یشتوون و له یاسادا یه‌کسانی پیاوانن، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه داواکاری هه‌ندێک له ژنانی ناو ئیسلامییه‌کانی ئه‌مریکایه له به‌رانبه‌ر مزگه‌وت و مه‌لاکاندا.
به‌ڵام له کوردستاندا دین و کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئاوێزانی حکومه‌ت و یاسایه، ئه‌م ڕۆشنبیره که له سه‌رێکه‌وه دژی پاتریارکی قسه ده‌کات، به‌ڵام ئه‌م داواکارییه کۆنه‌په‌رستانه‌یه ئه‌کاته ئه‌رکی سه‌ر شانی ژنانی کوردستان.
مه‌ریوان له جیاتی داواکاری ئه‌وه‌ی که ئه‌بێت دین له حکومه‌ت و یاسا و په‌روه‌رده به ته‌واوی جیابکرێته‌وه و بکرێته ئه‌رکی شه‌خسی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه (که ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌که‌مه و زۆر بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کی و پێویسته بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ژنان) له جیاتی ئه‌مه مه‌ریوان داوا له ژنان ئه‌کات که بچن ئایه‌ته‌کانی قورئان و حه‌دیسه‌کان بخوێننه‌وه و له که‌لێن و قوژبنه‌کانیدا مافه‌کانی خۆیان بدۆزنه‌وه به‌وه‌ی ژنانه ته‌فسیری بکه‌ن.
له‌و گفتووگۆیه‌دا ڕوناک له پرسیاره‌کانیدا به‌رده‌وام وشه‌ی (ژن) به‌کارده‌هێنێت، به‌ڵام مه‌ریوان له وه‌ڵامه‌کانیدا به‌رده‌وام وشه‌ی (ئافره‌ت) به‌کارده‌هێنێت، وه بۆ خوێنه‌ریشی ڕونناکاته‌وه که بۆچی حه‌ساسیه‌تی به ژن هه‌یه.
ئه‌وه‌ی که ئێستا له ئه‌وروپا و ئه‌مریکادا ژنان به زۆر له مافه‌کانیان گه‌یشتوون، به‌رهه‌می خه‌باتی درێژخایه‌نی به‌ره‌ی چه‌پ و یه‌کسانیخوازی و هه‌وڵی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازه، نه‌ک به‌رهه‌می ته‌فسیر کردنی ئاین له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ژنانه‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی نادروستی مه‌ریوانه‌وه، ئه‌وه دینه له ژێر فشاردا هاتووه خۆی گونجاندووه له گه‌ڵ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگادا، نه‌ک ژنان چووبێتن ته‌فسیری ژنانه‌ی دین بکه‌ن.
10/4/2008 asabir79@hotmail.com
|